ئاسیا: کیشوەر

ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە.

ئەم وشکانییە ٨٬٦٪ی گشت ڕووبەری زەوینی (یان ٢٩٬٩٪ی گشت ڕووبەری وشکانی) داپۆشیوە، و ٦٠ لە سەدی ئاپۆرەی مرۆیی پێکدێنێت. ئاسیا لە نیوەگۆکانی ڕۆژھەڵات و باکووردا ھەڵکەوتووە.

ئاسیا
Asia
ئاسیا
ڕووبەر٤٤٬٥٧٩٬٠٠٠ کم² (١٧٬٢١٢٬٠٠٠ میل)
چڕی دانیشتووان٨٧/کم²
وڵاتەکان٤٨
زمانەکانزمانەکانی ئاسیا
کاتی ناوچەییUTC+2 بۆ UTC+12

سیفەتە گشتییەکانی کیشوەری ئاسیا ==

  1. کیشوەری ئاسیا لە گشت کیشوەرەکانی تر گەورەترە ھەمووشی دەکەوێتە بەشی باکووری ھێڵی یەکسانییەوە، بەڵام دوورگەکانی باشوور وەک (بورلینوم – سلیبس – سۆمەترە) ھێڵی یەکسانی بە ناوەڕاستیان دا تێپەڕ دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە دوورگەکانی وەکو (جاوە، تیموور، فلۆراس) دەکەونە باشووری ھێڵی یەکسانەوە.
  2. لە ھەموو لایەکەوە دەگات بە ناوچەکانی جیھان لە ڕێگای ئۆقیانووس و دەیاکانەوە جگە لە لای ڕۆژاوای نەبێت کە بە ڕێگای چیاکانی ئۆراڵ بە ئەورووپا دەگات کە زۆربەی جوگرافیاناسان بە بەربەستی سروشتی دانانێن.
  3. لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆر گەورە ھەیە لە چڕی دانیشتووان دا کە چڕی دانیشتووانی لە ھەموو ناوچەکانی تری زەوی زیاترە، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی دۆڵی ڕووبارەکان دا و لە باشووری ڕۆژھەڵاتی و ئەو ناوچانەی کە ئاوێکی زۆرو خاکێکی بەپیتیان ھەیە.
  4. بە کیشوەری ئاسیا دەڵێن کیشوەری پێچەوانەکان لە ڕووی بارودۆخی سروشتی و ئادەمی یەوە. بەرزترین لوتکە چیای جیھان لەسەر زنجیرە چیاکانی ھیمالایەیە کە لوتکەی (ئەڤەرێست) ە و تەخترین ناوچەی کیشوەرەکەش وەک چاڵایییەکانی ئوردن. لە بارەی ئاووھەواشەوە ساردترین ناوچەکانی جیھان کەوتووەتە باکووری کیشوەرەکە لەگەڵ دەرکەوتنی ناوچەیەکی گەرم و باراناوی بە درێژایی چوار وەرزی ساڵ وەکو ناوچەکانی ھێڵی یەکسانی، ھەروەھا لە ڕووی ڕوەکی سروشتییەوە لە دارستانە چڕوپڕەکان بۆ ناوچەی وشک و بێ ڕوەک.

٥- لە کیشوەری ئاسیا دا جیاوازییەکی زۆری شارستانییەتی مرۆڤایەتی بەدی دەکرێت. زیاتر لە ھەموو کیشوەرەکانی تری جیھان ئەمەش چ لە بواری کۆمەڵایەتی و ئایینی و زمانەوانی بێت یان لە بارەی سروشتی دا وەکو خاک یان لە بارەی بەرزو نزمی ڕووی ھەواوە بێت. لە باشووری ڕۆژئاوای دا نەتەوەکانی وەکو (کورد، عەرەب، تورک، فارس) بەربڵاون لەگەڵ کەمایەتییەکانی تری وەکو (ئەرمەن، ئەزەری) ھەروەھا لە ھیندستان و پاکستان دا کۆمەڵە مرۆڤێکی تری جیاواز لە ڕووی ڕوخسارەوە وەکو (بەنجانی، سیخ، بەنفالی، مەغۆلی) ھەن و لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دا بڵاون، ھەروەھا لە ڕووی ئایینشەوە جیاوازییەکی بەچاو ھەیە وەکو (ئایینی پیرۆزی ئیسلام) کە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژئاوای کیشوەرەکە نیشتە‌جێن، کە (٢٠٪) ژمارەی دانیشتووانی ئاسیا پێک دەھێنن ھەروەھا لە پاکستان و ئیندۆنیزیا. و ئایینی مووسییەکان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەرەکە بڵاوە، ھەر یەک لە (بۆرما، تایلەند، ژاپۆن، کۆریای باکوور و کۆریای باشوور) ھەروەھا ئایینی مسیحییەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای باشووری کیشوەرەکە بڵاون.

بنەمای وشەی ئاسیا

بەپێ کتێبی (دایرەالمعارف اسلامی حرف آ.چاپ.تهران)وشەی ئاسیا هەوەڵ جار لەلای یونانیەکانەوە برایە کار وئەوانیش گوایە لە فینیقیەکانە وەریان گرتبوو. کە لە وشەی ئاسوا وەرگیراوە بەمانای خۆرهەڵات. یان ئەوجێگایە کە خۆری لێ هەڵدێت. جا وشەی ئاشور یان ئاسوریش هەر لە وشەی ئاسوا گیراوە. ئێستایش هر لە زمانی کوردی وشەی ئاسۆ هەر بەمانای سەرەتای رووناکی ودەرچونی خۆرە.

ڕوالەتەکانی بەرزونزمی

ڕووی زەوی کیشوەری ئاسیا ڕوڵەتێکی جیاواز و جۆراوجۆری لێ دەردەکەوێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بە فراوانی ڕووبەرەکەی لەلایەک و مێژووی جیلۆجی کۆن لەلایەکی ترەوە، گرێی چیای بنچینەیی لێ دەردەکەوێت، چەند زنجیرە چیایەکی لێ جیادەبێتەوە، ھەرچەندە ئەو گەروانەی دەکەونە نێوان ئەم چیایانەوە لەگەڵ ئەوەی فراوانیان لە چەند کیلۆمەترێک تێناپەڕێت بەڵام لەگەڵ شاخەکان دا بوونەتە ھۆی دابڕانی دەشتەکانی ناوەوە لەیەکتر، و بەرزایییەکانی جۆراوجۆرن وەکو زنجیرە چیایە چەماوەیییەکان و کێوو پارچە تاوێری کۆن وەکو نیمچە دوورگەی عەرەبی و بانی (دکن) و پارچەکانی تر لە سیبریا (باکووری ئاسیا).

زنجیرە چیاکان

چەند زنجیرە چیایەکی چەماوە کیشوەری ئاسیا لە گرێی چیاکان جیادەکەنەوەو بانەچەماوەیییەکان چەماوەی نوێ دەکەنە نێوان خۆیانەوە، گرێی ئەرمینیا لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا و زنجیرە چیای (بۆنتسی) لێ جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژاوا درێژ دەبێتەوە بە درێژایی دەریای ڕەش لە باکووری تورکیا، و زنجیرە چیاکانی (گورۆس) بە درێژایی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست درێژ دەبنەوە لە باشووری تورکیا چیاکانی عێراق و شامی لێ جیا دەبنەوە.

بانی ئەنادۆڵ کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو زنجیرەکەوە، زنجیرەی چیاکانی (یۆرزش) لێی جیادەبێتەوە بەرەو ڕۆژھەڵات، ھەروەھا چیاکانی (ھیندکۆش) لە گرێی ئەرمینا جیادەبێتەوە.

و زنجیرە چیاکانی (قەوقاز) لە باکووری ھاوتەریبێتی، بەڵام زنجیرە چیاکانی (زاگرۆس، کوردستان) لە ڕۆژئاواو لە باشوور دادرێژدەبنەوە و بانی ئێران دەکەوێتە نێوانیان و ئەم زنجیرە چیایانە بە گشتی لە باکووری ڕۆژئاوای و باشووری دا بەیەک دەگەن.

گرێی (بامیر) زۆر جار پێی دەگوترێت (ێقف العالم) کە بەرزایییەکەی (١٢٬٠٠٠ پێیە) لە ڕۆژھەڵاتی گرێکە (١٤) زنجیرە چیای سەرەکی لێ جیادەبێتەوە وەکو (ھیمالایە، کراکۆرم، کۆنلی، تاین، … ھتد) لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە و سنووری دەرەوەی بانی) تبت (ی بەناوبانگ پێک دەھێنێت.

لە ڕۆژھەڵاتی بانی (تبت) گرێی چیای سێیەم دەردەکەوێت لەو شوێنەوە کە چیاکانی (ھیمالایە و کۆنلن) لێ نزیک دەبێتەوە، و چەند بەشێک لە چیاکانی (ھیمالایە) بەرەو باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە لە دوورگەکانی ھیندی ڕۆژھەڵات دا دەبینرێت و بەشێکی تری بەرەو ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە و بەشێکی تری لە باشووری ێین دەبینرێت، و بەرەو باکووری ڕۆژھەڵات درێژ دەبنەوە.

زانیاریی کیشوەری ئاسیا

  • ژمارەی دەوڵەتەکان: ٤٧ دەوڵەت بە فەرمی ناسێنراون، لەگەڵ ٤ دەسەڵاتی نیمچەسەربەخۆدا.
  • ڕووبەر: نزیکەی ٤٤٬٠٠٠٬٠٠٠ کم²
  • درێژدبێتەوە لە بازنەی پانی ١٠ باشوور ٨١ باکوور یان لەسەر نزیکەی ٩١ بازنەی پانیدا
  • ژمارەی دانیشتووان: ٤ ملیار (٤٬١٥٠٬٠٠٠٬٠٠٠) کەس
  • بەرزترین لووتکە: لوتکەی ئەڤەرێست (نیپال، تبت) ٨٨٤٨م.
  • درێژترین ڕووبار: یانگتسی۶۳۸۰م لە چین.
  • گەورەترین وڵاتی لە ڕووبەردا: ڕووسیا
  • گەورەترین شار: تۆکیۆ (١٧ ملیۆن کەس)
  • گەورەترین دوورگە:بۆرنئو (۷۴۵،۵۶۱کم² لە وڵاتی ئیندۆنیزیا)
  • گرنگترین بەرھەمە کشتوکاڵییەکان: برنج، گەنم، زەیتون، پاقلە، قامیشی شەکر، گوێزی ھیندی، چا، خورما، ترشەمەنییەکان، لۆکە، لاستیک، تەختە.
  • سەروەتە کانزایی و وشکانییەکان: نەوت، ئاڵتون، یۆکسیت، خەڵوزی مسین، قوڕقوشم، ئەلەمنیۆم، ئاسن، مەنگەنیز.

بەشەکانی ئاسیا

ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا 
بەشەکانی ئاسیا بە پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاسیا لە شەش بەش پێکدێت:

  1. ئاسیای باکوور (شین)
  2. ناوەڕاستی ئاسیا (پەمەیی)
  3. ئاسیای خۆراوا (سەوز)
  4. ئاسیای خۆرھەڵات (زەرد)
  5. ئاسیای باشوور (سوور)
  6. خۆرھەڵاتی باشووری ئاسیا (پڕتەقاڵی)

(بڕوانە وێنەکھ)

وڵاتان و ڕێژەی دانیشتووان

ناوی وڵات و ئاڵا ڕووبەر
(کم²)
دانیشتووان
(ھەتا ١ جولای ٢٠٠٨)
چڕیی دانیشتووان
(لە ھەر کم² دا)
پایتەخت
ناوەڕاستی ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  کازاخستان ٢٬٧٢٤٬٩٢٧ ١٥٬٦٦٦٬٥٣٣ ٥٫٧ ئاستانا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  قرغیزستان ١٩٨٬٥٠٠ ٥٬٣٥٦٬٨٦٩ ٢٤٫٣ بیشکێک
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تاجیکستان ١٤٣٬١٠٠ ٧٬٢١١٬٨٨٤ ٤٧٫٠ دوشەنبە
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تورکمانستان ٤٨٨٬١٠٠ ٥٬١٧٩٬٥٧٣ ٩٫٦ عەشقاباد
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئۆزبەکستان ٤٤٧٬٤٠٠ ٢٨٬٢٦٨٬٤٤١ ٥٧٫١ تاشکەنت
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  چین ٩٬٦٤٠٬٨٢١ ١٬٣٢٢٬٠٤٤٬٦٠٥ ١٣٤٫٠ پێکەن
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ھۆنگ کۆنگ ١٬٠٩٢ ٧٬٠٠٨٬٣٠٠ ٦٬٤١٧٫٩
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ماکاو ٢٥ ٤٦٠٬٨٢٣ ١٨٬٤٧٣٫٣
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ژاپۆن ٣٧٧٬٨٣٥ ١٢٧٬٢٨٨٬٦٢٨ ٣٣٦٫١ تۆکیۆ
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  کۆریای باکوور ١٢٠٬٥٤٠ ٢٣٬٤٧٩٬٠٩٥ ١٨٤٫٤ پیۆنگیانگ
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  کۆریای باشوور ٩٨٬٤٨٠ ٤٩٬٢٣٢٬٨٤٤ ٤٩٠٫٧ سێئول
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  مەنگۆلیا ١٬٥٦٥٬٠٠٠ ٢٬٩٩٦٬٠٨٢ ١٫٧ ئولانباتۆر
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تایوان ٣٥٬٩٨٠ ٢٢٬٩٢٠٬٩٤٦ ٦٢٦٫٧ تایپێ
باکووری ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ڕووسیا ١٧٬٠٧٥٬٤٠٠ ١٤٢٬٢٠٠٬٠٠٠ ٢٦٫٨ مۆسکۆ
باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  بروونای ٥٬٧٧٠ ٣٨١٬٣٧١ ٦٦٫١ بەندەر سێری بێگاوان
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  میانمار ٦٧٦٬٥٧٨ ٤٧٬٧٥٨٬٢٢٤ ٧٠٫٣ نایپیداو
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  کەمبۆدیا ١٨١٬٠٣٥ ١٣٬٣٨٨٬٩١٠ ٧٤ پنۆم پێن
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تیمۆری ڕۆژھەڵات ١٥٬٠٠٧ ١٬١٠٨٬٧٧٧ ٧٣٫٨ دیلی
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئیندۆنیزیا ١٬٩١٩٬٤٤٠ ٢٣٠٬٥١٢٬٠٠٠ ١٢٠٫١ جاکارتا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  لاوس ٢٣٦٬٨٠٠ ٦٬٦٧٧٬٥٣٤ ٢٨٫٢ ڤیێنتیان
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  مالیزیا ٣٢٩٬٨٤٧ ٢٧٬٧٨٠٬٠٠٠ ٨٤٫٢ کوالالومپور
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  فلیپین ٣٠٠٬٠٠٠ ٩٢٬٦٨١٬٤٥٣ ٣٠٨٫٩ مانیلا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  سینگاپوور ٧٠٤ ٤٬٦٠٨٬١٦٧ ٦٬٥٤٥٫٧ سینگاپور
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تایلەند ٥١٤٬٠٠٠ ٦٥٬٤٩٣٬٢٩٨ ١٢٧٫٤ بانکۆک
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ڤیێتنام ٣٣١٬٦٩٠ ٨٦٬١١٦٬٥٥٩ ٢٥٩٫٦ ھانۆی
باشووری ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئەفغانستان ٦٤٧٬٥٠٠ ٣٢٬٧٣٨٬٧٧٥ ٤٢٫٩ کابول
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  بەنگلادێش ١٤٧٬٥٧٠ ١٥٣٬٥٤٦٬٩٠١ ١٠٤٠٫٥ داکا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  بووتان ٣٨٬٣٩٤ ٦٨٢٬٣٢١ ١٧٫٨ تیمفوو
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ھیندستان ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ ١٬١٤٧٬٩٩٥٬٢٢٦ ٣٤٩٫٢ نیوودێلھی
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ماڵدیڤ ٣٠٠ ٣٧٩٬١٧٤ ١٬٢٦٣٫٣ مالێ
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  نیپال ١٤٧٬١٨١ ٢٩٬٥١٩٬١١٤ ٢٠٠٫٥ کاتماندوو
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  پاکستان ٨٠٣٬٩٤٠ ١٦٧٬٧٦٢٬٠٤٩ ٢٠٨٫٧ ئیسلاماباد
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  سریلانکا ٦٥٬٦١٠ ٢١٬١٢٨٬٧٧٣ ٣٢٢٫٠ سری جایاواردێناپورا کۆتێ
باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا:
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئەرمەنستان یەریڤان
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئازەربایجان ٨٦٬٦٦٠ ٨٬٨٤٥٬١٢٧ ١٠٢٫٧٣٦ باکوو
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  بەحرەین ٦٦٥ ٧١٨٬٣٠٦ ٩٨٧٫١ مەنامە
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  قوبرس ٩٬٢٥٠ ٧٩٢٬٦٠٤ ٨٣٫٩ نیکۆسیا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  گورجستان ٦٤٫٠٦ تبلیس
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  عێراق ٤٣٧٬٠٧٢ ٢٨٬٢٢١٬١٨١ ٥٤٫٩ بەغدا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئێران ١٬٦٤٨٬١٩٥ ٧٠٬٤٧٢٬٨٤٦ ٤٢٫٨ تاران
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئیسرائیل ٢٠٬٧٧٠ ٧٬١١٢٬٣٥٩ ٢٩٠٫٣ ئورشەلیم
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  ئوردن ٩٢٬٣٠٠ ٦٬١٩٨٬٦٧٧ ٥٧٫٥ عەممان
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  کووەیت ١٧٬٨٢٠ ٢٬٥٩٦٬٥٦١ ١١٨٫٥ شاری کووەیت
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  لوبنان ١٠٬٤٥٢ ٣٬٩٧١٬٩٤١ ٣٥٣٫٦ بەیرووت
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  عومان ٢١٢٬٤٦٠ ٣٬٣١١٬٦٤٠ ١٢٫٨ مەسقەت
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  فەلەستین ٦٬٢٥٧ ٤٬٢٧٧٬٠٠٠ ٦٨٣٫٥ ڕامەڵا
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  قەتەر ١١٬٤٣٧ ٩٢٨٬٦٣٥ ٦٩٫٤ دەوحە
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  عەرەبستانی سعوودی ١٬٩٦٠٬٥٨٢ ٢٣٬٥١٣٬٣٣٠ ١٢٫٠ ڕیاز
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  سووریا ١٨٥٬١٨٠ ١٩٬٧٤٧٬٥٨٦ ٩٢٫٦ دیمەشق
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  تورکیا ئەنقەرە
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ٨٢٬٨٨٠ ٤٬٦٢١٬٣٩٩ ٢٩٫٥ ئەبووزەبی
ئاسیا: بنەمای وشەی ئاسیا, ڕوالەتەکانی بەرزونزمی, زانیاریی کیشوەری ئاسیا  یەمەن ٥٢٧٬٩٧٠ ٢٣٬٠١٣٬٣٧٦ ٣٥٫٤ سەنعا
سەرجەم ٤٣٬٨١٠٬٥٨٢ ٤٬١٦٢٬٩٦٦٬٠٨٦ ٨٩٫٠٧
    بیرەوەر: بەشیک لە میسر، لە ڕوژھەڵاتی ئاسیاوە ھەڵکەوتووە.

تێبینیەکان

ئاسیا گەورەترین کیشەوەرە

سەرچاوەکان

  • دایرەالمعارف اسلامی حرف آ


Tags:

ئاسیا بنەمای وشەی ئاسیا ڕوالەتەکانی بەرزونزمیئاسیا زانیاریی کیشوەری ئاسیا بەشەکانی ئاسیا وڵاتان و ڕێژەی دانیشتووانئاسیا تێبینیەکانئاسیا سەرچاوەکانئاسیادانیشتووانی جیھانکیشوەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زانستپەرەسەندنی بەردەوامنەورۆزی کوردەواریڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتنالیعومەر موختارقەڵای شێروانەئەلبەرت ئاینشتاینقەزای بەردەڕەشھەرێمی کوردستانعەبدولقادری گەیلانیڕێبازە ئەدەبییەکانڕۆژاوای کوردستانئەحمەدی نالبەندزمانی کۆریفەرموودەمافی خوێندندەنیز ئونداڤناوە پلازمە تۆڕسیاسەتشەڕی کەنداوشاڵاوی ئەنفالسەددام حوسێنیارسانھونەرئەسیریبۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناگیرفانپاوانی گشتیلیۆنێل مێسیفەڕەنساعەبدوڵڵا ئۆجەلانشێخ ڕەزای تاڵەبانیچیای جودیپەرلەمانی کوردستانمەولەوینێجیریاشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)موحەڕڕەممۆسیقاکارڵ مارکسمایکرۆسۆفت ئەکسێسئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیزەردەشتڕۆبێرت ڕیدسی ئێس ئێسخانزادی سۆرانئەدھەم بارزانیڕۆژژمێری کوردیفەیسبووکزەید کوڕی حاریسەئیمپراتۆریەتیی مەغۆلخۆشەویستیئاڕ کەی ئۆ پیکچەرزکاوەی ئاسنگەرتارانترێحکوومەتفیلژمارەی ڕێژەییشەرەفنامەکۆڵۆمبیافەلسەفەپاراگوایزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزئەنادۆڵ🡆 More