کیمیای ئەندامی

کیمیای ئەندامی لقێکە لە لقەکانی زانستی کیمیا کە باس لە پێکھاتە و کارلێک و تایبەتمەندییەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان دەکات.

ئاوێتە ئەندامییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێناس دەکرێت بەو ئاوێتانەی کە توخمی کاربۆن و ھایدرۆجینیان تێدایە، ھەروەھا دەگونجێتیش کە جگە لەو دوو توخمە، توخمی جۆراوجۆری تر وەک؛ ئۆکسجین، نایترۆجین، فۆسفۆڕ، گۆگرد و ھتد بەشداربن لە پێکھاتنە جیاوازەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان.

ئەم جۆرەی کیمیا، بەپێی فرمانی چالاک یاخود کۆمەڵەی چالاکەوە (Functional Group) دەکرێتە چەند جۆرێک:

ئەڵقەیییەکان (Cyclics):

بریتییە لەو جۆرە ئاوێتە ئەندامییانەی کە بەشێوەی بازنەیی ڕیزبوون و بۆندیان دروست کردووە، ڕیزبوونەکەیان بەم جۆرەیە (CnHn2) کاتێک n= ژمارەی ھەریەک لە کاربۆن و ھایدرۆجینی بەشدار لە دروستکردنی ئاوێتە ئەندامییەکەدا.

نا ئەڵقەیییەکان (Non-cyclics):

ئەو ئاوێتانەن کە بەشێوەی زنجیرە پێکەوە بەستراون، چەندەھا جۆری ھەیە بەپێی کۆمەڵەکەی، ئەگەر تەنھا کاربۆن و ھایدرۆجین ھەبوو، ئەوا سێ جۆری جیاواز دروستدەکات بەپێی بۆندەکانی:

  • ئەلکان کە بریتییە لەو جۆرەی ھەموو بۆندەکانی تاکن، ڕیزبوونیان(شێوگی گشتی) بریتییە لە (CnHn2+2)
  • ئەلکین ئەم جۆرەیان دەکرێت یەک یا زیاتر لە بۆندەکانی بریتی بن لە بۆندی دووانی. (CnHn2)
  • ئەلکاین ئەم جۆرەیان یەک یا زیاتر لە یەک بۆندی بریتییە لە بۆندی سیانی. (CnHn2-2)

ھەریەک لەم جۆرە، دەکرێت توخمی تری بۆ زیادبکرێت (لەگەڵ ھایدرۆجین و ئۆکسجین) و جۆرێکی جیاواز دروست بکات:

  • ئەلکھول کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، ئۆکسجین بۆند دروست دەکات و یەکێک لە بۆندەکانی لەگەڵ کاربۆن و بۆندەکەی تری لەگەڵ ھایدرۆجیندایە. (R-OH) کاتێک R= کۆمەڵەی ئەلکیل(زنجیرە کاربۆن)
  • ئیسەر ئەمەش جۆرێکی ترە، کە لێرەدا ئۆکسجین دەکەوێتە نێوان دوو کاربۆنەوە، کۆمەڵەکەشی بریتییە لە (R-O-R)
  • هالیدی ئەلکیل کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، یەکێک لە ھاڵۆجینەکانی کۆمەڵەی ١٧ی خشتەی خولی، بۆند دروست دەکەن لەگەڵ هایدرۆکاربۆنەکەدا (R-X) کاتێک X= ھاڵۆجینەکان.

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆکسجینئەندامیفۆسفۆرنایترۆجینکاربۆنکیمیاگۆگرد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

وێنەکێشانچاقەڵای شێروانەگەنممێردەزمەتویتەرعەلی خامنەییئازادیسۆمەرلیۆناردۆ دا ڤینچیپاڤێل دۆرڤفڕۆکەدۆڵمەیارسانبانکڕژێمی بەعستۆپ (یاری)ئایدیۆلۆجیپاراسایکۆلۆژیجەنگی جیھانیی یەکەمئێزیدی (ئایین)ناسیۆنالیزمھەولێرسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیتەڕەزان (فیلمی ١٩٩٩)خۆرشیعەچەنگیزخانپاریس١٧ی نیسانئینتەرنێتڕەواندزمیرنشینی بابانتورکیامیرنشینی ھەکاریکلۆرئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیمافی کارکردنحامید بێھدادئەحمەد موفتیزادە.bnسووریانێرگەلەکوردی (شاعیر)حوزەیرانفەقێ تەیرانڕۆژژمێری کوردیمێژووی سلێمانیعومەر کوڕی عەبدولعەزیزخالید کوڕی وەلیدترسئیبن تەیمیەڕۆمانژووری نائومێدییەکانبەڕازیلیەکەکانی دژەتیرۆرکیمیابارانی ھەڵەبجەشێخ ڕەزای تاڵەبانییاسای گازی نمونەییمحەممەد ئەمین زەکی بەگمرۆڤێشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریتاڤگەی بێخاڵمەم و زینڤیتۆریۆ پۆپسۆمەلا کرێکارنیشتیمانپەروەریفانکشن (ماتماتیک)پانپانۆکێدڵشاد مەریوانی🡆 More