ژێرپەڕەکان پێکھاتوون لە لقێک لە پەڕەیەک یاخود چەند پەڕەیەکی دایک، کە بە بەستەرێکی گەڕانەوەوە بە پەڕەی دایکەوە بەسراونەتەوە.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ژێرپەڕەکان لە بۆشایی ناوی سەرەکی، کە وتارەکانە، ناچالاک کراوە. ژێرپەڕەکان بە سلاشێک (/) لە ناوی پەڕەی سەرەکی جیادەکرێنەوە. بۆ نموونە: داڕێژە:بەخێرھاتن/doc، لێرەدا پەڕەی doc کە کورتکراوەی documentationی ئینگلیزییە و زانیاری و شرۆڤەی داڕێژەکان لەخۆ دەگرێت، ژێرپەڕەیەکە. ئەگەر ئەم ژێرپەڕەیە بکرێتەوە، لە سەرەوە بەستەرێک ھەیە کە یارمەتی دەدات بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ پەڕە دایکەکە کە لێرەدا داڕێژە:بەخێرھاتنە. لەوانەیە ژێرپەڕەیەک ژێرپەڕەیەکی تری لێ بووبێتەوە، کە ئەمە شتێکی ئاساییە لە ویکیپیدیادا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:ژێرپەڕەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.