کیمیابارانی ھەڵەبجە

45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983 (Halabja Poison Gas Attack)

کیمیابارانی ھەڵەبجە یان کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥،٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠ کەسی تریش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیایی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]

کیمیابارانی ھەڵەبجە
بەشێک لە ھەڵمەتی ئەنفال و ئۆپەراسیۆنی زەفەر ٧ (لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقدا)
کیمیابارانی ھەڵەبجە
گۆڕی خێزان بۆ قوربانیانی کیمیابارانی ساڵی ١٩٨٨ - ھەڵەبجە - کوردستان - عێراق
ڕێکەوت١٦ی ئازاری ١٩٨٨
شوێن35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983
ئەنجام

عێراق براوە بوو

  • کوردانی شارۆچکەکە بەشێوەیەکی کاتی ھەڵەبجە جێدەھێڵن.
  • شارۆچکەکە لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە وێران کرا.
شەڕکەرەکان
حیزبی بەعس کیمیابارانی ھەڵەبجە یەکێتیی کیمیابارانی ھەڵەبجە پارتی
فەرماندە و سەرکردەکان
عێراقی بەعسی بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن

کیمیابارانی ھەڵەبجە جەلال تاڵەبانی

کیمیابارانی ھەڵەبجە مەسعود بارزانی
زەرەر و زیانە گیانییەکان
3,200–5,000 مردووان
7,000–10,000 برینداران

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.

لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی تەنھا ١٥ ساڵ سزا درا.

لە دوای کارەساتەکە، دەوڵەتە زلھێزەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا ھەڵوێستیان ناڕوون یان ھەستان بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە. بۆ نمونە، پەرلەمانتاری بەریتانی تۆنی بێن لە ٢٠٠٣ ئەڵێ: «ئێمە چەکەکانمان دابین کرد بۆ سەددام، ئێمە پڕچەکمان کرد، من لە پەرلەمان بووم کە ھەڵەبجە ڕوویدا، باسمان کرد بەڵام پێیان وتین کە ناتوانین ھیچ بکەین چونکە ھاوپەیمانە»

دەرئەنجامە پزیشکی و بۆماوەییەکان

دوای دە ساڵ لە ساڵی ١٩٩٨ لانیکەم ٧٠٠ کەس ھێشتا چارەسەریان بۆ کاریگەرییە توندەکانی ھێرشەکە وەردەگرن، ٥٠٠ کەسیان بە دۆخێکی ناجێگیر دادەنرێن تەنانەت ئەگەر ڕەنگە توندترین بار و دۆخەکان پێشتر گیانیان لەدەستدابێت. لە ڕاپرسییەکانی پزیشکی ناوخۆیی دا ھەڵەبجە ڕێژەی تێکچوونی تەندروستی و لەبارچوون (ژمارەی لەدایکبوونی زیندوو و ١٤ ھێندەی ئاسایی زیاتر)، شێرپەنجەی قۆڵۆن (١٠ ھێندەی ئاسایی زیاتر)، نەخۆشی دڵ (چوار ئەوەندە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ تاکو ١٩٩٦) بە بەراورد لەگەڵ چەمچەماڵ. جگە لەوەش، «شێرپەنجەکانی تر، نەخۆشیەکانی ھەناسەدان، کێشەکانی پێست و چاو، تێکچوونی توانای منداڵبوون و زاوزێ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە شاری ھەڵەبجە و ئەو ناوچانەی تریش کە تووشی کیمیاباران کراون، ھەندێک لەوانەی لە ھێرشەکە ڕزگاریان بووە یان لەو کاتەدا بە ڕواڵەت تەنھا بە سوکی بریندار بوون دواتر تووشی بوون کێشەی تەندروستی کە پزیشکەکان پێیان وایە ھۆکارەکەی ماددە کیمیاییەکانە، نیگەرانی ئەوە ھەیە کە ھێرشەکە کاریگەری بۆماوەیی بەردەوامی لەسەر دانیشتوانی کورد ھەبێت لەوێدا، بەو پێیەی ڕاپرسییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە ڕێژەی کەموکوڕی لە لەدایکبوون زیادی کردووە.

ھەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕزگاربووانی ئەم ھێرشە تووشی برینێکی ھەمیشەیی بوون لەوانەش سووتانە، و ھەندێکیان نیشانەکانی تێکچوونی دەمارەکانیان نیشانداوە ھەرچەندە ھێشتا ئەمە بە ڕادەیەکی پێویست پشتڕاست نەکراوەتەوە.

وێرانبوونی ھەڵەبجە و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی

ڕزگاربووان بە ھاوکاری پێشمەرگە و ئێرانییەکان بەپەلە زۆربەی کوژراوەکانیان لە گۆڕ بەکۆمەڵێکی کاتیدا بەخاک سپێردران. دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ھەڵەبجە لە دەستی ھێزەکانی پاسداران و پێشمەرگە، ھێزە عێراقییەکان چاکەتی تیشکی (NBC)یان ھێنایە ھەڵەبجە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری چەک و ھێرشەکانیان. شارەکە ھێشتا پڕ بوو لە کوژراوە نەنێژراوەکان و بە شێوەیەکی بەرنامەیی لەلایەن ھێزە عێراقییەکان بە بەکارھێنانی بولدۆزەر و تەقەمەنی وێران کرا. لە وەڵامدا میریی ژاپۆن بودجەی پڕۆژەیەکی ٧٠ میلیۆن دۆلاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ ھەڵەبجە دابینکرد. ھاوکات بەرپرسێکی باڵای عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ خافێر پێرێز دی کوێلار سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە فەرمی دانی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ھێزە عێراقییەکان دژی کوردانی ھەڵەبجە.

ئاژاوەی پەیکەری ھەڵەبجە ٢٠٠٦

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ یادگارییەک بۆ قوربانیانی ھەڵەبجە لەو شارەدا دروستکرا کە ھێشتا تاڕادەیەکی زۆر وێران بووە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٠٦، چەند ھەزار دانیشتووی تووڕە، کە زۆرێکیان خوێندکاری ئامادەیی و زانکۆ بوون، ئاژاوەیان ئەنجامدا لە شوێنی ناڕەزایەیی کە بە پشتگوێخستنی گەڕەکەکان و بە بازرگانیکردن بە دۆخی نالەباری کورد دەیانبینی. خۆپیشاندەران پەیکەرەکەیان سووتاند و زۆربەی سیماکانی لەناوبرد؛ خۆپیشاندەرێکی خوێندکار لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکرا و دەیان کەسیش برینداربوون. دواتر پەریکەرەکە کە بە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە و مۆزەخانەی ئاشتی ناسراوە، درووستکرایەوە.

لە نەریتی باودا

  • ساڵی ٢٠٠٨ کایھان کەلھوڕ و ڕایدەر برووکلن ئەلبوومی (شارە بێدەنگەکە)یان بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ھەڵەبجە بڵاوکردەوە. بەرگی ئەلبوومەکە نووسرابوو: ئەم ئەلبوومە ڕێزلێنانێکە بۆ گوندی کوردنشینی ھەڵەبجە لە کوردستانی عێراق. لەسەر بنەمای پێوەرێکی دەستکاریکراوی ئەی-مینۆر دامەزراوە بۆ تەوەری کوردی و یادکردنەوەی گەلی کورد بەکاردەھێنێت.
  • لە ساڵی ٢٠١١، کایھان کالھێر، یۆیۆ ما، و سیلک ڕۆد ئەلبوومی شاری بێدەنگیان لە شانۆی ساندەرز لە زانکۆی ھارڤارد پێشکەش کرد، ھەروەھا ڤیدیۆی بەشی کۆتایی کۆنسێرتەکەیان لە یووتیووب بڵاوکردەوە.
  • تیپی ڕۆکی کەنەدی سکینی پاپی لە گۆرانی «VX Gas Attack» لە ئەلبوومی «VIVIsectVI» ساڵی ١٩٨٨دا لێدوانێکیان لەسەر کیمیابارانی ھەڵەبجە کرد.
  • لە ساڵی ٢٠٠٢ فیلمێک بەناوی جیان لەسەر ھێرشی ھەڵەبجە بڵاوکرایەوە. لە نووسین و دەرھێنانی جانۆ ڕۆزیبیانی.
  • شاری لاھای پایتەختی ڕامیاری ھۆڵەندا بڕیاریدا یادێک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ھەڵەبجە دروست بکرێت، کە لە کۆتایی مانگی نیسانی ٢٠١٤ کرایەوە.

لە فیلمدا

سەرچاوەکان

Tags:

کیمیابارانی ھەڵەبجە دەرئەنجامە پزیشکی و بۆماوەییەکانکیمیابارانی ھەڵەبجە لە نەریتی باوداکیمیابارانی ھەڵەبجە لە فیلمداکیمیابارانی ھەڵەبجە سەرچاوەکانکیمیابارانی ھەڵەبجەسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خەمۆکیگەردیلەوێژەپۆرن ھابموفتی پێنجوێنیلیۆناردۆ دا ڤینچیپارتی دیموکراتی کوردستانتۆپی پێکارەبائایدزعائیشەشێخ ڕەزای تاڵەبانینزار قەبانیتۆفیق وەھبیفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەبێکەس (فیلم)ئاڵەکۆکسێگۆشەپلەی گەرمیمێزۆپۆتامیائەبووبەکری سدیقئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیئادیابینبەڕێوبردنی کاتپارێزگاکانی کوردستانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەگەنمنیکۆلا تێسلابەرزنجەشەڕی ئێران و عێراقکیمیای ناوکیکۆڕەکفەلسەفەکوردیی ناوەندیئەلولیمگورگئاوێنەمەستوورە ئەردەڵانکۆمپیوتەرکوردی (شاعیر)مایەسیریھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)ئاردا گولەرگۆرانیفەلەستینباکووری کوردستانلەتیف ھەڵمەتیانەی تۆپی پێی مانچستەر سیتیفەڕەنسانەخۆشیی ئەلزھایمەرمیرنشینی بۆتانسۆران (شار)بەنداوی دەربەندیخانئیدریس بارزانیئەشق و تۆڵەزستانمەتەڵمەسروور بارزانیێسێودەوڵەتی ئەمەویئەحمەد موفتیزادەشێری ئاسیاییشەڕی سەفینمەولانای ڕۆمیڕێزمانی کوردیبراشەڕی نێوخۆییی ئەمریکاعومەر کوڕی خەتتابمەخموورمۆسیقائەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستانجێژنی قوربانشێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەویمستەفا دادارڕۆمان🡆 More