شێرپەنجەی ئێسک(بەئینگلیزی: Bone cancer) شێرپەنجەیەکە کە لە خودی ئێسکەوە دروست دەبێت (شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک) شێرپەنجەیەکی زۆر دەگمەنە کە کەمتر لە ٢٥٠٠ئەمێریکی توشی دەبن لەساڵێکدا، ئەم جۆرەی شێرپەنجە زیاتر توشی منداڵان دەبێت لە پێگەیشتوان.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زۆرترین جۆرە بەربڵاوەکانی شێرپەنجە سەرەتایی بریتین لە:
سارکۆمای ئێسکین و سارکۆمای ئەوینگس بەربڵاوترین جۆرن کەتوشی منداڵان و ھەرزەکاران و گەنجان دەبێت لەتەمەنی نێوان دە ساڵان بۆ بیست ساڵان، بەڵام سارکۆمای کرکراگەیی زیاتر توشی تەواوپێگەیشتوان دەبێت ئەوانەی لەسەرووی پەنجا ساڵانەوەن.
چارەسەری شێرپەنجەی ئێسک بەگشتی بەپێی شوێن و قەبارەی توشبوون کە دەگۆڕدرێت.
ئازار گەورەترین نیشانەی شێرپەنجەی ئێسکە، دەشێت شێرپەنجە لەھەربەشێکی ئیسکی جەستەوە بێت بەڵام بەزۆری لە ئێسکە گەورە و درێژەکان وە سەرھەڵدەدات وەک ئێسکەکانی ڕان و باسکەکان، ھەروەھا نیشانەکانی ڕەنگە بەم شێوازەبێت:
ھۆکاری تووشبوون دەگۆڕدرێت بەپێی چۆنیەتی گەشەی ئێسکەکە کەدابەش دەبێت بۆ دوو جۆر:شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک و شێرپەنجەی ناوەندی ئێسک (شێرپەنجەی گەشەسەندوو یا گوێزەرەوە) لەباری جۆری دووەم کە ناوەندیەکەیە خانە شێرپەنجەییە کە گەشەی کردووە لەشوێنێکی ئێسک و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنەکانی تری ئێسک بەڵام ھەر خانە بنەڕەتییەکان دەمێنێتەوە کە ڕەگی داکوتاوە بۆنمونە کەسێک توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە دواتر خانە شێرپەنجەییەکە گەشە دەکات و بەرەو ئێسک دەگوازرێتەوە لێرەدا ھەر پێی دەڵێن شێرپەنجەی پرۆستات و نابێتە شێرپەنجەی ئێسک چونکە ڕەگەکەی لە پرۆستاتە.
شێرپەنجەی ناوەندی ئێسک بەربڵاوترە لە شێرپەنجەی سەرەتایی ئێسک کە توشی خانە بنچینەییەکانی ئێسک دەبێت (موخی ئێسک) ئەو خانانەی کە خوێن دروست دەکەن ئەوانەی تووشی جۆری دووەم دەبن ڕەنگە دواتر توشی مایلوما و لوکیمیا ببن.
بەشێوەیەکی گشتی ھیچ ھۆکارێکی تووشبوون دیاری نەکراوە و ناشزانرێت بۆ مرۆڤ تووشی دەبێت تاوەکو ئێستا(٢٠١٩) ھەموو لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ھۆکاری سەرەکی تووشبوون بۆماوەیی بێت لەھۆکارەکانی بۆماوەییەکانی وەک:
دەرمان زیاترین بەکارھێنەرەکان بۆ چارەسەر دەرمانە ناھۆرمۆنیەکانە Non-hormonal bisphosphonatesکە وزەی ئێسکەکان زیاد دەکات بەشێوەی پەپکە وەردەگیرێت بۆ یەکجار لە ھەفتەیەک ھەروەھا دەرمانیetastron کەناسراوە بە strontium-89 chloride دەرمانەکە کە سێ مانگ جارێک وەردەگیرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەکاردێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شێرپەنجەی ئێسک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێرپەنجەی ئێسک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.