شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک (بە ئینگلیزی: Breast cancer) شێرپەنجەیەکە کە گەشە دەسەنێ لە شانەکانی مەمکدا.

ھەندێ کات نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک پێکھاتووە لە لوویەک لەناو مەمکدا، گۆرانی شێوەی مەمک، چالییەک لە پێستدا، ھاتنە دەروەی شلە لە گۆی مەمکەوە، ھەلگەرانەوەی گۆیەکان، یان سوور ھەڵگەرانوو زبر بوونی پارچەیەکی پێستی مەمک. لەو شوێنانەی کە نیشانەکانی تێدا دەرکەوتووە، دەشێببێتە ھۆی ئازاری ئێسکەکان، ھەوکردنی لیمفە گرێکان، ھەناسە کورتی، ڕەنگ زەردی.

ھۆکارە مەترسیدارەکانی گەشەسەندنی ئەم نەخۆشییە لە ئافرەتاندا بریتییە لە، قەڵەوی، کەمی ڕاھێنانی فیزیای، خواردنەوە کھولیکان، تیشکی ئێکس، ئەو ھۆرمۆنانەی کە چارەسەرن بۆ تەمەنی بێئومێدی، زوو کەوتنە سەر خوێن، منداڵبوون ی درەنگ یان ھەر نەبوونی، ھۆکاری بۆماوەی. نزیکەی ٥–١٠٪‏ ئەم بارودۆخە ھۆکارەکی جیناتە کە دەمێنێتەوە لە باوانەوە. باوترین جۆری شێرپەنجەی مەمک ئەوەیە کە گەشە دەسێنێ لەو بۆریچکە خانانەی کە شیری تێدا بەرھەم دێت. زیاتر لە ھەژدە جۆری کەی شێرپەنجەی مەمک ھەیە.

نیشانەکان

یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک ھەبوونی لووە کە جیاوازە لە شانەکانی تری مەمک. ھەروەھا چربوونەوەی شانەکانیش ھۆکارێکی ئەم نەخۆشییەیە، یەکێک لە مەمکەکان کە قەبارەکەی گەورەتر یان بچووکتر دەبێ، سەر گۆیەکان شوێن و شێوەیان ئەگۆرێت و ھەڵئەگەڕێتەوە، پێستەکەی وشک ئەبێتەوەو ھەڵدەقڵیشێت، برین لە دەوری گۆی مەمک، ئازار لە بەشەکانی سنگ و بنباڵدا و ھەڵئاوسان لە بەشی خواروی بنباڵو ئێسکی چەڵەمەدا. ھەرچەندە ئازار لە سنگدا بۆ دیاری کردنی شێرپەنجەی مەمک پشتپێبەستراو نییە، بەڵام ئەتوانرێت بەسود بێت بۆ دیاری کردنی کێشە تەندروستییەکانی تری مەمک.

سەلماندن

کاتێک کە شک لە ھەبوونی شێرپەنجەی مەمک بوو دەبێت پزیشک «مامۆگرافی» بکات. ئەم مامۆگرافییە ھەبوون یان نەبوونی شێرپەنجە دەسەلمێنێت، دوای ئەوەش بۆ دڵنیای تەواو دەبێت «بایۆپسی» بکرێت.

قەدەغەکردن

شێوازی ژیان

ئافرەتان دەتوانن مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمبکەنەوە بە بەردەوام بوون لە ڕاھێنانی وەرزشی و کێشی تەندروست، و کەم کردنەوەی خواردنوەوە ئەلکھولییەکان، و شیردان،بەم ڕێگایانە دەتوانین ٣٨٪‏ توشبوون بەم نەخۆشییە کەم بکەینەوە.

نەشتەرگەری پێشوەخت

بە لابردنی ھەردوو مەمک پێش ئەوەی نەخۆشییەکە دیاری بکرێت یان لوو تێیدا دەربکەوێت.

چارەسەرکردن بە دەرمان

مەترسی شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە وەکوو دەرمانی (تامۆکسیفین).

دوای نەشتەرگەری

شێرپەنجەی مەمک 
ئەنجلینا جۆولی لە ساڵی ٢٠١٠ پێش لە نەشتەرگەری مەمکی

زۆر جار لە خانمەکاندا دوای نەشتەرگەری ھەست بە لە دەست چوونی ژنایەتی دەکرێت لە بەر ئەوەی کە ئەم ھەستە لاواز و ناخۆشە لە کۆڵی خانمەکان بکرێتەوە، نەشتەرگەریێکی تریان بۆ دەکرێت کە بۆ جوانکارییە ئەم نەشتەرگەرییە ئاوایە کە لە جێی ئەو مەمک (یان ھەردوو مەمک) کە ھەڵ دەگیرێت دوو دانە مەمکی دەستکرد کە بە ڕوواڵەت، شکڵ و جنس دەقاودەق وەکوو مەمکی بەڕاستینەیە، دادەنرێت. بۆ وێنە ئەم نەشتەرگەرییە لە ساڵی ٢٠١٣ لە ٣ ھەنگاودا لەسەر ئەکتەری سینمای ئەنجلینا جۆولی ئەنجام درا و دوای نەشتەرگەرییەکە گەڕاوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی و بێ ھیچ گرفتێک درێژەی بە ژیانی دا.

ئەو شتانەی مەترسی تووشبوون زۆر دەکەن

ھەندێک ھۆ و دەلیل ھەن کە ئاستی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زۆر دەکەن وەک ئەمانەی لە خوارەوە دێن:

  • تەمەنی سەر
  • تووشبوونی دایک، خۆشک، باوک یان برا
  • شوێنی نیشتەجێ بوون
  • ئەو کەسانەی ھیچکات ئاوس نەبوون
  • ھەبوونی ھەڵە لە جینۆمدا: وەکوو بوونی جینی ناکۆکی BRCA1 و BRCA2
  • خواردنی زۆری خۆراکی چەور
  • دەسپێکردنی خوێنی مانگانە لە تەمەنی خوار و تەواو بوونی لە تەمەنی سەرۆ
  • خواردنی مەشرووب و شتی ئەلکولدار
  • ژیانی ناچالاک و دانیشتن لەسەر جێگە بۆ ماوەی زۆر

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

شێرپەنجەی مەمک نیشانەکانشێرپەنجەی مەمک سەلماندنشێرپەنجەی مەمک قەدەغەکردنشێرپەنجەی مەمک دوای نەشتەرگەریشێرپەنجەی مەمک ئەو شتانەی مەترسی تووشبوون زۆر دەکەنشێرپەنجەی مەمک سەرچاوەکانشێرپەنجەی مەمک بەستەرە دەرەکییەکانشێرپەنجەی مەمکزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کرداری جنسیی دەمیکەرکووکبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسییماتماتیکتا (نیشانەی نەخۆشی)کەعبەگونتێنسویکیپیدیای کوردیسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانپورتوگال١٥ی حوزەیرانئەرژەنتینقەزای شارباژێڕئەدۆڵف ھیتلەرکۆندۆمئیسپانیاسەقزمەسعوود بارزانیئەحمەد موفتیزادەدەنیز ئونداڤزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)شێخ ڕەزای تاڵەبانیبلیمەتزەکاتئەسکەندەری مەزنبەکتریابرایانی کارامازۆڤماددەی تاریکشێرپەنجەی خوێنئەیووبمەولانا خالیدی نەقشبەندیبۆلیڤیاماڵ بە کۆڵمێکوتەئەحمەد موختار جافسەردەمی پێغەمبەرایەتیفلیپینکەرتبوونی ناوکیئیپ مان ٤گەرمبوونی زەویعەلی وەردیتۆپی دەستھەرزەکاریئەمریکاکانعومەر کوڕی خەتتابجامی شای ئیسپانیاپێنجوێنزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزئیسحاقنیوەتیرەقانعئەمریکای باشوورویکیمیدیا کۆمنزنیلپریانکا چۆپراحکوومەتی ھەرێمی کوردستانڕێککاری کۆمەڵایەتی٢٠٢٤کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدایاسالۆژیکڕومێن ڕادێڤمافی خوێندنمزگەوتی ئەقساڕووناکیژیریی دەستکردعەلی حەریریعەبدولڕەحمان قاسملووزمانی عەرەبیقوزمافی مەدەنی و سیاسیکۆماری کوردستانپەخشانمارکسیزم🡆 More