ویکیپیدیا شیکاریی سەرەتایی بڵاوناکاتەوە.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دایدەنێی دەبێت پشت بە شیکاری زانستیی سەلمێنراو ببەستێ جگە لەوەی شتێک بە ئاشکرا دیار بێت ڕاستە. |
وشەی "شیکاریی سەرەتایی" ئاماژە دەکات بە کەرستەی وەک ڕاستییەکان، ئایدییاکان و چیرۆکەکانی وا پێشتر لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراودا بڵاونەکراوەتەوە. ھەروەھا ئاماژەیە بە ھەرجۆرە شیکردنەوە یان کۆڵینەوەی ویکیپیدیەنەکان لەسەر کەرستە بڵاوکراوەکان؛ بە شێوەیەک کە ئەو شیکردنەوە پێشکەوتووتر بێت لە شیکردنەوەی خۆدسەرچاوەکانی وەرگرتنی ئەو کەرستە.
ئەمە بەو مانایە دێت کە ھەر کەرستەیەکی کە زیاددکرێتە سەر وتارەکان، دەبێ بتوانرێ بلکێنرێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە. ڕێبازی سەرچاوە، سەلماندنیبوون، نەک ھەر دەڵێت کە سەرچاوە دەبێ ھەموو بەشەکانی نووسراوەکە، واتە ھەرشتێک ئەگەری کێشە و ناکۆکی ھەیە لەسەری لەخۆبگرێت، بەڵکوو دەبێ ئەوانەی کیشەشیان لەسەر نییە لەخۆ بگرێت. ئەوە کە "پاریس پایەتەختی فەڕەنسایە" پێویستی بە سەرچاوە نییە لەبەر ئەوەی کەسێک کێشەیەکی نییە سەبارەت بەمە و ئاشکرایە، بەڵام دەزانین کە سەرچاوەیەک سەبارەت بەم ڕستەیە ھەیە. ئەگەر سەرچاوەیەک سەبارەت بە کەرستەیەک ھەبوونی نەبێت و ھەوڵ بدەی زیادی بکەیتە سەر ویکیپیدیا بەوە دەلێین "شیکاریی سەرەتایی". بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە ناتەوێ شیکاریی سەرەتایی زیادبکەی، دەبێ بتوانی ئاماژە بکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، پێوەندی ھەبێت بە بابەتی وتارەکە و ڕاستەوەخۆ، پشتیوانی بکات لە ناوەڕۆکی وتارەکە.
"شیکاریی سەرەتایی قەدەغە" لەگەڵ بێلایەنی ڕوانگە و سەلماندنیبوون، لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکن لە ویکیپیدیادا کە جۆرایەتی و چۆنییەتیی کەرستەی گونجاوی وتارەکان نیشان دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێبازانە شان بەشان پێکەوە کار دەکەن، دەبێ ھەرسێ پێکەوە بەرچاو بگیرێن.
لە نووسینی وتارێکی زانستنامەییدا ڕاگرتنی مەرجەکانی ڕێبازی ناوەڕۆک دەوری سەرەکی ھەیە. باشترین ڕێگە بۆ ھەوڵی نووسینی وتارێکی وەھا، کۆڵینەوەیە لە سەرچاوە بڕواپێکراوەکان لەسەر بابەت و نووسینی پوختەی زانیارییەکان لە زاری خۆتەوەیە؛ بە شێوەیەک کە ھەر وتە یان ڕوانگەیەک لکێندرابێت بە سەرچاوەیەکەوە کە ئەوی دەربڕیوە. وتەکان دەبێ بە شێوەیەک کورتکرێنەوە کە ماناکەیان نەگۆڕێ و تووشی لێڵبوون نەبن. وریابن مەبەستی سەرچاوەکان نەگۆڕن؛ بە کورتی: پێبەندی سەرچاوەکان بن.
ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە نەبێت، بۆ کەرستە یان بابەتێک، ئەو نووسراوە نابێ بێتە ناو ویکیپیدیاوە.
ھەر نووسراوەیەک کە کێشەی لێ سازبێت یان ئەگەری سازبوونی کێشەی ھەبێ، دەبێ بە سەرچاوەی بڕواپێکراو پشتیوانی بکرێت. ئەو نووسراوەنەی کە سەرچاوەیان نییە، وەک شیکاریی سەرەتایی بەرچاو دەگیرێن. تەنھا رێگە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە نووسراوەکەت لێکۆڵینەوەی سەرەتایی نییە، ئەوەیە کە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە ھەمان کەرستەی لەخۆ گرتبێت. تەنانەت ئەگەر بۆ نووسراوەکە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی باشت ھەبێ بەڵام، نووسراوەکەی تۆ و مەبەستی سەرچاوەکە یەک نەبن و نووسراوەکەت ڕاستەوخۆ و ئاشکرا لە لایەن سەرچاوەکەوە پشتیوانی نەکرێت، گومانی شیکاریی سەرەتایی دەکرێت لە نووسراوەکەت.
بە شێوەی گشتی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان ئەمانەن: چاپەمەنییەکان بە پێداچوونەوەی تاکەوە و کتێبەکانی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ دەقی بڵاوکراوەی زانکۆکان؛ گۆڤارەکان، چاپەمەنییەکان و کتێبەکانی وا لەلایەن دەستگایەکەی ناوداری چاپەمەنی بڵاوکراوەتەوە؛ و ھەروەھا ڕۆژنامە گشتییەکان. وەک یاسایەکی نەنووسراو، ھەرچی بەشداری جەماوەر لە ڕاستاندنی نووسراوکان و ھەڵسەنگاندن لەگەڵ ڕاستی ڕووداوەکانی نووسراوە لە سەرچاوەیەکدا زیاتر بێت، ئەو سەرچاوە بڕواپێکراوتر دەبێت. بڵاوکراوە خۆییەکان چ چاپەمەنی و چ سەرھێڵ وەک بڕواپێکراو بەرچاوناگیرێن، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە سەرچاوەکانی خۆبڵاوکراوە.
ئەو زانیارییانەی لە وتارەکەدا ھاتوون دەبێ بە ئاماژە بە سەرچاوەی وەرگرتنیان، ڕاستاندن بکرێن. دیتانەی وتار بە تەواوی نابێ لەسەر وتەی بێ پێوەندی یان ناڕوون بنووسرێت؛ یان لەسەر وتەیەکی کاتی. ئەو وتانەی کە چەن مەنا و گەیاندنیان ھەیە دەبێ بە باشی و بە وردی ئاماژە بە سەرچاوەیان بکرێت یان یەکسەر لە نووسینیان پارێز بکرێت. گرینگە کە ئاماژە بە سەرچاوە ھەم بۆ ناوەڕۆکی وتار بێت و ھەم بۆ بابەتی وتار.
بە پێی ئاستی گرینگی و شێوەی ھەڵسوکەوت لەگەڵ سەرچاوەکانی وەرگرتنی زانیاری، سەرچاوەکان بۆ بەکارھێنان لە ویکیپیدیا دابەش دەکرێن بە سەرچاوە سەرەکییەکان، سەرچاوەکانی ئاستی دووھەم و سەرچاوەکانی ئاستی سێھەم.
کەرستەکان لە چەن سەرچاوەوە تێکەڵ بەیەک مەکەن بۆ گەیشتن یان گەیاندنی مەبەستێک کە لە ھیچ کام لە سەرچاوەکاندا بە ئاشکرایی باسی نەکراوە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە دەڵێت A و سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی دیکە دەڵێ B، ئەوانە لە وتارەکەدا تێکەڵ بەیەک مەکەن و دەرەنجام بگاتە C کە لە ھیچ یەک لە دوو سەرچاوەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە. ئەمە تێکەڵکردنی سەرچاوە بڕواپێکراوەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نوێ ئەمە خۆی نموونەیەکە لە شیکاریی سەرەتایی. "A و B، بۆیە C" تەنھا کاتێک گونجاوە کە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ڕاست ھەمان شتی باس کردبێت.
ئەگەرچی یەکەیەکی ڕستەکانی ئەم دەقە ھەریەک لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە وەرگیراون و ڕاستیین، بەڵام ئەم دەقە دەڵێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەقامگیرکردنی ئاشتی جیھاندا سەرکەوتوو نەبووە. ئەگەر سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو ئاماژەی بەم مەبەستە دواییە نەکردبێت ئەوە دقەکە دەبێتە شیکاریی سەرەتایی. ساکارە بە تێکەڵکردنی ھەر ئەم ڕستانە، بگەیینە مەبەستێکی دژ بەو دەقە. لە نەبوونی سەرچاوەدا کەرستەکان دەبنە ھۆی ڵێڵبوون:
ئێستا لە دوای ئەمە کەسێک شیکاریی سەرەتایی خۆی زیاددەکات:
بڕگەی دووھەم شیکارییەکی سەرەتاییە، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیایە، کە تێیدا بە پێی باسکردنی مانای دزیەتی وێژەیی نیشاندەدات کە چالاک تووشی تاوانی دزیەتی وێژەیی نەبووە. بۆ ئەوەی ئەم بڕگەیە لەو کێشە ڕزگاری بێت و بە پێی یاساکان بێت، سەرچاویەکی بڕواپێکراو پێویستە کە بەڕوونی ئاماژە بکات کە بۆ نموونە لێرەدا "بە پێی ڕێبازەکانی دەستکاری نووسین بە سەرچاوەکانی زانکۆی ھاروارد، کردەوەی چالاک، دزیەتی وێژەیی نییە". پوختەی باسەکە، ھیچ ڕوانگەیەک و دەرەنجامێک نابێ زیاد بکرێتە سەر کەرستەکانی سەرچاوەکان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.