لاساییکردنەوە لە ویکیپیدیادا، لەبەرگرتنەوەی بیرۆکەی کەسێکی تر و بەکارھێنانێتی وەک ئەوەی بەکارھێنەر خۆی دایھێنابێت.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: کاری خەڵکی تر مەبە و لەژێر ناوی خۆتدا بڵاوی بکەیتەوە. ھەمیشە ئاماژە بە سەرچاوە و بەرھەمی کارەکان بدە. |
لە ویکیپیدیادا ھەرچەندە ئەمە نایاساییە، سێ سیاسەتی سەرەکی ھەن، کە دووان لەوان وا دەکات خەڵکی لە لاساییکردنەوە نزیک ببنەوە، ئەو دووانەش پێکھاتوون لە: توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە، لەگەڵ سەلماندنیبوون. ئەمە واتا ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێت سەرچاوەی باوەرپێکراویان ھەبێت بۆ پشتڕاستبوونەوەی زانیارییەکان. زۆرکەس لەم سیاسەتانە ھەڵە تێدەگەن و دەچن دەقی سەرچاوەیەکی تر دەھێنن و لە ویکیپیدیا دایدەنێنەوە. ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە تاکو دەقی سەرچاوەکانی تر بشکێنێتەوە، ھەروەھا لەبەرگرتنەوە لە ماڵپەڕەکانی تر قەدەغەیە. ھەمیشە ئەوەتان لەبیر بێت کە لاساییکردنەوە و پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە یەک شت نین. ھەندێکجار ئەگەر ئاماژەش بە سەرچاوە درابێت بەڵام ناوەرۆکی بەکارھێنراو مافی پارێزرابێت، ئەمە دەبێتە پێشێلکردنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:لاساییکردنەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.