ویکیپیدیای ئینگلیزی (کۆد: en) یەکێکە لە وەشاندنەکانی ویکیپیدیا کە پەڕە و بابەتەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسرێن، ویکیپیدیای ئینگلیزیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە تایبەتەکان دەتوانن دەستکاری بکەن، ویکیپیدیای ئینگلیزی یەکەمین زمانی فێرگەی ویکیپیدیایە، لە ١٧٪ ویکیپیدیا لەبابەتەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزی پێکھاتووە، ویکیپیدیای ئینگلیزی لەڕۆژی ١٥ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠١ دروست کرا، ویکیپیدیای ئینگلیزی لە ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیپیدیا بە پلەی یەکەم دێت لە باشی وتار و زۆری وتارەکان لە ئابی ٢٠٠٩ وتارەکانی ئەم ویکییە گەیشتە سێ میلیۆن وتار لە ئێستاشدا واتە ساڵی ٢٠١٢ وتارەکانی گەیشتۆتە زۆرتر لە ٣ میلیۆن ٩٨٨ ھەزار وتار، لەو ڕیزبەندەش لە دوای ویکی ئینگلیزی ئەوا ویکیپیدیا ئاڵمانی دێت، ویکیپیدیای ئینگلیزی زۆرتر لە ١٧ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە وێڕای زۆرتر لە ١٠٠٠ بەڕێوەبەر.
چەشنی وێبگە | ئینسایکلۆپیدیای سەرھێڵ |
---|---|
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | جیمی وەیڵز، لاری سانگر |
وێبگە | en |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئارەزوومەندانە، بەڵام بۆ ئیشە دیاریکراوەکان زۆرەکییە وەکوو:
|
بەکارھێنەران | ٣٦٬٢٩٥٬٩٨٤ بەکارھێنەر، ١٬١٧٦ بەڕێوەبەر لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ |
خستنەکار | ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | Creative Commons Attribution/ Share-Alike 3.0 (most text also dual-licensed under GFDL) Media licensing varies |
ویکیپیدیای ئینگلیزی ھەتا ئێستا ٤٧٬٢٨٤٬٧١٦ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٨٦٠ بەڕێوەبەر و ٦٬٨١٥٬٠٤٨ وتاری ھەن. ھەروەھا ویکیپیدیای ئینگلیزی پلەی یەکەمی لە نێوان ویکیپیدیاکاندا ھەیە.
ژمارەی بەکارھێنەران | ژمارەی وتارەکان | ژمارەی پەڕگەکان | ژمارەی بەڕێوبەران |
---|---|---|---|
٤٧٬٢٨٤٬٧١٦ | ٦٬٨١٥٬٠٤٨ | ٩١٥٬٩٨٠ | ٨٦٠ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئینگلیزی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای ئینگلیزی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.