ھونەر: پڕۆسەی بەرھەمھێنانی شتێکە بەھۆی ئارەزووەوە

ھونەر (بە ئینگلیزی: Art) ژمارەیەک کاری جۆراوجۆرە کە مرۆڤ دەیکات بە مەبەستی دەربڕینی ھەست و بیری یا پیشاندانی شارەزایی و توانای خۆی.

چالاکییە ھونەرییەکان دەتوانن ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی بن کە ھەموویان کە ڕێگەیەکن بۆ ئەوەی بەرھەمھێنەری کارەکە ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە. زۆربەی کات، کارە ھونەرییەکان بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن دروست دەکرێن. بە شێوەیەکی گشتی، چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە ھونەرەوە ئەمانەن: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی جوانی ھونەر.

ھونەر: پڕۆسەی بەرھەمھێنانی شتێکە بەھۆی ئارەزووەوە
لە چەپی بەشی سەرەوە: کارێکی سێلف پۆرترەیت لەلایەن ڤینسێنت ڤان گۆخ، پەیکەرێکی مێینە لەلایەن چۆکوێی ھونەرمەند، باسکراوە لە لەدایکبوونی ڤینۆس لەلایەن ساندرۆ بۆتیچێلی، لەگەڵ ئۆکیناوان شیشا لایۆن.

کۆنترین جۆری ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناسراوە، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێن سەرەکی و گرنگن، بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنیا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بیناسێت. مۆسیقا، شانۆ، فیلم، سەما و میدیای بینراوی تر، لەگەڵ وێژە، ھەموویان پێناسەیەکی تۆخیان ھەیە لە بواری ھونەرەکاندا. ھەتاکو سەدەی حەڤدەھەم، ھونەر وەک ئاماژەیەک بۆ ھەموو چالاکییەک یان توانایەک بەکاردەھێنرا و جیا نەکرابۆوە لە زانست و بەرھەمی نا-ھونەریی تر. لە بەکارھێنانی مۆدێرندا (دوای سەدەی حەڤدەھەم) کە تێیدا تێڕامانی جوانی زۆر گەورەن، ھونەرە جوانەکان لە کرداری ناھونەریی گشتی تر جیاکراوەتەوە و جیاوازییەکانیان دیاریکراوە تاکوو تێکەڵ نەکرێن.

لەوانەیە کاری ھونەری بە بیشاندانی ژیان، دەربڕینی خود، پەیوەندی سۆزداری، یاخود شتی تر تەرخان کرابێت. لە سەردەمی ڕۆمانتیکدا، ھونەر بە شێوەیە پێناسە دەکرا و دەبیندرا: «بەھرەیەکی تایبەتی مێشکی مرۆڤ کە پێویستبوو پۆلێن بکرێت لەگەڵ ئایین و زانست.» ھەرچەندە ئەو پێناسەیەی کە باس لە ھونەر دەکات ناکۆکی لەسەرە و بە درێژایی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، ڕوونکردنەوەیەکی گشتی لەسەری ئەوەیە کە ھونەر بەھرەیەکی تەکنیکی یاخود ئاڵۆزە، کە سەرچاوە لە ئەندێشەی مرۆڤەوە دەگرێت.

سروشتی ھونەر و کرداری پەیوەندیداری تر، وەک داھێنان و بەرھەمھێنان، لە لقێکی فەلسەفەدا باسکراوە بەناوی جوانیناسی.

ھونەری داھێنانی و ھونەرە جوانەکان

کارە ھونەرییەکان دەتوانن چیرۆکێک بگێڕنەوە، یانیش لەوانەیە تەنیا دەربڕینێکی جوانی ھەست و سۆز و بیرۆکەکان بن. پانۆرامای بەشێکی یەک ھەزار لی لە شاخەکان و ڕووبارەکان، تابلۆیەکی ھونەرمەندێکی سەدەی ١٢ی بە ناوی وان زیمۆ کە لە بەرەی سۆنگدا کێشاوێتی.

لە ڕووی مێژووی ھونەرەوە، کارە ھونەرییەکان ھەر ھەبوون و تەمەنیان بە نزیکەیی بە قەد تەمەنی مرۆڤایەتی درێژە: لە ھونەری پێش مێژووەوە بۆ ھونەری ھاوچەرخ. ھەرچۆنێک بێت، ھەندێک لەو بیردۆزانەی کە ھەن چەمکی «کاری ھونەری» دەبەستنەوە بە کۆمەڵگە ھاوچەرخەکانی ڕۆژاوا. یەکێک لە کۆنترین پێناسەکانی ھونەر (ئارت بە زمانی ئینگلیزی) دەچێتەوە سەر واتای وشەکە بە زمانی لاتینی، کە مانای «بەھرە» یان «دروستکردن» دەدات. وشەگەلێکی ئینگلیزیش ھەن کە لە وشەی «ئارت» ەوە داتاشراون، لەو وشانە وەک: ئارتیفاکت، ئارتیفیشڵ، ئارتیفیس، مێدیکاڵ، ئارتس، میلیتێری ئارتس. وشەکە بەکارھێنانی زۆرە، ھەمووشیان پەیوەندییان بە وشەڕەتناسیی وشەکەوە ھەیە.

بەپێی تێپەڕبوونی کات، فەیلسەسوفەکان پرسیاریان دەربارەی واتای ھونەر کردووە، لەوانە وەک ئەفلاتوون، ئەرستۆ، سوقرات، کانت، و ھی تریش. ئەرستۆ ھونەری بە گرنگ زانیوە، لەکاتێکدا ئەفلاتوون گرنگییەکەی بە گشتی پشتگوێ خستووە. ئەفلاتوون چەند دەقێکی ھەیە کە پرسیاری ھونەری وەڵام دەداتەوە، لە یەکێک لە دەقەکانیدا، ئەفلاتوون ڕەخنە لە سوقرات دەگرێت: «سوقرات دەڵێت کە شیعر لەلایەن خواوەندەکانی ئیلھامەوە ھان دەدرێت، لەبەر ئەوەش شتێکی واقیعی نییە. ئەو بە شێوەیەکی پەسەند لەسەر ھونەر و شێوەی تری شێتیی خواوەندی (سەرخۆشی، ورووژان و خەوبینین) دەدوێت لە فیدروسدا، کەچی لە کۆماردا ھەوڵ دەدات ڕەخنە لە ھونەرە شیعرییە گەورەکەی ھۆمەر بگرێت. لەبارەی ھونەری وێژەیی و ھونەری مۆسیقییەوە، ئەرستۆ شیعری ئێپیکی، تراژیدیا و کۆمیدی لەگەڵ مۆسیقا بە لاسایی کاری زانیوە. بۆ نموونە مۆسیقا لاسایی کردنەوەی ڕیتم و ھارمۆنییە، لەکاتێکدا سەماکردن تەنیا لاسایی کردنەوەی ڕیتمە و شیعریش تەنیا زمان. ئەرستۆ پێی وایە کە لاساییکاری کردارێکی ئاساییە لەنێو مرۆڤەکاندا و یەکێکە لەو شتانەی کە مرۆڤ لە ئاژەڵەکان جیادەکاتەوە.

ھونەر بە شتێک دەوترێت کە لە ڕووی بیر و باوەڕ و ھەست و سۆزەوە کاریگەری لەسەر کەسێک بەجێ دەھێڵێت، لەوانەیە کارە ھونەرییەکانیش بۆ ئەم مەبەستە بەرھەم بھێندرێن. ھەندێک لە فەیلسوفەکان، وەک ئیمانوێل کانت، دەڵێن کە زانست بەم شێوەیە لە ھونەر جوودا دەکرێتەوە: زانست پێکھاتووە لە ناساندنی کۆمەڵە زانیارییەک، بەڵام ھونەر پێکھاتووە لە دەربڕینی ئازادی و ناخی خود بە شێوەیەکی جوان.

بۆ جووداکردنەوەی ھونەر و توانا یان کارێکی ئاسایی، ئەگەر تواناکە بە شێوەیەکی باو و بەردەوام بەکارھێنرا ئەوا خەڵکی بە تەنیا بە بەرھەمێکی ئاسایی دایدەنێن لەجیاتی ھونەر. بە ھەمان شێوە، ئەگەر تواناکە بۆ ڕێکلامکردن یاخود تاقیکردنەوە بەکارھێنرا، لەوانەیە بە ھونەری ڕێکلامی ناوببرێت لەجیاتی ھونەری جوان. ھەندێکجار دروستکردن و دیزاینکردنی شتومەکەکانیش بە ھونەری دەستی ناو دەبرێن. ھونەرە جوانەکانیش دەکرێت ئامانجی تریان لە پشتەوە بێت و تەنیا بۆ خۆدەربڕین و داھێنان نەبێت. مەبەستی تر بۆ کارە ھونەرییەکان لەوانەیە بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە بێت، وەک لە ھونەری ڕامیاری و گیانی و فەلسەفی دەردەکەوێت، و ھەروەھا دەکرێت بۆ دروستکردنی ھەستێکی جوانی یان بۆ گەڕان بەناو سروشتی تێگەیشتن؛ بۆ خۆشی؛ و یانیش بۆ دروستکردنی سۆزی بەھێز بێت. لەوانەشە دروستکردنی کارێکی ھونەری ھۆکار یاخود پاڵنەری نەبێت و بێ ھۆ دروست کرابێت.

ڕیچارد ۆڵھیم دەڵێت کە سروشتی ھونەر «یەکێکە لە ھەرە سەیر و سەمەرەترین کێشەکانی چاندی مرۆڤایەتی.» ھونەر بە ئامرازێکی دەربڕین و پەیوەندی بەستن و گۆڕینەوەی بیرۆکە و سۆزەکان ناسراوە. لە فەلسەفەکانی ئەرستۆدا، ھونەر ڕەگێکی زۆر قووڵی ھەیە. لیۆ تۆڵستۆی ھونەری بە ئامرازێکی پەیوەندی بەستن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ناساندووە. لەم نزیکانەدا، ئەو کەسانەی کە لەلایەن مارتین ھایدگەرەوە ئیلھامیان وەرگرتووە، ھونەریان وا لێکداوەتەوە کە شتێکە کۆمەڵگەیەک بەرھەمی دەھێنێت بۆ مەبەستی دەربڕین و لێکدانەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیشانۆمۆسیقاھونەری سۆمایی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گۆڕەپان و مەیداندەستسۆسیالیزمشۆڕشی ئەیلوولگەریلاتانکیەکەکانی پاراستنی گەلکوارگڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارخڕۆکەی سوورشێرپەنجەشەڕی سەفینجۆزێف ستالینبنەواشەی سەرومڕبوونی ھۆکارکانزا (ماددەی خۆراکی)نزار قەبانیچیای پیرەمەگروونمانگوێژەی کوردیکارڵ گۆستاف یۆنگویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکامەلای گەورەنەورۆزی کوردەواریچاوماردوورپەیوەندیسێکوچکەی بابانزستانچاوگ (ڕێزمان)قەزای پشدەرگوێزشانۆی کوردیژاپۆنچیای شنگالسەردەمی پێغەمبەرایەتیلیۆ تۆڵستۆیشەکرەمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانکیمیای ئەندامیعەبدوڵڵا ئۆجەلانسیڤیقازی محەممەدمزگەوتی گەورەی سلێمانیبەڕێوبردنی کاتبەردی زراوبابلمایکرۆسۆفت ئۆفیسئاشوورییەکانڤیێتنامدکتۆرەکە (دکتۆر ھو)نیشتمانبارزانفۆلکلۆرخولی پلەیەکی کوردستانورمێبالەجامی کیشوەرەکانی فیفافێمینیزموەفاییقەزای داقووقئایدزوەرزێریمێژووی باشووری کوردستاندیموکراسیپەخشانکانی ماران، حاجیاواباکۆ رێبوارنیکۆلا تێسلائەلیل🡆 More