سەردەشت: شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

سەردەشت شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە.

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئەم وتارە سەبارەت بە سەردەشت نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏سەردەشت (ڕوونکردنەوە).

ئەو شارە ناوەندی شارستانی سەردەشتە و یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان ھەژمار دەکرێت. سەردەشت لە نزیکی سنووری ئێران و عێراقدا ھەڵکەوتووە و لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھاوسنوورە. ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠١٦، بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە. شارەکە لە سەردەمی کۆماری کوردستان و ھەروەھا لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران بۆ ماوەیەک لەژێر دەستەڵاتی کورداندا بووە. سەردەشت بەپێی ژمارەی دانیشتووان، ١١ەمین شاری پارێزگای ورمێ، ٢٣ەمین شاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ١٩٧ەمین شاری ئێرانە. خەڵکی سەردەشت کوردن و بە کوردیی ناوەندی و شێوەزاری موکریانی دەدوێن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی شارەکە پەیڕەوی ئایینی ئیسلام و مەزھەبی سوننەی شافعین.

سەردەشت
سردشت
لە چەپەوە بۆ ڕاست، لەسەرەوە: دیمەنی سەردەشت لە ڕێگای دەرەوەی شار، سەردەشت لە ڕێگای دەروەی شار، شەقامی ھیرۆشیما، کۆتاییی شەقامی کوردستان، گەڕەکی ئازادەگان، مەیدانی شەھیدانی ٧ی پووشپەڕ، ڕووبەڕووی پارکی ڕەزی جۆڵای
لە چەپەوە بۆ ڕاست، لەسەرەوە: دیمەنی سەردەشت لە ڕێگای دەرەوەی شار، سەردەشت لە ڕێگای دەروەی شار، شەقامی ھیرۆشیما، کۆتاییی شەقامی کوردستان، گەڕەکی ئازادەگان، مەیدانی شەھیدانی ٧ی پووشپەڕ، ڕووبەڕووی پارکی ڕەزی جۆڵای
ناسناو(ەکان): 
بەھەشتی کوردستان، شاری ئاشتی
سەردەشت
سەردەشت is located in ڕۆژھەڵاتی کوردستان
سەردەشت
سەردەشت
سەردەشت is located in ئێران
سەردەشت
سەردەشت
جێگەی لە ئێراندا
سەردەشت is located in ئاسیا
سەردەشت
سەردەشت
جێگەی لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 36°09′24″N 45°28′35″E / 36.1568°N 45.4764°E / 36.1568; 45.4764 45°28′35″E / 36.1568°N 45.4764°E / 36.1568; 45.4764
وڵاتسەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا ئێران
ھەرێمڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاورمێ
شارستانسەردەشت
ناوچەناوەندی
ھاوناوشاری لەدایکبوونی زەردەشت یان شوێنک کە لەسەر دەشت ھەڵکەتووە
دەسەڵات
 • جۆرشارەوان–ئەنجومەن
 • سەرۆکی شارەوانیمحەممەدڕەزا سەعیدزادە
 • ئەندامانی ئەنجومەنی شار
  • سیروان جەلالی (سەرۆک)
  • ئەمیر مەعرووفی
  • ڕامین ڕەسووڵی
  • ڕێباز حەسەنی
  • مەنسوور مێھری
ڕووبەر
 • سەرجەم٧٫٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٤٨٠ مەتر (٤٬٨٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٤٦،٤١٢ کەس
 • مەزندە دەوروبەری ٥٠،٠٠٠ کەس
 • چڕی٦٤٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٬٠٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووسەردەشتی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
ناوچەی کاتی+٣:٣٠
کۆدی پۆستەی ١
٥٩٨٩١
کۆدی پۆستەی ٢
٥٩٦١١
کۆدی تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەفەرمانداریی سەردەشت

سەردەشت لە تەنیشتی کێوی گردەسوور، لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و لە نزیکی سەرچاوەیەکی ئاوی ھەڵکەوتووە. بەشێکی زۆری ئاوی خواردنەوە و ئاوی جووتیاریی شار لەو سەرچاوەیە دابین دەبێت کە ئاوەکەی لە کێوی گردەسوور و کێوە سنوورییەکانەوە دێتە خوار. سەردەشت خاوەنی ژینگە و سروشتێکی بەرچاوە کە بووەتە ھۆی ئەوەی کە نازناوی بەھەشتی کوردستانی پێبدرێت. ئەو شارە بە کەشوھەوایەکی تاڕادەیەک سارد و فێنک، لە درێژەی ساڵدا بەفر و بارانبارینێکی زۆر دەیگرێتەوە و زۆر جاران لە ڕیزی یەکەمی بارینی پارێزگادا جێ دەگرێت. سەردەشت خاوەنی مێژووێکی کۆن و دێرینە کە کۆنترین ئاسەواری دۆزراو لەو شارە، مێژووکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ئەو شارە لە ساڵی ١٩٨٧ی زایینی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. شاری سەردەشت کەوتووەتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروەھا دەکەوێتە ڕۆژاوای بانە و باشووری ڕۆژاوای بۆکان. ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان. شاری سەردەشت ١٢٠ کیلۆمەتر لە مەھاباد، ٢٢٥ کیلۆمەتر لە ورمێ، ٧٤٠ کیلۆمەتر لە تاران، ١٨٩ کیلۆمەتر لە ھەولێر و ٣٥ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە.

سەردەشت سەرەتا وەکوو ناوەندی ناوچەی سەردەشت بەشێک لە شارستانی مەھاباد بوو، بەڵام دواتر بەھۆی ھەندێک بواری سیاسی و سەربازییەوە لە ساڵی ١٩٤٣ و ھاوکات لەگەڵ جەنگی جیھانیی دووەم، چووە ناو سنوورەکانی شارستانی سنە لە پارێزگای کوردستان. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا، ناوچەی سەردەشت لە شارستانی سنە جیا کرایەوە و خۆی بووە شارستانێکی سەربەخۆ کە ناوەندەکەی ھەتا ئێستا شاری سەردەشتە.

وشەڕەتناسی

لەلایەن ھەندێک سەرچاوە دەگوترێت کە سەردەشت شوێنی لەدایکبوونی زەردەشتە و لەو ناوەوە وەرگیراوە و دوای ھێرشی عەرەبە موسڵمانەکان لە زەردەشتەوە بۆ سەردەشت گۆڕاوە. ھەندێکی دیکەش پێیان وایە ناوی سەردەشت لە دوو بەشی «سەر» و «دەشت» وەرگیرابێت، کە بە مانای دەشتێکە ھەتا زێی بچووک درێژەی ھەیە.

مێژوو

سەردەمی دێرین

سەردەشت لە سەردەمی پێش ئیسلامدا، لە باکووری ڕۆژاوای شوێنی ئێستای ھەڵکەوتبوو و نزیک بە سەرچاوەیەکی گەورە بوو. ناوێکی تری ئەم شارە نێزەڕۆ بوو کە خاوەنی پێنج بورج بوو. سەردەشت ناوچەیەکی مێژوویییە کە کۆمەڵێک شوێنی دێرینی پێش ئیسلام، ئێستاش لە ناوچەکە بوونیان ھەیە. لە نزیکی سەردەشت قەڵایەکی لێیە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی دەگەڕێتەوە. بەپێی ئاسەوارە دۆزراوەکان، سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەری لەژێر حوکمڕانیی مانناکاندا بوون.

لە نزیک چەند گوندی سەر بە سەردەشت، چەندین ئاسەواری مێژوویی دۆزراونەوە کە کۆنترینیان ئاسەواری دەستھاتوو لە پێنج ناوچەی پشکنینکراو لە تەپۆڵکەی باغی سەر بە سەردەشت بووە کە مێژووەکەی بۆ ٦ ھەزار ساڵی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

ھێرشی عوسمانییەکان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
نەخشەی کوردستانی موکری لەلایەن ژاک دێ مۆرگان لە ساڵی ١٨٩٣، کە سەردەشت (سردشت) لە باشووری ڕۆژاوای نەخشەکەدا ھەڵکەوتووە.

لە ساڵی ١٩٠٦ ھێزەکانی عوسمانی سەردەشتیان داگیرکرد و دواتر لە تشرینی دووەمی ١٩١٢، دوای داگیرکارییەکی شەش ساڵە لە شارەکە چوونە دەرەوە. خەڵکی سەردەشت ھەر وەک سەرجەم کوردەکان بەھۆی بیروڕای مەزھەبییەوە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ عوسمانییەکان ھەبووە، بەڵام پێیان خۆش نەبووە شارەکەیان بچێتە ژێر خاکی دەوڵەتی عوسمانی. بۆیە ھەندێک لە خەڵکی ئەو شارە نامەیەکیان بۆ ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی نووسی کە دژایەتیی خۆیان بۆ چوونە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی دەردەبڕی.

ھێرشی ڕووسەکان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
زۆرترین پێشڕەویی بەرەی ڕووسەکان لە جەنگی جیھانیی یەکەم بە ھێڵی سەوز نیشان دراوە کە سەردەشت (Serdecht) دەگرێتەوە.

لە دەستپێکی جەنگی جیھانیی یەکەم ئەگەرچی دەوڵەتی ئێران بێلایەنیی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام بەھۆی لاوازیی سیستەمی حوکمڕانی و ھێزی دەوڵەتی دانی پێنەدرا. لە دوای ڕێککەوتننامەی سەنت پیتەرزبورگ، ھێزەکانی ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا و شانشینی یەکگرتوو وڵاتی ئێرانیان لە باکوور، باشوور و ڕۆژاواوە داگیر کرد.

ھێرشی ڕووسەکان ئازەربایجان و بەشێک لە کوردستانی گرتەوە کە یەکێک لەو شوێنانەی لەلایەن ڕووسەکانەوە داگیر کرا، سەردەشت بوو. ھێرش بۆ سەر ناوچەی سەردەشت لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٦ ڕوویدا. ئەگەرچی لە ناوچەکانی وەتماناوێ و نەڵاس ھەندێک بەرگری لە بەرامبەر ڕووسەکانەوە کرا، بەڵام سەرئەنجام ھێزە ڕووسەکان دەگەنە ناو شار و داگیری دەکەن. ژمارەیەک لە خەڵکی شار بە گومانی ئەوەی کە شەڕێکی نێوان ڕووسەکان و عوسمانییەکانە و ئەوان لە کوشتاری ڕووسەکان بەدوورن، شارەکەیان بەجێنەھێشت.

ڕووسەکان کە ئەو کات لە ناوچەدا بە «عەرووس» ناسرابوون، کاتی چوون بۆ شار ٥١ کەس لە خەڵکی ئاسایییان کوشت. یەکێک لەو کەسانە بە ناوی عەبدولکەریم قازی کە دادوەر بوو، لەلایەن ڕووسەکانەوە لەبەردەم ماڵەکەی بە شێوەیەکی نالەبار کوشترا. ئێستا گۆڕی عەبدولکەریم قازی تەنیا گۆڕە کە لەو کارەساتەوە ماوەتەوە و مەترسیی لەناوچوونی بەھۆی بیناسازی لەسەرە.

ھێرشی پشدەرییەکان

لە سەرەتای حکومڕانی ڕەزا شا، کاتێک کە ھۆزەکان تووشی بەڕێوەچوونی یاسای توند لەلایەن حکوومەتەوە بوون، دژایەتییان کرد و لە بەڕێوەبردنی یاساکان کشانەوە. ھەندێک لە ھۆزەکان لەبەر ڕاوەستان لە بەرامبەر حکوومەتدا، داوای یارمەتییان لە پشدەرییەکان ویست. لە ساڵی ١٩١٩، ژمارەیەک لە مەنگوڕەکان بە یارمەتی و پاڵپشتیی پشدەرییەکان بە بیانووی خاوەن قەرزی لە ھەندێکان، ھاتنە شاری سەردەشت. لەو کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سەردەشت کوشتران، بریندار بوون و شارەکە بە تەواوی لە ئاگردا سووتا. فەرماندەی سەربازیی ئەو کاتی سەردەشت، عەلی ئەسغەرخانی پزیشکیان بوو کە نەیتوانی لە بەرامبەر پشدەرییەکاندا بەرگری بکات و ژمارەیەکی زۆر لە ھێزە سەربازییەکان کوشتران و ئەوانەی زیندووش مانەوە ناچار بە بەجێھێشتنی شارەکە بوون. لەو شەڕەدا لە ناوچەی مەرگی لە باشووری کوردستان ھەتا ناوچەی ئالانی سەردەشت بەشدارییان ھەبوو.

پشدەرییەکان نزیکی یەک مانگ سەردەشتیان لەژێر دەستدا بوو. دوای ماوەیەک ڕەزا شا زانی کە بە زۆرەملی ناتوانێت پشدەرییەکان بدۆڕێنێت، بۆیە ڕێگای دانوستانی ھەڵبژارد کە پشدەرییەکان قبووڵیان کرد و ڕەزا شاش جێنەراڵ سەرتیپ سەیف ئەفشاری بە نوێنەرایەتیی خۆی ناردە ناوچەکە. دوای چەند ڕۆژان وتووێژ، حکوومەتی ئێران لە بەرامبەر زەوی و گوندەکانی پشدەرییەکان لە ئێران، پارەیەکی زۆری لیرە دانێ و مافی بەکارھێنانییان لە کوێستانەکانی ئێران لە ھاویندا پێدرا.

ڕاپەڕینی سمکۆ

دوای ئەوەی جەنگی جیھانیی یەکەم کۆتایی ھات، سمکۆ وەکوو سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردی لە ساڵی ١٩١٨ توانی ھێز و دەسەڵاتی خۆی لە ھەرێمی ڕۆژاوای دەریاچەی ورمێدا زیاتر بکات و شۆڕشێک دەست پێ بکات کە ھەتا ١٩٢٢ درێژەی ھەبوو. سمکۆ سوپایەکی بەھێزی کوردی ڕێکخست کە زۆر بەھێزتر لە ھێزەکانی حکوومەتی ئێران بوو. لەبەر ئەوەیکە حکوومەتی ناوەندی نەیتوانی چالاکییەکانی سمکۆ کۆنتڕۆڵ بکات، ئەو بە پەرەپێدانی ھەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی درێژەی دا و ھەتا ساڵی ١٩٢٢ شارەکانی بانە و سەردەشت ھاتنە ژێر کۆنتڕۆڵی. ھەرەوەھا لە کانوونی دووەمی ١٩٢٩ و ھاوکات لەگەڵ گرتنی مەھاباد لەلایەن کوردە مەنگوڕەکانەوە، شۆڕشگێڕە کوردەکان لە سەردەشت توانیان گەمارۆ بخەنە سەر ھێزە ئێرانییەکان. لە مانگی ئازاری ھەمان ساڵ، ھێزێکی نوێی سوپای ئێران نێردرانە سەردەشت و بە کوشتنی ٩٠ کەس لە شۆڕشگێڕە کوردەکان کە ٥ کەس لە سەرکردەکانیان لەخۆدەگرێت، توانیان گەمارۆکە تێکبشکێنن و کوردەکان ناچار بە کشانەوە بکەن.

ڕاپەڕینی مەلا خەلیل

لە ساڵەکانی ١٩٢٨ بۆ ١٩٢٩، کەسێک بە ناوی مەلا خەلیل گۆڕەمەری لە دژی قەدەغە و گۆڕینی جلی کوردی لەلایەن حکوومەتی ڕەزا شاوە ڕاپەری. ئەو لە ساڵی ١٨٨٠ لەدایکبوو و دواتر بووبە یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ڕەزا شا. لە کۆتایییەکانی ١٩٢٨ لە دژی سیاسەتەکانی ڕەزا شا ڕاپەری و فتوای دەرکرد. ڕەزاشای پەھلەوی دەیھەویست لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکنەتەوەکردن و مۆدێرنسازی، سەرجەم جلوبەرگی نەتەوەکانی ئێران یەک بخات و جۆرە جلوبەرگێکی دیاریکرد و سەپاندی، بەڵام لە کوردستاندا دژایەتیی ئەم سیاسەتە کولتوورییە کرا و مەلا خەلیل کە زانایەکی ئایینیی ناوچەی موکریان و سەردەشت بوو، بە فتوایەک دژایەتیی ئەو سیاسەتەی ڕاگەیاند و بە حەرام و کوفری لە قەڵەمدا و بەرەنگاربوونی ئەو سیاسەتەی بە واجب ڕاگەیاند. ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٢٨، ڕاپەڕینێکی لێکەوتەوە و چەندین ناوچەی کوردستان لە موکریان کەوتنە دەستی ڕاپەڕیوەکان کە سەرکردەکەی خودی مەلا خەلیل بوو.

تەواوی ھۆزەکانی مەنگوڕ و گەورکی مەھاباد و سەردەشت لەگەڵ مەلا خەلیل لە دژی یاسای کەشفی حیجاب و کڵاوی پەھلەوی یەکیان گرت. یەکەمین ھەنگاوی ئەوان لە دەستێکی ساڵی ١٩٢٩دا بوو کە تەلەگراف و تەلەفۆنی دەوڵەتییان لە نێوان مەھاباد و سەردەشتدا بچڕاند. دواتر لە دۆڵی «ئامێد» لە نێوان گوڵیار و دووسەید ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندی و شکستیان پێھێنان. دوایە مەلا خەلیل بە یارمەتیی ھێزەکانی سوارە و پیادەی مەنگوڕ و گەورک، ھێرشی کردە سەردەشت و ئەو شارەی گرتە ژێر دەست.

کاتێک ڕەزا شا نەیتوانی لەگەڵ مەلا خەلیل ڕێککەوێت، ڕێککەوتنی لەگەڵ ھەندێک لە ئاغاکانی مەنگوڕ لە دژی ڕاپەڕینی مەلا خەلیل ھەڵبژارد. پاش ماوەیەک ڕاپەڕینەکە سەرکوت کرا و بنکەی ڕاپەڕیوەکان کە دەکەوێتە ناوچەی سەردەشت، کەوتە دەست سوپا و مەلا خەلیل و ھەندێک لە ھاوڕێکانی ناچار بەرەو باشووری کوردستان کشانەوە. دواتر مەلا خەلیل لە ساڵی ١٩٥٥ کۆچی دواییی کرد.

ڕاپەڕینی حەمە ڕەشید

کاتێک لە ئەیلوولی ١٩٤١دا سەربازانی ھاوپەیمانان ھاتنە ناو ئێرانەوە، سوپای ئێران بە خێرایی ھەڵوەشا و تەقەمەنیەکانیان لە کوردستان لەلایەن کوردەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. کوڕانی سەرۆک ھۆزە کوردەکان کە بۆ تاران دوورخرابوونەوە، ئەو دەرفەتەیان بەکارھێنا و خۆیان لە تاران بەرەو کوردستان ھەڵاتن. حەمە ڕەشید، سەرۆکێکی کوردی بانەیی، سەردەشت، بانە و مەریوانی کۆنتڕۆڵ کرد و دواجار لە پاییزی ساڵی ١٩٤٤ لەلایەن سوپای ئێرانەوە ناچار بە کشانەوە لە ناوچەکە کرا.

سەردەمی کۆماری کوردستان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
نەخشەی کۆماری کوردستان، سەردەشت (Sardasht) لەسەر سنووری باشووری ڕۆژاوای کۆماردا ھەڵکەوتووە.

ھۆزەکان و خەڵکی سەردەشت بەپێی ڕووداوەکانی پێشوو، لە پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان ئامادە بوون ھەتا دەست بە شۆڕش بکەن و بچنە ناو ھێزەکانی دژی دەوڵەتی ناوەندی. زۆربەی گەورەکانی گەل و سەرکردەکانی ھۆزەکان بێجگە لە چەند بوارێکی تایبەت، وەفاداریی خۆیان بۆ قازی محەممەد ڕاگەیاند. خەڵکی سەردەشتیش بوونە ھاوڕای کۆمار، کە ئەو سەردەمە لە سەردەشت بە «ساڵی دیموکرات» ناسراوە. ساڵی ١٩٤٦ی زایینی، ساڵی سەرھەڵدانی خەڵکی شار لە دژی حکوومەتی پەھلەوی بوو. بارزانییەکان لە باشووری کوردستان لە دوای سەرنەکەوتن، لە ڕێگای سەردەشتەوە دەھاتنە ناو ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پەیوەندییان بە قازی محەممەدەوە دەکرد. حکوومەتی ئێران نامەیەکی بۆ سەرھەنگ پزیشکیان، فەرماندەی ئەو کاتی سەردەشت نووسی کە مەلا مستەفا بارزانی لە بیری یەکگرتن لەگەڵ کۆماری کوردستان دڵسارد بکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانە مەلا مستەفا خۆی بە شاری مەھاباد و قازی محەممەد گەیاند.

لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەھاباد لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥، سەردەشت ھیچ نوێنەرێکی نەبوو و بەشی ھۆزەکان و خەڵکی سەردەشت، ٨٠٠ کەس لە سوپای ١٢٬٧٥٠ کەسی کۆماری کوردستاندا بوو.

ھێزەکانی بنکەی سەربازیی سەردەشت بە توندی لە بەرامبەر ھێزەکانی سەر بە کۆماری کوردستان بەرگرییان کرد و تەسلیمی ئەوان نەبوون. ھێزەکانی کۆماری کوردستان گەمارۆی سەردەشتیان دا و ڕێگای پەیوەندیی ھێزەکانی حکوومەتی ئێرانیان لە نێوان بانە و سەردەشت پچڕاند و دواتر ئەو ناوچەیە چوو ژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان. فەرماندەی ئەو شارە لە کۆماری کوردستاندا زێرۆبیگ ھەرکی بوو. سەردەشت ھەتا کاتی ڕووخانی کۆماری کوردستان لە ئاخرەکانی ساڵی ١٩٤٦، لەژێر دەسەڵاتی ئەو کۆمارەدا بوو کە دواتر ھێزەکانی ئێران شارەکەیان داگیر کردەوە.

ڕاپەڕینی مەلا ئاوارە

مەلا ئاوارە، شاعیر، پێشمەرگە و خەباتکاری کورد لە کاتێکدا لەدایکبووی گوندی شەڵماش لە شارستانی سەردەشت بوو، بەڵام لە سەردەمی ڕاپەڕینی کوردانی باشووری کوردستان لە دژی عەبدولکەریم قاسم چووە شاری سلێمانی. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، لەگەڵ سمایل شەریفزادە و چەند کەسێکی تر گەڕانەوە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە دژی حکوومەتی پەھلەوی دامەزراند. ئەوان لە ناوچەی موکریان، بەتایبەت گوندەکانی ناوچەی ئالان لە دەوروبەری سەردەشت، بانە و چەند شوێنێکی تر، لە دژی دەسەڵاتی پەھلەوی چالاکیی سیاسی و خەباتی چەکدارییان ئەنجام دەدا و سەرنجی خەڵکیان بۆ خۆیان ڕادەکێشا. ھێزەکانی مەلا ئاوارە بۆ ماوەی چەند ساڵان خەباتیان ئەنجام دا و زۆر جاران لەگەڵ ھێزەکانی حکوومەت تووشی پێکدادان و تێکھەڵچوونی چەکداری بوونەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٦٨، ھێزەکانی حکوومەتی شای ئێران بە ڕاسپاردنی ساواک و بەکارھێنانی بەکرێگیراوانی ناوچەکە توانیان ھێزەکانی سمایل شەریفزادە لە دەوروبەری بانە تێکبشکێنن و دواتر گەمارۆیان خستە سەر ھێزەکانی مەلا ئاوارە لە دەوروبەری سەردەشت. سەرئەنجام مەلا ئاوارە لەگەڵ دوو پێشمەرگەی تر بۆ دادگایەکی سەحرایی لە بنکەی سەربازیی سەردەشت گوازرانەوە و دوای چەند مانگ ئەشکەنجەدان لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٨ لە سەردەشت تیرباران کران.

شۆڕشی ١٩٧٩

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یان شۆڕشی گەلانی ئێران بە یەکێک لە قۆناغە گرینگ و ڕووداوە مێژوویییە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست و جیھان دادەنرێت، کە بووە ھۆی گۆڕینی باری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیستەمی حکومڕانی لە مێژووی ھاوچەرخی ئەو وڵاتە. لە پاش سەرھەڵدانی شۆڕش و دروستبوونی ناڕەزایەتیی دژی محەممەدڕەزا شا، خەڵکی ناوچەکانی سەردەشت بە شێوەی جیاجیا بەشداریی ئەم شۆڕشەیان کرد. یەکێک لەو خۆپیشاندانە لە دژی ڕژێمی پەھلەوی، خۆپیشاندانی ١٤ی سەرماوەز (٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨) بوو کە دوو مامۆستا بە تۆمەتی ھاندانی خەڵک لە دژی حکوومەتی پەھلەوی دەستبەسەر کران و خەڵکیش لە ناڕەزایی بە دەستبەسەرکردنی ئەو دوو مامۆستایە ڕژانە ناو شەقامەکان و بە دروشمی «دەرکەی زیندان دەشکێنین، زیندانییەکان دەردێنین» خوازیاری ئازادکردنی دوو مامۆستایە بوون. تانکێک بەناو خۆپیشاندەران دەکەوێت و تەقە دەکات کە خەڵک سەرەتا وەدەزانن ئەم گوللانە مەشقی و پلاستیکین، بەڵام بە ڕژانی خوێنی ھەندێک لە خۆپیشاندەران دەزانن کە گوللەکان ڕاستین. لەو خۆپیشاندانەدا ھەشت کەس بەھۆی تەقەی ڕاستەوخۆ گیانیان لەدەستدا. ھەروەھا لە سەردەمی شۆڕشدا حکوومەتی پەھلەوی ژمارەیەکی زۆر لە ئاخووندە شیعەکانی بۆ کوردستان دوورخستەوە کە سەردەشتیشی دەگرتەوە. عەبدولڕەحیم ڕەبانی شیرازی، ھادی باریکبین و شوکروڵڵا تاھیری خوڕەمابادی لە ئاخووندە دوورخراوەکان بۆ سەردەشت بوون.

سەرھەڵدانی ١٩٧٩

سەردەشت یەکێک بوو لەو ناوچانەی کە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خەباتی چەکدرایی تێدا ئەنجامدرا. دواتر شارەکە بۆ ماوەیەک لەژێر دەسەڵاتی کورداندا بوو و لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوەدەبردرا. لەو سەردەمەدا لە سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەر، ١٠،٠٠٠ پێشمەرگە بوونیان ھەبوو. لە سەروبەندی شکستی دانوستانەکانی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی ئێران، شێخ عێزەدین حوسێنی وەکوو یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕش لە کوردستان بە مەبەستی ھاندانی خەڵک سەردانی ئەم شارەی کرد. ھێزەکانی چریکەکانی فیداییی گەل ھێزێکی دیکە بوون کە لە سەردەشت و دەوروبەری نیشتەجێ ببوون و لە دژی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دەدا. ھەروەھا ھێزەکانی ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە سەردەشت بوونیان ھەبوو، ئەوان دوای ئەوەی لە شارە گەورەکانی ئێران شکستیان خوارد، ڕوویان لە سەردەشت و ناوچەکانی دیکەی کوردستان کرد و ھێزێکی تایبەت بە ناوچەکەیان بەناوی پێشمەرگەی موجاھیدی خەلق پێکھێنا.

دوای ئەوەی کە ڕووحوڵڵا خومەینی بەھۆی شەڕی پاوە لە ١٩ی ئابی ١٩٧٩، فەرمانی ناردنی ھێزی بۆ ئەو شارە دەرکرد، لە ئاکامدا شەڕێکی سێ مانگە لە سەرانسەری کوردستان ڕوویدا. بەھۆی ئەو شەڕە بەربڵاوە، زۆربەی حیزبە کوردییەکان بنکە و ھێزەکانیان بەرەو سەردەشت و ناوچە سنوورییەکانی گواستەوە. لە ٢٦ی ئابی ١٩٧٩، بنکەی سەربازیی سەردەشت بەبێ تەقەکردن لەلایەن حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەوە دەستی بەسەردا گیرا. شێخ عێزەدین حوسێنیش یەکێک لەوانە بوو کە لەبەر ئاسایشی خۆی لە گوندە سنوورییەکانی دەوروبەری سەردەشت نیشتەجێ بوو. سێ مانگ دواتر خومەینی پەیامی ئاشتی و ئاگربەستی ڕاگەیاند و دانیشتنەکان لە نێوان لایەنە کوردییەکان و لایەنی حکوومەت لە سەردەشتەوە دەستی پێکردەوە.

سەردەشت و دەوروبەری چەندین جاران شایەتی دانیشتنەکانی نێوان نێردراوانی دەوڵەتی ئێران و لایەنە کوردییەکان بوو، کە کوردەکان بەدوای چارەسەری ئاشتیخوازانەی پرسی کورد و بەدەستھێنانی بابەتی خۆبەڕێوەبەری بوون. جاری یەکەم لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩، داریووش فرووھەر لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی باڵا و نوێنەرێکی خومەینی ھاتنە سەردەشت و لە گوندی نشکۆڵان چاویان بە مام جەلال و چەند عەرەبێکی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کەوت، کە مام جەلال پێش ئەم دیدارە لەگەڵ عەبدولڕەحمان قاسملوو، شێخ عێزەدین و ئەندامانی کۆمەڵە ڕاوێژی کردبوو. دواتر بۆ جاری دووەم لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی تشرینی یەکەمدا، لە گوندی بنۆخەڵێفی سەر بە سەردەشت، مام جەلال کۆبوونەوەیەکی لە نێوان داریووش فرووھەر و شێخ عێزەدین ڕێک دەخات، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو لایەن داواکارییەکانی خۆیان دەخەنە ڕوو کە گرنگترینیان بابەتی ئاگربەستە لە نێوان ھێزە کوردەکان و ھێزەکانی حکوومەتی ناوەندی. دوابەدوای کۆبوونەوەی بنۆخەڵێف، جموجۆڵێکی زۆر گەرموگوڕ دەستی پێکرد بۆ پێکھێنانی «دەستەی نوێنەرانی کورد» لە نێوان شێخ عێزەدین، حیزبی دێموکرات، کۆمەڵە و لقی کوردستانی چریکەکانی فیداییی گەل. جاری سێیەم لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩، بە دەستپێشخەری و ئامادەبوونی مام جەلال، کۆبوونەوەیەک لە گوندی بێورانی سەردەشت لە نێوان لایەنی کوردی بە سەرۆکایەتیی شێخ عێزەدین و لایەنی حکوومەتی ناوەندی بە سەرۆکایەتیی داریووش فرووھەر ڕێکخرا، کە داخوازییەکی ھەشت خاڵی لەلایەن لایەنی کوردییەوە پێشکەشی لایەنی ئێرانی کرا و تێیدا داوای بەدەستھێنانی خوبەڕێوەبەریی کوردستان کرابوو. ئاسایشی کۆبوونەوەی بێوران لەئەستۆی پێشمەرگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و دەوترێت کە ئەوان لەو ڕۆژەدا فەرمانی مام جەلالیان پێبوو کە ڕووبەڕووی ھەڕەشەی و ھێرشی ئەرتەشی ئێران ببنەوە.

دواتر شاری سەردەشت بۆ ماوەی ١٤ مانگان لەلایەن ھێزە کوردەکانەوە گەمارۆ درابوو و تەواوی ڕێگاکانی سەردەشت بۆ مەھاباد، پیرانشار و بانە کەوتبوونە ژێر دەستی چەکدارە کوردەکان.

ھێزەکانی عەلی سەیاد شیرازی لە ڕێگەی بانەوە ڕوویان کردە شاری سەردەشت تاوەکوو کۆنتڕۆڵی شارەکە بگرنە دەست. لە نزیکی سەردەشت ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی زیانێکی بەرچاویان بەرکەوت و ژمارەیەکی زۆریان کوژران و بریندار بوون. بەوتەی لایەنی حکوومەتی ئێران، ھێزە ئێرانییەکان ٧٠ بۆ ٨٠ کوژراو و ١٠٠ بۆ ١٥٠ برینداریان لێکەوتەوە. ئەو پێکدادانانەی ھاوینی ١٩٨٠ لە ڕێگای بانە–سەردەشت، بە شەڕی دارساوێن ناسراوە. بەوتەی ئەبوولحەسەن بەنیسەدر، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران لە وەڵامی پرسیارەکەی لەبارەی زیانەکانی سەردەشت و لەناوچوونی ٥٠٠ چەکداری سەر بە ئێران، سەیاد شیرازی وەڵام دەداتەوە کە ئەوان دەچنە بەھەشت و بۆ قەرەبووکردنەوەی سەرنەکەوتن خوازیاری بەکارھێنانی بۆمبی ناپاڵم دەکات کە لەگەڵ توڕەبوون و ڕەتکردنەوەی بەنیسەدر ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەو ناکۆکی و کێشانە دەبێتە ھۆی ئەوەیکە دوو پلەی سەبازی لە سەیاد شیرازی بستێنرێتەوە و لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە. بەڵام عەلی سەیاد شیرازی ھۆکارەکەی شتێکی دیکە زانیوە. فەرماندەیەکی ئەرتەش بەناوی محەممەدحەسەن سادقزادە، دوای کوژرانی حوسێن شەھرامفەر لە ڕێگای بانە–سەردەشت ئەرکی گرتنی ڕێگاکەی پێدەدرێت. سادقزادە لە بیرەوەرییەکانیدا دەڵێت سەرەتا عەلی سەیاد شیرازی ھەوڵی یەکەم بۆ ڕزگارکردنی ڕێگاکە دەدات کە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و سەرناکەوێت، بۆ جاری دووەم حوسێن شەھرامفەر دەستنیشان دەکرێت بۆ ڕزگارکردنی ڕێگاکە کە دوای گرتنی ٥ بۆ ٦ کیلۆمەتر و سازکردنی ٢ بۆ ٣ بنکەی بچووکی سەربازی لە نزیک بانە دەکوژێت. دواتر بۆ جاری سێیەم سادقزادە خۆی دەبێتە بەرپرسی گرتنی ڕێگای بانە–سەردەشت کە ڕووبەڕووی خۆڕاگریی قورسی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەبنەوە. سادقزادە دەڵێت کە کەشوھەوای سەردەشت لە نیوەی ساڵدا بۆ ھاتوچۆی ھەلیکۆپتەر خراپ بووە و پێویستیش بووە تەواوی ناوچە سنوورییەکان بەھۆی شەڕی ئێران و عێراقەوە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ئێراندا بن، بۆیە بۆ ھێزە ئێرانییەکان پێویست بوو ڕێگای چوونە ناو شاری سەردەشت کۆنترۆڵ بکەن.

محەممەد برووجێردی، یەکێک لە دامەزرێنەران و فەرماندەیەکی سپای پاسداران لەدوای کوژرانی ناسر کازمی و محەممەدعەلی گەنجیزادە لە ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت لە ئاخرەکانی ھاوینی ١٩٨٢دا، بەرپرسیارێتیی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی نێوان پیرانشار و سەردەشتی پێدرا. مەحموود کاوە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گرتنی ڕێگاکەدا ھەبوو، ئەوەش دوای ئەوەی فەرماندەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای پیرانشار–سەردەشت یەک لەدوای یەک دەکوژران. ھێزەکانی ئێران بەگشتی لە ئایاری ١٩٨٢ لە پیرانشارەوە بەرەو سەردەشت ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێکرد کە ھەتا تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ بۆ ماوەی ٦ مانگان درێژەی ھەبوو و سەرئەنجام مەودای ١٠٠ کیلۆمەتری نێوان پیرانشار و سەردەشتیان گرتە دەست کە کوژراو و بریندارێکی زۆر لە ھەر دوو لایەن کەوتەوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زیانەکان و قوربانییەکان لە ھەر دوو لادا بەرچاو بوو و تەنیا لە ڕۆژێکدا لە ڕێگاکە زیاتر لە ٥٥ پێشمەرگە کوژراو و بریندار بوون. حەسەن ڕەستگار، بەرپرسی ئەوکاتی کۆمیتەی سەردەشتی سەر بە حیزبی دێموکرات، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند کە ڕێگای سەردەشت–پیرانشار بۆ ھێزە کوردەکان گرنگییەکی تایبەتی ھەبوو و زۆربەی یارمەتییەکانی حکوومەتی عێراق لەوێوە دەھاتن، بۆیە بۆ ڕاگرتنی ڕێگاکە یارمەتییان لە ھێزی پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەرگرت.

زیندانی دۆڵەتوو ھەڵکەوتوو لە باکووری شارستانی سەردەشت کە شوێنی بەندکرانی ھێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بوو، لە ٦ی ئایاری ١٩٨١دا لەلایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقی بەعسەوە بە دوو فڕۆکە بۆردوومان کرا. ئەو زیندانە کە شوێنی بەندکرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەسی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوو، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوە دەبردرا. میدیاکانی سەر بە حکوومەتی ئێران ھەر لە سەرەتای بۆردوومانکردنی زیندانەکەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حیزبی دێموکرات ھاوکاریی ڕژێمی بەعسی کردووە و پێشتر ئاگاداری ھێرشەکە بووە. بەڵام حیزبی دێموکرات تەواوی بانگەشەکانی کۆماری ئیسلامی ھەر وەکوو ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان و بەشداریی بۆردوومانکردنی زیندانەکەی ڕەت کردووەتەوە و لە کاتی ھێرشەکەدا سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی کرد. لە ئاکامدا زیاتر لە ٤٠ زیندانی کوژران، زیاتر لە ٥٠ زیندانی بریندار بوون و ھەروەھا ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتیش گیانیان لەدەستدا.

شەڕی ئێران و عێراق

سەردەشت یەکێک لەو شوێنانەی نێوان شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بوو کە شارەکە و دەوروبەری زیانێکی زۆری بەرکەوت و ھەتا ئێستاش شوێنەوارەکانی ماوەتەوە. ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی نەسری ٤، فەتحی ٥، کەربەلای ١٠، بەیتولموقەدەسی ٢، بەیتولموقەدەسی ٣ و بەیتولموقەدەسی ٦ لە ناوچەکانی نێوان سەردەشت و بانە بە ئامانجی گرتنی بەشێک لە خاکی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا، کە ھەتا ئاستێکی کاتی ھێزە ئێرانییەکان سەرکەوتن. ھێزە عێراقییەکان لە ھەوڵی گرتنی سەردەشت سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام توانیان ھەتا کێوی سنووریی بوڵفەت لە کێلێ پێشڕەوی بکەن و لەوێوە بە بەکارھێنانی تۆپخانە چەندین جار ناوەندی شاریان بۆردوومان کرد. بە ئامانجی گرتنەوەی ناوچە سنووریەکانی سەردەشت، ھێزەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنی نەسری ٥ و نەسری ٧یان ئەنجامدا و توانیان ھەتا ڕادەیەک سەرکەون. ھەروەھا کیمیابارانی سەردەشت لە درێژەی ئەو شەڕەدا ڕوویدا کە زیانێکی زۆر بە سەردەشت و خەڵکی شارەکە کەوت.

مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕ لە سنووری سەردەشت ساڵانە دەبنە ھۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی ئاسایی و ھەتا ئێستاش ئەو کێشەیە بەردەوامە.

کیمیابارانی ١٩٨٧

لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧ی زایینی، کاتژمێری ٤:٣٠ سەر لە ئێوارە ھێزە ئاسمانییەکانی ڕژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە، بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشەھەرمێیان کیمیاباران کرد. بەپێی ئەو کارەساتە، سەرەتا ١٠ مەدەنی گیانیان لە دەستدا و ٦٥٠ کەسیش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، لە ١٢٬٠٠٠ دانیشتوو، ٨٬٠٠٠ کەس تووشی مەترسی بوون. لە ٤٬٥٠٠ کەس کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبووە، ١٬٥٠٠ کەس بەستەری کران کە ٦٠٠ کەسیان بۆ تاران بردران. ٣٬٠٠٠ کەسی دیکە بە سەرپێیی درمان کران، کە زۆر یەکیان دواتر شاریان بەرەو گوندەکان بەجێھێشت و بە بەکارھێنانی دەرمانە خۆماڵییەکان ھەوڵی چاککردنەوەی خۆیان دا. سەرئەنجام دواتر ١٣٠ کەس گیانیان بەخت کرد. ئێستاش لەو شارەدا بەھۆی کیمیابارانەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشی نەخۆشییە کیمیایییەکان بوون و کێشەی خزمەتگوزاریی پزیشکییان ھەیە. لەناو ئەو ٤٬٥٠٠ نەخۆشەی کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبوو، ھەندێکیش لە ڕزگارکەران بوونیان ھەبوو.

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
شوێنی کیمیابارانکراوی شاری سەردەشت لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
وێنەی چەند بەرکەوتووی کیمیایی لە شاری سەردەشت
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
چەند بەرکەوتووی کیمیایی لە سەردەشت
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
شوێنی ڕاگرتنی بەرکەوتووانی کیمیاباران لە سەردەشت
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
بنەماڵەیەکی بەرکەوتووی کیمیایی لە سەردەشت

دادگای گشتیی تاران لە نیسانی ٢٠٠٤دا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە پشتگیریکردن لە حکوومەتی سەددام حوسێن، بەرپرسی ئەو ھێرشە ناساند. لە ئەنجامی دادگاکەدا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پێدانی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە قوربانییەکان سزا درا. پاش ئەم ڕووداوە، ئێران شاری سەردەشتی بە «یەکەمین شاری بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە جیھان» ناساند. ھەروەھا ھەندێک لایەنی تر ئەو کارەساتەیان وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناساندووە.

لەو جێیەوە کە سەردەشت ئامانجێکی سەربازی ھەژمار نەدەکرا، خەڵکی شارەکەش بۆ ھێرشەکە ئامادە نەبوون. خەڵکی شارەکە بە ژیان لە سنوور و بەرەی شەڕ، لەگەڵ بۆردوومانەکانی عێراق ڕاھاتبوون. بەو جۆرە خەڵک دواتر بە پزیشکەکانیان ڕادەگەیاند کە نەیاندەزانی ئەوە بۆردوومانێکی کیمیایییە. بەھۆی وەشانی با، تەنانەت نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانیش ئاڵوودە بوون و ئەو ژمارە کەمە لە پزیشکان و پەرستارانەی لەوێ کاریان دەکرد، ناچار بوون کە شارەکە بەجێبھێڵن. دوو حەمامی گشتی بۆ دەرمانی قوربانییەکان بەکاردەھێنران و یاریگایەکی بچووک کرایە ناوەندێکی پزیشکیی ١٥٠ تەختی. لە چەند سەعاتی یەکەمدا نزیکی ٣٠ کەس کە زۆربەیان منداڵانی کەمتەمەن و بەساڵاچووان بوون، بەھۆی کێشەکانی توندیی ھەناسەیی گیانیان بەخت کرد.

ھەتا ساڵی ٢٠٠٧، سەرجەم ١٣٠ کەس (١٠٩ خەڵکی مەدەنی، ٢١ چەکدار و ھتد) لە کیمیابارانی سەردەشت لە حوزەیرانی ١٩٨٧ گیانیان لە دەستدا. بیست کەس لە چەند سەعاتی یەکەم، دە کەس لە کاتی بردن بۆ شارەکانی دیکە و نزیکی ١٠٠ کەسی تر لە نەخۆشخانەکانی ئێران و ئەورووپا لە درێژەی مانگێک دواتر گیانیان بەخت کرد. لە نێوان ئەو خەڵکە مەدەنییەی کە گیانیان بەخت کرد، ٣٩ کەس تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بوو، کە ١١ کەسیان ژێر ٥ ساڵ بوون. ھەروەھا سی و چوار ژن و کچ گیانیان لە دەستدا.

خەردەل وەکوو ھۆکارێک لێکنادرێتەوە کە ببێتە ھۆی مردن، بەڵکوو ھۆکارێکی لاوازکردنە و تەنیا ٣٪ بۆ ٥٪ دەبێتە ھۆی مردن. زۆر یەک لەو ٩٥٪ی لە کیمیابارانی سەردەشت زیندوو مانەوە، لە درێژەی چەند ساڵی دواتر بە توندی تووشی کێشە و نەخۆشی جۆراوجۆر، وەکوو کێشەکانی توندی ھەناسەیی، ئازارەکانی چاو، کێشەکانی پێست و ھەروەھا ھەندێک کێشە لە سیستەمی بەرگریی لەشی خۆیان بوون. ئەو کێشانە ھەتا ئێستاش بۆ بەرکەوتووانی ھێرشە کیمیایییەکە بەردەوامە.

ھەتا ئاخرین جار ژمارەی بریندارانی تۆمارکراو تەنیا ١،٥٠٠ کەس بووە، لە کاتێکدا ١٣،٠٠٠ کەس پێیان وایە بەرکەوتووی کیمیابارانن. ھەروەھا ھەندێک ڕاپۆرت باس لە گەندەڵی لە تۆمارکردنی بریندارانی نوێ دەکەن. لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ھەموو ساڵێک لە ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشتدا ئەو کارەساتە سەرکۆنە دەکات و وڵاتانی ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەڵمانیا بە بەرپرسیاری ئەو ھێرشە دەزانێت، بەڵام زۆر سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە حکوومەت پرۆپاگەندە دەکات و لە ئاکامدا ھیچ کردەوەیەکی پێویست بۆ بەرکەوتووانی کیمیابارانەکە ناکات.

ھەروەھا چەندین فیلم لەبارەی کیمیابارانی سەردەشتدا ساز کراون کە ناسراوترینیان فیلمی دارگوێزە کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاو کراوەتە و بەپێی چیرۆکی پیاوێک بەناوی مام قادر ساز کراوە کە بێجگە لەخۆی تەواوی خێزانەکەی بەھۆی کیمیابارانەوە دەکوژرێن.

سەردەمی دوای شەڕ

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
وێنەی چوار کوژراوی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری لە دووپەزەی سەردەشت لە ساڵی ٢٠٢٠

سەردەشت لە سەدەی ٢١دا چەندین ڕووداو و نائارامی بەخۆیەوە بینیوە. ئەو شارە بووەتە شوێنێک بۆ تێکھەڵچوون و پێکدادان لە نێوان چەکدارە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان و چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە لەو چەندین ساڵانەدا چەندین تێکھەڵچوون لە سنووری سەردەشتدا ڕوویداوە. لە ساڵی ٢٠٠٦، لە نێوان چەکدارانی ئێران و پژاک لە سەردەشت تێکھەڵچوونێک ڕوویدا، کە بەوتەی میدیا ئێرانییەکان لە چەکدارانی پژاک لانیکەم ٣٠ کەس کوژران و ٤٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەو ھۆیەوە پژاک ئاگربەستی یەکلایەنەی ڕاگەیاند کە لەلایەن سپای پاسدارانەوە ڕەت کرایەوە. بەرزایییەکانی جاسووسان لە نزیکی سنووری سەردەشت بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر دەستی پژاکدا بوو، کە لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١١دا، ھێزەکانی سابیرین کە سەر بە ھێزی وشکانیی سپای پاسدارانن، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ گرتنەوەی دەست پێکرد کە بەھۆیەوە ١٣ چەکداریان لێ کوژران.

لە سەردەشت ھەندێک کەس بەھۆی نەبوونی کاری گونجاو و ھەژاری، ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن و ساڵانە سەدان کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت گیانیان لەدەست دەدەن، بریندار دەبەن یان تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبن کە بریتین لە تەقەکردن لەلایەن ھێزەکانی ئێران، بەربوونەوە لە بەرزایییەکان، کەوتنە ژێر ڕنوو، ڕەقبوون لە سەرمادا و چەندین ڕووداوی تر.

ھەروەھا یەکێک لە کێشەکانی دیکەی سەردەشت، بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان بەتایبەتی شیشەیە کە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە. ھەندێک لە ڕاپۆرتەکان، سپای پاسداران تۆمەتبار دەکەن کە لە بازرگانیی ماددە ھۆشبەکارندا ڕۆڵی ھەیە و لەو ڕێگایەوە پارە بەدەست دەھێنێت. بەڵام میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی ئێران، بەگشتی ھەر جۆرە بەشداریکردنی سپایان لەو بازرگانییەدا ڕەت کردووەتەوە و ھەمیشە ڕایانگەیاندووە کە ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووبەڕووی قاچاخی ماددە ھۆشبەرەکان دەبنەوە. ئەو بازرگانییە لە سەردەشت و دەوروبەر بووەتە ھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەو شارە بەتایبەتی لاوان، تووشی بەکارھێنانی جۆرە جیاوازەکانی ماددە ھۆشبەرەکان ببن.

لە ٩ی ئایاری ٢٠١٥، خەڵکی سەردەشت لە دوای ڕووداوی ھۆتێلی تارای مەھاباد کە بوو ھۆی خۆکوژیی فەریناز خوسرەوانی، لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی مەھاباد و ناڕەزایی لە بەرامبەر ئەو کارەساتەی ڕوویداوە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد، کە دواتر ھێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و زیاتر لە ٣٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

لە شەوی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتایییەکانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان، سەردەشت یەکێک لەو شارانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە خەڵکەکەی بە مەبەستی پشتگیریکردن و خۆشحاڵی دەڕبرینی خۆیان لە سەرکەوتنی ئەنجامەکان ھاتنە شەقامەکان و دواتر ھێزە ئەمنییەکان ھەندێک لە کەسانی بەشداریان دەستبەسەر کرد. ھەروەھا لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧، دوو فڕۆکەی ئێرانی بە مەبەستی دژایەتیی ڕێفراندۆم و ترساندنی خەڵک، بەسەر ھێڵی سنووریی نێوان ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا فڕیبوون کە ئاسمانی سەردەشتیشی دەگرتەوە.

لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨، سەردەشت یەکێک لە شارەکانی بەشداری مانگرتنی گشتیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە دوکانداران و کاسبکارانی ئەو شارە شوێنی کاسبییەکان داخست. ھەر وەک شارەکانی دیکە ھێزە ئەمنییەکان لە دوکاندارانی ئەو شارە بە شێوەی جۆراوجۆر ھەڕەشەیان کرد و ھەندێکیان دەستبەسەر کردن.

خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢

لە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کۆمەڵێک لە گەنجانی شاری سەردەشت لە ناڕەزاییی بەرامبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی و لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە تووشی پێکدادان و تێکھەڵچوون بوون. لەو خۆپیشاندانەدا خەڵک بە بەرد ھێرشیان کردە سەر ھێزە دژەشۆڕشەکان و لە بەرامبەریشدا ھێزەکان بە بەکارھێنانی چەک، تەقەی ھەوایی، باتۆم و گازی فرمێسکڕێژ ھەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیان دا. ھەروەھا ھەندێک لە ھێزەکان لە سەربانە بەرزەکانی دەوروبەر تەقەیان لە خەڵک کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و ھێزەکانی دژەشۆڕش بریندار بوون. خۆپیشاندەرانی سەردەشتی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، «مردن بۆ دیکتاتۆر» و ھەندێک دروشمی دیکەیان بەکارھێنا.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکان و مانگرتنە سەرتاسەرییەکان، بەپێی باگھێشتەکان لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەکانی دیکە، کاسبکاران و دوکاندارانی سەردەشت لە زۆربەی ڕۆژان دەستیان بە مانگرتن کرد، لەوانەش بانگھێشتی ١٩ی ئەیلوول بەمەبەستی سەرکۆنەی کوشتنی ژینا ئەمینی و ١ی تشرینی یەکەم بەمەبەستی دژایەتیکردنی ھێرشەکانی سپای پاسداران بۆ سەر حیزبە کوردییەکان. ھەروەھا لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لە گوندی بێورانی خوارێ کاسبکارێک بەناوی ھێمن حەمزە لەلایەن ھێزەکانی حکوومەتەوە دەکوژرێت، بەھۆیەوە ڕۆژی دواتر بەرامبەر لەگەڵ ١٢ی تشرینی دووەم، بەشێک لە خەڵک خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و تەواوی ڕۆژەکە کاسبکاران و دوکارندارانی سەردەشت بە داخستنی دوکانەکانیان مانیان گرت.

لە ڕۆژی ٦٥ەمی خۆپیشاندانەکان بەرامبەر بە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی مەھاباد و دژایەتیی سەرکوتەکانی ئەو شارە، چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان لە کۆمەڵێک شەقام و کۆڵانی شار بەڕێوەبرد، ڕێگاکانیان داخست و لە مزگەوتەکان دروشمی شۆڕشگێڕییان بڵاوکردەوە.

جوگرافیا

سەردەشت لە تەنیشت کێوی گردەسوور و لەسەر زنجیرەچیاکانی زاگرۆس ھەڵکەوتووە. کێوەکانی قەندیل لە باکووری ڕۆژاوای ئەم شارەن. سەردەشت لە باکوور لەگەڵ نەڵاس، میراوە و پیرانشار، لە باکووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ مەھاباد، لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ ڕەبەت و بۆکان، لە باشووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ بانە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ قەڵادزێ و پارێزگای سلێمانی ھاوسنوورە. ھەروەھا سەردەشت ١٠٠ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە. ھەرێمی کوێستانی سەردەشت بە گەورەیی ١٦٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە دەبێت.

ھەندێک لە کێوە بەرزەکانی سەردەشت لەخوارەوە نووسراون:

  • بوڵفەت
  • ھەوینە ماڵ (لە باشووری گوندی قەڵاتەڕەشێ)
  • زەردکە (لە ناوچەی ئالان)
  • سەری گۆم (لە پشتەوەی شاری میراوە)
  • تەرخان
  • ئیبراھیم جەلال
  • کێوی نستان
  • لەندی شێخان
  • داشان قەڵا
  • کاسە بەردین
  • حاجی ئیبراھیم
  • بەردە سپیان

ھەرێم

سەردەشت بەپێی ھەرێمی جوگرافی، لە ھەرێمی سارد و کوێستانیدا ھەڵکەوتووە و بە بەرزایی ١٤٨٠ مەتر (٤٬٨٦٠ پێ)، ھەتا ڕادەیەک کەشوھەوایەکی ساردی لە درێژەی ساڵدا ھەیە. سەردەشت یەکێک لە شارە پڕبارینەکانی پارێزگای ورمێیە و زۆر جاران زیاترین ئاستی بارینی لە ئاستی پارێزگا و تەنانەت لە وڵاتدا بەدەستھێناوە. بارستەکانی ھەوا لەلای ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاواوە، ئەو شارە ھەر وەک ناوچەکانی تری پارێزگا دەگرێتەوە. ھەرچەندە سەردەشت بەگشتی خاوەنی کەشوھەوایەکی فێنک و بارانی لە درێژەی ساڵدایە، بەڵام ھەندێک جاران بەتایبەت لە ھاویناندا کەشوھەوای گەرمی تێدا تۆمار کراوە.

کەش و ھەوای سەردەشت لە مانگەکانی ساڵدا بەم شێوەیە:

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «سەردەشت»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
بەرزترین پلەی تۆمارکراو ١٦
(٦١)
١٣٫٨
(٥٧)
٢١٫١
(٧٠)
٢٧٫٢
(٨١)
٣٢٫٠
(٩٠)
٣٥٫٢
(٩٥)
٣٩٫٦
(١٠٣)
٣٨٫٢
(١٠١)
٣٤٫٤
(٩٤)
٢٩٫٦
(٨٥)
٢٠٫٠
(٦٨)
١٨٫٠
(٦٤)
٣٩٫٦
(١٠٣)
نێونجی بەرزترین پلە ١٫٢
(٣٤)
٢٫٣
(٣٦)
٧٫٦
(٤٦)
١٤٫٨
(٥٩)
٢٠٫٥
(٦٩)
٢٧٫٠
(٨١)
٣١٫٢
(٨٨)
٣١٫٠
(٨٨)
٢٦٫٦
(٨٠)
١٩٫٤
(٦٧)
١٠٫٤
(٥١)
٤٫٨
(٤١)
١٦٫٤٠
(٦٢)
نێونجی کەمترین پلە −٣٫٥
(٢٦)
−٣٫١
(٢٦)
١٫٣
(٣٤)
٧٫١
(٤٥)
١١٫٨
(٥٣)
١٧٫٤
(٦٣)
٢١٫٢
(٧٠)
٢٠٫٨
(٦٩)
١٧٫١
(٦٣)
١١٫٥
(٥٣)
٤٫٣
(٤٠)
٠٫٥− ٨٫٧٨
(٤٨)
کەمترین پلەی تۆمارکراو ٢٥− ١٩٫٦− ١٦٫٦− ٢٫٤− ١٫٨− ٧٫٨
(٤٦)
١٣٫٠
(٥٥)
١١٫٤
(٥٣)
٥٫٨
(٤٢)
٢٫٦
(٣٧)
٩٫٢− ١٢٫٨− ٢٫٦
(٣٧)
نێونجی بارین میلیمەتر ١٣٤٫٦
(٥٫٣)
١٠٨٫٣
(٤٫٢٦)
١٢٨٫٢
(٥٫٠٥)
١٢٤٫٣
(٤٫٨٩)
٥٠٫٧
(٢)
٤٫٨
(٠٫١٩)
١٫٨
(٠٫٠٧)
١٫١
(٠٫٠٤)
٢٫٨
(٠٫١١)
٤١٫٤
(١٫٦٣)
١١٨٫٥
(٤٫٦٧)
١٤٩٫٥
(٥٫٨٩)
٨٦٦
(٣٤٫١)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین (≥ ١.٠ میلیمەتر) ١١٫٣ ٩٫٩ ١٠٫٨ ١٠٫١ ٥٫٩ ١٫١ ٠٫٥ ٠٫٤ ٠٫٧ ٤٫٧ ٧٫٨ ١٠٫٢ ٧٣٫٤
نێونجی شێی ڕێژەیی (٪) ٧٣ ٦٨ ٦٢ ٥٤ ٤٤ ٣١ ٣١ ٢٩ ٢٩ ٤٤ ٥٩ ٦٨ ٤٩٫٣
نێونجی مانگانەی سەعاتەکانی ھەتاوی بوون ١٣٣٫٠ ١٣٨٫٤ ١٨٤٫٠ ٢١٩٫٢ ٢٨٨٫٣ ٣٥٢٫٨ ٣٦٧٫٧ ٣٥٧٫٥ ٣١٢٫٠ ٢٤٨٫٠ ١٨٠٫٧ ١٢٩٫٨ ٢٬٩١١٫٤
سەرچاوە: ئاماری وێستگەکانی سینۆپتیک

دانیشتووان

ژاک دێ مۆرگان، شوێنەوارناس و زەویناسی فەڕەنسی لە ساڵی ١٩٠٧ لە گەشتێکدا بۆ شاری سەردەشت، ئەو شارەی بە دانیشتووانی ١٬٥٠٠ کەسی ناساندووە. لە یەکەمین سەرژمێری لە ساڵی ١٩٥٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە ٢٬٦٤٥ کەس بووە و لە ساڵی ١٩٧٦دا، ژمارەی دانیشتووانی گەیشتە ١٠٬٢٠٧ کەس کە لەچاو جاری پێشدا ٨٩٫٥ لە سەد زیادی کردبوو. بەپێی سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا، بە چوونە سەری ٨١٫١ لە سەدی ژمارەی دانیشتووانی گەیشتە ٤٢٬١٦٧ کەس لە ١٠٬٤٩١ خێزاندا.

ئاماری دانیشتووان
ڕیز ژمارەی دانیشتووانی شار ژمارەی خێزانەکانی شار ژمارەی دانیشتووانی شارستان ژمارەی خێزانەکانی شارستان ساڵ
١ ١٬٥٠٠ ١٩٠٧
٢ ٢٬٦٤٥ ١٩٥٦
٣ ١٠٬٢٠٧ ١٩٧٦
٤ ١٧٬٨٧٧ ٣٬١٩٠ ٧٥٬٠٨٦ ١٢٬٢٥٠ ١٩٨٦
٥ ٣٧٬١١٥ ٨٬٢٢٤ ١٠٤٬١٤٦ ٢٠٬٤١٤ ٢٠٠٦
٦ ٤٢٬١٦٧ ١٠٬٤٩١ ١١١٬٥٩٠ ٢٦٬٥٤٦ ٢٠١١
٧ ٤٦٬٤١٢ ١٢٬٥٥١ ١١٨٬٨٤٩ ٣١٬٠٤٩ ٢٠١٦

بەپێی ئاماری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦دا، شاری سەردەشت ٣٧٬١١٥ کەس دانیشتووی ھەبووە، بەڵام بە سەرجەم شارۆچکە و گوندەکانەوە دەگەیشتە ١٠٤٬١٤٦ کەس. لە نوێترین سەرژمێری لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی شاری سەردەشت بەرامبەر لەگەڵ ٤٦٬٤١٢ کەس لە ١٢٬٥٥١ خێزاندا بووە.

ھەرەمی دانیشتووانی سەردەشت لە ساڵی ٢٠١٦
پیاوانتەمەنژنان
٩٦٩ +٦٥ ١٬١٨٦
٥٦٤ ٦٠-٦٤ ٥٧٠
٦٨٩ ٥٥-٥٩ ٧٤٢
٩٧٥ ٥٠-٥٤ ٩٤٩
١٬٤٣٣ ٤٥-٤٩ ١٬٢٨٨
١٬٣٥٤ ٤٠-٤٤ ١٬٣١٩
٢٬٠٧٢ ٣٥-٣٩ ١٬٩٦٨
٢٬٤٢٥ ٣٠-٣٤ ٢٬٢٥١
٢٬٧٠٧ ٢٥-٢٩ ٢٬٧٠٠
٢٬٠٨٠ ٢٠-٢٤ ٢٬١٥٦
١٬٦٩١ ١٥-١٩ ١٬٧١٤
١٬٨٦٠ ١٠-١٤ ١٬٧٤٩
٢٬١٥٢ ٥-٩ ٢٬٠١٢
٢٬٥٤٦ ٠-٤ ٢٬٢٩١

مرۆڤناسی

زمان

دانیشتووانی شاری سەردەشت ھەموویان لە خەڵکی کورد پێکدێن، کە بە زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی و زاری موکریانی دەدوێن. ھەڵبەت خەڵکی سەردەشت بە شێوەزارێکی ھەندێک جیاوازی موکریانی دەدوێن، کە نزیکایەتی لەگەڵ سۆرانیی ھەولێری و سۆرانیی بابانی لە باشووری کوردستاندا ھەیە. ھەروەھا ناوچەکانی ڕانیە و قەڵادزێش بەپێی زمان و فەرھەنگ لە سەردەشت و موکریان نزیکن.

ئایین

خەڵکی ئەم شارە موسڵمانن و لە ئیسلامی سوننە و مەزھەبی شافعی پەیڕەوی دەکەن. ھەر چەند ھەندێک پێیان وایە سەردەشت شوێنی لەدایکبوونی زەردەشتە، بەڵام لە ئێستادا ھیچ کەسی ئەو شارە لە ئایینی زەردەشتی پەیڕەوی ناکات.

ھەروەھا لە مێژوودا کەمینەیەک لە پەیڕەوانی جوویەتی لە سەردەشت ژیانیان بەسەر دەبرد، کە دواتر بوونە موسڵمان و یان لە دوای دامەزراندنی ئیسرائیل کۆچیان کردە ئەو وڵاتە. لە بەھاری ١٩٤٩، کۆمەڵێک لە جوولەکەکانی سەردەشت بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کرد.

ھۆزەکان

زۆربەی ھۆزەکانی ناوچەی سەردەشت لە ھۆزە موکرییەکان پێکدێن، کە بریتین لە: میراودەلی، گەورک، مەنگوڕ، بەریاجی، مڵکاری، مامش، بیگزادە و باپیرئاقایی.

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
پیاوەکانی ھۆزی گەورک و ھەواڵنێرە ئینگلیزییەکان لە سەردەشت و مەھاباد پێش جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵە یەکەمەکانی سەدەی ١٩٠٠

بەربڵاویی ھۆزەکانی سەردەشت بەم جۆرەیە:

  • ھۆزی گەورک: شاری ڕەبەت، دەوروبەری پاراستان، سیسێر، ھەنداوێ، مەکڵاوێ، بریسوێ و دەوروبەری ڕێگای مەھاباد و بۆکان.
  • ھۆزی مەنگوڕ: ناوچەی میراوە، ئاڵوەتان، دۆڵەتوو، دارمەکەون، ئاڵاوان، سۆستان، گەرۆر، نێزێ و دەشتی وەزنێ.
  • ھۆزی بەریاجی و مڵکاری: سەردەشت، نەڵاس، بێوران، قەڵاتەڕەشێ، بێزیلە، بێشاسب، مەلاشێخ و مەزرا.
  • ھۆزی میراودەلی: ئالان، بێژوێ و بێتووش.
  • ھۆزی بیگزادە و باپیرئاقایی: سەردەشت، ئالان و شەڵماش.

ئابووری

بازرگانی و سنوورەکان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
دەروازەی سنووریی کێلێ

سەردەشت سێ دەروازەی چالاکی سنووریی قاسمەڕەش، کێلێ و بێژوێی لە ناوچەی ئالاندا ھەیە. ھەروەھا سەردەشت لە ڕێگای سنووری کێلێوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان پەیوەندی ھەیە کە بڕیار وایە ببێتە سنووری نێونەتەوەیی. سەردەشت بە ڕێگای ئاسفاڵتەوە ١٤ کیلۆمەتر و بە ڕێگای ئاسمانییەوە ٨ کیلۆمەتر لە ھێڵی سنووریی کێلێوە دوورە. بە کردنەوەی سنووری نێونەتەوەییی کێلێ، سەردەشت دەبێتە دەروازەی پەیوەندیی ئێران لە باکووری ڕۆژاوا و بە ھەرێمی کوردستان، تورکیا، سووریا و ھەرێمی دەریای ناوینەوە دەبەسترێتەوە. لە ئەیلوولی ٢٠٢١، سەرۆکی دەروازەی سنووریی کێلێ ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای بەھارەوە ھەناردەکردنی شتومەکەکان لەو سنوورەوە گەیشتووەتە ٧٥ ملیۆن دۆلار و لە چاو ساڵی پێشوو ٢٠٪ بەرز بووەتەوە. بەڕێوەبەری گومرگی سەردەشت لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاند کە لە شەش مانگی بەھار و ھاوینی ئەو ساڵەدا، دەوروبەری ٢٧٤ ھەزار تۆن کەلوپەل بە بەھای زیاتر لە ٩٤ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای دەروازەی سنووریی کێلێ ھەناردە کراوە، کە لە ڕووی نرخەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٨٠٪ی زیاد کردووە. لە چوار مانگی ئەو ساڵەدا، بە بەھای ٥٤ ملیۆن دۆلار کەلوپەل ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کراوە و لە مانگی ئازار ھەتا مانگی ئابی ٢٠٢٣، تەنیا بەھای ٨٧٦ ھەزار دۆلار کەلوپەل لە سنووری کێلێوە ھاوردە کراوە. ئامارەکانی ھەناردەکردن لە سنووری کێلێ ھەتا کۆتاییی ساڵی ١٤٠٢ی ھەتاوی (لە ئازاری ٢٠٢٣ ھەتا شوباتی ٢٠٢٤) گەیشتە ٤١٤ ھەزار تۆن کەلوپەل بە بەھای ١٥٣ ملیۆن دۆلار کە لەچاو ساڵی پێشوو ٦٠٪ زیاتر بوو. ھەروەھا لە ڕێگەی سنووری کێلێوە ١٢٧ ھەزار گەشتیار لە ساڵی ١٤٠٢ی ھەتاوی (٢٠٢٢–٢٠٢٣ی زایینی) ھاتوچۆیان کردووە کە لەچاو ساڵی پێشوو، زیاتر لە ١٠ ھێندە بووە.

ڕێژەی بێکاری و کۆچکردن

خەڵکی سەردەشت بە پیشە جۆراوجۆرەکانەوە سەرقاڵن، بەڵام ئەو شارە بە ٢٣٪ زۆرترین ڕێژەی بێکاری لە ئاستی پارێزگای ورمێدا ھەیە کە داخستنی سنوورەکان بە یەکێک لە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بێکاری لەو شارە دادەنرێت. بەھۆی نەبوونی ھەلی کار و کێشەکانی ئابووری، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سەردەشت ڕوویان کردووەتە کۆڵبەری یان بەرەو دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە، بەجۆرێک کە کۆچکردنی خەڵکی سەردەشت بۆ دەرەوەی وڵات بووەتە یەکێک لە گەورەترین و سەرەکیترین کێشەکانی ئەو شارە. نوێنەری سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمان لە کۆتاییی ساڵی ٢٠٢٣دا، ڕایگەیاند کە کۆچکردنی سەردەشتییەکان بەرەو دەرەوەی وڵات بووەتە «کارەسات» و خەڵکی ئەو شارە لەگەڵ تەواوی خێزانەکەیان و بەکۆمەڵ کۆچ دەکەن. ئەو ھەروەھا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە پێنج مانگی ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە ھەزار کەس لە شارستانی سەردەشت بەرەو ئەورووپا کۆچیان کردووە. بەپێی ھەندێک لە ئامارە نافەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠١٨ ھەتا ٢٠٢٣ لە شارستانی سەردەشت، دەوروبەری ١٤ ھەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە. زۆربەی کۆچبەرە سەردەشتییەکان بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچ دەکەن.

کشتوکاڵ و بەرھەمەکان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
باخێکی ترێ ڕەشە لە سەردەشت

بەرھەمە سروشتییەکانی سەردەشت بریتین لە: ترێ ڕەشە، ھەنگوین، ھەنجیر، گوێز، سماق، سێو. و مێوژ.

سەردەشت ناوەندی بەرھەمھێنانی ترێ ڕەشەیە، نزیک بە ٥ ھەزار و ٥٠٠ ھێکتار باخی ترێ لە شاری سەردەشت بوونیان ھەیە کە بەشێوەی سروشتی ڕواون. ساڵانە ٣٥ ھەزار تۆن ترێ واتا ٩ لەسەدی ترێی پارێزگای ورمێ لەو شارە بەرھەم دەھێندرێت. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢١، پێشبینی کرا کە بەرھەمھێنانی ترێ ڕەشەی ئەو شارە گەیشتووەتە ٥٠ ھەزار تۆن. بەپێی وتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سەردەشت لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٥٠ لەسەدی دانیشتووانی سەردەشت بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ڕیزی بەرھەمھێنەرانی ترێ ڕەشە دان و جۆرەکانی نەمامی ترێ ڕەشەی سەردەشت ڕەوانەی شار و پارێزگاکانی دیکەی ئێران و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش بۆ وێنە فەڕەنسا کراوە. ترێ ڕەشەی سەردەشت جیا لەوەی بەشێوەی خاو بەکار دەھێندرێت، ھاوکات بەرھەمەکانی وەک مێوژ، شیرە، دۆشاو، باسووق، ئاوی ترێ، دروستکردنی ڕۆن لە ناوکەکەی و ھەروەھا بۆ بەرھەمی دیکەش بەکار دێت. سەرۆکی جیھادی کشتوکاڵیی سەردەشت لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٣دا ڕایگەیاند کە لەو شارە ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠ تۆن سماق بەرھەم دەھێنرێت و لە ئاستی پارێزگای ورمێدا پلەی یەکەمی پێیە، کە زیاتر لە ٩٠٪ی ئەو بەرھەمانە بۆ پارێزگاکانی تری ئێران ھەناردە دەکرێن.

گەشتیاری

بەھۆی ژینگە و سروشتی سەردەشت، ئەو شارە لەگەڵ دەوروبەری بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و زۆر جاران وەکوو «بەھەشتی کوردستان» ناوی لێدەبەن. بەپێی لێدوانی فەرمانداری پێشووی سەردەشت، لە دەستپێکی بەھاری ٢٠١٩ ھەتا سەرەتای ھاوینی ھەمان ساڵ، دەوروبەری ١٧٠،٠٠٠ گەشتیار ھاتوونەتە سەردەشت کە ئەو ڕێژەیە لە چاو ساڵی پێشوو دوو ھێندە بووە و زۆربەی گەشتیارانیش خەڵکی ھەرێمی کوردستان و شوێنە جۆراوجۆرەکانی ئێران بوون. ھەروەھا بەپێی وتەی سەرۆکی ڕێکخراوەی میراتی فەرھەنگی، گەشتیاری و کەلوپەلە دەستییەکانی سەردەشت، لە نەورۆزی ٢٠٢٢دا، سەردەشت میوانداری لە ١٢،٧٥٠ گەشتیار کردووە کە ٣،٠٤٥ کەسیان بۆ ماوەیەک لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی شارستان گیرسانەوە. بەوتەی فەرمانداری ئەوکاتی سەردەشت لە نەورۆزی ٢٠٢٣، بە دوو ھێندەبوونی ئاماری گەشتەکان بۆ سەردەشت لەچاو نەورۆزی ساڵی پێشوو، سەرجەم زیاتر لە ٧٠ ھەزار کەس سەردانی شارستانی سەردەشتیان کردووە کە ٥،٥٠٠ کەسیان لە ناوەندە نێشتەجێبووەکان گیرسانەوە و لەچاو نەورۆزی پێشوو ٢٠٪ زۆرتر بووە. لە ساڵی ١٤٠٢ی ھەتاوی (٢٠٢٣–٢٠٢٤ی زایینی)، سەرجەم ١٢٧ ھەزار گەشتیار لە ڕێگەی سنووری کێلێەوە ھاتوچۆیان کردووە کە بەشێکی بەرچاوی ئەو کەسانە بوون کە لە باشووری کوردستانەوە سەردانی سەردەشتیان کردووە. ئەو ئامارە لەچاو ساڵی پێشوو زیاتر لە دە ھێندە بووە.

تاڤگەی شەڵماش

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
دیمەنێکی تاڤگەی شەڵماش

تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێیە کە لە شارستانی سەردەشت ھەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشتە و یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت. ئەم تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێکھاتووە، ئێستا وەکوو ھاوینەھەوار و سەیرانگەی لێھاتووە کە لە وەرزی گەرمادا ھەزران کەس ڕووی تێدەکەن. سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان نزیکی ڕێگای سەرەکییە، بەڵام دووانی تر مەودایەکی زۆرتریان ھەیە و دەبێت بۆ بینینیان بەرەو خوارەوە بەڕێکەوت. ڕێگای سەردەشت ھەتا تاڤگەی جوان و سەرنجڕاکێشی شەڵماش، ڕێگایەکی جوان و پڕ لە سەوزایی و دارستانە. ئەو ڕیگایە قیر کراوە و لە شاری سەردەشت بە ئۆتۆمۆبیلەوە ١٥ کیلۆمەتر دوورە کە دەکاتە ٢٠ خولەک. لە ساڵی ٢٠١٨دا، تاڤگەی شەڵماش خرایە ناو ڕیزی ئاسەوارە سروشتییەکانی ئێران و وەکوو ٥ەمین ئاسەواری نیشتمانیی پارێزگای ورمێ تۆمارکرا. ساڵانە گەشتیارانێکی زۆر لە کوردستان، ئێران و تەنانەت جیھانیش ڕوو لەو تاڤگەیە دەکەن.

تاڤگەی ڕەزگە

تاڤگەی ڕەزگە لە ناوچەی ئالان لە ١٣ کیلۆمەتری باشووری شاری سەردەشت و لە قەراخ شەقامی نێوان سەردەشت و ڕەزگە ھەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە لە بەرزایی ١١٥٠ کیلۆمەتری لە ئاستی دەریا ھەڵکەوتووە و بە جۆری دوو پلیکانی لە سەرەوەی تەختەبەردە بەرزەکان دێتە خوار. لە باکووری تاڤگەی ڕەزگە و لە نزیک گوندی شەڵماش، تاڤگەی شەڵماش جێی گرتووە. تاڤگەکە زیاتر لە ١٥ مەتر بەرزە و لە وەرزی بەھاردا لە پڕئاوترین بارودۆخی خۆی دایە، بەڵام بەھۆی ساردی ھەوا باشترین کات بۆ سەردانی، کۆتایییەکانی بەھار ھەتا ناوەندەکانی پاییزە.

چۆمی کەڵوێ

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
دیمەنێکی چۆمی کەڵوێ لە ناوچەی گۆمەشین
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
بەنداوی سەردەشت

چۆمی کەڵوێ بەشێک لە زێی بچووکە بە درێژیی ٤٠٠ ھەتا ٤٤٠ کیلۆمەتر، کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باشووری کوردستان دەڕوات و دواتر دەڕژێتە ناو بەنداوی دووکان و لەوێشەوە لەگەڵ ڕووباری دیجلە و کەنداوی فارس تێکەڵ دەبێتەوە. بەشێک لە سەرچاوەی ئاویی چۆمی کەڵوێ لە کێوەکانی باکووری ڕۆژاوای پیرانشار دابین دەبێت و لە چەندین سەرچاوەوە وەکوو لاوێن و بادین کە دەڕژێنە ناو تەنگەی گڕژاڵ، ئاو وەردەگرێت و بەرەو دەشتی کەڵوێ لە نزیکی سەردەشت درێژەی دەبێت، ھەروەھا دواتر ئاوی ھەندێک سەرچاوەی دیکە وەکوو شەڵماش و ڕەزگە دەڕژێنە ناو ڕووبارەکە و دوای پێکھێنانی بەشێک لە ھێڵی سنووری ئێران و عێراق لە ناوچەی ئالاندا، دەچێتە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ ئاوی بەنداوی دووکان تێکەڵ دەبێتەوە. ھەروەوھا بەنداوی سەردەشت لەسەر ئەم ڕووبارە ساز کراوە. ئەو ڕووبار و بەنداوە بەھۆی ژینگە و سرووشتی دەوروبەرەوە بووەتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی شارستانی سەردەشت و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران سەردانی دەکەن. ھەرچەندە ئێستاش جێگای پەرەسەندنی زیاتری گەشتیاری و کشتوکاڵی ھەیە. ھەتا ئێستا لە دەریاچەی بەنداوی سەردەشتدا تەرمی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانێک دۆزراوەتەوە کە بەمەبەستی مەلەکردن، خۆکوژی و ھەندێک ھۆکاری تر تێیدا خنکاون و ھەروەھا بووەتە شوێنێک بۆ شاردنەوە و نوقمکردنی تەرمی ئەو کەسانەی کە کوژراون.

کانیاوی گڕاوان

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
کانیاوی گڕاوان
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
کانیاوی گڕاوان لە زستاندا

کانیاوی گڕاوان سەرچاوەیەکی ئاوی لە ناوچەی ڕەبەت لە شارستانی سەردەشتە کە بەھۆی تایبەتمەندیی دەرمانی و سروشتی سەرسەوزی دەوروبەری ناوبانگی ھەیە. گڕاوان لە دەشتێکی یەکدەست سەوز و سەرنجڕاکێش لە نزیک گوندی کانی گوێز لە مەودای دوو کیلۆمەتریی شاری ڕەبەت و لە دوازدە کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە کە خاوەن ئاوی کانیاوییە. ڕووباری زێی بچووک لە تەنیشت ئەو کانیاوە تێدەپەڕێت کە لە وەرزی بەھاردا یەکێک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەیە. ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو ڕووباری کەڵوێ کە بەشێک لە زێی بچووک دێتە ھەژمار. ھەروەھا گڕاوان کانیاوێکە ئاوەکەی کانزانییە و ھەڵگری خوێیە. ئەو کانیاوە ١٢٠٦ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا. ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی ئێران، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەروەھا باشووری کوردستان سەردانی ئەو کانیاوە دەکەن.

حەمامی کۆن

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
سەرەوەی حەمامی کۆنی سەردەشت

حەمامی کۆن یان حەمامی بێستوون حەمامێکی مێژوویی لە سەردەشتە کە لە نزیکی پارکی شار لە ناوەندی ئەو شارەدا ھەڵکەوتووە. عەزیزخان موکری لە سەردەمی قاجاڕەکاندا فەرمانی سازکردنی ئەو حەمامەی دەرکرد. حەمامی کۆن لە ٢٠ی تەممووزی ١٩٨٨، وەکوو یەکێک لە ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران بە ژمارەی تۆمارکردنی ٢٠٦٠ ناسێندرا. ئەو حەمامە وەک شوێنێکی گەشتیاریی سەردەشت دادەنرێت و بڕیار وایە بکرێتە مۆزەخانەی مرۆڤناسی.

شوێنەکان

مزگەوتەکان

سەردەشت خاوەنی زیاتر لە ٢٠ مزگەوتە کە بێجگە لە یەکیان، ھەموو مزگەوتی سوننەکانن. سەرۆکی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازیی سەردەشت لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩دا ڕایگەیاند کە ئەو شارە دوو ھێندە زیاتر لەچاو ئاستی شارەکانی دیکەی ئێران خاوەنی مزگەوتە.

مزگەوتەکانی شاری سەردەشت بریتین لە:

  • مزگەوتی سوور (جامیعە)
  • مزگەوتی نوور
  • مزگەوتی حاجی ڕەسووڵ
  • مزگەوتی خانەقا
  • مزگەوتی چواریاری نەبی
  • مزگەوتی حەزرەتی ئیبراھیم خەلیل
  • مزگەوتی میعراج
  • مزگەوتی شێوەبرایم
  • مزگەوتی دارولسەلام
  • مزگەوتی حەزرەتی مەلاسەیدڕەزا
  • مزگەوتی قیبلە
  • مزگەوتی حەزرەتی عەلی
  • مزگەوتی سەرچاوێ
  • مزگەوتی سەڵاحەددینی ئەییووبی
  • مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵئەڵڵا
  • مزگەوتی حەزرەتی عوسمان
  • مزگەوتی بیلالی حەبەشی
  • مزگەوتی حەزرەتی عائیشە
  • مزگەوتی ئیمام شافعی
  • مزگەوتی کانی خان
  • مزگەوتی شێخ مەولانا
  • مزگەوتی ھەنگی مەرزیی سەردەشت

ھۆتێلەکان

  • ھۆتێلی مروارید
  • ھۆتێلی واحیدی

زانستگاکان

  • زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی سەردەشت
  • زانستگای پەیامی نووری سەردەشت

گۆڕستانەکان

  • گۆڕستانی گردەسوور
  • گۆڕستانی مەلاپیرە

ئاسایش

فەرماندەی جێبەجێکردنی یاسای پارێزگای ورمێ لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا ڕایگەیاند کە بەھۆی کەمبوونەوەی ١٣٪ی دزی و زۆربوونی ١٨٪ی دۆزینەوە و دەستبەسەرکردنی دزەکان لە سەردەشت، ئەو شارە لە ئەو بوارانەوە لە ڕیزبەندی پارێزگادا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.

ڕێگاکان

شاری سەردەشت لەگەڵ شارەکانی بۆکان، ورمێ، مەھاباد، بانە و پیرانشار ڕیگای ھەیە. ھەروەھا شاری سەردەشت لە ڕێگای قەڵادزێوە لەگەڵ شارەکانی باشووری کوردستان پەیوەندیی ھەیە.

ڕێگاکانی شاری سەردەشت لەگەڵ ھەندێک لە شارەکانی کوردستان و ئێران بریتین لە:

شار وڵات/ھەرێم ڕێگا (کیلۆمەتر)
ورمێ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٢٢٥
سێرۆ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٢٤٠
بۆکان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٤٥
ڕەبەت سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٥
ماکۆ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٤٤٠
مەھاباد سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٢٠
شنۆ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٤٠
پیرانشار سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٨٥
نەغەدە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٢٥
بانە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦٧
سەقز سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٢٥
بیجاڕ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٢٦٥
سنە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٣١٦
کرماشان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٤٥٠
ئیلام سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦٠٨
تەورێز سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٣٤٠
زەنگان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٤٢٨
ھەمەدان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٤٤٣
ئەردەوێڵ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٥٤٧
قەزوین سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٥٥١
ئەراک سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦١٢
ڕەشت سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦١٨
خوڕەماوە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦٢٠
کەرەج سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦٥٣
تاران سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٦٩٢
قوم سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٧٠٦
شەھری کورد سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٩٠٨
ئەھواز سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٩٣٥
ئەسفەھان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٩٣٧
سمنان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٩٤٠
ساری سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٩٨٠
گورگان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١١٣٤
یەزد سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١١٨٥
یاسووج سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٢٤٦
بووشێھر سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٤٠٠
شیراز سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٤٢٠
بوژنۆرد سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٤٤٥
کرمان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٥٥٠
مەشھەد سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٦١٢
بیرجەند سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٧٠٠
بەندەر عەباس سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ١٨٤٠
زاھیدان سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئێران ٢٠٥٥
قەڵادزێ سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٣٥
ڕانیە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٦٥
سەنگەسەر سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٥٠
ژاراوە سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٤٥
ھەولێر سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ١٨٩
دھۆک سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٣٠٥
سلێمانی سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ١٧٧
کەرکووک سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٢١٨
حاجی ئۆمەران سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەرێمی کوردستان ٩٤

تێرمیناڵی سەردەشت ھەموو ڕۆژێک لەگەڵ شارەکانی بۆکان، سەقز، بانە، ورمێ، مەھاباد، نەغەدە، پیرانشار، شنۆ، تەورێز و تاران ھاتوچۆی ھەیە.

کەسانی ناودار

ژمارەیەک لە کەسانی بەناوبانگی سەردەشت لە خوارەوە نووسراون:

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
عەزیزخان موکری

گەڕەکەکان

گەڕەکانی شاری سەردەشت بریتین لە:

  • کانی مەڕێ
  • بەردەقووچێ
  • دۆڵتانچک
  • بەری کەریزەی
  • ئاشان
  • ژێروو
  • بیمارستان
  • پادگان
  • سەرچاوێ
  • حەسارێ
  • داربەڕوو
  • سەر قەبران
  • گردەسوور
  • کوورپە
  • سابڵاغیان
  • نێزەڕۆ
  • مزگەوتی حاجی ڕەسووڵ شێخانی
  • تێرمیناڵ
  • مزگەوتی سوور
  • بەری کەوەنەی
  • خانەی فەقیران
  • شیرکەتی نەوت
  • سەر سەدێ
  • ئاشی موباشیری
  • کانی ساردێ
  • حەمامی کەوسەر
  • سەر سازمانێ
  • خانی حوسێن کەتیرە
  • شێر و خوورشید
  • فەرمانداری
  • ڕەزی جۆڵای
  • فەتعەلی زادە
  • چاکە چکۆلە
  • کانی خانی
  • کوورەخانەی میرزا وەھاب
  • شەبەکەی دوو
  • تەکیەی مەلامینە
  • جانبازان
  • فەدەک
  • ئازادەگان
  • فەرھەنگیان
  • شێوەبرایمە

پەیوەندیی نێونەتەوەیی

دەستەخوشک

سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ئیپر؛ دەستەخوشکی سەردەشت
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ھیرۆشیما؛ دەستەخوشکی سەردەشت
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا 
ھەڵەبجە؛ دەستەخوشکی سەردەشت

سەردەشت لەگەڵ سێ شاران دەستەخوشکە کە بریتین لە:

ئاڵا شار وڵات ساڵی دەستەخوشکایەتی
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ئیپر بەلجیکا ٢٠٠٥
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھیرۆشیما ژاپۆن ٢٠٠٥
سەردەشت: وشەڕەتناسی, مێژوو, جوگرافیا  ھەڵەبجە کوردستان ٢٠١١

ڕۆژی سێشەممەی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ (بەرامبەر لەگەڵ ٧ی پووشپەڕی ٢٧٠٥) بە بەشداریکردنی کۆمەڵێک ژاپۆنی لە شارەکانی ھیرۆشیما و ناگاساکی، شەقامێک لە شاری سەردەشت بە ناوی شەقامی ھیرۆشیما کرایەوە. دواتر لە شاری ھیرۆشیماش شەقامێک بە ناوی شەقامی سەردەشت کرایەوە. ھەروەھا شەقامێکی دیکە لە سەردەشت بە ناوی شەقامی ھەڵەبجە بوونی ھەیە و لە ھەڵەبجەش قوتابخانە و شەقامێک ناوی سەردەشتی لەسەر داندرا.

لە ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، شەقامێک لە تاران ھەڵکەوتوو لە شاڕێگەی شەھید چەمران و سەرتر لە شەقامی باقرخان، ناوەکەی کرای شەقامی سەردەشت.

پێشانگا

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

سەردەشت وشەڕەتناسیسەردەشت مێژووسەردەشت جوگرافیاسەردەشت ھەرێمسەردەشت دانیشتووانسەردەشت مرۆڤناسیسەردەشت ئابووریسەردەشت گەشتیاریسەردەشت شوێنەکانسەردەشت ئاسایشسەردەشت ڕێگاکانسەردەشت کەسانی ناودارسەردەشت گەڕەکەکانسەردەشت پەیوەندیی نێونەتەوەییسەردەشت پێشانگاسەردەشت ئەمانەش ببینەسەردەشت تێبینییەکانسەردەشت سەرچاوەکانسەردەشت بەستەرە دەرەکییەکانسەردەشت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

🡆 More