بابل شارێکی ئەکەدی لە دووچۆمانی کەڤنار بوو.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شارێکی کۆنەو پاشماوەو شوێنەواری شارستانییەکی کۆنی سەر ڕووباری فوڕاتە لە نزیک شاری حللەی ئێستا،لەخوار بەغداوەیە بە ١٦٠ کیلۆمەتر. پاش ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەکەد لەسەدەی ١٩ پێش زایین، ئاموورییەکان گەڕانەوە سەر لە نوێ دەوڵەتێکی یەکگرتوویان دامەزراند (١٨٩٤–١٥٩٥ پێش زایین).شاری بابلیش لەلایەن یەکەم شای ئەم دەوڵەتە کە (سموابووم) بوو درووستکراو شوورەیەکی لاکێشەیی کە درێژییەکەی ١٨ کم بوو بەدەوریدا درووستکرا. ئەم دەوڵەتە بە بابلی کۆن ناسراوە ،کە ١١ شا فەرمانڕەوایەتییان کردووە ،گرنگترینیان شەشەم شا بوو کە حاموڕابی بوو (١٧٩٢–١٧٥٠ پیش زاین) وە شاری بابلی کردە پایتەخت و لەو کاتەوە بابل گرنگی پەیدا کرد. بابلییەکان نەتەوەیەکی سامین لە نیوە دوورگەی عەرەبییەوە کۆچیان بۆ ئەوێ کردووە بۆ بابل، گەلێک یاسایان بۆ بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆرییەتەکەیان داناوە گرنگترینیان یاساکانی حاموڕابییە.گرنگییان بە خانووبەرە و ئاوەدانکردنەوە و ئاودێری و کشتوکاڵ و ڕێگاوبان درووستکردن داوە و بازرگانییان پێشخستووە و گەلێک شار و باخچە ھەڵواسراوەکانی بابلییان درووستکردووە کە باخچە ھەڵواسراوەکان یەکێکە لە حەوت سەمەرەکەی جیھان، پاش ئەوەی ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە بەرەو لاوازی چوو لەسەردەمی شا شمسودیتانا ١٦٢٥–١٥٩٥ پێش زاین کە دوا شا بوو حیسییەکان لە شاخەکانی زاگرۆسەوە ھاتنە خوارەوە و ھێرشیان کردە سەر بابل و ئیمپراتۆریەکەیان ڕووخاند و بابلیان وێران کرد و گەڕانەوە شوێنی خۆیان ،دوای ئەوە کاشییەکان بەسەرکردایەتی گنداش بابلی داگیرکردوو دەوڵەتی کاشییەکانی دامەزراند.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بابل تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بابل, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.