ئاماژە بە سەرچاوە ھێڵێک دەقە کە سەڕچاوەیەکی زانیاریی دەناسێنێت.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
کاتێک شتێک دەنووسیت کە ھەڵسەنگاندنی لەگەڵدایە، یا ئەگەری ئەوە ھەیە، کاتێک شتێک لە زمانی کەسێکی دیکە دەگێڕیتەوە، کاتێک کورتەیەک زیاد دەکەیت بۆسەر ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندوو یا تەنانەت کاتێک وێنەیەک بار دەکەیت، پێویستە ئاماژە بکەیت بە ژێدەری وەرگرتنی ئەو زانیارییە. شێوازی ئەو ئاماژەکردنە، ئەگەرچی گرنگە، بەڵام لە پلەی دوووھەمدایە؛ لە پلەی یەکەمدا ھاوردنی ناونیشانی ئەو سەرچاوەیەیە؛ ھەروا بەخشینی ئەو توانایەیە بە خوێنەر کە ھەڵسەنگاندنی نووسراوەکان بکات. بەڵام لەیادت بێت ئەگەر لە وتارێکدا بۆ ئاماژە بە سەرچاوەکان لە پێشدا شێوازێک بەکارھێنراوە، کاتی زیادکردنی سەرچاوەی دیکە ھەر لەو شێوازە پەیڕەوی بکرێت.
لە سەرجەم ویکیپیدیاکاندا، شێوازێکی یەکگرتوو نییە بۆ ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان، ھەربۆیە ئەگەر تا ئێستا شێوازێکی تایبەتت بەکارھێناوە بۆ ناردنەوە بۆ سەڕچاوەکان، درێژە بدە بەوە، دەنا، فەرموو ئەم ڕێنماییانە بەسوود دەبێت.
لەبەر تایبەتمەندییەکانی ویکیپیدیا، ھەموو کەس ھاوکاری نووسینی دەکات. بە ھەموو پلەی زانین و زەوقێکەوە. خوێنەر دەبێ ئەرخەیان بێت کە چی دەخوێنێتەوە تاکوو بڕوای پێبکات و بەسوود بێت بۆی. بۆیە ھۆکارەکانی ناردنەوە بۆ سەرچاوەکان ئەمانەی خوارەوەن:
پێویستیی ئاماژە بە سەرچاوە کاتێ زیاتر دەر دەکەوەێ کە شتێک بنووسیت کە ھەڵسەنگاندنی بکرێت. بۆ نموونە، کاتێ دەنووسیت «ھێندێ کەس دەڵێن…»، ئەگەر بتوانی کەسایەتییەک یان گرووپێک بدۆزیتەوە کە ئەوە بڕوایان بێت و بەستەر بدەی بەو شوێنەی وا ئەوان ئەو بیر و ڕا تایبەتەیان تێدا باس کردوو، ئەوە ئەبێتە ھۆی جێمتمانەبوونی نووسراوەکەت. ئاگادار ببنەوە ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی پێگەیشتووەکانی کەسایەتی خۆت نییە و ھەر بە پێی ئەوە ھاوردنی داتا و ئامارەکانی وا ئەنجامی لێکدانەوای تاکەکەس بێت، گونجاو نییە و نابێ بەکار بھێندرێت.
کاتێ شتێک لە زمانی کەسێک نەقل دەکەی یان دەیگێڕیتەوە، دەبێ ھەوڵ بدەی ڕێک دوای ئەو وتە، بە نووسینی کۆدی تایبەت ئاماژە بکەی بە شوێنێک ئەو وتەی تێدا ھاتووە:
یاساکانی ویکیپیدیا سەبارەت بە ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووکان توند و تیژە. ھەرجۆرە نووسراوەیەک سەبارەت بە کەسایەتی دەبێ لەگەڵ سرچاوەی بڕواپێکراودا بێت. ئەگەر وتارێکت دی کە تێیدا شتێک نووسرابوو بەڵام سەرچاوەی نەبوو، تەنانەت لە لاپەڕەی لێدوان (سەبارەت بە کەسایەتی زیندوو) ڕێگەت پێدراوە بیسرێتەوە.
ئەگەر لە وتارێکدا، سەرچاوە باس نەکراوە بۆ زانیارییەکە، و تۆ دەزانی سەرچاوەی ئەو زانیارییە کوێیە، دەتوانی لە دامێندا، زیادی بکەیتە سەر وتارەکە. بەو جۆرە یارمەتی ھەردوو ویکیپیدیا و نووسەری وتارەکە دەدەیت.
ھەرکات وێنەیەک بار دەکەی، دەبێ لەگەڵ ئەوەدا زانیارییەکانیشی بنێریت. وەک سەرچاوەی وێنەکە، واتە ئەو شوێنەی وێنەکەت لێ وەرگرتووە و تاگی تایبەت مافی بڵاوکردنەوەی. ئەوە زۆر گرینگە خاوەنی ئەو وێنەیە بناسێنیت. ھێندێ جار ناوبردنی سەرچاوی وێنەکە بەسە بۆ ئەوە، بەڵام ھێندێ جار دەبێ ھەم ناوی خاوەن بنووسیت و ھەم سەرچاوەی وەرگرتنی وێنەکە.
لەم بەشەدا باسی ئەوە دەکەین کە چۆن دەقی ناردنەوە بخەینە سەریەک بۆ ئەوەی کاتی بەرچاوخستن شێوەیەکی جوان و گونجاوی ھەبێت. ھەر بۆیە کاتی دانانی سەرچاوەکان لە وتارەکاندا لە داڕێژەی تایبەت سوودوەردەگرین.
ژمارەیەک زۆر داڕێژە ھەن بۆ بەردەستخستنی سەرچاوەکان، کە تەنھا لە شێوەی بەرچاوخستنی زانیارییەکان جیاوازییان ھەیە و جاری واشە لە پاش و پێشی نووسینی زانیارییەکان. ئەگەر لە وتارێکدا، شێوەیەکی تایبەت بۆ ئاماژەکردن بە سەرچاوکان بەکارھاتووە، دەبێ تا کۆتایی ھەر لەسەر ئەو شێوە بنووسرێت؛ بەو مانای کە ٢جۆرە ئاماژەکردنی بە سەرچاوەکان لە وتاردا نەگونجاوە. لەخوارەوە بۆ ھەرجۆرە سەرچاوەیەک شێوازێکی پیشنیارکراو ھاتووە:
ئاماژەی تەواو، بۆ کتێب:
ئاماژەی تەواو، بۆ وتارێک لە ڕۆژنامە:
ناردنەوە بۆ وتارێک لەسەر تۆڕی جیھانی، ئینتەرنەت:
دەبێ بە وردی ڕوونکرێتەوە کە زانیارییەکە لە چ بەشێک لە سەرچاوەکە وەرگیراوە. لە نموونەی کتێبدا، زۆر گرنگە دیاری بکەین زانیارییەکە لە چ بەشێک لە کتیبەکە و تەنانەت لە چ لاپەڕەیەک (بە ژمارە) وەرگیراوە. ھەڵبەت دیارە ئەمە بۆ کاتێکە کە زانیاری لە بەشێک لە کتێبەکە وەرگیراوە؛ لەو کاتانەی کە وتارەکە بە گشتیی سەبارەت بە کتێبێک نووسرابێت، لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان تەنھا ئاماژەیەک بۆ کتێبەکە بەستە.
کاتێک وتارێک دەنووسیت سەبارەت بە کتێبێک و زانیارییەکان سەبارەت بەو کتێبە لە ماڵپەڕێکی دیکەوە وەردەگری و خۆت کتێبەکەت نەخوێندووتەوە، دەبێ کاتی ئاماژەکردن بە سەرچاوەکە، بەوردی باسی بکەی کە زانیارییکەت لە ماڵپەڕەکە وەرگرتووە، نەک کتێبەکە.
ئەگەر سەرچاوەکان لەسەرھێڵ (online) بن، زۆرباشترە؛ لەبەر ئەوەی خوێنەر بە کرتەیەک دەیگاتێ. بەڵام ئەگەر سەرچاوکە لەسەر ھیڵدا نەبوو، دەبێ سەرچاوەیەک بەکار بێت کە لە ژێدەرگە یا ئەرشیڤەکاندا لەبەردەستی ھەموان بێت، دەنا وتارەکە وەک بێ سەرچاوە دەبێ.
لەبەر ئەوەی کە ئەمە ویکیپیدیای کوردییە، ھەتا دەکرێ دەبێ سەرچاوەی وتارەکانیش کوردی بێت و ھەمیشە لە سەرچاوە بە زمانەکانی دیکە بە باشتر بزانرێت. لەگەڵ ئەمەش، ئەگەر بۆ وتارێک سەرچاوەی کوردی لەبەردەست نەبوو، دەکرێ سەرچاوەکان بە زمانەکانی دیکەش بەکاربێن. کاتێ نەقلێک دەکەی (گێڕانەوەی ڕاستەوخۆ) لە سەرچاوەیەکی غەیری کوردی، باشتر وایە بە ھەردوو زمانی ژێدەر و کوردی، لەپاڵ یەکەوە بنووسرێن؛ ئەوە ڕێگە دەدات ئەو خوێنەرانەی ناتوانن زمانی سەرچاوە تێبگەن، بتوانن متمانە بکەن بە نووسراوەکە.
لە بەشی سەرچاوەدا و بۆ ڕیزکردنی سەرچاوەکان، بەکارھێنەران دڵخوازانە لە داڕێژەکان سوود وەردەگرن. بەکارھێنانی ئەم جۆرە داڕێژانە، لەلایەن ویکیپیدیاوە، نە ھان دەدرێت و نە بەرگریی لێ دەکرێت؛ تەنھا چەن خاڵ ھەیە دەبێ بەرچاو بگیرێت:
ئەم جۆرە لە ئاماژە بە سەرچاوە کە «ئاماژەی ڕاستەوخۆ»شی پێدەڵێن، یەکێکە لە باشترین شێوەکانی ئاماژە، لەبەرئەوەی کە لەم شێوەدا بە پێچەوانەی شێوەی گشتیی ئاماژە بە سەرچاوەکان، ھەر لە درێژەی دەقەکەدا و لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا ئاماژە کراوە بە سەرچاوەی وەرگرتنی ئەوە زانیارییە. ئاوەھا خوێنەر بەئاسانی و بەخێرایی دەگاتە سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری و بەو شێوەیە ئاستی جێ متمانەبوونی وتارەکە بەرزدەبێتەوە.
بۆ ئاماژەی ناوەکی لە پەراوێز سوود وەردەگرین و بە پیێ شوێن، لە یەکێک لەم چەن ڕەوشتە کەڵک وەردەگرین:
بەم شێوە:
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوەیەکی زەینییەزیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێھەم
دوای پاشەکەوت ئەمە دەبینی:
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوەیەکی زەینییە[١]
نموونە:
بەرچاوکەوتن:
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوەیەکی زەینییە،[١] واتە تەنھا پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە ھەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە، بەڵام ھەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]
*ئاگاداری گۆرانکارییەکانی ڕاست بۆ چەپ نووسینی دەقە لاتینەکان ببن
نموونەیەکی گشتی:
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوەیەکی زەینییە،زیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێھەم واتە تەنھا پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە ھەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوەگۆڤاری دەروونناسی، وتاری فرۆید و خەو، بەڵام ھەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێڕوونکاری زیاتری پێویستە
- == سەرچاوەکان ==
- {{سەرچاوەکان}}
بەرچاو کەوتنی ئاوا دەبێت:
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوەیەکی زەینییە،[١] واتە تەنھا پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە ھەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە[٢]، بەڵام ھەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]
- پەراوێزەکان
- ١.a،bزیگموند فرۆید، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێھەم
- ٢. گۆڤاری دەروونناسی، وتاری فرۆید و خەو
دەقی پەراوێزەکان زۆربەی کات کورتە و زانیاریی ورد لەخۆ دەگرن (ساڵی لەچاپدان، ژمارەی پەڕە)؛ پەراوێزەکان زۆربەی کات بەستەر نین، ناردنەوە ناکەن، بەڵکوو تەنھا زانیاری دەدەن؛ کاتێ لە چەند بەشی جیاواز یا چەن پەڕەی جیاواز لە سەرچاوەیەک سوود وەردەگیرێت بۆ نووسینی وتارێک، ئاماژە بەو سەرچاوە بە چەندین جار، بە پەراوێزەکان ساکارترە بەڵام ھەر ئەوە لە بەشی سەرچاوەکاندا جوان نییە.
- فرۆید دەڵێ خەون بینین تەنھا ڕووداوێکی زەینییە،[١] واتە تەنھا پەیوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە ھەیە. ئەگەرچی ئەو ڕایە تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن دۆنیای زانستەوە وەرگیراوە[٢]، بەڵام ھەروا کە فرۆید بۆخۆی دەڵێ ڕوونکاری زیاتری پێویستە[١]
- پەراوێزەکان
- ١.a،bزیگموند فرۆید،[١٩٧٠]، لێکدانەوەی خەو، بەشی سێھەم، پەڕەکانی ٢٥٠و٢٥٧
- ٢. لەکان، [١٩٩٠]، [فرۆید و خەو]، گۆڤاری دەروونناسی، ژمارەی ٣٤٢١
- سەرچاوەکان
- گرینگترین ڕاپۆرتەکانی لێکدانەوەی دەروون، زیگموند فرۆید بە شێوەی pdf
- لێکدانەوەی خەو، زیگمۆند فرۆید بە شێوەی pdf
- گۆڤاری دەروونناسی
بۆ دانانی بەستەر بۆ ماڵپەڕێکی دەرەکی (لاپەڕەیەک لە دەرۆی ویکیپیدیا)، تەنھا پێویستە ناونیشانەکە بخەیتە نێو جووتێک تیژکەوانە؛ بەم شێوە دوای پاشەکەوتکردن (یا کاتی پێشبینین)، ژمارەیەک دەبینی کە بەستەرە دەبێت بۆ پەڕەی مەبەست.
ئەم شێوە بەکارھێنانەی بەستەر نابێ لە ناوەڕۆکی وتاردا بەکاربێت، بەڵکوو تەنھا دەبێ لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بەکاریان بێنن (یا بەشی سەرچاوەکان).
بەستەری نێوان-ویکی (بەستەر بۆ پەڕەیەک لە ویکیپیدیای زمانێکی دیکە)، ئەگەر لە بەشی بەستەرە دەرەکییەکان بەکاربێت، دەبێ ھەروەک بەستەری دەرەکی، بە ناونیشانی تەواو بە http و لە نێوان جووتێ تیژکەوانە بنووسرێت (نەک لە ناو ٢جووت)، واتە دەبێ وەک بەستەرێکی دەرەکی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەڵام ئەگەر لە ناوەڕۆکی وتاردا بەکارھات، دەبێ وەک بەستەرێکی نێوان ویکی لە نێوان ٢جووت تیژکەوانە بنووسێت. کاتی بەکارھێنای ئەم جۆرە بەستەرە دەبێ وریا بێت کە پێش بەستەرەکە جووت-خاڵێک بنووسیت؛ وەک [[:en:wikipedia]]. ئەمە بەستەرە بۆ وتاری wikipeida لە ویکی ئینگلیزی. ئەگەر ئەو جووت-خاڵە لەیادبکەی و وەک [[en:wikipedia]] بینووسیت، ئەوە وەک بەستەری زمان بۆ ئەم وتارە لەقەڵەم دەدرێت (بە ھەڵە) و دەڕواتە بەرپاڵەوە.
ئەگەر وتارێک سەرچاوەی نەبوو و خۆت نەتتوانی سەرچاوە گونجاوی بۆ زیاد بکەیت، مادامێ وتارەکە ژیاننامەی کەسایەتییەکی زیندوو نەبێ یا سووکایەتیی تێدا نەکرابوو، دەتوانی تاگی {{بێ سەرچاوە}} ی لێبدەی، لەبەر ئەوەی بەکارھێنەرانی دیکە ئاگاداری بکەیتەوە بۆ یارمەتی لە دۆزینەوە سەرچاوە بۆی؛ ھەروا خوێنەران ئاگادار بکەی کە ئەگەرچی ھەوڵ دراوە، بەڵام ئەم وتارە بێسەرچاوەیە و جێگەی متمانە نییە. ئەگەر بڕگە یا ڕستەیەک لە وتارەکەدایە بەڵام سەرچاویەکەی بۆ نەھێنراوەتەوە و جێگەی گومان و کێشە دەبێت، بە زیادکردنی تاگی {{سەلماندن}}، داوای ھێنانەوەی سەرچاوەی دەکەی (تەنھا بۆ ئەو بڕگەیە).
ئەمە دەتوانێ ڕێنومات بێ بۆ بڕیاردانت سەبارەت بە وتارە بێ سەرچاوەکان:
ھەبوونی بەشی سەرچاوە بۆ وتارێک زۆر گرینگە؛ ھەربۆیە زۆربەی وتارەکان وەھا بەشێک لەخۆ دەگرن. ھێندێ لە سەرچاوەکان سەرھێڵن (online) و لەوانەیە تووشی گۆڕان بن. وەک وتارێکی ڕۆژنامە یان گۆڤارێکی سەر ئینتەرنێت کە چی دیکە لەو ناونیشانەی لە وتارەکەی ویکیپیدیا ئاماژەی پێکراوە، نەماوە؛ بەم جۆرە بەستەرە دەڵێن «بەستەری مردوو». ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم جۆرە بەستەرە دەبێ تایبەتی بێت؛ لەگەڵ ئەوەی کە بەستەری وا سوودێکی نییە بۆ وتار و بۆ خوێنەر، بەڵام ئەوانە ئاماژەن بە سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەو وتارە و بێ ئەوانە وتارەکە پایەی خۆی لەدەست دەدات؛ ھەر بۆیە دەبێ چاک بکرێن، یا بە یەکی دیکە جێگۆڕ بکرێن (ئەگەر ڕێگەی ھەبوو). ئەم ڕێنوێنییە دەتوانێت بەسوود بێت:
لێرەدا و لە کۆتاییی ئەم وتارەدا، پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بدرێت. ئاستی جێمتمانەبوونی وتارەکان بە پێی ئاماژە بە سەرچاوەکانیان بەم شێوەیەیە:
تێبینیی ١: ئەو وتارانەی کە دەکەونە پۆلەکانی ٣ و ٤، ئەگەرچی ئاماژەیان تێداکراوە بە سەرچاوە، بەڵام سەرچاوەکانیان سەرھێڵ نییە و خوێنەر ناباتە ژێدەری وەرگرتنی زانیاری (تاگی بێ سەرچاوە بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران و خوێنەران)
تێبینیی ٢:ئەو وتارانەی سەرچاوەکانیان بلۆگ و مەکۆیە، لە بەشی سەرچاوەدا تا ڕادەیەکی زۆر لاوازن و بە بێسەرچاوە لە قەڵەم دەدرێن. لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە سەرچاوانە بەدژواری دەبنە ھۆی پشت ڕاستکردنەوە.
تێبینیی ٣:ئەو وتارانەی وەک وەرگێڕانێک لە وتاری زمانەکانی دیکەی ویکی نووسراون و لە بەشی سەرچاوەدا ئاماژەیان کردووە بەوە، وەک بێ سەرچاوە یا بە سەرچاوەی لاواز لەقەڵەم دەدرێن. بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک سەرچاوەی وەرگرتنی زانیاری بۆ نووسینی وتارێکی دیکە لە ویکیپیدیا وتراوە کە نەکرێت (لە ویکیی ئینگلیزی). ھەرچەند ئەم کیشەیە بە ئاسانی چارەسەر دەبێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.