بەشداربووان و ویکیپیدیاوانەکان پێویستە بە ئاگادارییەکی زۆرەوە لەسەر کەسایەتییەکان بنووسنەوە لە ویکیپیدیادا، بەتایبەتی ئەگەر ئەو کەسایەتییە زیندوو بێت.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر نووسینەوەیەک لەسەر کەسایەتییە زیندووەکان لە ویکیپیدیا پێویستە بە ئاگادارییەوە نووسرابێتەوە و ھیچ کامێک لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیای نەشکاندبێت، بە تایبەتی سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون، بێلایەنی و توێژینەوەی سەرەتایی |
ئەو وتارانەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن زۆر ھەستیارن و دەبێت بە ئاگادارییەکی زۆرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و لەگەڵ ھەموو سیاسەتەکانی ویکیپیدیا و ناوخۆ بگونجێت، بە تایبەتی: سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون، بێلایەنی و خۆلادان لە توێژینەوەی سەرەتایی. دەبێت ئەو وتارانە ھەموو ڕاست بن. دەبێت ڕێگری لە ھەر خراپکارییەک و بۆچوونێکی کەسی بگیرێت لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا و دەبێت بەردەوام نوێ بکرێتەوە و زانیارییە ھەڵە و بێسەرچاوەکان بە زووترین کات لابدرێن. ھەموو ئەو نووسینانەی کە لە نێو وتارەکاندا داندراون و ئەگەر ھەیە لە داھاتوو دەمەقاڵێ دروست بکات، پێویستە بە سەرچاوەی دروست و باوەڕپێکراو پشتڕاست کرابێتنەوە. ھەر نووسینەوەیەکی لە ھەر شێوەیەک کە بێسەرچاوە بوو یاخود بە ھەژارانە نووسرابووەوە، ئەگەر خراپ بێت، پشتگیری بێت، یانیش بێلایەنیش بێت، پێویستە یەکسەر بە بێ وتووێژ و دواخستن لابرێن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە بە بەردەوامی پێشێلی ئەم سیاسەتە دەکەن لەوانەیە بەخێرایی بەربەست بکرێن لە دەستکاریکردن لە ویکیپیدیا.
ھەموو بەشداربووان دەبێت بزانن کە ویکیپیدیا زانستنامەیەکە نەک ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست. ھەموو ئەو زانیارییانەی لێرە دادەنرێن پێویستە ١٠٠٪ ڕاستییان سەلمێندراو بێت. سەرچاوەی لاواز لە ویکیپیدیادا جێگەی نابێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.