وتارەکانی ویکیپیدیا جاری وایە چەن بەستەر بۆ لاپەڕەکان یا وێبگەکانی دەرەوەی ویکی لە خۆ دەگرێت؛ ئەو ماڵپەڕانە لەوانەیە زانیاریی زۆر زیاتر و وردتر بدات سەبارەت بە بابەتی وتارەکە، بەڵام ناکرێ هەروا لە ناو وتارەکەدا بەستەری دەرەکی بەکار بێت.
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: بەستەرە دەرەکییەکانی وتارەکان بەسوودن و یارمەتی خوێنەران دەدەن، بەڵام پێویستە ژمارەیەکی دیاریکراو بن و پەیوەندیداربن بە وتارەکەوە |
لەبەر ئەوەی لەوانەیە بە پێی مافەکانی بڵاوکردنەوە، بەڵێنی هاوردنی ئەوە لە ناو وتارەکەدا نەبێت، زۆر بە وردی لە بابەتەکە ڕوانیبێت کە بۆ زانستنامەی ویکیپیدیا ئەو هەموو وردییە پێویست نەبێت یان بابەتەکەی ئەوەندە پەیوەندیدار نەبێت بە بابەتی وتارەکە تاکوو لە نێوان وتارەکەدا بەکاربێت. بۆیە بەستەری دەرەکی دەبێ بە شێوازی تایبەتی خۆی و لە شوێنی خۆیدا بەکار بهێندرێت.
دانانی بڕێک لە بەستەرەکان گونجاوە و پێویستیشە، بەڵام ویکیپیدیا نایەوێت ببێتە پەڕەیەک کە سەرجەم بەستەرەکانی سەبارەت بە بابەتێکی لە خۆ گرتبێت. لە وتارێکی ویکیپیدیاوە بەستەر بۆ هێچ شوێنێک نادرێت مەگەر ئەوەی هۆکارەکەی متمانەپێکراو بێت. ناوەڕۆکی ئەم رێنوماییە باسکردن لەسەر بەستەر بۆ لاپەڕەی دەرەکی کە وەک سەرچاوەی وتارەکەیە نییە. بەو مانایە کە ئەگەر لە وێبگە یان لاپەڕەیەک وەک سەرچاوەی زانیاریی بۆ نووسینی ئەو وتارە کەڵک وەر گیراوە، یا لە داهاتوودا وەردەگیرێ، دەبێ ئەو بەستەرە وەک سەرچاوە و لە بەشی تایبەتی خۆیدا ناو ببرێ. سەبارەت بەو جۆرە بەستەرە، واتە بەستەر بۆ سەرچاوەکانی زانیاریی فەرموو ناوبردنی سەرچاوەکان بخوێنەوە.
لەبەر باری ئەمنی و هۆکارە تەکنیکییەکان، بەکارهێنەران لە بەستەردان بۆ ئەمانەی خوارەوە قەدەغە کراون:
چەن خاڵ هەیە، کاتی بەستەردانی دەرەکی دەبێ لە پێشچاو بگیرێن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بەستەرە دەرەکییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.