بەکتریا

بەکتریا (بە ئینگلیزی: Bacteria، بە یۆنانیی کۆن: bakterion بە واتای گۆپاڵی ورد) زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان و گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک زنجیرەیی یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت گۆی زنجیرەیی یان لە شێوەی ھێشوو کە پێیان دەوترێت گۆی ھێشوویی.

دوورییەکانی بەکتریا لەنێوان ٠٫٥ بۆ ٥ مایکرۆمەتردایە، و بەکتریا بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، میکرۆب یان بەکتریا لە زانستی بەکتریا (بەکتریۆلۆژی) خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کە بە بەشێک لە وردبینناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) دادەنرێت.

بەکتریا
وێنەی بەکتریا لەژێر ئامێری مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی

مێژوو

بۆ یەکەم جار وێنەی بەکتریا ساڵی ١٦٧٦ز بڵاوکرایەوە، زیندوەرێک کەناوکێکی سەرەتایی ھەیە (بێ بەرگی ناوەکیە و پێکھاتەکانی ناوک لەناو سایتۆپلازمدا پەرش و بڵاوبونەتەوە) لەشی تەنھا لەیەک خانە پێکھاتووە کە ھەموو زیندەچالاکییەکان ئەنجام دەدات، ھەروەھا بۆ دوو لق دابەش دەبێت:

  1. لقی بەکتریا.
  2. لقی بەکتریای سایانی (بەکتریا سەوزی مەیلەو شین).

سەر بە کۆمەڵەی مۆنیریا (بەئینگلیزی: moneria)یە لە ھەوای خاک و ڕیخۆڵەکانی مرۆڤ و دەم و سەر پێستی ھەیە. ھەروەھا لەگەدەی ئاژەڵە کاوێژکەرەکاندا ھەیە، ئەم بەکتریایە بەھۆی چالاکییە جیاوازەکانیانەوە ناسراون کەچەندەھا جۆری ھەیە بەم شێوەیە:

  1. خواردن و دروستکردنی (شیر).
  2. تێکدانی خۆراک (گەنین).
  3. بەپیتکردنی خاک (پەین).
  4. لەناوبردنی زەوی و زار (نەخۆشییەکان).
  • لەو زانایانەی ڕۆڵیان لەدۆزینەوەی بەکتریادا ھەبوو ئەمانەن:
  1. ڤان لیڤنھۆک.
  2. لوویس پاستێر
  3. ڕۆبێرت کوخ

ژینگەی بەکتریا و کاریگەرییەکەی

لەھەموو شوێنێک دەیبنین، لەژێر زەوی تاقوڵایی ٤٠٠ مەتر تا بەرزایییەکی سەرکەش لەھەوا، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز نزیکی دەمەگڕکانەکان، لەناوچە جەمسەرییەکان، وەلەناو لەشی گیانەوەراندا (لەناو دەزگای ھەرس و ھەناسە).

ژینگەی بەکتریا زۆر جۆرە. ئەم زیندەوەرە توانای ژیانی لەھەر شوێنک و ژینگەیەکی جیاوازدا ھەیە لەسەر زەوی تەنانەت خاک و ئاوی قووڵ و توێکڵی زەوی، بگرە ئەو ژینگانەی ڕێژەیەکی بەرزی پاشەرۆی ناوەکی و گۆگردی ترشی تێدایە، نزیکەی ١٠ ملیارد خانەی میکرۆبی لەیەک گرامی خاکدا دەژی و سەدان ھەزاری لەیەک مللیمەتر سێجا ئاوی دەەریادا دەژی. لەسووڕەکانی ژینگەدا، بەکتریا ڕۆڵێکی سەرەکی چالاک دەگێڕێت لەسووڕاندنی خۆراکە ژینگەیییەکان، زۆرێک لەقۆناغە گرنگەکانی سووڕی خۆراک (بەئینگلیزی: nutrient cycle) بەھۆی بەکتریاوە ئەنجام دەدرێت. گرنگترین ئەم قۆناغانەی جێگیرکردنی نایترۆجینە لە بەرگی ھەوا.

ھەروەک بەکتریا بەیەکێک لەپێکھێنەرە سروشتییەکانی لاشەی مرۆڤ دادەنرێت، ژمارەی بەکتریاکانی سەر لاشەی مرۆڤ زیاترە لەژمارەی خانەکانی لەشی، پێست و دەم و کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ تەندراوە بە میکرۆب، و بەو ئەندازەیەی ناوبانگی بەزیان بەخشی و نەخۆشخستن دەکردووە؛ بەو ئەندازەیە بەسوودە بۆ تەندروستیمان، ئەم وردە زیندەیە لە کۆئەندامی ھەرسکردندا یارمەتی ھەرس دەدات، بەڵام نەخۆشی مەترسیداری وەک کۆلێرا و سیل دروست دەکات. لەمێژوودا بەکتریا نەخۆشی بنبڕکراوی وەک تاعون و گەڕی (بەئینگلیزی: leprosy) دروست کردووە بەڵام دۆزینەوەی دژەزیندەکان زۆر لەمەترسی نەخۆشییە میکرۆبییەکانی کەم کردوەتەوە و ڕێژەی مردنی دابەزاندووە. ھەروەھا بەکتریا گرنگییەکی پیشەسازیشی ھەیە و لە پرۆسە زیندەیییەکانی سوود وەرگیراوە بۆ ئەو کارانەی ئەنجامدانیان پیشەسازیانە ئەستەمە وەک: خاوێن کردنەوەی ئاوی پیسبوو و لەدرووستکردنی دژەزیندەکان و ماددەی کیمیایی تر. لە دەستەواژە ڕۆژاواییەکاندا واژەی «بەکتریا» لەسەرەتادا بۆ ھەموو تاک خانەیەکی خاوەن ناوکێکی سەرەتایی بەکارھاتووە ھەرچەندە ئەم بەکارھێنانە تا ئەم سەردەمەش بەردەوامە بەڵام گەشەسەندنی زانستی وردبینناسی ھەندێک زانیاری نوێی ئاشکراکرد سەبارەت بە جیاکاری لەنێوان پاڵاوتە (ڤایرۆس) و بەکتریا و کەڕووەکان. لەمێژووی پەرەسەندنیدا بەکتریا دووجۆری لێکەوتووەتەوە:

  • میکرۆبی ڕاستەقینە یان بەکتریای ڕاستەقینە (بەئینگلیزی: Eubacteria).
  • بەکتریای ڕەسەن یان کۆن (بەئینگلیزی: Archaebacteria)

کەئێستا پێیان دەوترێت بەکتریا کەباسیان دەکەین و ئەرخیا Archaea.

پۆلێنکردنی بەکتریا

دەتوانین بەکتریا بەپشت بەستن بەم تایبەتمەندیانە پۆڵێن بکەین:

  1. شێوەی دەرەوەی خانە و جۆری کۆبوونەوەکانی.
  2. وەڵامی بۆ ڕەنگی گرام (گرام پۆزەتیڤ) و (گرام نێگەتیڤ).
  3. شێوازی خواردنی (سەربەخۆ، بیناکاری یان مشەخۆری).
  4. ھەبوونی قامچی (بەئینگلیزی: flagella)یان نەبوونی.
  5. پێکھاتەی میکرۆب.

پێکھاتەی خانەی بەکتریا

  • بەرگی خانە: پێکھاتووە لە:
  • فۆرمی خانە دیاری دەکات.
  • ڕەقی وپتەوی بەخانەی بەکتیری دەدات.
  • بەھێزی دەکات.
  • دەیپارێزێت.

پێکھاتەیی کیمیایی

دیواری خانە

لەڕووی کیمیاییەوە دیواری خانە لە گەردی گەورەی پێکھاتە ئاڵۆز دروست بووە، پێی دەوترێت "peptidoglycan"، ئەستووری ئەم دیوارە بەگوێرەی بنەچەی بەکتریایە کە ھەیە، بەڵام ئەو بەکتریایەی کە گرام نیگەتیڤە دیواری خانەکەی تەنکە ئەمەش پشت بەبڕی "peptidoglycan" دەبەستێت.

ھەندێک بەکتریا ھەیە کەپێی دەوترێت بەکتریای کەڕوویی (بەئینگلیزی: mycoplasm یان mycobacterium) کە دیواری خانەی نییە.

بەرگەکانی دەوروبەری خانە

بەرگی سایتۆپلازمی (Plasma Membrane)

بەرگێگی تەنکە چواردەوری پێکھاتەکانی خانەی بەکتریایی داوەو کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی ماددە بۆ سایتۆپلازم و لە سایتۆپلازمەوە دەکات، و زۆر ترشەڵۆک (ئەنزیم) بەبەرگی خانەوە نووساوە کەیارمەتی زۆر پرۆسەی زیندەکرداری دەدات کەلەم بەشەدا ڕوو دەدات، و لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنییەوە زانایان ھەندێک نوشتانەوەیان بۆ ناوەوەی خانە بینی کەوای بۆ دەچن کرداری ھەناسەدان لێ ڕووبدات.

بەرگی خانە

لەڕووی کیمیایییەوە لە پڕۆتین و چەوریە فۆسفۆڕ پێکھاتووە.

سایتۆپلازم

نیمچە شلەیە و پێکھاتووە لە ئاو و ترشەڵۆک (ئەنزیم) و ئۆکسجینی تواوە و پڕۆتین و کاربۆھایدرات و چەوری.

کرۆمۆسۆم

پێشی دەگووترێت تەنۆڵکە ڕەنگدارەکان. ئەم کرۆمۆسۆمانەی بەکتریا پێکھاتووە لە گەردێکی دی ئێن ئەی (DNA)ی درێژ و گۆیی کەزۆر بە دەوری خۆیدا لولی خواردووە ئەم کرۆمۆسۆمە وەک ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی ئەم کردارانە کاردەکات:

  • دابەش بوونی خانە.
  • چەند جارەبوونی خانە.
  • زۆر کاری تری خانە.

قامچی

لەپڕۆتین دروست بووە، ١٠ تا ٢٠ نانۆمەتر ئەستوورە، یارمەتی خانەی بەکتریا دەدات بۆ جووڵان.

سەرچاوەکان

Tags:

بەکتریا مێژووبەکتریا ژینگەی و کاریگەرییەکەیبەکتریا پۆلێنکردنی بەکتریا پێکھاتەی خانەی بەکتریا پێکھاتەیی کیمیاییبەکتریا سەرچاوەکانبەکتریازمانی ئینگلیزیمیکرۆبیۆنانی کۆن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

لەیزەرمالیک کوڕی ئەنەستەمی سەر خەرەنددامەزراوەی ویکیمیدیاجۆزێف ستالینعەباس کەمەندیتۆپی سەبەتەپێڕستی شارەکانی کوردستانھەوکردنی پەردەکانی مێشکشەرەفخانی بەدلیسیئایینشانشینی یەکگرتووعەبدوڵڵا ئۆجەلاندەوڵەتی سەلجووقیمێژووی ھەولێروەیباک مەشینشەکرەسەڵاحەددینی ئەییووبیپارێزگای کەرکووکئەحمەدی خانیجەمیل بایکھەڵسەنگاندنکیشوەرزانستی کتێبخانەفەتحی مەککەمافی مەدەنی و سیاسیفەیسبووکسێکسی کۆمیکتێبخانەئیسرائیلھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)ڕۆمانیاپارێزگای دھۆکدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)فۆنۆلۆجیکارڵ پۆپەرئەگەرشەڕەکانی خاچھەڵگرانمێژووی جافجۆرج دەبلیوو بوشقەزای پشدەرژمێریاریئەرمەنستانشیعری نوێی کوردیچەنگیزخانعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبکوردساتلاوانی ئایاکستۆڕی میدیاییی ڕووداومزگەوتی ئەقساوزەی خۆراکیقانعمادئەرژەنتینقەزای سۆرانپەندەکانی پیرەمێردجوولەکایەتینوێژی عەسرلەتیف ڕەشیدمایکرۆسۆفت ئەکسێسھەرێمی کوردستانقەزای مێرگەسۆرفەڕەنسادڵعومەر کوڕی عەبدولعەزیزئەڵمانیاگامڵانقەڵای ھەولێرڕۆبێرت میلیکانخۆرپارێزەربلۆگپیرەمێرد🡆 More