تۆپی پێ

تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی: football) گرنگترین وەرزشی جیھانی نوێیە.

دوو یانە لە یەک یاری بەشدارن، ھەر یەکێکیشیان بە مەبەستی بردنەوە دەیانەوێت گۆڵ لە یانەی بەرامبەریان تۆمار بکەن؛ ئەو یانەیەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، دەبێت بە براوەی یارییەکە. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێک دێت.

تۆپی پێ
Football
تۆپی پێ
ھێرشبەرێک لە کاتی لێدانی تۆپ بۆ بەرگریکاری تیپی بەرامبەر.
بەرزترین بەڕێوەبەرایەتی وەرزشیفیفا
نازناو (کان)دووگۆڵی، فوتباڵ، یارییە جیھانییەکە
یەکەم یاریناوەڕاستی سەدەی (١٩)، بەریتانیا
تایبەتمەندییەکان
بەرکەوتنبەڵێ
ڕەگەزی تێکەڵانێر و مێ (بە پێشبڕکێی جیاواز)
پۆلێن کردنوەرزشی تیپ، وەرزشی تۆپ
کەرەستەتۆپی پێ
شوێنی یاریکردنیاریگای تۆپی پێ
ئۆڵمپیبەشێک لە پرۆگرامی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین لە ساڵی (١٩٠٠) بۆ (١٩٢٨)
لە ساڵی (١٩٣٦) گەڕاوەتەوە بۆ پرۆگرامی یاریە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین تا ئێستا.
تۆپی پێ
یۆنانییە کۆنەکان لەکاتی یاریکردنی تۆپی پێ
تۆپی پێ
ئنگلتەڕا ١٨٧٢

مێژووی نادیار

تا ئێستا دیارنییە یەکەمجار یاریی تۆپی پێ لە کام وڵات ئەنجام دراوە، بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یارییە لە وڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا کراوە، لە وڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ساڵ بەر لە ئێستا کاتێک یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یارییان دەکرد و وێنەکێشە میسرییەکان وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسر کێشاوە، چینییەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ساڵ ئەم یارییەیان کردووە و ناویشیان ناوە «تشوو چوو»، ھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێک لە نووسراوەکانی باسی لە یاریکردنی سەرباز و سەرکردە یۆنانییەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یارییەیان کردووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت کە تۆپی پێ بۆ یەکەم جار لە کام وڵات کراوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بێت ئەوەیە کە بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کە ناوی شیفێڵد یونایتد بوو و تا ئێستا ئەم یانەیە ماوە کە لە ساڵی ١٨٥٧ی زایینی دامەزراوە، بریتانیا بە وڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە، لە سەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئینگلتەراوە دژایەتیی کرا، بەتایبەتی پاشای ئینگلتەرا ئیدوارد کە فەرمانی دا ھەر کەسێک ئەم یارییە بکات دەبێت دادگایی بکرێت، دواتریش ھەر لە ئینگلتەرا دەستکاریی یاساکانی تۆپی پێ کرا بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی یارییەکە، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٦٢ی زایینی لە قوتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگلتەرا یاساکان لەلایەن چارڵز ترینگەوە دەستکاری کران.

کاتی یارییەکان

  • یارییەک لە دوو گێم پێکدێت کە ھەر گێمێکیان لە ٤٥ خولەک پێک دێت.
  • یەک پشوو ھەیە لە یاری ئەویش لە نێوانی گێمی یەکەم و دووەمە کە ١٥ خولەکە.

یاساکان

تا ئێستا ١٧ یاسای سەرەکی لە تۆپی پێ ھەن کە لەلایەن IFAB[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]ـەوە داڕێژراون.

یاسا بنەڕەتییەکان

  • نابێ یاریزان لە کاتی ھۆشیاربوون دەست لە تۆپەکە بدات (واتە بەئەقەست بێ)، تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بە دەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا.
  • پاڵنان بە یاریزانی بەرامبەر دەبێتە ھەڵە (فاول) و سزا دەدرێت
  • سزای یارییەکە لە دوو کارت پێک دێت. دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور و یاریزان دەچێتە دەرەوە. ناوبژیوانی یارییەکە لە کاتی ھەر ڕووداوێک بۆی ھەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە.
  • ئەگەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە، ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر «یان تیپەکەی تر».
  • لەکاتی گۆڵ تۆمارکردن تۆپەکە لە ناوەندی یاریگا دەدرێتەوە بە تیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی ناوبژیوان یاری دەست پێ دەکاتەوە.
  • لە کاتی فیکەلێدانی ناوبژیوان دەبێت سەرجەم یاریزانانی بەرامبەر ھۆشدار بن. گەر وا نەبێت، دەبێت ناوبژیوان یاری ڕاگرێت. بە ھەمان شێوە دەبێت ناوبژیوانەکانی یاریگا و دەرەوەی ھێڵیش ئاگاداری ئەم کردارە بن.
  • نابێ یاریزانان ناڕەزایی و تانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان بگرن لەنێو یاریگادا؛ بەپێچەوانەوە، ناوبژیوان بۆی ھەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزایان بدات.
  • نابێ یاریزان ھیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە ھۆی برینداربوون یان ئازاردانی یاریزانانی تیپی بەرامبەر.
  • لەکۆتایی یاری، ناوبژیوان فیکەی کۆتاییھاتنی یاری لێ دەدات و، ھیچ ڕووداوێک دوای ئەمە ھەژمار ناکرێت، بەڵام ناوبژیوان، بەھەر ھۆکارێک بێت، دەتوانێت کارت بدات بە یاریزانەکان.
  • لە ئێستادا لە ناوەڕاستی یاریگا لە کاتی سەنتەرشکاندن دەبێت تەنھا یەک یاریزان سەنتەر بشکێنێت.
  • ئەم یاسایانە بۆ یاریگای ١١ یاریزانی و ٦ یاریزانی بەکاردێت
  • لە ئەگەری وتنی وشەی نەشیاو لەلایەن دەستەی ڕاھێنەران و یاریزانان، ناوبژیوانی سەرھێڵ (لیژنە) سەرپشکە لە ئاگادارکردنەوەی ناوبژیوان.
  • گۆڵپارێز ناتونێت لەدەرەوەی ناوچەی سزا تۆپ بەدست بگرێت.

ناوبژیوان

یاریی تۆپی پێ بەشێوەیەکی گشتی لە ٤ ناوبژیوان پێک دێت.

یانە

یانە یاخووت تیپ پێکدێت لە:

  • سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاھێنەر - یاریدەدەری ڕاھێنەر - وەرگێڕ - پزیشک
تۆپی پێ 
یاریگا پێش دەستپێکی یاری

یاریزانان

لە یاریی تۆپی پێدا ١١ یاریزان لە ھێڵەکانی گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر یاری دەکەن. تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە لە شوێنی دیاریکراوی خۆی تۆپ بەدەستەوە بگرێت. لە یاریی فەرمیدا ھەر تیپێک دەتوانێت سێ گۆڕانکاری ئەنجام بدات. یاریگای تاتان لە ٦ یاریزان پێک دێت: گۆڵپارێز و بەرگری و ناوەند و ھێرشبەر. گۆڵپارێز دەبێت بە ھەڵدانی تۆپ بۆ دەرەوەی ھێڵەکەی پاس بدات بە ھاوتیمەکانی.

تۆپی پێ 
کارتی سوور و زەرد

ھەڵەی یاریزان

ھەڵەکرن لە یاریی تۆپی پێ زۆرن لەوانە:

  • گرتنی یاریزان یان ڕاکێشانی درێسی
  • لێدانی یاریزان بە دەست یان بە قاچ
  • نابێ یاریزان لەکاتی یاریکردن درێس داکەنێ ئەگینا لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی پێ دەدرێت.
  • ڕەخنەگرتن لە بڕیارەکانی ناوبژیوان
  • ھەڵەی بەدڕەوشتی لەوانە تفکردن

سزای ھەڵە

ئەگەر یاریزانێک ھەڵە بکات لە یاریی تۆپی پێدا، ئەگەری ئەوەی ھەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی زەرد یان سووری بدرێتێ.

  • ئەگەر یاریزانێک دوو کارتی زەردی وەرگرت، یەکسەر ئەم کارتە دەبێتە سوور و دەبێت ئەم یاریزانە بچێتە دەرەوەی یاریگا.
  • ئەگەر یاریزانێک یەکسەر کارتی سووری لەلایەن ناوبژیوانەوە بۆ بەرزکرایەوە—بەھەر ھەڵەیەک بێت— دەبێ بچێتە دەرەوەی یاریگا.

یاریگای تۆپی پێ

تۆپی پێ 

  • درێژیی یاریگای نێودەوڵەتی ١٢٠ مەترە، بەڵام دەتوانرێت تا ٩٠ م کەم بکرێتەوە. پانیی یاریگا دەتوانرێت لەنێوان ٩٠–٤٥ م بێت.
  • پانیی گۆڵ زۆرتر لە ٧مەتر و بەرزیشی زۆرتر لە ٢ مەترە.
  • دووریی گۆڵ لە ھێڵی لێدانی سزا ١٨ یاردەیە.

گرنگترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ

سەرچاوەکان

Tags:

تۆپی پێ مێژووی نادیارتۆپی پێ کاتی یارییەکانتۆپی پێ یاساکانتۆپی پێ ناوبژیوانتۆپی پێ یانەتۆپی پێ یاریزانانتۆپی پێ ھەڵەی یاریزانتۆپی پێ سزای ھەڵەتۆپی پێ یاریگای تۆپی پێ گرنگترین پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێ سەرچاوەکانتۆپی پێزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کەرئەلقاعیدەسەلاحەدین دەمیرتاشئیبن تەیمیەماسوولکەبی ئێم دەبلیووکاکەییسمکۆسلێمانیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانقەزای سۆرانوەرزشگونکاردووئینتەرنێتتایەر تۆفیقبەھارسادق ھیدایەتتۆپی دەستسفلیسکانوونی دووەمسەعید نوورسیعومەر کوڕی خەتتابجوگرافیامنارەی چۆلیشێخ مەحموودی حەفیدجووڕەوانبێژیبەرەی کوردستانیبارانمرۆڤپیرەمێردمایکرۆسۆفت ئەکسێسدڵداردێگەڵەبێرتراند ڕەسڵQپارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانپیسبوونی ژینگەڕەمەزان (مانگ)لێبوردەییلیبرالیزمشەڕی براکوژیمەترسیەکانی پیسبونی ھەوائایزک نیوتنئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەپۆرن ھابکیبۆردی کۆمپیوتەرپێڕستی شارەکانی کوردستانئەشکەوتی حیڕائاشوورییەکانئایدزکوردستان (ڕۆژنامە)مانگەکانفیزیکی پزیشکیدەستپێکحەجعارەب عوسمانئەندەلوسپەرتبوون (ئامار)شانشینی یەکگرتوومحەممەد کوڕی عەبدولوەھابشێخی سەنعانسێکسمانگاوشەشاردەزگای خێرخوازیی بارزانیڕووسیابابللەکئاشتیڕەپبوونی کێرویکیپیدیا🡆 More