دژایەتی خواستەکان' لە ویکیپیدیادا، ڕێکنەکەوتن و دژایەتییە لە نێوان ئامانجەکانی ویکیپیدیا بۆ بەرھەمھێنانی زانستنامەیەکی بێلایەن و بڕواپێکراو لەگەڵ ئامانجەکانی بەکارھێنەری نووسەری وتار.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ھەرجۆرە بەشدارییەک کە بابەتەکەی بەھەرشێوە پەیوەندی ھەبێت بە بەکارھێنەرەوە، بە ئاسانی دەتوانی ببێتە ھۆی دژایەتی خواستەکان؛ وەک نووسین سەبارەت بە خۆ، کەسایەتیی، گرووپ یان ڕێکخراوەی پەیوەندیدار.
ویکیپیدیا مەکۆی بڵاوکردنەوەی ڕیکلام و ھەواڵەکان یا بابەتە بێبایەخەکان، یا شوێنێک بۆ خۆناساندن نییە؛ بەڵکوو زانستنامەیە. ھەرجۆرە نووسراوەیەک کە دێتە ناو ویکیپیدیاوە دەبێ بە پێی یاساکانی ویکیپیدیا بێت و ویکیپیدیەنەکان دەبێ ئەو مەرجە لە پێش خواستەکانی خۆیان دابنەن تاکوو ویکیپیدیا بتوانێ بڕواپێکراو بێت. ھەرکات بەکارھێنەرێک خواستی خۆی پێش ڕێبازەکانی ویکیپیدیا دابنێت، کێشەی دژایەتی خواستەکان دێتەئاراوە.
پێوەرێکی ڕوون بۆ دیاریکردنی سنووری دژایەتی خواستەکان نییە، بەڵام نیشانەکانی زوو دەردەکەون. زیادکردنی ھەر نووسراوەیەک کە بۆ ناساندن یا بەرچاوخستنی نووسەری وتار، ئەندامانی بنەماڵەی، خاوەنکار، ھاوکاران یا پیشەکەی یا بابەتی دڵخوازیان، نووسەر ڕووبەڕووی لایەنگری دەکات. کاتێ بەکارھێنەرێک سەبارەت بە بابەتێکی دڵخوازی خۆی دەنووسێت، زۆربەی کاتەکان وتارەکە دەبێتە خاوەن کەسایەتییەک کە خوێنەران بە دەگمەن دەتوانن سوودی لێوەربگرن و وەک نووسراوەیەکی زانستنامەیی چاوی لێبکەن. ئەگەر دەتەوێ سەبارەت بە بابەتی دڵخوازت بنووسیت و تووشی ئەو کێشەیە نەبیت، ھەوڵ بدە نووسراوەکە بێلایەنانە بێت و ئاماژەی ھەبێ بۆ سەرچاوەی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە. بێلایەنانەبوونی نووسراوەکان یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەی ویکیپیدیا.
ئەگەر بەکارھێنەرانی دیکە ئاگاداریان کردییەوە کە نووسراوە یا دەستکارییەکەت لە یاساکانی وکیپیدیا لایداوە، ئەو بە گرینگ وەربگرە و پێداچوونەوەی بنەڕەتیی نووسراوەکەت بکە.
دژایەتی خواستەکان زیاتر لەکاتێکدا ئاشکرا دەبێت کە بەکارھێنەر باسی خۆی دەکات و یا نووسراوەکەی بەستەری ڕیکلامی تێدایە، بەستەری ماڵپەڕی خۆی تێدایە، وێنەی تاکەکەسی یا وەک ئەوەی تێدایە یا ھەرشتێکی وەک ئەمانە کە بە شێوەیەک پەیوەندی نزیکی ھەیە بە بەکارھێنەرەوە.
نموونەیەک لەو جۆرە نووسراوانە:
ئەگەر لەگەڵ ھەریەک لەم مەرجانەی خوارەوە ڕێک دەکەوی:
لەم کاتەدا بە توندی قەدەغە دەکرێ بەشداریکردنت و دەستکاریکردن لەو بابەتانەی دژایەتی خواستەکان ڕوودەدات و دەبێتە ھۆی لایەنگرانەبوونی نووسراوەکە. ڕیبازی بێلایەنانەبوونی ڕوانگەکانی ویکیپیدیا بە پێویستی دەزانێت کە ھەموو نووسراوەکان ڕوانگەیەکی بێلایەنانەیان ھەبێت؛ دژایەتی خواستەکان دەبێتە ھۆی لادان لەم ڕێبازە. ئەگەر نووسراوەکەت بە ئامانجی ئابووری تێدابووە و لایەنگرانە نووسیوتە، مەینێرە سەر ویکیپیدیا.
نووسینی وتار سەبارەت بە خۆ پێشنیار نەکراوە؛ ئەگەر کەسایەتییەکی ناسراو بیت و وتاری ژیاننامەت بایەخداربێت، بێگومان کەسێکی دیکە بایەخ دەدات بەوە و وتارێک سەبارەت بە تۆ دەنووسێت. ویکیپیدیا مافی نووسین سەبارەت بە خۆ، تەنھا لە شوێن-ناوی بەکارھێنەری دەدات. ئەگەر بەکارھێنەرێک غەیری ئەوەی کرد باشتر وایە نووسراوەکەی گواستنەوە بکرێ بۆ شوێنێک لە شوێن-ناوی بەکارھێنەری خۆی(نەک بسڕێتەوە).
بەکارھێنەران نابێ وتارەکان بە مەبەستی ناساندن و پاڵپشتی لە بابەتی دڵخوازی خۆیان بنووسن. ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا دەبێ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانە نووسرابێتن. دانانی نووسراوەی بێبایەخ و ڕێکلام لە وتارەکانی ویکیپیدیا بەتوندی قەدەغەکراوە. ئەگەر بە نوێنەرایەتی کەسێک لە ویکیپیدیا دەستکاری دەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی، لە یادت بێ ئەگەر لە پاراستنی مافەکانی ئەودا، لە ڕێبازەکانی ویکیپیدیا لابدەیت تووشی دژایەتی خواستەکان بوویت. ئەگەر ئەندامی رێکخراو یان کۆبوونەوەیەکی و بەشداری ویکیپیدیا دەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو بزووتنەوە، لە وتارەکانی پێوەندیداری ئەو بوارە، بە ئاسانی تووشی دژایەتی خواستەکان دەبیت.
دەستکاریکردنی وتاری کارڵ مارکس بۆ فرێدریک ئەنگڵس بێگومان زۆر دژوارە؛ لەبەرئەوەی لە نزیکترین ھاوڕێیان و ھۆگرانی مارکس بووە. ھەرجۆرە پەیوەندیەکی نزیک نێوان دەستکاریکەر و بابەتی وتار، دەتوانێ بزوێن بێت بۆ ڕوودانی دژخ. ھەرچی پەیوەندی زیاتر بێت ئەگەری ڕوودانی دژخ زیاتردەبێت. پەیوەندی دەتوانێ لە بوارەکانی بنەماڵەیی، ڕامیاری، ئایینی، ئابووری، بیر و ڕا و ... بێت.
ناسیاوبوونی بابەت یا نزیکبوون لێی، بەو مانا نییە کە ناتوانی دەستکارییەکی بێلایەنانە بکەیت؛ بەڵکوو بەومانایە کە بێ ئەوەی ئاگاداربیت ھێندێ لایەنگرانە بنووسیت یا دەستکاری بکەیت. لەکاتی وەھادا ئەگەر بەکارھێنەرانی دیکە لە پەڕەی وتووێژ لە کێشەکە ئاگاداریان کردیەوە، بەخێرایی پێداچوونەوەی دەستکارییەکانت بکە. ئەمانە بەسوود دەبێت: ڕوانگەی بێلایەنانە، نەبوونی لێکۆڵینەوەی خۆیی، سەلماندنی.
واتای وشەی "پەیوەندی" لەم دەقەدا، ھەبوونی ڕوانگە یان خواستی ھاوتایە. بۆ نموونە وتاری سەبارەت بە گرووپێکی بچووکی موسیقا نابێ لەلایەن سەرپەرشتی گرووپەکە یان خێزانی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە نووسرابێت. بەڵام شارەزایەکی بواری کۆمپیوتەر ئازادە بۆ دانانی وتار و دەستکاری وتارە نووسراوەکان لەو بوارەدا ئەگەرچی تا ڕادەیەکی زۆریش پەیوەندی ھەیە لەگەڵ بابەتەکەدا.
دەستکاری و دانانی دەق لە بوارێکدا کە شارەزایت یا خوێندنی ئاکادێمیت ھەیە لێی، لەخۆیدا دژایەتی خواستەکان نییە؛ بەکارھێنانی نووسراوەکان و لێکۆڵینەوەکانی خۆت وەک سەرچاوەی وتارەکانت تەنھا بە مەرجی بایەخداربوون و ڕێککەوتن لەگەڵ یاساکانی ناوەڕۆک دەکرێ. لەخۆبەڵگەھێنانەوە بەتوندی قەدەغەکراوە.
ئەگەر سەبارەت بە کەیسێکی دادگا دەنووسیت یان دەستکاری دەکەی و دادگاکەش لە پرۆسەی بەڕێوەچووندایە، ئەو نووسراوە ھەرجۆرە کێشەیەکی ھەبێت نەک تەنھا بۆ ویکیپیدیا، بەڵکو لە دونیای دەرەوەش لەوانەیە ببێتە ھۆی کێشەی یاسایی؛ ھەربۆیە ویکیپیدیا بەتوندی ئاگاداری بەکارھێنەران دەداتەوە بۆ دەستکاری وشیارانە لەو بوارەدا.
ویکیپیدیا "زانستنامەیەکە کە ھەموان دەتوانن دەستکاری بکەن"، بەڵام کاتێ بەکارھێنەرێک ڕووبەڕووی دژخ بێتەوە، دەبێ لە دەستکاری پارێز بکەیت؛ وەک ئەمانەی خوارەوە:
چی بکەی |
---|
ئەگەر لە ھەلومەرجی تایبەتدا ئەنجامی دەستکارییەک بە پێویست دەزانیت و ئەگەری دژایەتی خواستەکان ھەیە، نابێ ئەو دەستکارییە بکەی، بەڵکوو دەبێ لە پەڕەی وتووێژدا باسی بکەی و ڕای بەکارھێنەرانی دیکە بپرسی. بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی دیکە تاگی {{-}} بەکاربھێنە. دوای بڕیاردان دەتوانی دەستکارییەکە جێبەجێ بکەیت. |
ئەو بەکارھێنەرانەی ھەژماریان ھەیە، کاتێک کە لە ژوورەوەبن دەتوانن لە شوێن-ناوی بەکارھێنەریی خۆیان بۆ مەبەستی جۆراجۆر سوودوەربگرن. وەک بڵاوکردنەوەی کورتەیەکی ژیاننامەی خۆیان؛ بەو مەرجەی لەگەڵ ڕێبازەکانی ویکیپیدیا بگونجێت و شیاوی ھاتن لە زانستنامەدا بێت. ئەگەر دەتەوێ بێ بەشداریکردن لە ویکیپیدیادا پەڕەیەک بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە خۆت، لە ویکیپیدیا دابنەی، باشتر وایە بلاگ یان ماڵپەڕێک بۆ ئەوە بکەیتەوە، لەبەر ئەوەی ویکیپیدیا ڕاژەکاری خۆڕایی پێشکەشکردنی شوێنی سەر ئینتەرنەت نییە.
ڕوودانی دژخ لە وتارێکدا، ئەو پرسیارە دێنەتە پێش کە ئایا ئەو وتارە چیتر شیاوی ھەبوون لە زانستنامەدا ھەیە یا نا. ھەڵبەت دەتوانێ ببێتە ھۆی پەیدابوونی کێشە و گۆمان کە ئامانجی بەکارھێنەری تۆمارکەری نووسراوە کێشەدارەکە، نزمکردنوەی ئاستی ویکیپیدیا ھەیە یا نا.
ئەگەر لە وتارێکدا پێتوایە دژخ ڕوویداوە باشترین کار، ئاگادارکردنەوەی تەختەی "ئاگاداریی دژخ" دەبێت. دژخ بە تەنھایی ناتوانێ ببێتە ھۆی سڕینەوە و لابردنی وتارێک، بەڵام ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەوە ڕوودەدات، ھێندێ جار وتارەکە تووشی ئەگەری سڕینەوە خێرا دەکات.
ھەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو بەکارھێنەرانەی گومانیان لێدەکرێ بۆ دژخ
لە یەکەم ھەنگاودا دەبێ لەگەڵ ئەو بەشداربووە ڕاستەوخو سەبارەت بە کێشەکە وتووێژبکرێت و لە لێدوانەکەدا ئاماژە بکرێت بەم ڕێنوێنییە. ئەگەر ئەوە بە ئەنجام نەگەیشت و ھەست دەکەی خۆت تێکەڵاوی بە کێشەکە دەتوانی لە شوێنێکدا کە بەکارھێنەرانی بەئەزموونی بوارەکەی تێدایە [[-]]، باسەکە دابمەرزێنیت و درێژە بدەیت. ڕاگەیاندنی ناوی بەکارھێنەرێکی دیکە وەک تاوانباری دژخ بۆ ئازاردانی یا بۆ سەرکەوتن لە کێشەکاندا، قەدەغەیە و دەتوانێ ببێتە ھۆی بەربەستکران.
ویکیپیدیا بەھەردوو بێلایەنانەبوونی وتارەکان و توانای بەکارھێنەر بۆ نەناسراومانەوە، گرینگی دەدات. بۆیە ھیچ کات بۆ نیشاندانی ھۆکاری لایەنگربوونی بەکارھێنەرێک و ڕوودانی دژخ، ژیانی ڕاستەقینەی بەکارھێنەرانی دیکە ئاشکرا مەکە. ئەوەی دەبێتە ھۆی ڕوودانی دژخ و لادان لە یاساکانی ویکیپیدیا، شێوەی دەستکاریکردنی نووسراوەکانە، نەک کەسایەتیی بەکارھێنەرەکە.
پێشخستنی ڕێبازە سەرەتاییەکانی ناوەڕۆک
ھەرجۆرە دەقێک کە لە شوێن-ناوی سەرەکیی ویکیپیدیا دادەنرێت و بڵاودەکرێتەوە، دەبێ لە یاساکانی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا پێڕەوی بکات: جۆری وتار(ویکیپیدیا چی نییە؟)، شێوەی زانستنامەیی(ڕاستاندنی، لێکۆڵینەوەی خۆیی)، ڕوانگەی دەستکاریکەر(ڕوانگەی بێلایەنانە) و ھەروەھا یاساکانی ویکیپیدیا بۆ پاراستنی مافەکانی بڵاوکردنەوە. ئەگەر وتارێکی گرینگ لە ئاکامی دژخ، تووشی لایەنگرانەبوونی دەق بوو، ئەوەندەی کە چاکسازییەکەی دژواربوو، باشتروایە وتارەکە تا گەیشتن بە بچووکترین ناوەڕۆکی بێلایەنانە بچووک بکرێتەوە ئینجا بەکارھێنەرانی شارەزای بێلایەن، پەرەی پێ بدەنەوە.
گرینگی ھەڵسوکەوتی باش
لە درێژەی لێدوان لە پەڕەکانی وتووێژ، سەبارەت بە ھەر بابەتێک و کاتی دەربڕینی بۆچوونەکان دەبێ ئاگاداربیت کە ھەموو باسەکە سەبارەت بە بابەتەکە بێت و شێوەی چاکسازی؛ نەک سەبارەت بە نووسەر یا بەشداریکەر. چونکا ئەگەری نزیکبوونەوە لە سنوورەکانی ھێرشی تاکەکەسی ھەیە و ئەوە دەتوانێ ھەوڵی ئەو بەکارھێنەرە بۆ بەشداری بەسوودی زیاتر لە داھاتوودا پووچەڵ کاتەوە. لە لێدوانەکان یا کاتی چارەسەرکردنی کێشەکان، لە بەکارھێنانی وشەیەک کە ببێتە ھۆی ئازاردانی بەکارھێنەر وەک ناساندنی بە "خراپکار" یا تاوانبارکردنی بەکارھێنەرانی دیکە بە دژخ، پارێز بکەن. گومانی چاکە بکەن؛ بەو مانای کەسێک بەشداری دەکا ئامانجی پێشخستنی ویکیپیدیایە.
دژایەتی خواستەکان لەناو کێشەی ڕوانگەکان
ھێندێ جار ھەبوونی ئەگەری دژخ لە کێشەی لایەنگرانەبوونی ڕوانگەکان، دەتوانێ ببێتە ھۆی ئاڵۆزبوونی ڕێکەوتنی بەکارھێنەران. تاوانبارکردنی بەکارھێنەرانی دیکە بە دژخ، ساکارە بەڵام بەکارھێنانی ئەوە وەک ھەڵێک بۆ سەرکەوتن لە کێشەکاندا قەدەغەیە. کاتێ بەکارھێنەرێک تووشی دژخ دەبێت لە وتارێکدا، بانگھێشتی بکە بۆ پەڕەی وتووێژی وتارەکە لەوێدا پێکەوە بدوێن. لێدوانەکان دەبێ سەبارەت بە بابەتی وتارەکە بێت نەک نووسەری وتار یان کەسایەتیی دەستکاریکەر.
ئەم بەشە لە ڕێنوێنییەکە تایبەتە بەو بەکارھێنەرانەی پێیان وایە تووشی دژخ دەبن. لە درێژە و پەیوندی لەگەڵ ڕێبازەکانی بێلایەنانەبوونی نووسراوەکان، ھەرجۆرە نووسراوەیەک لە شوێن-ناوی سەرەکیی ویکیپیدیا دەبێ لەو ڕێبازە پێڕەوی بکات.
ئەو بەکارھێنەرانەی لەوانەیە لایەنگر بن، دیسان دەتوانن بەمەرجی تایبەت بەشداری و دەستکاری بکەن. نموونە بەشدارییە پەسندکراوەکان:
ئەگەر بەھەرشێوە بەکارھێنەرێک ڕەخنە بگرێت لە دەستکارییەکان، ئەوە دەبێتە دەستکارییەکی کێشەدار و دەبێ لە پەڕەی وتووێژ لەسەری باس بکرێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:دژایەتی خواستەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.