ئابوور

ئابوور یا ئابووری (بە ئینگلیزی: Economy) بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یان گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافی.

لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان دەکرێت (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لەلایەن بریکارانی جیاجیاوە دەکرێن. بریکار دەتوانێت تاکەکەس بێت، ڕێکخراوە بێت، کاسبییەکی تایبەت بێت، یا تەنانەت حکوومەت بێت. ئابووری وڵاتان زور جار لە دوو کەرتی گشتی و کەرتی خۆوەندی پێکدێت

ئابوور
ئابوور
لقیsocial system
لێکۆڵینەوە لەلایەنئابوورناسی، economic anthropology، ئابووریناس
ھاشتاگeconomy
Geography of topiceconomic geography

لە ڕابردوو، وا دەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری دەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەک تەکنۆلۆژیا (کە دەتوانێت پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج دەکرێت داشکێنێت) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون.

ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیایی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار دەکات.

وشەڕەتناسی

چەند تێبینییەک لەسەر ڕەگ و ڕیشەی وشەی ئابوور ھەیە. ویکیفەرھەنگ پێی وایە ئابوور لە «عبور»ی عەرەبی کەوتووەتەوە. عەلی نانەوازادە دەڵێت لەوانەیە ئابوور و «ئاپوریشن»ی پاڵەوی بە مانای بەرھەم و داھات ھاوڕیشە بن. ئابۆری=ئا+بۆری a+borî ئابۆری بەواتای کەرستە و پێویستی بووراندن (ی ژیان) دێت.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

بەرخۆریبەرھەمھێنیحکوومەتدابەشکردن (ئابوورناسی)دانوستان (ئابوورناسی)زمانی ئینگلیزیشتومەکڕاژە (ئابوورناسی)ڕێکخراوەکاسبیکەرتی خۆوەندیکەرتی گشتی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆم بۆ دەمگەرمبوونی زەویورمێچیای ئیڤرستنوێژ لە ئیسلامبواری کارەباییگورچیلەمافی مەدەنی و سیاسیوەیبەک مەشینکارڵ مارکسئھ‌رخھ‌میدسلیبرالیزمکتێبڕۆژژمێری ئێرانیتۆپی پێمافی مناڵان٦ (ژمارە)کۆمپیوتەرھیندستانمافەکانی ژنانھەرزەکاریخواردنی خێراپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانزمانی ئینگلیزیمەغۆلکیمیای ئەندامیزمانی جەستەئیسلامفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیزاخۆکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانمافەکانی مرۆڤشیعری نوێی کوردیمەسیحییەتیاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆجەبرعاشقەکان بەپێوە دەمرنسەوزەجەنگی جیھانیی یەکەمتیشکی سەروو وەنەوشەیینووحکوردستانعەبدولسەلام بارزانیئاوی ژێرزەویکار (ڕێزمان)شانۆی سەرشەقامنەخشەمافشەرەفنامەلەیلا قاسمشێرپەنجەخواسافیی ھیرانیتەکنۆلۆژیائەورووپائادیابینڕاپەڕینی ١٩٩١فۆسفۆرکۆمۆنیزمشێخ مەحموودی حەفیدنەوتئارین مەسروور بارزانیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندەروونناسیسەید سادقکیمیابارانی ھەڵەبجەپاکستانمارکۆ پۆلۆسپلێتبەنداوی دووکانئەدۆڵف ھیتلەردابەشکردن (ئابوورناسی)ویکیپیدیاسۆدیۆملێکخشاندنکلۆر🡆 More