شەڕە دەستکاری کاتێک ڕوو دەدات کە دوو بەکارھێنەر یان زیاتر ڕێک ناکەون لەسەر دەستکارییەکی دیاری کراو و بەردەوام دەستکارییەکانی یەکتر پووچەڵ دەکەنەوە یان دەسڕنەوە.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەو بەکارھێنەرانەی کە کێشە لە نێوانیاندا دروست دەبێت لەسەر شتێکی دیاری کراو پێویستە بگەن بە یەکدەنگی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن لەجیاتی ئەوەی شەڕە دەستکاری بکەن. شەڕە دەستکاری کردارێکی ڕووخێنەرە و ناکۆکی دروست دەکات لەنێوان بەکارھێنەرەکاندا، ئەمەش وادەکات کە بە یەکدەنگی نەگەن و دەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشە بۆ کۆمەڵگەی ویکیپیدیا. ئەو بەکارھێنەرانەی بەردەوام خەریکی شەڕە دەستکاریین لەوانەیە بەربەست بکرێن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، یان لەوانەشە بێ کۆتا بەربەست بکرێن. بەکارھێنەرێک کە بەردەوام دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی تری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی وەشانە کۆنەکەی خۆی بێنێتەوە شەڕە دەستکاری دەکات، تەنانەت ئەگەر گەڕێنەرەوەکەش ڕاست بێت ئەمە ھەر شەڕە دەستکارییە.
گەڕاندنەوەی دەستکاری بەکارھێنەرێک پووچەڵکردنەوەیەتی لەسەر ئەو پەڕەیەی کە دەستکارییەکەی تێدا ئەنجام داوە. یاساکانی سێجار گەڕاندنەوە دەڵێت: نابێت بەکارھێنەرێک زیاتر لە سێ کرداری گەڕاندنەوە ئەنجام بدات لەسەر یەک وتار لە ڕۆژێکدا، جا ئەمە لە بەشێکی وتارەکەدا بێت یان لە ھەموو وتارەکەدا بێت. ھەر ھەڵە بەکارھێنانێکی کرداری گەڕاندنەوە و پووچەڵکردنەوە لە دژی ڕێنمایییەکانی ئەم پەڕەیە یاریکردنە بە یاسا و سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. ئەگەر لە ڕۆژێکدا چوار گەڕاندنەوە لەسەر یەک وتار کرا، ئەمە بێ ئەملا و ئەولا شەڕە دەستکارییە. بەھەرحاڵ، پووچەڵکردنەوە یان گەڕاندنەوەی دەستکارییەکی ڕووخێنەری ڕوون کە لەلایەن خراپکارێکەوە ئەنجام دراوە و بە ڕوونی سیاسەتەکانی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان پێشێل دەکات بە شەڕە دەستکاری داناندرێت.
ویکیپیدیا ھانی بەشداربووان دەدات کە ئازا بن، بەڵام ھەندێکجار لەکاتێکدا کە بەکارھێنەرێک ئازا دەبێت و دەستکارییەک دەکات کە بیر و ڕای جیا جیای لەسەرە، لەوانەیە بەکارھێنەرێکی تر بیگەڕێنێتەوە. شەڕە دەستکاری تەنھا کاتێک ڕوو دەدات کە دوو بەکارھێنەر یان زیاتر بەردەوام دەستکارییەکانی یەکتری بگەڕێننەوە بەبێ ئامادەبوون بۆ تووێژکردن. ھەرچۆنێک بێت، ھەموو گەڕاندنەوە و پووچەڵکردنەوەیەک بە شەڕە دەستکاری داناندرێت.
کاتێک دەستکارییەک دەگەڕێنیتەوە، ھەوڵ بدە کە ھۆکارەکەی لە بەشی «کورتەی دەستکاری» بڵێیت، یانیش باسەکە بەرە بۆ پەڕەی وتووێژەکەی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:شەڕە دەستکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.