ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەلوپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ماوس، وەک تەختە کلیل، نێوانجی بەکارھێنەریەکی رەقەکاڵایی دێتە ھەژمار. ئەم ئامێرە زۆرتر دوو پشکۆژی ھەیە و بە کابڵ بە کۆمپیوتەرەوە گرێ دەدرێت. لە نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆییدا ماوس بەشی زۆری ئەرکەکانی تەختە کلیلی لە ئەستۆ گرتووە.
ماوسەکان لە گۆنەگەلێ جۆراوجۆرا بوونیان ھەیە ، جیاوازیەکان لە گۆنەگەلی ئەو رەقەکاڵا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا چۆنیەتی کارکردنی فیزیکی ، چۆنیەتی پەیوەندی لە گەڵ کۆمپیوتەر و ھەروەھا چۆنیەتی گرێدانی بە ئەوەوەیە . ماوسەکان لە روانگەی چۆنیەتی کارکردن لە گۆنەکانی تلێنی، نووری(Optical)، ژیرۆسکۆپی و سێ رەھەند دا بوونیان ھەیە. چۆنیەتی پەیوەنی ماوس لە گەڵ کۆمپیوتەر، پێکھاتووە لە پرۆتۆکۆلەکانی وەک یەکی لە حاڵی کارپێکردن بە ھۆی کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت ، لۆجیتێک(Logitech)، ماوس سیستەمز و ئای بی ئێمەوە. ماوسەکان دەتوانن لە لایەن دەرکەی یەک لە دوای یەک ، دەرکەی پی ئێس و دەرکەی یو ئێس بی ەوە بە کۆمپیوتەر گرێ بدرێن .
ماوسی تلێنی (یان نووری - مێکانیکی) لە گۆیەکی پلاستیکی پێکھاتووە کە لە گەڵ سووڕانەوە لە کەشی ژێرینی ماوسەکەوە ، دوو چەرخدندەی پەنای خۆی لە نێو ماوسەکەدا دێنێتە جووڵەجووڵ ، جووڵەی ئەم چەرخدندەگەلە لە لایەن دوو دیۆد پێناسە دەکرێن و بۆ پشکێنەر دەنێردرێن .
ماوسی نووری لە جیاتی جووڵە پێخستنی ھەندێک لە لەتەکانی خۆی وەکوو ماوسە مێکانیکیەکان ، دیۆدێکی بەڵاوکەری نوور و دیۆدگەلێکی نووری بۆ پێناسە کردنی جوڵە سەبارەت بە رووی ژێرین بە کار دێنێت.
ماوس ئامێرێکە بۆ بەڕێوەبردن و بەکار ھێنانی بەرنامەکان نە تایبەت لە ویندۆز و ئینتەرنێت کە خاوەنی ٢ کلیلی سەرەکیە (کلیلی سێھەمین کە لە ناوەند یان شوێنی پاڵەوەی ھەندێک لە ماوسەکان دانراوە لە بەرنامەگەلێ تایبەت دا بەکاردێت) .
داھێنەرانی نەرمەکاڵا تێدەکۆشن نەرمەکاڵاکانی ئەوڕۆیی بە جۆرێک دابڕێژن کە توانایی بەڕێوەبردن لە گەڵ ماوسیان ھەبێت، بۆ ئەوەی کە ھەم کار لەگەڵی ئاسانە و ھەمیش فێربوون و فرزیەکەی شیاوە. ماوس بە یارمەتی کابڵێک لە گەڵ کۆمپیوتەردا گرێ دەدرێت و نیشاندەر(Pointer) لە مۆنیتۆردا بەڕێ دەخات و رێنوێنی دەکات. ماوس لە ھەر شوێنێک بێت، لە گەڵ ئاوڕدان بۆ ھەر پەکێک، بە لێدان (کرتە کردنی پاشکۆژی راس یان چەپ) ھەڵسوکەوت دەکات و کار بە رێوە دەبات. کلیلی لای راس زۆرتر بۆ ھەندێک لە بەرنامە سیستەمیەکان(روونووس، بڕین، قت کردن، گۆڕدرانەکان و ھتد...) بە کار دێت . کلیلی لای چەپ کە بەرچاووترین کارەکان ئەنجام دەدات ، ئەم چوار کارەی لە ئەستۆدایە :
ئەو چوار کارە لە بەرنامەگەلی تایبەتدا کاری تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن کە تا ڕادەیەك کارەکانی سەرەوەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماوس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماوس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.