ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨–٤٢٧ی پێش زایین – ٣٤٨–٣٤٧ی پێش زایین)یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەو خەڵکی یۆنانی دێرین و لەدایکبووی ئەسینا بوو. ھەر لەو شارەدا بوو کە ئاکادیمیاکەی خۆی دامەزراند، واتە یەکەم دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە جیھانی ڕۆژاوادا. ئەفلاتوون ھاوڕێ لەگەڵ سووکرات کە مامۆستای بوو و ئەرستۆ کە قوتابیی بوو، بناغەکانی فەلسەفەی ڕۆژاوایی و زانستیان دامەزراند. قوتابیی سوقرات بوو و بیرەکانی سوقرات ھەمان کاریگەرییان دانا لەسەری کە کوشتنە نادادپەروەرانەکەی دای نا.
ئەفلاتوون Πλάτων Plato | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤٢٧–٤٢٨ پ. ز یۆنان |
مردن | ٣٤٧–٣٤٨ پ. ز (نزیکەی ٨٠ ساڵ) یۆنان |
نەتەوە | یۆنانی |
سەردەم | فەلسەفەی کۆن |
قوتابخانە | پلاتۆنیزم |
بایەخی داوە بە | فەلسەفە، ڕەوانبێژی، ھونەر، وێژە، دادپەروەری، فەزیلەت، تیۆریی زانین، پەروەردە، خێزان، سیاسەت و سیاسەتی سەربازی |
بیرۆکە گرنگەکان | ڕیالیزمی پلاتۆنی |
کاریگەری بووە لەسەر
|
لێھاتووییی ئەفلاتوون وەکوو نووسەر لە دیالۆگە سووکراتییەکانیدا دەردەکەوێت، سی و شەش دیالۆگ و سێزدە نامە ماون کە ھەموویان لەپاڵ ئەو دەدرێن.
ئەفلاتوون لە ئەسینا لە دایک بووە و ساڵی لەدایکبوونی بە شێوەیە ورد دیاری کراو نییە و نەزانراوە، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی بە بەردەستمانایە لە نێوان ساڵی "٤٢٣–٤٢٩" (پ. ز) لە دای بوە، ئەفلاتوون زۆربەی زۆری ژیانی لە ئەسینا بەسەر بردووە، لەو سەردەمەی زانستە یۆنانییەکان لە ئەوپەڕی بەرزی دا بووە کە بە "سەردەمی بیرکلیس" ناسراوە، ئەفلاتوون لە خێزانێی بەناوبانگی خانەدانی ئەو سەردەمەی کۆمەڵگای یۆنانی بووە، و باوکی ناسراو بوە بە "أریستۆن".
بەرھەمەکانی ئەفلاتوون ئەبوایە بە شێوەیەکی زنجیرەکی بنوسرایە، بەڵام لە بەرھەمەانیدا تێکەڵییەک دەبینرێت و لە بەرھەمەکانیدا دەبینین کە چارەسەری جیاوازی بۆ کێشەکان دۆزیوەتەوە، ھەر بۆیە نووسەرەکانی سەدەی حەوتەم ھاتون بەرھەمەکانی ئەفلاتوونیان ڕیز کردوە بە ٣ بەش:
بەرھەمە سەرەتایییەکان (السقراطیة) بەرھەمە ناوەندییەکان (الأنشائیة) بەرھەمە دوایینەکان (الدیالیتیکیة) و گرنگترین بەرھەمەکانی ئەمانەن:
ئەفلاتوون بە مردنێکی بێدەنگ مرد لە کەشێکی ئارامدا لە ساڵی (٣٤٧ پ. ز) ھەر لە ھەمان ڕۆژ و ڕێکەوتی لەدایکبوونی، و لە ھەمان ڕۆژ کە "ئەپۆلۆ" خودای یۆنانییەکان (خواوەندی خۆرە) دەرکەوت، ھەر بۆیە کەسانی ئەفساناوی پەیوەندییەکیان دروست کرد لە نێوان ئەفلاتوون و ئەپۆلۆ (خواوەندی خۆر)، و ھەندێکیش وتیان ئەو خۆی ئەپۆلۆیە، و مردنکی ڕێزدارانە مرد و قوتابییەکانی ھەموو ساڵێک یادیان دەکردەوە لە ڕۆژی مردنیدا و ئەو ڕۆژەیان بە پیرۆز دەزانی، چونە وایان دەزانی ئەم ئەفلاتوونە بەخششێکە و خودا داوییەتی بە مرۆڤایەتی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفلاتوون تێدایە. |
بڕوانە ئەفلاتوون لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەفلاتوون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.