مەھاباد یەکێک لە گرنگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردنشینەکان لە ئێرانه.
ئەم شارە یەکێکە لە شارە گەورەکانی پارێزگای ورمێیە کە لە باشووری زرێباری ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوچەی مەھاباد شوێنی گێرەوکێشەی سیاسی لە سەردەمی هاوچەرخدا بووە. ئەم شارە پایتەختی کۆماری کوردستان بوو و لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی کورددا بوو.
مەھاباد Mahabad مانگئاوا | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | مەھاباد |
ناوچە | ناوەندی |
بەرزایی | ١٣٤٠ مەتر (٤٬٤٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٦٨٫٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننی) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | شارەداریی مەھاباد |
مههاباد له باکوورەوە لهگهڵ شاری ورمێ، له باشوورەوە لهگهڵ شاری بۆکان، له ڕۆژھەڵاتەوە لهگهڵ شاری میاندواو و له ڕۆژاواوە لهگهڵ شاری پیرانشار هاوسنووره. مەسعوود بارزانی سالی ١٩٤٦ لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له مەهاباد لەدایکبووە. شاری مەھاباد بەهۆی ھەڵکەوتن لەسەر ڕیگاکانی سێ پارێزگای ورمێ، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات شوێنێکی تایبەتی ھەیە. ئەم شارە ١١٩ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٢٩٨ کیلۆمەتر لە سنە و ٢١٤ کیلۆمەتر لە تەورێز دوورە.
لە ڕابردوودا، شاری مەھاباد «ساوجبلاغ» یان «ساوجبلاغی موکری» ناو نرابوو کە وشەیەکی ئازەرییە بە مانای «کانیاوی سارد». لە سەردمەی ڕەزاشادا ئەم ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی مەھاباد، کە ناوێکە پێوەندی بە مێژووی مادەکان لەم شوێنەدا ھەیە؛ ئەگەرچی ئێستاش ھەندێک کەس بە «سابڵاغ» ناوی لێ دەبەن.
ساڵی ١٣١٥ هەتاوی (له کاتی حکوومەتی ڕەزاشا) به پیشنیاری ئاغای ڕەشید یاسەمی نێوی ئەو شاره گۆڕدرا و بوو به «مەهاباد».
لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون. ھەتا کۆتایی سەدەی دەیەمی کۆچی لە شاری مەھاباددا، شارۆچکەیەکی بە ناوی دریاس یان دارایاس — کە پتۆلێمیۆس بە یەکێک لە شارۆچکەکانی ماد ئاماژەی پێکردووە — ھەبووە و ناوەندی شاری و ئیداری ناوچەکە بووە و ئێستاش وێرانەکەی لە گوندێک بەو ناوەوەو — دریاز — ماوەتەوە. شەرەفخانی بەدلیسی نووسەری کتێبی بەناوبانگی شەرەفنامە لە ساڵی ١٠٠٥ کوچێدا، وەکوو ناوەندێکی حکوومی باسی دریازی کردووە.
مێژوو نوێی شاری مەھاباد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک ٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش؛ سارەم بەگ یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی ١١ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەھاباددا — ئەو شوێنەی ئێستا بە «باغی سیسە» و «دەباغیان» دەناسرێت — ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. پاشان بە ھۆی پێشھاتنی چەم و لافاوەکانی، شار بەرەو باشوور ھات و خانووەکان لە نزیکی مەیدانی چوارچرای ئێستادا کرانەوە.
لە ساڵ ١٠٦٠ی کۆچیدا بوداق سوڵتان حاکمی مەھاباد بە ئاشتی کردنی لەگەڵ شا سوڵتان حوسێن توانی شاری مەھاباد کە بە ھۆی شەڕ و گێرەوکێشەوە کاوڵ ببوو، ببووژینێتەوە و بە یارمەتی میرنشینی ئەردەڵان پردی سوور و مزگەوتی سوور دروست بکات و بیکاتە ناوەندی ھزر و زانست و دین. مەھاباد بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.
لە سەردەمی قاجاڕەکاندا، مەھاباد بەھۆی لە سەر ڕێگە بوونی بۆ شاری شام ھەندێک گەشایەوە.
لە ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٧٠دا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی دەور و پشتەوە کۆچیان کرد بۆ مەھاباد، بۆیە شار گەورە بۆوە و زۆربەی باغەکانی دەوری شار بوون بە ماڵ. ھەربۆیە ئێستاش ناوی ھەندێک لە گەڕەکەکانی مەھاباد وشەی «باغ» ی پێوەیە.
لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ئەم دواییانە، مەهاباد گۆڕەپانی ململانێی لایەنە جوداخوازەکان لە لایەک و خەڵک و سوپا لە لایەکی دیکە بووە. ساڵی ١٩٤٦ کۆماری مەھاباد دامەزرا و لە ساڵانی ١٩٨٠، دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی، حیزبەکانی کۆمەڵە و دێموکرات چالاکیان بووە لەو شارەدا.
لە ساڵانی دەستپێکی ١٩٠٠ زیاتری چالاکییەکان عەشیرەتی بووە. ھەر سەرۆک عەشیرەتێک بۆ سەندنی مافی لە دەسەڵات ھەوڵی داوە و زۆرجار دەسەڵاتی ناوەندی ھەر لەو تاکبوونە کەڵکی وەر گرتووە و عەشیرەتەکانی دژ بە ئەک ھەڵەژاندووە.
لە ساڵی ١٩٤٦ گەورەترین ڕووداوی سیاسی ئەم سەردەمی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە گشتی و شاری مەھاباد بە تایبەتی ڕوویدا. ئەوەش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەھاباد بوو. قازی موحەمەد و کۆمەڵەی ژ-ک ڕیکخەرانی ئەو بزووتنەوە بوون کە پاڵی بەستبوو بە یەکێتی سۆڤیەت و بۆ مافەکانی گەلی کورد بەرامبەر بە دەسەڵاتی ناوەندی ئێران وەستابوون.
ساڵانی دواتر، ساڵانی ١٩٧٩ و نزیک بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دوو بزووتنەوەی جیاواز پێکھات لە شاری مەھاباددا، یەک کۆمەڵە کە حیزبێکی چەپ بوو و ئەوی دی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە ھەر پاشماوەی کۆمەڵەی ژ-ک کاتی قازی بوو. ئەو دوو حیزبە لە ساڵانی دوای ١٩٧٩ بەشێکی زۆر لە خەباتەکانی گەلی کوردیان لە ئەستۆ بووە.
مەھاباد لە باکوورەوە لەگەڵ میاندواو، لە باشوور و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەل بۆکان و لە ڕۆژاواوە لەگەل نەغەدە، پیرانشار و سەردەشت ھاوسنوورە.
کەش و ھەوای مەھاباد سارد و کوێستانییە، ھاوینەکانی گەرمە و زستانانەکانی سارد و بەفری. باشترین کاتی سەفەر بۆ ئەم شارە مانگی گوڵان ھەتا ڕەزبەرە.
مامناوەندی پلەی تینی مەھاباد لە پووشپەڕدا (گەرمترین مانگی ساڵ) ٣٣٫٢٣ دەرەجەی سێلسیوس، لە مانگی بەفرانباردا (ساردترین مانگی ساڵ) ٧٫١٥- دەرەجەی سێلسیوس، مامناوەندی ساڵانەی زۆرینەی پلەی تین ١۹٫٢٧ دەرەجەی سێلسیوسە و مامناوەندی ساڵانەی کەمینەی پلەی تین ٤٫٢١ دەرەجەی سێلسیوسە.
مامناوەندی بارینی مەھاباد ٣٥٠ میلیمەترە و لە بەرزاییدا دەگاتە ٧٥٠ میلیمەتر و لە نزماییدا ھەتا ئاستی ٣٠٠ میلیمەتر کەم دەبێتەوە. زۆرترین بارین لە مانگی خاکەلێوەدایە ٧٩٫٢٤ میلیمەتر و کەمترینیشی لە مانگی پووشپەڕدایە ٠٫٣ میلیمەتر.
ژمارەی ڕۆژانی بەستەڵەک لە ساڵدا ٩٩ ڕۆژە و لە نێوەڕاستی مانگی خەزەڵوەرەوە دەست پێدەکات و ھەتا سەرەتای خاکەلێوەوە درێژەی ھەیە. زیاترین ڕۆژانی بەستەڵەکیش لە مانگی بەفرانباردایە کە ٢٦ ڕۆژە.
مەھاباد | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
چۆنیەتیی کەشوھەوا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
مامناوەندی پلەی تین و بارین بۆ مەھاباد
سەرچاوە: |
مەھاباد چەمێکی گرنگی ھەیە بە ناوی چەمی مەھاباد (چۆمی مەھاباد) کە خۆی لە سێ لکان پێکھاتووە: لکی بەیتاس (لە کێوی مام سوارە سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژھەڵاتەوە دەچێتەوە ناو بەنداوی مەھابادەوە)، لکی دێبوکر (لە کێوی سەرمێرگان سەرچاوە دەگرێ و لە لای ڕۆژاواوە دەچێتەوە ناو بەنداوەوە) و ھەروەھا لکی کەوتەر یان لکی سەرەکی (لە کێوی براییم جەلال سەرچاوە دەگرێ و دەچێتەوە ناو بەنداوەوە). ئەم چەمە بە دەشتی مەھاباددا دەڕوا و لە ڕێگای کاناڵەوە زەوی و مەزاراکان ئاو دەدێری و پاشان دوای تێپەڕاندنی دارەلەک، خوڕخوڕە، گردەیاقووب و داشخانە دەچێتەوە ناو زەلکاوەکانی باشووری گۆلی ورمێوە.
خەڵکی مەھاباد بە زمانی کوردی (سۆرانی) و شێوەزاری موکریانی قسە دەکەن.
زۆربەی خەڵکی شاری مەھاباد موسڵمان و سوننی شافعیین. بەر لە شەڕی یەکەمی جیھانی ئەرمەنییەکان کە بە ھۆی فشاری دەوڵەتی عوسمانی کۆچیان کردبوو بۆ ئێران، لە باشووری شاری مەھاباد و لە گەڕەکێکی گەورە بە ناوی «گەڕەکی ھەرمەنیان» نیشتەجێ بوون، جوولەکەکانیش لە ناوەندی شار و لە «گەڕەکی جوولەکان» نیشتەجێ بوون. ئێستا زۆربەیان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی تر.
لە یەکەمین سەرژمێری ڕەسمی وڵاتی ئێران لە ساڵی ١٣٣٥ی کۆچی ھەتاویدا، گەلھەی مەھاباد زۆرتر لە ٢٠،٣٣٣ کەس لە ٣،٦٩٧ بنەماڵەدا بوو. گەلھەی ئەم شارە بەپێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا ١٤٨،٢٣٠ کەسە کە ٧٤،٣٦١ کەسی پیاو و ٧٣،٨٦٩ کەسیشی ژن بووە.
بهڵام له دوایین سهرژمێریی گشتیی جهماوهر و خانووی ئیران دا، ژمارهی دانیشتووانی شارستانی مههاباد ۲۳۶،۸۴۹ کهسه که لهو ڕێژهیه ۱۶۹،۱۴۹ کهس له شاردا دهژین.
ئیزابێلا بیربیشاب لە ساڵی ١٢٦٩ی ھەتاویدا ھاتووەتە شاری مەھاباد و گەلھەی ئەم شارەی ٥،٠٠٠ کەس بەراورد کردووە. گەلھەی مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٥دا (١٣٢٤ی ھەتاوی) ١٦،٠٠٠ کەس تۆمار کراوە.
پیاوان | تەمەن | ژنان |
---|---|---|
٤٨ | ٤٤ | |
٢٨ | ٢٦ | |
٦٠ | ٤٨ | |
١٠٩ | ١٠٨ | |
٤٣٢ | ٤٤٢ | |
٥٦٨ | ٥٧٣ | |
١٬٠٩٠ | ١٬٠٩٨ | |
١٬٠٢٩ | ١٬١١٩ | |
١٬١٩٩ | ١٬٢٨٤ | |
١٬٦٥٩ | ١٬٧٩٧ | |
٢٬٦٤١ | ٢٬٤٨٨ | |
٣٬٥١١ | ٣٬٥١٩ | |
٤٬٢٥٩ | ٣٬٩٧٥ | |
٥٬٢٣٤ | ٤٬٨٣٥ | |
٥٬٢٧١ | ٥٬١١٣ | |
٦٬٨٨٣ | ٦٬٧٦٤ | |
٨٬٧٦٩ | ٨٬٥٧٤ | |
٨٬٤٤٥ | ٨٬٢٧٦ | |
٦٬٨٠٩ | ٦٬٥٨٠ | |
٥٬٣٥٧ | ٥٬١٤٥ | |
٥٬٤١٥ | ٥٬١٥٦ |
شاری مەھاباد لە نێوان شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوادا وەکوو شارێکی گەشتیاری دەناسرێ و لە ڕۆژانی بەتڵانەدا بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا ژمارەیەکی زۆر لە مسافیرەکان سەردانی ئەم شارە دەکەن.
مەھاباد شارێکە پڕ لە ئاسەواری مێژوویی زۆر کۆن؛ ھی سەردەمی پێش ئیسلام و پاش ئیسلام. لەوانە:
چەند کەس لە ناودارانی شاری مەھاباد لە ژێرەوە ھاتوون:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەھاباد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەھاباد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.