ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە
پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر
یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە.
ئەنیمەیشنێک کە دەڵێت: «تکایە گاز لە بەکارھێنەرە نوێکان مەگرن!» ئەوە لە بیر مەکەن کە ئێمە ھەموومان ڕۆژێک لە ویکیپیدیادا تازەکار بووین. تەنانەت لە دوای سەدان و ھەزاران دەستکاریش لە ئەو وتارانەدا کە زانیاریمان کەمە، ھەر بە تازەکار دادەنرێین.
ئەوانەی کە تازە دێنە ناو ویکیپیدیا ھەڵگری ئایندەی ویکیپیدیان، بۆیە بەبەھاترین سەرچاوەکانی ویکیپیدیان. پێویستە کە بە بە سۆز و ئارامگرییەوە لگەڵ تازەکارەکاندا ھەڵسوکەوت بکەین. زۆر بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت کە بەکارھێنەرێکی تازە شارەزای تەواوی ویکیپیدیا بێت و بزانێت ئێرە چۆن کاردەکات یان ستانداردەکان و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بزانێت بەتەواوی. تەنانەت بەئەزموونترین بەکارھێنەرەکانیش جارجار پێویستیان بە بیرخستنەوەیەک ھەیە.
تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن
ئەوە لە بەرچاو بگرن کە بەکارھێنەرە نوێییەکان بۆ ویکیپیدیا ھەم پێویست و ھەم بە کەڵکن. بە پاڵپشتی کردنی بەکارھێنەرە تازەکان دەتوانین زانیارییەکانی ناو ویکیپیدیا زیاتر پەرە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین. ھەروەھا بێلایەنییەکەی بپارێزین و بەھای زیاتر و زیاتر بکەین. لە ڕاستیدا، دەرکەوتووە کە بەکارھێنەرە تازەکان زانیاریی تازە بە ویکیپیدیا زیاد دەکەن، لە کاتێکدا کە بەڕێوەبەرەکان زیاتر سەرقاڵی چاکسازیی و پاراستنی وتارەکان، دانانی داڕێژە و گەڕانەوەی دەستکارییەکانن. ئەوەتان لە بیر بێت کە ئامۆژگاری و دروشمی ئێمە بۆ تازەکارەکان ئەوەیە کە ئازا بە . ئەوەتان لە بیر بێت کە: کورد وتوویە سوار ھەتاکوو نەگلێ قەت نابێ بە سوار . « ئێمە کۆمەڵێک ڕێسا و ستانداردمان ھەیە، بەڵام ئەمانە نابێت بە جۆرێک بە کار برێن کە تەواوی ڕیسی بەکارھێنەرە تازەکان بکاتەوە بە خوری و دڵساردیان بکاتەوە. ھەر بەکارھێنەرێکی تازە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک بیرۆکە و داھێنانی تازەی ھەیە کە دەتوانێت ویکیپیدیا و کۆمەڵگاکەمان بەرەو باشتر بوون ببات. ڕەنگە لە بڕێک شوێندا بتوانین ستانداردەکانمان نوێ بکەینەوە یان پەرەیان پێ بدەین. لەوانەیە ئەوەی کە بەکارھێنەرە تازەکە دەیکات و ئێمە بە ھەڵە ی دەزانین لە داھاتوودا یارمەتییەک بێت بۆ ویکیپیدیا. بۆ ماوەیەک چاودێریی بەکارھێنەرە تازەکان بکەن و ئەگەر پێویست بوو، لێیان بپرسن کە دەیانھەوێت چی بکەن و ھەوڵ بدەن یارمەتییان بدەن.»
چۆن وریا بین کە بەرکارھێنەرەکان نەتۆقێنین؟
وشە یان دەستەواژەیەک بە کار مەھێنە کە دۆخەکە خراپتر بکات (بۆ نموونە ھەڵیت و پەڵیت، قۆڕ، توڕەھات و ھتد). با قسە کردن و ھەڵسوکەوتت توند نەبێت. ھەمیشە ھۆکاری گەڕاندەوەی دەستکارییەکان بنووسە. لە وتووێژدا گاڵتە بە خەڵک مەکە، بە تایبەت لە کاتی گەڕاندنەوەی دەستکارییەکاندا. کاتێک کە ھەست دەکەیت ناڕەحەتیت یان نائارام و شڵەژاویت، دەستکاریی ویکیپیدیا مەکە و دەستکارییەکەت بخە کاتێکی تر. تێبکۆشە بۆ گەشتن بە یەکدەنگی . بەرپرسیاریت ببێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ناکۆکییەکان. با بەربەستن یەکەم ھەنگاوت نەبێت. ھەوڵ بدە پێش بەربەستنی بەکارھێنەرێک قسەی لەگەڵ بکەیت. وتارێک تازە نووسراوە خێرا مەیسڕەوە.
ئەگەر کەسێکمان ئازاردا یان کەسێک ئازاری داین چی بکەین؟
تکایە ھەمیشە شارستانی بن لەگەڵ یەکتری لەکاتی وتووێژکردندا. ئەگەر لایەنی دووەمیش ھێرشی کرد، ئێوە ھێرش مەکەنەوە و پشتگوێی بخەن. ئەگەر کەسێک بەردەوام ھەراسانی کردن، تکایە ئاگاداری بکەنەوە. ئەگەر ھەر بەردەوام بوو پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک بگرە یان داوای بەربەستنیان بکەن.
ناوەڕۆک (؟)
ھەڵسوکەوت (؟)
سڕینەوە (؟)
ڕاپەڕاندن (؟)
دەستکاریکردن (؟)
ناوەڕۆکی پڕۆژە (؟)
دامەزراوەی ویکیمیدیا (؟)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن , which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0") ; additional terms may apply (view authors ). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0 دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses. ®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.