نەخۆشییەکانی مەمک

بریتیین لە چەند حاڵەتێک کە بە سەر مەمکی ئافرەتدا دێن،لەبەر ئەوەی مەمک هێمای مێیەتییە بۆیە حاڵەتی دەروونی ژن ڕوون دەکاتەوە و بەرامبەر نەخۆشییە دەروونییەکان هەستیارە و توشی چەندان نەخۆشی هەمەچەشن دەبێت

نەخۆشییەکانی مەمک

نەخۆشییەکانی مەمک 
وێنەی پێکهاتەی ناوەکی مەمک

ئازارەکانی مەمک

ئازارەکانی مەمک دەستەواژەیەکە ناموڕتاحی یان ئێش لە تاک یا لە جووتە مەمک دەکات،ئازارەکانی مەمک زۆرن بەڵام ئاماژە نین بە بوونی مەترسییەک، لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەی زۆرێک لە فیسۆلۆژییە بەڵام سەرچاوەی دەروونیش زۆر گرنگە.

پەستانی دەروونی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ هەموویان هۆکاری یاریدەدەرن بۆ ڕوودانی ئازار لە مەمکدا

لە سەدا ٪٧٥ی خەڵکی ئازارەکە خۆی نامێنێت بە بەبێ بە کارهێنانی هیچ دەرمانێکی تایبەت.

ئەو ئازارانەی دەکەونە پێش کەوتنە سەر خوێنەوە

لەو ڕۆژانەی کە دەکەونە پێش کەوتنە سەر خوێن ژن هەست بە پەستان و ئازار دەکات لە گۆ و لاکانی مەمکدا،لە هەمان کاتدا زۆرجار قەبارەی مەمکیش گەورەتر دەبێت،لە ئەنجامی تێکچوونی هاوسەنگی هۆڕمۆنی نێوان ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆندا دروست دەبێ،ئازارەکە لە ئەنجامی پەنگخواردنەوەی ئاو لە ناو ئەو شانانەدا دروست دەبێت کە خوێنێکی تەواویان بۆ ناچێت.

ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو پزیشکی پسپۆڕ چارەسەرێک دەنوسێت کە بریتییە لە هۆڕمۆمی پڕۆجیسترۆن لە بەشی دووەمه سوڕی مانگانەدا بەکاردێت، دەکرێت چارەسەرەکە جێگەیی بێت(واتە لە شوێنی ئازارەکەوە دەرزی لێ بدرێ یان دەشکرێ لە ڕێی خواردنەوە بێت دەرمانەکە(ڕێی کۆئەندامی هەرس)

ئەو ئازارانەی بە هۆی بوونی تورەگەوە پەیدا دەبن؛

ئازارەکە لە پڕ لە نیوەی دووەمی سوڕی مانگانەوە پەیدا دەبێت،لەم حاڵەتەدا دەکرێت لە ڕێی دەست پێدا هێنانەوە هەست بە تورەگەکە بکرێت، واباشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیا بوون لەم حاڵەتە و حاڵەتەکانی تر.

نەخۆشییە ناپیسەکان

زۆر پێیان دەوترێ نەخۆشییە پاکەکان،وشەی (وەرەم)ـیش بە هەر بارستەیەکی ڕەقی خانەکان دەوترێت ناشبێت بوونی ئەم وشەیە بوونی شێرپەنجە بگەیەنێت چونکە وەرەمی پاک ٪٩٠ی وەرەمەکانی مەمک پێکدێنن و زۆرجاریش لە ژنانی ژێر پەنجا ساڵیدا دروست دەبن

وەرەمی ڕیشاڵی

وەرەمی ڕیشاڵی(adenofibroma) وەرەمێکی پاکە هەرگیز ناگۆڕێت بۆ شێرپەنجە بە زۆری وەرەمی ڕیشاڵی لە ژنە گەنجەکاندا ڕوودەدات لە تەمەنی نێوان ١٥بۆ ٢٥ ساڵی،بریتییە لە تورەگەیەکی بچوکی گۆیی ڕەق کە وەکو ناسینەوە زۆرجار کە پەنجەی بەردەکەوێت دەجوڵێت.

ئەم وەرەمە بە گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان کارتێکراو دەبێت و قەبارەکەی گەورە دەبێت و لە پێش کەوتنە سەر خوێندا ئازاری دەبێت

دەرکەوتنی وەرەمی ڕیشاڵی

لە ڕێگای ڕووانینی کلینیکیەوە لە نۆرینگەی پزیشکیدا.

لە ڕێگای وێنەیەکی تیشکی بۆ مەمک (Mammo-graphic)یاخود سۆنار(echographic) کە ئەمانیش هەر لە ڕێی ڕوانینی کلینیکیەوە دەکرێت لە نۆرینگەکان

لە ڕێی لێکردەوەی شانەیەک لە وەرەمەکەوە و پشکینینی لە ژێر مایکرۆسکۆبدا

چارەسەر

ڕێگای چارەسەر بەندە لە سەر قەبارەی وەرەمەکەوە و ماوەکەی و تەمەنی ژنەکە(ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسۆڕ کارێکی باشە)

ئەگەر وەرەمەکە بچوک بوو ئەوا چارەسەرکردن بە هۆڕمۆمی پڕۆجیسترۆن بە تەنها ڕەنگە بەس بێت بۆ گەڕانەوە بۆ باری سروشتی واباشترە دووربیت لە بەکارهێنانی حەبەکانی دژە سکپڕی ئاسایی

ئەگەر وەرەمەکە گەورە و بە ئازار بوو واباشترە دەربهێندرێت

بەڵام بۆ ئافرەتانی سەروو ٣٠ ساڵدا حاڵەتەکە جیاوازترە، واباشترە وەرەمە ڕیشاڵییەکە دەربهێندرێ چونکە لەوانەیە ئەو وەرەمە ڕیشاڵییە شێرپەنجەیەکی بچوک بشارێتەوە یا لەگەڵیدا بێت(پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات)

تورەکە(کیس)

تورەکە یان کیس(cysts) وەرەمێکی پاکە و پڕە لە شلە، لە ئەنجامی کشاندن یان پچڕاندنی یەکێک لە جۆگەکانی شیرەوە پەیدا دەبێت.

پەیدابوونی کیس بە زۆری لە تەمەنی دوای ٤٠ ساڵییەوە پەیدا دەبێت، چونکە لەم تەمەنەدا هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن کەم دەبێتەوە، هەر بۆیە تورەکەکان لە نیوەی دووەمی سوڕی مانگانە پەیدا دەبن

لەوانەیە تورەکەیەک یا چەند تورەکەیەک لە یەکێ لە مەمکەکاندا دەربکەوێت یان لە هەردووکیاندا دەربکەوێت هەروەها قەبارەی کیسەکە یا تورەکەکە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر جیاوازە

کاتێک ئەو شلەیەی لە ناو تورەکەکەدایە بەر پەستان دەکەوێت ئازاری دەگات، لەوانەیە لە پڕ ونبێت و لە سوڕی مانگانەی دواتردا دەربکەوێتەوە واتە هەڵبداتەوە.

دەرکەوتن

بە هۆی دەستلێدانەوە،کە شێوەی تۆپێکی بچوک وەردەگرێت هەمیشە

لە ڕێگای(سۆنار)ـەوە کە لە شێوەی بازنەیەکی ڕەشدا دەردەکەوێت کە سنورێکی دیاری هەیە.

چارەسەر

ئەگەر بچوک و ساکار بوو تەنها چارەسەری ساکاری دەرمانی گونجاو بەسە، بەڵام ئەگەر گەورە و بە ئازار بوو شلەکەی لە ڕێگای کونکردن بە دەرزییەوە تێدا ناهێڵێت،شلەکەی دەنێردرێت بۆ تاقیگە بۆ شیکردنەوەی و دڵنیابوون لە سروشتییەکەی.

ڕەقبوونی تورەگەی ڕیشاڵی

ڕەقبوونی تورەگەی ڕیشاڵی(Mastose fibro-cystic) ناوچەیەکی ڕەقی دەنکدارە بە زۆری لە سەر ڕووی سەرەوە مەمک لە ژێر پێستدا بڵاو دەبێتەوە لە ئەنجامی هەندێک باری نائاسایی شانەکانی مەمکدا دروست دەبێت.

ڕەقبوونی تورەگەی ڕیشاڵی بە زۆری لە نێوان تەمەنی ٤٠بۆ٥٠ ساڵیدا ڕوودەدا واتە لە تەمەنێکدا کە ئاستی ئیسترۆجین کەم دەبێتەوە(perimenopause).

دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی ڕەنگە ببنە هۆکار بۆ پەیدابوونی ئەم ڕەقبوونە

چارەسەر

(هەمیشە واباشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت)

چارەسەرەکە دەکرێت هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆنی بێت کە سنورێک بۆ بڵاو بوونەوەی دادەنێت و بۆ خۆپاراستن لە ڕەقبوون واباشە وێنەی تیشکی(mammograph) بۆ مەمک بگیرێ بە شێوەی خولی

لێچۆڕینی مەمک

لێچۆڕینی هەر شلەیەک لە مەمکدا پێویستە بە خێرایی پیشانی پزیشکی پسپۆڕ بدرێت بۆ پشکنین کردن و دیاریکردنی جۆرەکەی

لێچۆڕینی شیری

ئەم لێچۆڕینە لە ژێر کاریگەری ماددەی(پڕۆلاکتین-prolactine)ەوە دێت کە ژێر مێشکە ڕژێن دەری دەدات و بەرپرسە لە دروست کردنی شیر، ژێر مێشکە ڕژێن کە ئەم چالاکییە دەنوێنێت کە ژنەکە دەستی کردبوو بە بەکارهێنانی هێورکەرەوەکان یان خواردنی دەرمانی بەرزە پەستان، لەم حاڵەتەدا لێچۆڕینەکە لەگەڵ تێکچوون لە سوڕی مانگانەدا دەبێت.

لێچۆڕینی سور

ئەگەر لێچۆڕینەکە ڕەنگدار بوو ئەوەی مانای وایە مەمک خۆی سەرچاوەیە، لەبەر ئەوەی پێویستە بگەڕێین بۆ هۆیەکەی لە بەر ئەم هۆیە وێنەیەکی تیشکی بۆ مەمک و جۆگە شیرییەکان دەگیرێت.

پشکنینەکە دەری دەخات کە نەخۆشییەکی ساکار هەیە، لە هەنێ حاڵەتی دەگمەندا نەبێت کە ڕەنگە پشکنینەکان سەرەتای بوونی شێرپەنجە بدۆزێتەوە.

شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک بریتیییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە شانەکانی مەمکدا دروست دەبێت.

سەرچاوەکان

گۆڤاری زانستی سەردەم[چاپی ٣٢ تشرینی دووەمی ٢٠٠٧]لە لایەن ئەکرەم قەرەداغی سەردێڕی وتار(نەخۆشییەکانی مەمک) د.ئەکرەم قەرەداخی پەڕەی١٩٣-١٩٨


https://www.mayoclinic.org/ar/diseases-conditions/fibrocystic-breasts/symptoms-causes/syc-20350438

Tags:

نەخۆشییەکانی مەمک نەخۆشییەکانی مەمک ئازارەکانی مەمکنەخۆشییەکانی مەمک نەخۆشییە ناپیسەکاننەخۆشییەکانی مەمک وەرەمی ڕیشاڵینەخۆشییەکانی مەمک تورەکە(کیس)نەخۆشییەکانی مەمک ڕەقبوونی تورەگەی ڕیشاڵینەخۆشییەکانی مەمک لێچۆڕینی مەمکنەخۆشییەکانی مەمک لێچۆڕینی شیرینەخۆشییەکانی مەمک لێچۆڕینی سورنەخۆشییەکانی مەمک شێرپەنجەی مەمکنەخۆشییەکانی مەمک سەرچاوەکاننەخۆشییەکانی مەمکمەمک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیسپانیادڵنیاییبەختیار عەلیمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابچیای ھەندرێنئێسکبەندیی مرۆڤمەولانا خالیدی نەقشبەندیباکووری کوردستانمەزنێکوردساتسایکۆپاتیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیکتێبخانەپارتی کرێکارانی کوردستانمحەممەد ماملێڕاوەماسیئەمبەر ھێردکارڵ گۆستاف یۆنگئەسکەندەری مەزنفلۆریداپەروین شازادەمەحویسەردەشت عوسمانھونەرپارێزگای ھەمەدانگوندسوورێژەپۆل برێمەرزمانی عەرەبیپۆڕ (باڵندە)سەلیمی یەکەمبافڵ تاڵەبانیشاڵاوی ئەنفالئێکزیماجۆ بایدنپارێزگاکانی کوردستانئاشوورییەکانچاجلی کوردیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیشێرپەنجەی مەمکئیبن تەیمیەکیمیاعەدنان کەریمڕۆژژمێری ئێرانیپارێزگای سلێمانیئایدیۆلۆجیئاسیاپلازما (فیزیک)جافزەویقەرەداغباشووری کوردستانتاڤگەی بێخاڵدەروونناسیی کۆمەڵایەتیمەسعوود بارزانیزانستحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانکازینۆی ئۆنلاینپرۆژەئەحمەدی خانیکۆیەڕانیەکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداژیاننامەدەستپەڕئیندۆنیزیائەحمەد بارزانیچەنگیزخانتیۆریپابلۆ پیکاسۆفاشیزمبازنە (ئەندازە)قوزقەزای ماوەتکەنداوی فارس🡆 More