کۆمپیوتەر: ئامێرێکە کە دەکرێ پرۆگرام بکرێت بۆ ھەر مەبەستێک

كۆمپيوتەر ئامێرێكى ئەليكتڕۆنى پڕۆگرام پێدراوە كاردەكات بە مەبەستى چارەسەركردن و شيكردنەوەى داتا و گەڕاندنەوەيان بە شێوەى زانيارى جۆراوجۆرى بەسوود و پێدانى زانيارى ھەمەجۆر و بەسوود.

واتا كۆمپيوتەر زانيارى دروست ناكات،بەلكو هەڵدەستێ بە هەژماركردن و تۆماركردن و ڕێكخستن و هەندێ گۆڕانكارى لەو داتايەى كە پێى دراوە. وە كۆمپيوتەر پۆلێن دەكرێ بە پێی بوارى بەكارهێنانى،تايبەتمەنديەكانى،جۆرى پڕۆسێسەرەكەى.

کۆمپیوتەر: ڕەقامێر, ماوس (مشک), بۆردی سەرەکی (Mainboard)
لاپتۆپێکی ئەیسەر.

بەگشتی کۆمپیوتەر دەکرێتە دوو بەش: ڕەقامێر (ھاردوێر) و نەرمامێر (سۆفتوێر)

ڕەقامێر

ڕەقامێر بریتییە لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک مۆنیتەر، تەختەکلیل، ماوس، کەیس)

ماوس (مشک)

ماوس' ئامرازی نیشانکردنە. بە شێوەیەکی فیزیکی، ماوس پێک دێت لە ئامرازێک کەوا دەگیرێت لەژێر یەکێک لە دەستەکانی بەکارھێنەر.

بۆردی سەرەکی (Mainboard)

گرنگترین بەشی ھەر کۆمپیوتەرێک ئەم بۆردەیە کە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر لەسەر ئەم بۆردە دادەمەزرێن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕام، کارتی گرافیکی، کارتی ڕایەڵە، یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU)، کارتی دەنگ، کارتی تیڤی، کارتی سەتەلایت، مۆدێمی ناوەکی… ھەروەھا ھەندێکیش لە بەشەکانی کۆمپیوتەر بە کێبل بەو بۆردە پەیوەند دەدرێن لەوانە ھارد دیسک، فلاپی درایڤ، سی دی درایڤ، دی ڤی دی درایڤ، سەرچاوەی وزە، پانکە و دەرچەی ماوس و تەختەی کلیل و دەرچەی ڕام (Ram)

نەرمامێر

نەرمامێر بریتییە لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت

مایکرۆپرۆسێسۆر

تا ئێستە لەنێوان شارەزایاندا لە مشت و مڕدایە. خاڵی سەرەکی دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی (PC) مایکرۆپرۆسێسۆرە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئەندازیارێکەوە کە لە Texas Instroments کاری دەکرد دۆزرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی متمانەی لێپرسراوەکانی بەدەست بھێنێت لە سوودەکانی ھەروا مایەوە و دوای ٣ ساڵ بۆ جارێکی تر دۆزرایەوە. مایکرۆپرۆسیسۆر بۆ یەکەم جار لەلایەن Intel –ەوە کەوتە بواری بازرگانییەوە و شانازی دەکەن بەوەی کە دۆزەرەوەین.

پۆلێنكردنى کۆمپيوتەر

دەكرێت كۆمپيوتەر پۆلێن بكرێ بە پێى بوارەكەى يان تايبەتمەنديەكەى يانيش جۆرى پڕۆسێسەرەكەى يانيش نەوەى بەرهەمهێنانەكەى

پۆلێنكردنى کۆمپيوتەر بە پێی قەبارەو تواناكەى لە چارەسەركردنى داتا:-

  1. super computer (کۆمپيوتەرى ناياب):- كۆمپيوتەرى زۆر گەورەن كە توانايەكى يەكجار زۆريان هەيە لە چارەسەركردن و شيكردنەوەى داتا هەڵگرتنى بڕێكى زۆر لە داتا و زانيارى كە لەسەر ئاستى حكومەتى وڵاتان بەكاردێ وەك لە تۆڕی جيهانى ئينتەرنێت Internet
  2. Mainframe (کۆمپيوتەرى گەورە):- ئەمانەش زۆر بەتوانان كە لەسەر ئاستى شار و كۆمپانيا گەورەكان بەكاردێن.
  3. Mini computer (کۆمپيوتەرى ناوەند):- ئەمانەش لەسەر ئاستى كۆمپانياى بچووك بەكاردێن.
  4. Home computer (کۆمپيوتەرى ماڵەوە):- ئەم كۆمپيوتەرانەن بەزۆرى منداڵ بەكارى دێنێ.
  5. Micro computer (کۆمپيوتەرى بچووك):- پێشيان دەگوترێ Personal Computer-PC كە دروستكراون بۆ كارى كەسى و تەنها يەك CPU يان هەيە ئەم جۆرە كۆمپيوتەرانە زۆر بەكاردێن لەبەر كەمى بەهاكەى،بچوكى قەبارەى،ئاسان بەكارهێنانى بەردەوامبوون لە پێشكەوتن و دروست بوونى نەوەى نوێ لێيان،هەندێكيان لەسەر مێز دادەنرێن و لە پارچە پێكدێن پێيان دەوترێ Desktop كە لە ماوس و كيبۆرد و مۆنيتۆر و كەيس پێكدێن وە هەندێكيان پێيان دەوترێ Laptop كە هەموو پارچەكانى Desktop لە خۆ دەگرێ و ئاسانتر هەڵدەگيرێ و ئاسانتر كارى پێدەكرێ وە بۆ ئەو كەسانە باشن كە كارەكانيان وا دەخوازێت كە جێگۆڕكێ بكەن و لاپتۆپەكەشيان لەگەڵ دابێ.

سەرچاوەکان

Tags:

کۆمپیوتەر ڕەقامێرکۆمپیوتەر ماوس (مشک)کۆمپیوتەر بۆردی سەرەکی (Mainboard)کۆمپیوتەر نەرمامێرکۆمپیوتەر مایکرۆپرۆسێسۆرکۆمپیوتەر پۆلێنكردنى کۆمپيوتەرکۆمپیوتەر سەرچاوەکانکۆمپیوتەرئامێربەرنامەسازیداتازانیاریشیکردنەوە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حەپسەخانی نەقیبخەمۆکیحاجیاواعەبدولڕەحمان زەبیحیمووساقەزای شارەزوورمەلا کرێکارفۆبیاقەزای کۆیەپەرتبوون (ئامار)پەپوولەئایزک نیوتنھەڵگوردڤیتامینعەربەتQھەورامانپارەشەکرەشێرکۆ بێکەسماسۆنیھەوریھونەرئەشکەوتی کەرەفتووخاکزەکاتیەکتاپەرستی لە ئیسلامداشەرەفنامەبەنداوی دووکانکفریشێرزاد حەسەنلۆژیکئۆتیزمسەڵماسئەحمەد بارزانیجەبار فەرمانشەھیدمیرنشینی بابانلیۆنێل مێسیبێرتراند ڕەسڵشەبەنگی کارۆموگناتیسیھەژارئەفغانستانڤایکینگەکاننەخشەمەولانای ڕۆمیویکیپیدیاکێوی ئاراراتتۆپی دەستڕۆژژمێری زایینیزۆربای یۆنانیئایدزلێبوردەییمافی خوێندنتارانئەلقاعیدەدەستپەڕشەڕی ئێران و عێراقسەید سادقچەکحەسەن کوڕی عەلیژنانی کوردمەترسیەکانی پیسبونی ھەوابەردمازووتیک تۆکشەیسعەبدوڵڵا گۆرانڤیتامین دیجیۆنگ دۆ جیۆنئاشوورییەکاندەزگای خێرخوازیی بارزانیتەحیاتمیدیاویکیمەسیحییەت🡆 More