شانشینی پەھلەوی کۆتا بنەماڵەی پاشایەتی بوون کە لە ئێران فەرمانڕەوایەتیان دەکرد، ماوەی فەرمانرەوایەتییەکەی لە ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ بوو کە لەداوی قاجارەکان ھاتنە سەر تەخت، تاکوو سەردەمی کۆماری ئیسلامیی فەرمانرەوایەتیان درێژەی کێشا.
کەوتنی فەرمانڕەوایەتییەکەی لەگەڵ شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ دەستی پێکرد کە لەدوای ٢٥٠٠ ساڵ لە فەرمانڕەوایەتیکردنی فارس ڕووخا و کۆماری ئیسلامیی جێی گرتەوە.[ژێدەر پێویستە]
شانشینی پەھلەوی | |
---|---|
دامەزران | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٥ |
ناو بە زمانی فەرمی | کشور شاهنشاهی ایران |
ناسناوی خەڵک | Iranian، Iranien، إيراني |
دامەزرێنەر | ڕەزاشا |
زمانی فەرمی | فارسی |
سروودی نیشتمانی | Imperial Anthem of Iran |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | پەھلەوی ئێران، ئێران |
پایتەخت | تاران |
پۆتانی شوێن | |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتی، تۆتالیتاریزم |
دراو | ڕیاڵی ئێرانی |
گۆڕدراوە لەلایەن | ئێران |
جێگەی دەگرێتەوە | قاجاڕەکان |
کۆتاییھاتن | ١ی نیسانی ١٩٧٩ |
شانشینی پەھلەوی بنەماڵییەکی پاشایەتیی ئێرانین کە لە ڕەگەزی تەبەرین، شانشینەکە بنچینەکەی لە پارێزگای مازەندەرانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.
لە ساڵی ١٩٢٥، ڕەزا خان ژەنەڕاڵی پێشووی قاجاڕ، قاجاڕەکانی دوورخستەوە و خۆی وەک پاشای ئێران ناساند، ناوی پەھلەوی بۆ شانشینەکەی دانا کە لە زمانی پاڵەوییەوە ھاتووە کە زمانی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو.
شانشینی پەھلەوی بە ھۆی کۆمەڵە ڕووداوی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا ڕوویدا ڕووخا و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی جێی گرتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانشینی پەھلەوی تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە شانشینی پەھلەوی تێدایە. |
ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شانشینی پەھلەوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.