مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان

مەبەست لە کوردستانی سەر بە وڵاتی عێراق، یان هەرێمی کوردستان یان باشووری کوردستان ئەو ناوچەیەیە کە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

مافەکانی مرۆڤ لەو ڕووەوە ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی حکومەتی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانە بە پلەی یەکەم و حکومەتی عێراق بە پلەی دووەم.

لە ساڵی ١٩٩٢ بەدواوە لە پەرلەمانی کوردستان لیژنەی تایبەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێکهێنراوە، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی و مافی مرۆڤ دامەزراوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ نوێنەرایەتی هەیە و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بێ لەمانە چەند کۆمەڵەیەکی تایبەتیش بە مافەکانی مرۆڤ دامەزراون کە ساڵانە ڕاپۆرت لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان بڵاو دەکەنەوە.

هەرێمی کوردستان پشتبەست بە دەستووری عێراقی هەڵدەسووڕێت، کە تیایدا مافەکانی کەمە نەتەوایەتیەکان پارێزراوە، مافەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی سیاسی و مافە بنچینەییەکان هەمووی لەسەر یاسا ڕێکخراون.

بەهۆی شەڕی داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە، نزیکەی یەک میلۆن و ٨٠٠ هەزار ئاوارە زیاتر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، ئەمە فشارێکی زۆری دروست کرد لە ڕووی ئابووری و لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە لەسەر خەڵک و حکوومەت و لایەنەکانی ژیانی هاووڵاتیان. کە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش لە ڕاپۆرتەکانی ساڵانەیدا لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دا ئاماژەی پێ داوە. کە ئەمە هۆکارێک بووە لە دابین نەکردنی مافە سەرەتایەتیەکانی هاووڵاتیان.

مافەکانی کەمینە نەتەوایەتیەکان

پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی دانی بە هەموو مافەکانی کەمایەتیە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستاندا ناوە و کار بۆ پاراستنیان دەکا، وەکو ئاشووریەکان، تورکمان، عەرەب، ئەرمەن، مەندائیەکان، شەبەک و یەزیدیەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوبەناو ڕاز و گلەیی لەسەر ستەمی حکومەتی هەرێم دەکرێت. وەکو لە ساڵی ٢٠٠٨ دا ئاشووریەکان لەناو هەرێمی کوردستاندا ڕێگەیان پێ نەدرا گوند و ناوچە ڕووخاوەکانی خۆیان ئاوەدان بکەنەوە، یان نوێنەری ئاشووریەکان لە پەرلەماندا لە لایەن کوردەوە دیاری دەکرێت و نوێنەری ڕاستەقینەی ئاشووریەکان نیە، چونکە خۆیان توانای ناونانی کاندیێکیان نیە.

مافەکانی ژنان

حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو پشتیوانی مافەکانی ژنانی کردوە، لە دامەزراندنی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ڕۆڵ و پلەی بەرچاو دراوە بە ژنان، لە کابینەکانی حکومەتدا ژن وەزارەتی لە ئەستۆ گرت. لە دامو دەزگاکانی دەوڵەتدا هەوڵدراوە کە ڕێژەی بەشداری ژنان بەرز بکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پرسی مافەکانی ژنان باسێکی بەردەوامی ژیانی هاووڵاتیانە. بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا دوو هەزار و ٢٢٧ حاڵەتی تووندوتیژیی دژ بە ژنان تۆمارکراون، کە خۆیان دەبیننەوە لە کوشتن، خۆکوشتن، سووتاندن، خۆسووتاندن و دەسدرێژیی سێکسیی.

مافەکانی منداڵ

بەگوێرەی ئاماری منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ دا، لە شاری هەولێر ١٩٦٠ منداڵ و لە شاری سلێمانی دوو هەزار و ٧١٥ منداڵ کاریان پێ کراوە، کە ٩٢٪یان منداڵی ئاوارەبوون.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

مافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان مافەکانی کەمینە نەتەوایەتیەکانمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان مافەکانی ژنانمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان مافەکانی منداڵمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان ئەمانەش ببینەمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان سەرچاوەکانمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانباشووری کوردستانحکوومەتی ھەرێمی کوردستانمافەکانی مرۆڤهەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فایەق بێکەسکوردساتڕەمەزان (مانگ)فڕۆکەمایەسیریشێرپەنجەی مەمکدایک و باوکحەجوەزیری بەرگری (ڕووسیا)ئەیووبمەستوورە ئەردەڵانئاشتیسێکسی خێراکوردئەستەمبوڵحامید بێھدادگووگڵ کرۆمپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانڕوەکببە، ئەویش دەبێتئەحمەد موفتیزادەمیرنشینی مەلکیشیئۆرھان غازیجەنگی ئوحودلیۆنارد ئۆیلەرسیستمی زانیاریی جوگرافیعارەب عوسمانمحەممەد ماملێڕەوشەن بەدرخانسادق شەرەفکەندیسیواکجافعیسامانیڕێزمانی کوردیویکیمانیامەسعوود بارزانیمۆرکۆمپیوتەرمیرنشینی ئەردەڵانپارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانبیاباندەفحەیرانئادەمچاندپیسبوونی ژینگەئەبووبەکری سدیقکۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانشوانکارەسروودی مەشخەڵانمامە ڕیشەکەھفیارسانمەلەوانیئامێدیپەرکەمماسۆنیڤایرۆسی کۆمپیوتەردەمارگیریکوردیی ناوەندیئەرەستووکفریزستانفایەرفۆکسچالاکیی جنسیی مرۆڤئیسماعیل سەردەشتیقەزای کۆیەپارێزگای سلێمانیماڵ بە کۆڵبەڕێوبردنی کاتنەورۆزی کوردەواریحیزبی کەرانی کوردستانی عێراقتەقتەقمالیک کوڕی ئەنەسجیو جیتسوی بەڕازیلیسوورێژە🡆 More