شێرپەنجەی خوێن (بە ئینگلیزی ئەمریکی: Leukemia) یان (بە ئینگلیزی بەریتانی: Leukaemia) بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن.
بەشێوەیەکی ئاسایی ھەموو خانەکانی خوێن (خڕۆکە سوورەکان، خڕۆکە سپییەکان، پەڕەکانی خوێن) لە مۆخی ئێسکەوە دروست دەبن، ھەموو خانەیەکی خوێن دوای تەواوبوونی تەمەنی خۆی تێکدەشکێت و دەفەوتێت، بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجەی خوێن دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێدێت: مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات، ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی. ئەم خانە شێرپەنجەییانە سیفەتێکی نەخوازراویان ھەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و نافەوتێن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێن و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خڕۆکە ئاساییەکانی خوێن. لە ساڵی ٢٠٠٠دا ٢٥٦٠٠٠ کەس توشی شێرپەنجەی خوێن بوون کە ٢٠٩٠٠٠ کەسیان مردن بەھۆی ئەو نەخۆشییەوە تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەمریکا ٤٤٬٢٧٠ حاڵەت دەست نیشانکرا. کوڕ زیاتر توشی ئەم نەخۆشییە دەبێت بە بەراورد لەگەڵ کچ.جۆن ھوگز بێنت و ڕۆدۆلف ڤیرکۆ لە ساڵی ١٨٤٥دا نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنیان دۆزییەوە، ئەو دوو زانایە لە ساڵی ١٩٦٢ چارەسەری کیمیاییان بەکارھێنا بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن و سەرکەوتووبوون لە کارەکەیان.
شێرپەنجەی خوێن بەگوێرەی ئەوەی کامیان زووتر و خێراتر گەشەدەکات و خراپتر دەبێت دابەش دەکرێت، ئەویش یان درێژخایەنە کە لەسەرخۆ گەشەدەکات و خراپ دەبێت، یان کورت خایەن دە بەخێرایی گەشەدەکات و خراپ دەبێت، ھەروەھا سێرپەنجەی خوێن دابەش دەکرێت بەگوێرەی خۆری ئەو خانە خڕۆکە سپییەی کە شێرپەنجەی لێ دروست دەبێت، لە خانەی لیمفی خوێن یان لە خانەی مایلۆیدەوە دروست دەبێت.
لەڕاستیدا تا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ھۆکاری سەرەکی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن چییە و نەشزانراوە بۆچی ھەندێک کەس توشی شێرپەنجەی خوێن دەبن و ھەندێکی دیکە توش نابن، بەڵام ھەندێک ھۆکاری مەترسیدار ھەیە کە ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەکەن، ئەم ھۆکارانەش لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکەی شێرپەنجەی خوێن دەگۆڕێت.
ھەندێک ھۆکاری مەترسیدار ھەیە کە ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەکەن، ئەم ھۆکارانەش لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی دیکەی شێرپەنجەی خوێن دەگۆڕێت. بەڵام بوونی یەکێک یان زیاتر لەو ھۆکارانە مانای ئەوە نییە کە ئەو کەسە توشی شێرپەنجەی خوێن دەبێت، بەڵام ئەوانە ھۆکاری مەترسیدار و یاریدەدەرن. کەسی وا ھەیە ئەو ھۆکارانەشی تێدایە و توشی شێرپەنجەی خوێنیش نابێت.
ئەو کەسانەی بەر تیشک دەکەون ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاترە، وەک ئەوانەی بەر بۆمبی ئەتۆمی دەکەون کە بڕێکی زۆر لە تیشکی لێوە دەردەچێت، بۆ نموونە ئەوەی لە ژاپۆن ڕوویدا لە جەنگی جیھانی دووەم، ئەو کەسانەی بەر تیشکی بۆمبی ئەتۆمی دەکەون ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاترە بە تایبەتی ئەگەر لە منداڵیدا بەریان بکەوێت ھەروەھا ئەو تیشکەی کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەکاردێت ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیادەکات.لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریانخستووە گرتنی تیشکی ڕێی بۆ بەشەکانی لەش وەک تیشکی گرتنی سنگ و شوێنەکانی دیکە بە تیشکی ئێکس ڕای، ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەکات، بەتایبەتی ئەگەر زۆر بەکارببرێت.
ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەبێت.
ئەو کەسانەی ئیش لەناو بەنزین و لەگەڵ و بەنزین کاردەکەن ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەبێت.
ئەو کەسانەی کە چارەسەری کیمیایی وەردەگرن بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن، ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەبێت وەکو لەوەی کەم بکاتەوە.
ئەو کەسانەی کە مەغۆلیان (down syndrome) ھەیە ئەگەر توشبوونیان بە شێرپەنجەی خوێن زیاتر دەبێت.
ئەو کەسانە کە لە خێزانەکەیاندا کەسێک ھەیە دووچاری شێرپەنجەی خوێن بووە، ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
خانەی شێرپەنجەیی لە خوێندا ھەروەک ھەر خانەیەکی دیکەی ئاسایی خوێن دەتوانێت ھاتوچۆ بکات بە ھەموو شانە و خانەکانی لەشدا، نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە پەیوەندی ھەیە بە ژمارەی ئەو خانە شێرپەنجەییانەوە. ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی درێژخایەنیان ھەیە لەوانەیە ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوێت، بەڵام پزیشک لەکاتی پشکنینی ڕۆتینی دەیدۆزێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێنی کورتخایەنیان ھەیە، ئاساییانە دەچن بۆ لای پزیشک چونکە ھەست بە نەخۆشی دەکەن، ئەگەر مێشک توشبوو ئەوا نەخۆش ئەم نیشانانەی دەبێت: سەرئێشە ،ڕشانەوە، توانای ماسولکەکانی لەدەست دەدات ،پەرکەم. ھەروەھا شێرپەنجەی خوێن کاردەکاتە سەر ئەندامەکانی دیکەی وەک: کۆئەندامی ھەرس، گورچیلەکان، کۆئەندامی ھەناسە، دڵ. لە بڵاوترین نیشانەکانی شێرپەنجەی خوێن بریتییە لە:
ھەندێکجار پزیشکی نەخۆشی شیرپەنجەی خوێن لەکاتی پشکنینی ڕۆتینی بۆ نەخۆش دەیدۆزێتەوە، ھەر کاتێک نەخۆش ھەستی کرد یەکێک لە نیشانەکانی تێدایە ئەوا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی تایبەت بکات بۆ دڵنیابوون.
چارەسەری شێرپەنجەی خوێن بەگوێرەی قۆناغی شێرپەنجەکە و جۆرەکەی دەگۆڕێت، ھەروەھا بەگوێرەی تەمەنی نەخۆشەکە و بوونی خانەی شێرپەنجە لە شلەی CSF. مەرج نییە کە جۆرێک چارەسەر بۆ کەسێک باش بێت ئیتر بۆ کەسێکی دیکەش باش بێت، واتا جۆری چارەسەرەکە بەگوێرەی جۆری شێرپەنجەکە دەگۆڕێت، بەگشتی ئەم جۆرە چارەسەرانە بەردەستن: چارەسەر بە تیشک ،چارەسەری زیندەیی (بایۆلۆژی)، چارەسەری کیمیایی، نەشتەرگەری یان لابردنی سپڵ لەکاتی ئاوسانی و چاندنی مۆخ. لەوانەیە کەسی توشبوو یەکێک یان زیاتر لەو چارەسەرانەی بۆ بکرێت، چارەسەر بە نەشتەرگەری و تیشک شێرپەنجە لادەبات لە شوێنی خۆی، بەڵام چارەسەر بە کیمیایی و ھۆرمۆن بەھۆی دەرمانەوەیە کە دەکرێتە ناو سوڕی خوێنەوە و بەو شێوەیە چارەسەری شێرپەنجەکە دەکات. چارەسەرکردنی شێرپەنجەی خوێن کاری یەک پسپۆر نییە، بەڵکو کاری کۆمەڵێک پسپۆرە وەک پسپۆری شێرپەنجە، پسپۆری چارەسەری تیشک، پسپۆری نەشتەرگەری، پسپۆری دەروونی، لەکاتی چارەسەری کیمیاییدا نەخۆش پێویستی بە چارەسەری یارمەتیدەر و ئازارشکێن و ئەنتیبایۆتیک ھەیە و پێی دەدرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شێرپەنجەی خوێن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێرپەنجەی خوێن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.