بەکارھێنانی چەند ھەژمارێک بە یەکەوە لە ویکیپیدیا بە بووکەڵەکاری ناودەبرێت.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر بەشداربوویەک لە ویکیپیدیا، پێویستە تەنیا یەک ھەژماری ھەبێت. نابێت زیاتر لە یەک ھەژمار بەکاربێت بۆ ھەڵخەڵەتاندن و پشتڕاستکردنەوەی خوود لە وتووێژەکاندا. داوا لە ھاوڕێکانت مەکە لە ویکیپیدیا ھەژمار دروست بکەن تەنیا بۆ پشتگرتنت لەکاتی وتووێژدا. ھەژماری کۆن و فەرامۆشکراو زیندوو مەکەرەوە بۆ بەکارھێنانیان. لە ھەژمارەکەت مەچۆرە دەرەوە تەنیا بۆ خراپکردنی ویکیپیدیا بە ناونیشانی ئای-پییەکەت ئەگەرنا بەربەست دەکرێیت. |
زۆرجار ئەو ھەژمارانەی بۆ بووکەڵەکاری دروست دەکرێن بۆ ھەڵخەڵەتاندنی بەکارھێنەرانی تری ویکیپیدیا، پشتگیریکردنی خوود، تێکدانی دەنگدانەکان، یان بەکارھێنانی نەشیاوی تر بەکاردێن. داواکراوە لە ھەموو ئەو کەسایەتییانەی بەشداری لەم پرۆژەیە دەکەن کە تەنیا بە یەک ھەژمار بەشداری بکەن. بەکارھێنانی یەک ھەژمار یارمەتی دروستیی ئامارەکانی ویکیپیدیا و دانەپاڵەکان ژمارەی دەستکارییەکان دەدات. لەوانەیە لە چەند حاڵەتێکدا بەکارھێنانی زیاتر لە یەک ھەژمار بە مەبەستی ڕاگرتنی ویکیپیدیا و باش بەکارھێنان ڕێگەپێدراو بێت.
بووکەڵەکاری دەکرێت بە چەند شێوەیەک ئەنجام بدرێت:
بووکەڵەکاری بە مەبەستی خراپ لەوانەیە ببێتە ھۆی:
ئەو بەکارھێنەرانەی دەیانەوێت بۆ مەبەستی باش زیاتر لە یەک ھەژمار بەکار بھێنن، پێویستە لەسەر پەڕەی بەکارھێنەری ھەردوو ھەژمارەکە ئاماژە بەوە بدات کە فڵان ھەژماری تریش بەکار دەبات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:بووکەڵەکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.