ویکیپیدیا بە شێوەیەکی سەرەکی بە ڕێککەوتن بە ڕێوە دەچێت.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ڕێککەوتن بە شێوەیەکی گشتی بەشێکی ھەرە گرنگ و کارایە لە سیستەم و کردارەکانی ویکی دا. ئەم کردارە سەرەکییانە ئەتوانرێ بەم شێوەیە باس بکرێ: کەسێک دەستکارییەک ئەنجام دەدات لەسەر پەڕەیەکی دیاریکراو، دوای ئەوە ڕۆڵی بەکارھێنەرانی دیکە دێت (خاوەن ھەژمارەکان و بێ ھەژمارەکان) بۆ بینینی ئەم دەستکارییە، یان بڕیار دەدەن ئەو دەستکارییە بە شێوەیەکی تر بگۆڕن یان وەکو خۆی بیھێڵنەوە، کرداری گۆڕینی بۆ پەرەپێدان و/یان چاککردنی دەستکارییەکەیە، یان پوچەڵکردنەوەی ڕوونوسێکی کۆن لە وتارەکە (ھەموو وتارێک مێژوویەکی ھەیە کە ھەموو ڕوونوسە سەرەکییەکان و دەستکاریکراوەنی تێدایە). بەبەردەوام بوون، ھەموو دەستکارییەک لە پەڕەکەدا کە تێیدا دەمێنێتەوە و گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت، وادائەنرێ کە پەسەندکردنێکی گشتیی کۆمەڵگای ویکیپیدیا لەسەر ناوەڕۆکی پەڕەکەدا ھەیە.
«بێدەنگبوون یەکسانە بە پەسەندکردن» یەکێکە لە بناخە سەرەکییەکانی ڕێککەوتن و ئەنجامدانی، مادام کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕیوە بەرامبەر دەستکارییەک یان وتارێکی دیاریکراو، ئەوە وا دەگەیەنێ کە ڕێککەوتنێک لە نێوانیان بەشدرابوواندا دروست بووە. لە زۆر کاتدا ڕێککەوتن بەرچاوە، بەڵام چەند وتارێک و چەند بابەتێک ھەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە ھۆی ناکۆکی و گرژبوون و جۆراوجۆریی ڕا.
کاتێک ئەم ناکۆکییانە بەھۆی وتارێکی دیاریکراوەوە ڕوو دەدەن (بە زۆریی ڕامیاریی یان ئاینی یان مێژووی، ...) ئەو کات بناخەی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی ھەر ناکۆکییەک وتووێژی بەرز ڕەوشتانە و ھەوڵی دانووستاندن وەک ھەوڵێک بۆ دروستکردنی جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ ناکۆکییەکە یاخود دۆزەکە. زۆر کاتیش ئەم چارەسەرە بەیەکسانی دەبێ: لەوانەیە یەکێک لە لایەنەکان بێتە سەر ئەو بڕوایەی کە قسەی لایەنەکەی دیکە تەواوە بەڵام ئەمە زۆر بە کەمی ڕوو دەدات، بۆیە چارەسەرە یەکسانییەکە و نووسینی ھەردوو ڕاکە بە شێوەیەکی یەکسان باشترین چارەسەرە. لێرە گرنگی سەرچاوەکان وتوانینی سەلماندنی ھەر ڕایەک دەردەکەوێ، تەنھا پێداگرتن جێگای نابێتەوە لە ویکیپیدیا چونکە ئەمە پێچەوانەی ڕێساکانی باوەڕپێکردنە لە ویکیپیدیا. جاروبار لەوەیە ناکۆکییەکان بگەیەتە ئاستی شەڕی نووسین، لەم کاتدا نابێ ھیچ لایەنێک ڕێسای سێ گەڕاندنەوەکە پێشێل بکات دەنا ھەر یەکیک لەو دوو لایەنە سزا ئەدرێ بە قەدەغەکردنی تاکو دێتەوە بۆ وتووێژ.
بۆ چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان لە ویکیپیدیا ئەوا ھەر کۆمەڵە یاسایەک یان کارێک ڕێککەوتنیان لەسەر دەکرێ وەک ڕێباز یاخود ڕێنوێنی تۆماردەکرێن لە ویکیپیدیا. زۆرجار کەسێک پێشنیاری دەقێک دەکات بۆ ڕێباز یاخود شێوەی کار لە ویکیپیدیا دوای ئەوەی وتووێژ و/یا دەنگدان بۆ ئەم ڕێبازە ئەدرێ و بەپێی ئەنجام ئەم ڕێبازە وەکو ڕێبازی گشتی بۆ ویکیپیدیا دادەنرێ و یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەکە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:یەکدەنگی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.