مەبەست لە قسەی ناڕاست نووسین و بڵاوکردنەوە یاخود دروستکردنی شتێکە کە وا نییە، بۆ ئەوەی وا لە خوێنەران بکرێت کە باوەڕ بە شتێک بکەن کە لە ڕاستیدا وا نییە، ھەندێکجار ئەمە بە مەبەستی لایەنگری ڕوودەدات.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ھەمووکەسێک ئازادە لە دەستکاریکردن و کارکردن لەسەر ویکیپیدیا، بۆیە ویکیپیدیا زۆر ڕووبەڕووی ئەم جۆرە کردارانە دەبێتەوە. ویکیپیدیا داوا لە ھەموو بەکارھێنەران، دەستکاریکەران و خوێنەران دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە دانانی زانیاری ھەڵە بۆ ئەوەی ویکیپیدیا تاقی بکەنەوە، لە ویکیپیدیا ھەموو دەستکارییەکان دەتوانرێن بە ئاسانی ببیندرێن و بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرانی تر دەتوانن زانیاری ناڕاست و خراپەکارییەکان کە دەکرێن بیانگەڕێننەوە و ئەگەر بەکارھێنەر دوای ئاگادارکردنەوەی ھەر لەم جۆرە کردارانە بەردەوام بوو، ئەوا بەربەست دەکرێت.
ئەگەر ھاتوو وتارێک لەبارەی کەسێکەوە (یان کەسایەتییەکەوە) کە لە ژیاندایە خراپەکاری تێداکرا و پەڕەکەی شێواندرا، دەتوانێت ویکیپیدیا تووشی کێشەی یاسایی بکات و ئەو بەکارھێنەرەی کە ئەو خراپەکارییەشی کردووە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە ئەمە کردەوەیەکی نایاساییە. ھەروەھا بەتایبەتی وتارەکان کە ڕێنمایی دەدەن لەسەر تەندروستی و فێرکاری دەبێت بە ھەموو شێوازێک لە خراپەکاری بەدوور بگیرێن. چونکە زۆرجار خوێنەرەکان تاقیدەکەنەوە و دەبێتە ھۆی ئازار پێگەیشتنیان یان، لە ھەندێک حاڵەتدا، مردن. ئەو وتارانەی کە زانیاری زانستی دەدەن دەبێت لە ھەڵە، زانیاری ناڕاست و خراپەکاری بپارێزرێن. لە ئێستادا قوتابییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر پشت دەبەستن بە ویکیپیدیا و ئەگەر زانیاری ھەڵە پێشکەش بکەن لەوانەیە ڕووبەڕووی کێشە ببنەوە و تووشی شەرمەزاری ببن. بۆیە تکایە ویکیپیدیا بۆ خراپەکاری و دروستکردنی قسەی ناڕاست بەکارمەھێنە.
لەجیاتی ئەوەی خراپەکاری بکەیت، ھەوڵبدە ویکیپیدیا چاک بکەیت، تاکو ببێت بە سەرچاوەیەکی زانیاری پوخت و باش. لەجیاتی ئەوەی خراپەکاری بەکاربێنیت بۆ ئەوەی بزانیت ویکیپیدیا ڕاستی دەکاتەوە یان نا، بەدوای ھەڵە بگەڕێ لە وتارەکاندا و بزانە تە چەندێکە ئەو ھەڵەیە ھەیە، وە ئەگەر کراش دەتوانیت ھەڵەکە ڕاستبکەیتەوە. لەبیرتبێت کە ویکیپیدیا داوای سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەکات بۆ ھەر زانیارییەک یاخود بانگەشەیەک کە دەکرێت لە وتارەکاندا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:قسەی ناڕاست دروست مەکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.