نوێژ (بە عەرەبی: الصلاة) دووەم بنەمای ئیسلامە، بە گەڕانەوە بۆ ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر (محەممەد)؛ (بُنِیَ الإِسْلاَمُ عَلَی خَمْسٍ شَھَادَةِ أَنْ لاَ إِلَھَ إِلاَّ اللَّھُ وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ اللَّھِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِیتَاءِ الزَّکَاةِ، وَالْحَجِّ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ).واتە: ئیسلام لەسەر پێنج پایە دامەزراوە: شایەتی دان بەوەی کەوا ھیچ پەرستراویک نییە شایەنی پەرستن بێت بەڕاستی جگە لە (اللە)، و محەممەدیش نێرراو و پێغەمبەری (اللە)یە، و نویژ کردن، و زەکات دان، و حەج کردنی ماڵی خودا، و ڕۆژوو گرتنی ڕەمەزانە.
کۆڵەکەکانی ئیسلام | |
|
نوێژ فەڕزە (پێویستە) لەسەر ھەموو مسوڵمانێکی ژن و پیاو، و پێویستە لەسەریان ئەو فەرزە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەجێ بھێنن؛ و فەڕزکرا لە مەککە پێش کۆچکردنی پێغەمبەر بۆ مەدینە لە ساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتیدا، ئەمەش لە کاتی ئیسرا و میعراجدا بوو.
لە ئیسلامدا ڕۆژانە پێنج نوێژ فەڕزە لەسەر موسڵمانان، ھەروەھا چەند جۆرێکی تری نوێژ ھەیە وەک: نویژی جەژن و نوێژە بارانە و نوێژی مردوو و نوێژی خۆرگیران.
ئیسلام پایەیەکی داوە بە نوێژ کە نەیداوە بە ھیچ پەرستنێکی تر، یەکەم ئەرکە کە خوا فەڕزی کردووە لە پەرستنەکان دا، و لە شەوی میعراجدا فەڕز کراوە، ھەروەھا پێغەمبەر فەرموویەتی یەکەم شت مرۆڤ لێیدەپرسرێتەوە لەسەری لە ڕۆژی دواییدا نوێژە، ھەروەھا نویژ لە چەند جێگەیەکدا لە قورئاندا باس کراوە وەک لە سوورەتی موئمنون قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ (موئمنوون:١–٢)، واتە؛ بە ڕاستی ئەو بڕوادارانە سەرکەوتوو سەرفراز بوون* ئەوانەش ئەوانەن کە لە نوێژەکانیاندا ملکەچ و دڵ ئارام و دڵ دامەزراون و دڵیان لای خوایە… و لە سوورەتی کەوسەر ھاتووە فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (کەوسەر:٢) واتە؛ کەواتە نوێژ تەنھا لەبەر خوا و بۆ خوا و بۆ بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی پەروەردگارت ئەنجام بدەو قوربانیش بکە و لە سوورەتی الأعلی دا ھاتووە (وذکر اسم ڕبە فصلی) واتە: ناوی پەروەردگاری خۆی ھێنا، جا نوێژی کرد، واتە: ئەوەی لەسەری فەرز کراوە لە پێنج نوێژەکان، وھەروەھا لە سوورەتی تاھا (وأقم الصلاة لذکری) واتە: نوێژەکانیشت بەچاکی ئەنجام بدە، تا ھەمیشە منت لە یاد بێت..
لە قورئاندا ئاماژەکراوە بەوەی فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاَةَ فَاذْكُرُواْ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ إِنَّ الصَّلاَةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا (نیسا:١٠٣) (کوردی: چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت). ھەروەھا ھاتووە: وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ وَآتُواْ الزَّكَاةَ وَارْكَعُواْ مَعَ الرَّاكِعِينَ (بەقەرە:٤٣) (کوردی: نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن بە دروشمەکانییەوەو زەکاتیش بدەن، لەگەڵ کڕنووش بەراندا کڕنووش ببەن بۆ پەروەردگارتان.)نوێژ کۆڵەکەی ئایینە وھیچ پۆزشێک لەو کەسە وەرناگیرێت کە وازی لێ بھێنێت لە کاتێکدا لە توانایدا بێت ولەسەری بێت.
ئەگەر یەکێک واز لە یەکێک لەم ئەڕکانانە بھێنێت و بزانێت بە بێ ھیچ پۆزشێک نوێژەکەی بەتاڵ دەبێت و پێویستە دووبارەی بکاتەوە، بەڵام ئەگەر لێی تێک چوو دەتوانێت سوجدەی سەھوو ببات.
ژمارەی نوێژە فەڕزەکان لە شەو وڕۆژیکدا پێنج نوێژە وھەموو ڕکاتەکانی ئەو پێنج نوێژە دەکەنە حەڤدە (١٧) ڕکات لە شەو و ڕۆژێکدا.
خوا کاتی دیاریکردووە بۆ نوێژ کە پێویستە ھەر نوێژێک لە کاتی خۆیدا بکرێت وەک لە قورئاندا ھاتووە لە سوورەتی النساء (إن الصلاة کانت علی المؤمنین کتاباً موقوتاً) واتە؛ چونکە بەڕاستی نوێژ لەسەر ئیمانداران فەرزە لەکاتی دیاریکراودا دەبێ ئەنجام بدرێت؛ و لە سوورەتی طە (وسبح بحمد ڕبک قبل طلوع الشمس وقبل غروبھا) واتە؛ تەسبیحات و ستایش و سوپاسی پەروەردگارت بکە، پێش ھەڵھاتنی خۆرو پێش ئاوابوونی، و کاتەکان لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا دیاریکراوان.
نوێژ بریتییە: لە دەربڕین و کرداری دیاریکراو، بە تەکبیر واتە (اللە اکبر) دەست پێ دەکات و بە سەلامدانەوە کۆتایی پێ دێت.
وشەی ئیمام بە دوو کەس ئەوترێ: ئەو کەسەی پێش نوێژی دەکات، و لەگەڵ ئەو کەسەی پێشەوا و پێشڕەوی خەڵک دەکات، پێشڕەو (ئیمام)یش لەلای شیعەکان ھەمان ئەو کەسەیە کە سوننییەکان پێی دەڵێن جێنشین (خلیفە)، بۆیە دەتوانرێ کە بوترێ: کۆمەڵ، بەبێ پێشەوا نابێ، مەبەستیش پێی تەنھا پێش نوێژ نییە، چونکە ژیانی تاکی موسڵمان ژیانێکی ئیسلامیانەیە، کە بەڕێوە ناچێ مەگەر لەناو کۆمەڵدا نەبێ.
جا دەبێ ئەم پێشەوایەش پارێزکارو (تقییە) لە خواترس بێت، زانستێکی زۆری لە لابێت و باش لە قورئان شارەزابێت، و زۆرینەی موسڵمانان لێی ڕازی بن، بەھەمان شێوەش لە پێشەوا و پێشرەوی خەڵکی، واتە: کاربەدەستیان. دەبێ پێش نوێژ ئاگاداری حاڵی نوێژ خوێنەکانی دوای خۆی ببێ، چونکە بێ توانا و نەخۆش … ھتد یان تێدادەبێت تا بەسۆزبێ لەگەڵیان و نوێژیان بەسەردا درێژنەکاتەوە و ئەگەر ئەویش بیانوێکی ھەبوو، شوێنی چۆڵ دەکات بۆ یەکێکیتر بە ھەمان شێوە پێشەوای خەڵکیش ھەروا.
دەبێ خەڵکیش گوێ ڕایەڵی پێشەوا بێ بەتەواوی پەیوەست بن بەوەی کە ئەم پێی ھەلئەستێ چۆن کە نابێ لە کاتی نوێژدا پێش (إمام) بکەوێ، کاتێ کە کڕنۆش و سوجدە دەبا، بەھەمان شێوەش دەبێ گوێ ڕایەڵ بن بۆ پێشەوا -تەنھا لە کاتێک گەر فەرمانی دەرکرد بە پێچەوانەی شەرعی خودا، ئەو کاتە دەتوانی گوێڕایەل نەبن، ھەروەک کە ئەگەر پێش نوێژخوێن ھەڵەێکی کرد دەبێ بۆی ڕاست بکرێتەوە، پێشەواش بەھەمان شێوە، ئەو ڕێوشوێنانەش کە باس کران، ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کەدەبێ نێوانی پێشەواو خەڵکی چۆن بێت.
جووڵەی فیزیکیی بەردەوامی نوێژی موسڵمانان لەپاڵ لابردن و چارەکردنی کێشە دەروونییەکانی وەکوو توڕەیی و خەمۆکی ھاوکات ئازاری پشتیش کەمدەکاتەوە و لاستیکی بوونی زیاتر بە جومگەکان دەبەخشێت ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ئەنجامبدرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نوێژ لە ئیسلام تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نوێژ لە ئیسلام, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.