سەددام حوسێن: سەرۆکی پێشووتری عێراق

سەددام حوسێن عەبدولمەجید تکریتی (بە عەرەبی: صدام حسين المجيد التكريتي‎؛ ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) کەسایەتییەکی سیاسیی عێراقی بوو، لە ماوەی ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ تا ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق بوو.

سەددام ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی بەعس بوو، کە دواتر لقی عێراقی لێ جیاکرایەوە. بیروباوەڕی ئەو حیزبە تێکەڵەیەک بوو لە عەرەبیی نەتەوەیی و سۆسیالیزم. سەددام ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە کودەتای ١٩٦٨ی عێراق (دواتر ناوی نا شۆڕشی ١٧ی تەممووز)، کە بەھۆی ئەم کودەتایەوە حیزبی بەعس دەسەڵاتی گرتەدەست، و حکوومەتی عەبدولسەلام عارفی لە دەسەڵات ھێنایە خوارەوە.

سەددام حوسێن
صدام حسين
سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور
سەددام حوسێن لە ئابی ١٩٩٨
پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
سەرۆک وەزیران خۆی (١٩٧٩–١٩٩١)
سەعدوون حەممادی (١٩٩١)
محەممەد حەمزە زوبەیدی (١٩٩١–١٩٩٣)
ئەحمەد حوسێن خوزەیر (١٩٩٣–١٩٩٤)
خۆی (١٩٩٤–٢٠٠٣)
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە جای گارنر (وەک ھاوپەیمانی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق)
فەرماندەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە حیزبی بەعس
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە پۆستەکە نەما
سەرۆکوەزیرانی عێراق
لە پۆستدا بووە
٢٩ی ئایاری ١٩٩٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
سەرۆک کۆمار خۆی
پێشینە ئەحمەد حوسێن خوزەیر
پاشینە محەممەد بەحرولعلوم وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٢٣ی ئازاری ١٩٩١
سەرۆک کۆمار خۆی
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە سەعدوون حەممادی
سکرتێری گشتی و فەرماندە لە حیزبی بەعس
لە پۆستدا بووە
کانوونی دووەمی ١٩٩٢ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
پێشینە میشیل عەفلەق
پاشینە عیزەت دووری
سکرتێری گشتی لە سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق
لە پۆستدا بووە
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ – ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
سکرتێری نیشتیمانی میشیل عەفلەق (تاکوو ١٩٨٩)
خۆی (لە ١٩٨٩)
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکر
پاشینە عیزەت دووری
لە پۆستدا بووە
شوباتی ١٩٦٤ – تشرینی یەکەمی ١٩٦٦
پێشینە ئەحمەد حەسەن بەکرد
پاشینە ئەحمەد حەسەن بەکرد
ئەندامی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی لە عێراق
لە پۆستدا بووە
شوباتی ١٩٦٤ – ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگری سەرۆککۆماری عێراق
لە پۆستدا بووە
١٧ی تەممووزی ١٩٦٨ – ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩
سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن بەکر
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەددام حوسێن عەبدولمەجید تکریتی
(١٩٣٧-0٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧
عۆجە، پارێزگای سەلاحەددین، Kingdom of Iraq شانشینی عێراق
مردن ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦(٢٠٠٦-١٢-٣٠) (٦٩ ساڵ ژیاوە)
Camp Justice, کازمیە، بەغدا، سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور عێراق
پارتی سیاسی
  • حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەب (١٩٥٧–١٩٦٦)
  • حیزبی بەعسی عێراق (١٩٦٦–٢٠٠٦)
  • بەرەی نیشتمانی پێشکەوتن
    (١٩٧٤–٢٠٠٣)
ھاوسەر(ەکان)
منداڵ(ەکان)
واژوو سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور
خەڵاتەکان
خزمەت/لق ھێزە چەکدارەکانی عێراق
پلە موشیر
شەڕەکان جەنگی ئێران-ئێراق
جەنگی کەنداو
شەڕی کورد-عێراق
جەنگی عێراق
داگیرکردنی کوێت

سەددام وەک جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و ژەنەڕاڵ ئەحمەد حەسەن بەکر کاری دەکرد، لەو کاتەدا چەندین گرووپ وایان دانابوو کە دەست بەسەر حکوومەتدا بگرن، بەڵام سەدام ھێزێکی ئەمنی دروست کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەت و ھێزەکانی سوپا. لە سەرەتای حەفتاکان، سەددام نەوتی عێراقی بە نیشتمانی کرد و بانکە جیھانییەکان لە عێراق چوونە دەرەوە، ئەمەش دوابەدوای ڕووداوەکانی جەنگی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو و گەمارۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لەسەر عێراق. سەددام لەبارەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستمی نەوتی عێراق، ئەو کاتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ئابووری عێراق بە ماوەیەکی خێرا. لەم کاتەدا پلە و پۆستەکانی وڵات بە سوننەی عەرەب پڕکرانەوە.

دوای ئەوەی چەندین ساڵ بەشێوەی دی فاکتۆ حوکمی عێراقی دەکرد، لە ساڵی ١٩٧٩ بەڕەسمی سەددام بووە سەرۆککۆماری عێراق. ئەو چەندین بزووتنەوەی کوردی و شیعەی سەرکوت کرد کە ھەوڵی خۆبەڕێوەبردن و سەربەخۆییان دەدا. سەدام عێراقی ڕووبەڕووی جەنگی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو کردەوە، شێوازی بەڕێوەبردنەکەی سەددام دیکتاتۆری بوو. ژمارەی عێراقییە کوژراوەکان لە ماوەی خزمەتی سەربازی بۆ حکوومەتەکەی سەددام، جینۆسایدەکان و زەبر و زۆردارییەکانی سەددام بە نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس دادەنرێت. داگیرکاریی سەدام حووسێن بۆ سەر ئێران و کوێت، بەھەمان شێوە بووە ھۆی مردنی سەدان ھەزار کەس. سەدام لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، بەھاوکاری ھێزە جەنگییەکانی بەڕیتانیا لە ھەڵەبجە بووە ھۆی کۆمەڵکوژییەکی گەورە و بە بۆمبی کیمیایی ٥ ھەزار کوردی بێتاوانی کوشت، جگە لە دەیان و سەدان و ھەزاران برینداری تاوانەکە کە تاوەکو ئێستا بەدەست ئەو دەردەوە دەناڵێنن.

لە ساڵی ٢٠٠٣، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی جۆرج دەبلیوو بوش، سەرۆککۆماری ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پڕۆسەی ڕزگارکردنی عێراقیان ڕاگەیاند، کە لەلایەک قازانج و لەلایەکی تر زیانی ھەبوو، و تۆمەتی ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ و ھەبوونی ھاوپەیمانییەتی لەنێوان سەددام و چەکدارانی قاعیدە خستە پاڵ سەددام حوسێن. لە ئەنجامدا، دەسەڵاتی سەددام حوسێن ڕووخێندرا و دواتریش یەکەم ھەڵبژاردنی دیموکراسی لە عێراق بەڕێوەچوو. دوای دەستگیرکردنی سەددام، ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ یەکەم دادگایی سەددام لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کاتیی عێراقی بەڕێوەچوو. لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، سەددام لەلایەن دادگای تاوانەکانی عێراق بەھۆی بەشداریکردنی ناوبراو لە کوشتنی ١٤٨ شیعە لە کۆمەڵەکوژیی دوجەیل بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بە ھەڵواسین تاکوو مردن. ڕۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەددام لە سێدارەدرا.

ژیان

دەستپێکی ژیان و لاوی

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام حوسێن لە تەمەنی سێ ساڵیدا، ساڵی ١٩٤٠

لە ساڵی ١٩٣٧، سەدام لە گوندی عۆجە لە شاری تکریت لەدایک بووە. پێش ئەوەشی لەدایک بێت باوک (حسێن عەبدولمەجید) و براکەی بە نەخۆشی شێرپەنجە مرد بوون. بەپێی ھەندێک سەرچاوە دایکی سەددام (سوبحە تەلفاح) کاتێک کە سەددامی لە سکدا بووە ھەوڵی لەباربردنی داوە لەگەڵ خۆکوشتن، بەڵام دواتر کە سەددامی بوو ھیچی نەبوو تا بۆی بکات، ھەربۆیە سەددام لەلایەن خاڵییەوە ھەڵگیرایەوە.

دایکی سەددام جارێکی دیکە شووی کردەوە و سەددام سێ زڕبرای بۆ پەیدابوو. کاتێک سەددام گەڕاوەتەوە ماڵی دایکی لەلایەن زڕباوکییەوە بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ کراوە. دواتر کە سەددام تەمەنی دەبێتە دە ساڵان، لە دەست خێزانەکەی ڕادەکات و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بەغدا لای خاڵی (خەیروڵڵا تەلفاح)، کە ناوبراو بۆ سەددام وەک باوکێک وابوو. خەیروڵڵا کە دواتر بوو بە خەزووری سەددام، عەرەبێکی سوونی دیندار بوو، ھەروەھا یەکێک بووە لە چەکدارەکانی ناسیۆنالیزمی عەرەبی دژ بە ئینگلیزەکان و بەشداری کرد بوو لە شەڕی ئەنگلۆ-عێراقی لە ساڵی ١٩٤١. لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددام خەیروڵڵا کرایە پارێزگاری بەغدا بەڵام دواتر بەھۆی ئاشکرابوونی گەندەڵییەکانی، سەددام ناچار بوو لە کارەکەی دەری بکات.

دوای بەدەستھێنانی پلە و پایە، خزم و ناسیاوەکانی سەددام بوونە پاڵپشت و ڕاوێژکاری نزیک لە خۆی. لەژێر سەرپەرشتی خاڵی، سەددام چووە خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەیەکی نەتەوەیی. دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی، سەددام بۆ ماوەی سێ ساڵان لە بەشی یاسا خوێندی، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٧ وازی لێھێنا و پەیوەندی کرد بە شۆڕشی سەرتاسەری عەرەبی لە حیزبی بەعس، کە خاڵیشی پشتگیری دەکرد. بۆ ماوەیەکیش سەددام بووە مامۆستای قۆناغی ئامادەیی. بیروباوەڕی بەعسی لە سووریا سەریھەڵدا و لەوێ حیزبی بەعس خاوەن پێگە و جەماوەرێکی زۆر بوو، لە ساڵی ١٩٥٥ کەمتر لە ٣٠٠ ئەندامی حیزبەکە خەڵکی عێراق بوون، وا بڕوا دەکرێ ئەمە ھۆکاری سەرەکی بێت کە سەددام لەگەڵ کەسە نزیکەکانی لەوانەش ئەحمەد حەسەن بەکر چوونەتە پاڵ ئەو حیزبە لە بری حیزبە نەتەوەیییەکانی دیکەی عێراق.

لەو سەردەمە ھەستی شۆڕشگێری لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوین سەری ھەڵدا بوو. لە عێراق پێشکەوتووخوازەکان و سۆسیالیستەکان نەریتی سیاسەتی کۆن و خانەدانەکانیان ڕووخاند کە لەلایەن کەسانی بیۆکرات، سەردەمی کۆلۆنیالیزم، ئاغا و سەرمایەدارەکان بەڕێوە دەبردرا. زیاتر لەوەش، کەسایەتی ناسیۆنالیستی عەرەبی جەمال عەبدولناسڕ، سەرۆکی میسڕ زۆر کاریگەر بوو بە بەعسییە گەنجەکان و بەتایبەتیش سەددام. لە ساڵانی پەنجا و شەستەکان ڕکێفی جەماوەری ناسڕ بەرزبوویەوە، ناوبراو داوای لە شەپۆڵی شۆڕشگێری عەرەبەکان دەکرد کە دژی دەسەڵاتی شاھانەی ئینگلیز لە عێراق، میسڕ و لیبیا بجەنگن. جگە لەوانەش ناسڕ ڕۆڵی ھەبوو لەسەر جەنگانی عەرەبە ناسیۆنالیستەکان لە جەنگی سینای ساڵی ١٩٥٦.

لە ساڵی ١٩٥٨، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ھاتنی سەددام بۆ ناو حیزبی بەعس، عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی ڕێکخست و دەسەڵاتی شاھانەی مەلیک فەیسەڵی دووەمی ھێنایە خوارەوە و ناوی نا شۆڕشی ١٤ی تەممووز.

گەیشتن بە دەسەڵات

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لە تەمەنی گەنجیدا.

لە کۆی ١٦ ئەندام لە کابینەی حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم، ١٢یان ئەندامی حیزبی بەعس بوون؛ سەرباری ئەوەش حیزبەکە لە دژی قاسم بوون، ئەمەش لەبەر ئەوەی قاسم ڕەتیکردەوە عێراق بلکێنێت بە کۆماری عەرەبی یەکگرتوو کە جەمال عەبدولناسڕ سەرۆکایەتی دەکرد. بۆ بەھێزکردنی دەسەڵات و پێگەکەی، قاسم ھەڵسا بە دروستکردنی ھاوپەیمانییەک لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراق، کە ئەم حیزبە دژی ھەموو بۆچوونێک بوون لەسەر یەکگرتنی وڵاتەکان لەسەربنەمای نەتەوەی عەرەبی. دواتر حیزبی بەعس پلانی تیرۆرکردنی قاسمیان داڕشت، سەددام سەرکردایەتی ئەو بەرنامەی دەکرد. لەوکاتەدا حیزبی بەعس زیاتر وەک ئایدلۆژیایەک بوو، لەوەی ببێتە ئامرازێک کە بتوانێت بەبەھێزی جەنگی حکوومەت بکات. زۆربەی ئەندامانی حیزبەکە کەسانی ئەکادیمی و خوێندکاربوون. قسەی ڕۆژنامەنووس کۆن کۆفلین لەسەر ھەڵبژاردنی سەددام و پلانەکە، «ئەوەی جێی سەرسووڕمانە، بیرۆکەی تیرۆرکی قاسم لەلایەن ناسڕەوە دروستبووبێت، و ھەندێک قسە ھەیە کە دەگوترێت بەشێک لەو کەسانەی ڕاسپێدراون بۆ ئەو کارە لە دیمەشق مەشقیان پێدەکرا لەلایەن دەوڵەتی کۆماری عەرەبی یەکگرتوو، سەرباری ئەوانەش ھیچ بەڵگەیەک نییە کە ڕاستەوخۆی بیسەلمێنێت کە ناسڕ لەم بابەتە تێوەگلابێت.» وابڕواناکرێت کە سەددام لە دەرەوەی عێراق ھیچ مەشقێکی پێکرابێت، ئەمەش جگە لەوەی کە ناوبراو لەکۆتا کەس و کاتەکان ھاتە ناو تیمەکەوە.

پلانی تیرۆرکردنێکی لەناکاو بۆ قاسم دانرا، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ لە شەقامی ڕەشید پلانی ھێرشکردنەکە دەستیپێکرد، یەکێک لە پیاوە چەکدارەکان توانی ھەموو ئەوانە بکووژێت کە لەدواوەی ئوتومبێلەکەی قاسم دانیشتبوون، ئەوانی تریش توانیان ئەوانە بکووژن کە لەپێشەوەی ئوتومبێلەکە بوون. لەکاتی ھێرشەکە سەددام بەر لەوادەی پلانەکە تەقەی کردبوو، ئەمەش وای کرد کە تەواوی پلانەکە کێشەی بۆ دروست بێت. شوفێرەکەی قاسم کوژرا و قاسمیش لە شان و ئەنیشکی بە گولە بریندارکرا. چەکدارەکان پێیان وابوو کە لە پلانەکەیان سەرکەوتووبوون بۆیە زوو گەڕانەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان، بەڵام قاسم ڕزگاری بوو. لەکاتی ئەو ھێرشەدا، حیزبی بەعس کەمتر لە ١٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. شکستەکەی سەددام لەم ڕووداوە وای کرد بۆ ماوەی دە ساڵێک کەسایەتی ناوبراو لەبەردەم ڕای گشتی لاوازبێت.

دواتر ھەندێک لە پلانگێڕانی ڕووداوەکە لەناویاندا سەددام توانیان دەربازیان ببێت بۆ سوریا، کە شوێنی لەدایکبوونی فیکری بەعس بوو. لەوێ سەددام ئەندامییەتی تەواوی حیزبی بەعسی پێدرا لەلایەن میشیل عەفلەق. بەشێکی دیکەش لە پلانگێڕەکان دەستگیرکران و لەلایەن حکوومەتی عێراقی دەستبەسەرکران. لەدوای دادگاییکردنێکی ڕووکەشانە ئەوا شەشیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو؛ بەڵام دوایی بەھۆکاری نەزانراو ئەو حوکمە بەسەریاندا جێبەجێ نەکرا. لەوکاتەدا عەفلەق چەند ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعس لە عێراق دوورخستەوە لە ناویاندا فوئاد ئەل ڕکابی، لەبەرامبەریشدا ئەو کەسانەشی ھێشتەوە کە پشتگیری ئەویان دەکرد وەک سەددام. دواتر لە شوباتی ١٩٦٠، سەددام لە سووریاوە چووە میسر، سەددام لەوێ مایەوە تاکوو ساڵی ١٩٦٣ لەوێ خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی ١٩٦١ تەواوکرد بەڵام نەیتوانی خوێندنی بەشی یاسا تەواوبکات.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لەگەڵ پۆلێک لە خانەی قوتابییە بەعسییەکان، قاھیرە، لە ساڵانی ١٩٥٩–١٩٦٣.

ئەو ئەفسەرە سەربازییانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ حیزبی بەعس ھەبوو ئەوا توانیان لە کودەتای شۆڕشی ڕەمەزان لە شوباتی ١٩٦٣، حکوومەتەکەی قاسم بڕووخێنن، لە ئەنجامدا سەرکردە بەعسییەکان ھاتنە سەر حوکم و عەبدولسەلام عارف کرایە سەرۆکی عێراق. دوایی لە کودەتای تشرینی دووەمی ١٩٦٣، عەبدولسەلام سەرکردەکانی حیزبی بەعسی دەستگیرکرد و حکوومەتە بەعسییەکەی ھەڵوەشاندەوە و لەبڕی ئەوە حکوومەتێکی نوێی بەسەرکردایەتی خودی خۆی ڕاگەیاند. لەو دەمە سەددام لە میسر بوو و ھیچ شوێن دەستێکی لەو کودەتایانەی ١٩٦٣ نەبوو، دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق، ئەوا لە حیزبی بەعس خۆی لە پۆستێکی بچووکدا دۆزییەوە. دواتر سەددام لە تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ دەستگیرکرا و ماوەی دوو ساڵان لە زیندان مایەوە تاکوو لە ساڵی ١٩٦٦ توانی خۆی دەرباز بکات. لە ساڵی ١٩٦٦، ئەحمەد حەسەن بەکر سەددامی کردە جێگری سکرتێری فەرماندەی سەرکردایەتی ناوخۆیی حیزبی بەعس، لەوێ سەددام لەڕووی جێبەجێکردن و بەڕێوبەریکردنی حیزب سەرکەوتووبوو و تواناکانی خۆی سەلماند. ھەڵبژاردنی سەددام لە پۆستەکانی فەرماندەی ناوخۆیی حیزب بۆ پەیوەندییەکانی ناوبراو دەگەڕێتەوە لەگەڵ میشیل عەفلەق، کە دامەزرێنەری بیری بەعسی بوو. لە ئەیلوولی ١٩٦٦، سەددام ڕوبووبەڕووی ئالنگارییەکی نوێ بوویەوە لەناوخۆی حیزبەکەی، بەوەی لە سووریا ئەو کەسانەی بیری مارکسیزمیان ھەبوو توانیان زۆربەی جومگەکانی حیزب کۆنتڕۆڵ بکەن، سەددام ناکۆک بووە لەگەڵ ئەو بابەتە، ئەمانەش وای کرد کە حیزبی بەعسی عێراقی جیابێتەوە لە حیزبەکەی سووریا. دواتر سەددام دەزگای ئەمنی بەعسی دامەزراند، کە تەنیا خۆی کۆنتڕۆڵی بەسەریدا ھەبوو.

لە تەممووزی ١٩٦٨، سەددام بەشداریکرد لە کودەتایەکی خوێناوی کە لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەکر سەرکردایەتی دەکرا بۆ ھێنانەخوارەوەی دەسەڵاتی عەبدولڕەحمان عارف، برای عەبدولسەلام عارف و لە ئەنجامدا سەرکەوتووبوون. دوای کودەتاکە، عەبدولسەلام عارف وەک پەنابەر چووە لەندەن و پاشان ئەستەمبول، لە ساڵی ١٩٧٩ دوای ھاتنە دەسەڵاتی سەددام ئەوا عارف ڕێگای پێدرا کە بگەڕێتەوە عێراق. لە ئەنجامی کودەتاکەش، ئەحمەد حەسەن بەکر بوو بە سەرۆکی عێراق و سەددام کرایە جێگری سەرۆکی عێراق و جێگری سەرۆکی سەرکردایەتی شۆڕشی عێراق. ئەحمەد حەسەن بەکر لەوکاتە بەتەمەنتر و ڕێزدارتربوو لە سەددام. لە دوای ساڵی ١٩٦٩، سەددام بووە ھێزێکی ڕوون لەناو حیزبی بەعس.

پەیڕەوی سیاسی

لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکان، وەک جێگری فەرماندەی ئەنجومەنی شۆڕش، سەددام وەک کەسایەتییەکی سیاسی ناوبانگێکی بۆخۆی دروست کرد. لەوکاتەدا، سەددام پلە و دەسەڵاتی لەناو حکوومەت بەرزدەبوویەوە و بەھێزتر دەردەکەوت بەتایبەت لەدوای ھەوڵەکانی بۆ سەرکردایەتیکردنی حیزب، ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکانی وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی جەماوەری حیزبەکە.

لە ساڵی ١٩٦٨، دوای گرتنە دەسەڵاتی عێراق لەلایەن حیزبی بەعس، سەددام ھەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ جێگیرکردنی وڵات لەو ململانێیانەی کە ماوەیەکی زۆر بەر لە خودی خۆی عێراقی تەنی بوو. ململانێیەکانی عێراق لە ئاستی کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی، ئایینی و ئابووری بوو لەوانەش کێشەکانی سوننە بەرامبەر شیعە و عەرەب بەرامبەر کورد، سەرۆک عەشیرەت بەرامبەر بازرگانێک.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لەگەڵ میشیل عەفلەق، دامەزرێنەری فیکری بەعس، ساڵی ١٩٨٨.

سەددام بە چالاکییەکی زۆرەوە کاری لەسەر بەھاوچەرخکردنی سیستمی ئابووری عێراق کرد لەگەڵ ئەوەش لایەنی ئاسیشی وڵاتی بەھێزترکرد ئەمەش لەوەی ھیچ کودەتایەک لەدژی دەسەڵاتەکانی حیزبی بەعس ئەنجام نەدرێت. ناوەندی ستیراتیژی کارەکانی سەددامیش لە پرسی نەوتی عێراقدا بوو. لە ١ی حوزەیرانی ١٩٧٢، سەددام کەرتی نەوتی بە ناوخۆیی کرد. ساڵی دواتر نرخی نەوت بەرزبوویەوە بەھۆی ڕووداوەکانی قەیرانی وزەی ١٩٧٣، ھەموو ئەوانەش یارمەتیدەربوون کە پلانەکانی سەددام سەربگرن.

دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک ئەوا سەددام چەند خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند کە نموونەی کەمبوو لەناو وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. سەددام کەمپەینی نەھێشتنی نەخوێندەواری ڕاگەیاند، ئەمەش جگە لە پێشکەشکردنی خوێندن بە خۆڕایی تا بەرزترین ئاستی خوێندن لە عێراق. دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لە کەمپەینی نەھێشتنی نەخوێندەواری ئەوا سەدان ھەزار کەس فێری خوێندنەوە بوون.

لەوکاتەدا حکوومەت پشتگیری تایبەتی لە خێزانی سەربازەکان دەکرد، ھەروەھا شوێنی مانەوە بۆ قوتابیان بەخۆڕایی دابین دەکرا. سەددام سیستمێکی ھاوچەرخی تەندروستی ڕاگەیاند کە بووە یەکێک لە ھاوچەرخترین سیستمەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، ئەمەش وای کرد لەلایەن یوونێسکۆ خەڵاتبکرێت.

دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، سەددام توانی ئابووری عێراق لەڕێگای پشتبەستن بە نەوت بەرزبکاتەوە. سەددام کەمپەینێکی نەتەوەیی ڕاگەیاند بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی وڵات لەڕێگای دروستکردنی ڕێگا و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی دیکە. بەھۆی ئەم کەمپەینەوە توانرا کارەبا بگەیێندرێتە نزیکەی تەواوی عێراق بەتایبەت شوێنە دوورەدەستەکان. پێش ساڵانی حەفتاکاان، زۆربەی خەڵکی عێراق لە گوندەکان دەژیان و نزیکەی دوو لەسەر سێی خەڵکی ھەژاربوون و خەریکی کشتوکاڵ بوون. دواتر ئەو ژمارەیە لەساڵانی حەفتاکان کەم بوویەوە ئەمەش بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەوایکرد داھاتی وڵات لە نیو ملیارد دۆلار بەرزبێتەوە بۆ دەیان ملیۆن دۆلار، و وڵات کارەکانی لەبوارە پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان چڕکردەوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەتایبەت لە سوودی سەددام شکایەوە. بەگوێرەی ئێکۆنۆمیست، سەددام ھاوشێوەی سەرەتاکانی ئەدۆلف ھیتلەر توانی ستایشی گەل بەدەست بھێنێت، ھیتلەر پیشەسازی ئەڵمانی بووژاندەوە، چەندین ئۆتۆبانی دروست کرد لەگەڵ ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردنی زۆر بە بێکارەکان. سەددام شارەزا و لێزان بووە لەبارەی ئەوەی کە شەقامی عەرەبی چی دەوێت بەتایبەت لەدوای شکانی قەوارەی عەرەبی لە جەنگی شەش ڕۆژە لە بەرامبەر ئیسرائیل، لە ساڵی ١٩٦٧ و مردنی سەرکردەی عەرەبی میسڕ، جەمال عەبدول ناسڕ لە ساڵی ١٩٧٠، کە جێگرەکەی ئەنوەر سادات ھەوڵی بەئاشتیکردنی پەیوەندییەکانی میسڕ و ئیسرائیلی دا. لەبەرامبەردا سەددام پڕووپاگەندەی خۆی دەکرد کە ئەو لەدژی دەسەڵاتی جوو و فارسەکانە. سەددام لەوکاتەدا لەڕێگای دەزگای ھەوڵگری (موخابەرات) عێراقی نەیارەکانی دەستگیردەکرد بەتایبەتیش سەرنووسەرانی ڕۆژنامە عەرەبییەکان و ھونەرمەندان.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
وێنەی سەددام، محەممەدڕەزا پەھلەوی لەگەڵ ھواری سەرۆکی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥، کاتی ڕێککەوتننامەی جەزائیر.

لە ساڵی ١٩٧٢، سەددام ھاوپەیمانییەکی دۆستانەی بۆ ١٥ ساڵ لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت واژوو کرد. بەپێی قسەی مێژوونووس چارڵز تریپ ئەوا دەزگای ئەمنی ئەمریکا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەم ھاوپەیمانییە دڵخۆش نەبوون، ئەو دەزگایە لەکاتی شەڕی سارد دامەزرابوو. ھەربۆیە ھەر دوژمنێکی ڕژێمی بەغدا لەوکاتە وەک دۆستی ئەمریکا تەماشا دەکرا. ھاوکات ئەمریکا لەوکاتەدا پشتگیری دارایی لە کورد دەکرد لەدژی دەسەڵاتی ناوەند کە بەسەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی شۆڕشێکیان دەستپێکردبوو، شۆڕشەکەی مەلا مستەفا لە ساڵی ١٩٧٥ شکستی ھێنا، ئەمەش وای کرد سەدان ھەزار کوردی سڤیل ئاوارەبن لە ماڵ و حاڵی خۆیان.

سەددام کاری بۆ دڵسۆزانی حیزبی بەعس دەکرد لە ناوچە گوندییەکان. لەدوای بە عێراقیکردنی نەوت، سەددام ھەڵسا بە پەرەپێدان و ھاوچەرخکردنی کەرتی کشتووکاڵی لە گوندەکان و دابەشکردنی زەوی بەسەر جووتیارەکان. لەماوەی ساڵانی ١٩٧٤–١٩٧٥ بەرھەمە کشتووکاڵییەکان دوو ھێندەی جاران بەرھەم بھێنرێت. لەم ڕێگایەوە سەددام پشتگیری خەڵکی بۆخۆی زیاتر کرد.

گرتنە دەسەڵات

لە ساڵی ١٩٧٦، سەددام پۆستی ژەنەڕالی گشتی لە سوپای عێراقی وەرگرت، بەمەش دەسەڵاتێکی باڵای ھەبوو لە ناو حکوومەت. دوای بەتەمن چوونی ئەحمەد حەسەن بەکر کە نەیدەتوانی کارەکان بەباشی ڕایی بکات، ئەوا بەبەردەوامی دەسەڵاتەکانی سەددام زیادیان دەکرد لە بەڕێوەبردنی حکوومەت لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی. بەزوویی سەددام بووە ئەندازیاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لە پرسە دیپلۆماتییەکان. سەددام بەشێوەی نافەرمی و حوکمی زاتی دەسەڵاتی خۆی لە عێراق بەگەڕخستبوو تاکوو ساڵی ١٩٧٩ بەفەرمی بووە سەرۆکی عێراق. سەددام بەھێواشی دەسەڵاتی خۆی ببەسەر حکوومەتی عێڕاقی و حیزبی بەعس پتەوترکرد.

لە ساڵی ١٩٧٩، ئەحمەد حەسەن بەکر ھەوڵیدا لەگەڵ بەعسییەکانی سووریا و حافز ئەسەد ڕێکبکەون بۆ ئەوەی ھەردوو وڵات لەژێر دەسەڵاتی حیزبی بەعس بەڕێوە بببەن. ئەمەش دەسەڵاتەکانی سەددامی دەخستە ژێر پرسیارەوە، ھەربۆیە سەددام لەژێر فشار وای کرد ئەحمەد حەسەن بەکر دەست لە کارەکانی بکێشێتەوە، بەمەش ببەفەرمی لە ١٦ی تەممووزی ١٩٧٩ سەددام شوێنی گرتەوە وەک سەرۆکی عێراق.

وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
وێنەیەک بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و ستایشکردنی سەددام، دوای جەنگی ئێران-عێراق.

وەک نیشانەی بەھێزی دەسەڵاتی سەددام ئەوا وێنە و ناوی سەددام کۆمەڵگای عێراقی تەنی بوو. بە ھەزاران وێنە، پۆستەر، پەیکەر و وێنەی سەر دیوار لە سەرتاسەری عێراق بۆ سەددام دروستکرابوون. وێنەی ڕوخساری لە ئۆفیسەکان، ژووری باڵەخانەکان، قوتابخانەکان، نەخشخانە و دوکانەکان ھەڵواسرا ئەمەو جگە لەوەی وێنەی سەددام خرایە سەر دراوی دیناری عێراقی. کاریگەری وێنەی سەددام لەناو کۆمەڵگا جیاوازەکانی ناوخۆی عێراق ڕەنگدانەوەی ھەبوو، سەددام بە جلووبەرگی کوردی و جلووبەرگی تیرەی بدووەکانیش دەردەکەوت. سەددام زۆرکات بە قات و جلووبەرگی ڕۆژاوایی و جلی ئیسلامیش دەرکەوتووە.

لە ساڵانی ١٩٩٥ و ٢٠٠٢، سەددام دوو ھەڵبژاردنی شانۆگەریانەی بەڕێوەبرد، بەوەی سەددام لە ڕێفراندۆمی ١٩٩٥ توانی ٩٩٫٩٦٪ دەنگەکانی بەدەستھێنا. ئەو تەنیا ٣٬٠٥٢ دەنگی نەخێری وەرگرت لە کۆی بەشداری ٨٫٤ ملیۆن کەس. لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق کە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ بەڕێوەچوو، سەددام ڕێژەی ١٠٠٪ دەنگەکانی بەدەستھێنا، ڕۆژی دوای ھەڵبژاردنەکە ئەوا کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراقی ڕای گەیاند کە ١١٬٤٤٥٬٦٣٨ کەس بە بەڵێ دەنگیان داوەتە سەددام لە ڕێفراندۆمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق.

لە ساڵی ٢٠٠٣، لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعس ئەوا پەیکەری سەددام شکێنرا و وێنەکانی دڕێندران.

پەیوەندییەکانی دەرەوە

پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ھەمەچەشن بوو. عێراق و میسڕ لە ساڵی ١٩٧٧، ئاڵۆزی کەوتە نێوانیان بەتایبەت کاتێک عێراق ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان میسڕ و ئیسرائیل گرت کە بەبەشداری سەرەکی سەرۆکی میسر ئەنوەر سادات ڕێکخرا. لە ساڵی ١٩٧٨، بەغدا میوانداریی لووتکەی عەرەبی ڕێکخرا بۆ ئیدانەکردنی میسڕ لەسەر ڕازیبوونیان بە ڕێککەوتننامەی کامپ دەیڤد. لەبەرامبەردا دواتر میسر پشتگیرییەکی گەورەی عێراقی کرد لەکاتی شەڕی ئێران و عێراق، کە ئەمەش وای کرد گەرمییەک بداتەوە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئەمەش وێڕای نەبوونی باڵیۆزخانەی یەکتری لە ھەردوو وڵات. دوایی لە ساڵی ١٩٨٣، عێراق داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی کرد لەگەڵ میسڕ.

سەددام پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ھەواڵگری ڕووسی یڤگینی پریماکۆڤ ھەبوو، سەرەتای دیدارەکانیشان بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەڕێتەوە. لەوانەیە پریماکۆڤ یەکێکبێت لە پاڵپشتییەکانی مانەوەی سەددام لەسەر دەسەڵات لە ساڵی ١٩٩١.

لەماوەی دەسەڵاتیدا، سەددام تەنیا سەردانی دوو وڵاتی ڕۆژاوایی کرد. یەکەمیان لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٤، کاتێک فرانسیسکۆ فڕانکۆ بانگێشتی کرد بۆ ئیسپانیا و مەدریدی پایتەخت، سەددام لەو گەشتەیدا سەردانی شارەکانی گرانادا، کۆردۆبا و تۆلیدۆی کرد. لە ئەیلوولی ١٩٧٥، سەددام چاوی کەوت بە سەرۆکوەزیران جاک شیراک لە پاریس، فەڕەنسا.

چەند سەرکردەیەکی عێراق، ھەروەھا بازرگانی لوبنانی تایبەت بە چەک، سارکیس سۆغانالیان ئەوەیان ڕاگەیاند کە سەددام ھاوکاری دارایی حیزبەکەی جاک شیراکی کردووە. لە ساڵی ١٩٩١، سەددام ھەڕەشەی لەو کەسانەکرد کە یارمەتی دارایی پێدابوون «لە بەڕێز شیراک بۆ بەڕێز چێڤنەمێنت، ھەروەھا سەرکردە سیاسیی و ئابوورییەکان کە لە پێشبڕکێدابوون بۆئەوەی کاتی زیاتر لەگەڵ ئێمە بەسەر بەرن و کاتێکی خۆش بەسەربەرن. ئێمە دەبێت پەردە لەسەر ڕاستییەکانی ئەم باروودۆخە ھەڵبدەینەوە. ئەگەر فێڵکردنە بەردەوامبێت، ئەوا فشار لەسەر ئێمە دروست دەبێت کە ماسکەکانیان لەسەر لابدەین، ھەموویان ئاشکرابکەین لەبەردەم ڕای گشتی فەڕەنسا.» فەڕەنسا چەکی بە سەددام فرۆشت، فەڕەنسا بووە گەورەترین ھاوکاری دابینکردنی چەک لەسەردەمی حوکمڕانی سەددام. ئەو بەڵگەنامانەی کە سەددام ھەڕەشەی پێدەکردن دەری دەخت کە چۆن جاک شیراک و بازرگانە نزیکەکان لەو لە ناویاندا چارڵز پاسکوا، کە وەزیری پێشووی ناوخۆی فەڕەنسا چەندە لەو مامەڵانە لەگەڵ سەددام سودمەند بوون.

لەبەر ئەوەی سەددام بەدەگمەن گەشتی دەکرد، ئەوا تارق عەزیز بووە پاڵپشتێکی سەددام و ئەو بەردەوام گەشتی دەکرد و چەندین جار وەک نوێنەری دیپلۆماتی سەددام لە دیدارەکان دەرکەوت. لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان سەدام بەدوای ئەوەدا وێڵ بوو کە عێراق ڕۆڵی سەرەکی ھەبێت لە ناو ڕۆژھەڵاتی ناوین. لە ساڵی ١٩٧٢، عێراق لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت ڕێککەوتنێکی ھاریکارییان ئەنجامدا کە تێیدا ھێزی سەربازی و ھەزاران ڕاوێژکاریش بەم ھۆیەوە ھاتنە عێراق؛ بەڵام، دواتر لە ساڵی ١٩٧٨ بەھۆی ناکۆکییەکان لەسەر حیزبی شیوعی عێراق، سەددام ئاراستەی بازرگانییەکانی بەرەو وڵاتانی ڕۆژاوا جووڵاند و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ سۆڤیەت ھەڵپەسارد؛ عێراق تا ساڵی ١٩٩١ لە شەڕی کەنداو پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان و بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا بەردەوام بوو.

لەدوای قەیرانی نەوت لە ساڵی ١٩٧٣، فەڕەنسا ھاوپەیمانییەتی و دۆستایەتی لەگەڵ وڵاتانی عەرەب فراوانتر کرد و لەگەڵ عێراق بوونە دۆستێکی نزیک، ھەر ئەمەش وای کرد کە سەددام لە ساڵی ١٩٧٥ سەردانی پاریس بکات، لەوێ سەددام چاوی کەوت بە کەسایەتییە سیاسیی و بازرگانەکان. لە ساڵی ١٩٧٥، سەددام ھاوپەیمانییەکی لەگەڵ ئێران بەست کە تێیدا لەسەر کێشەکانی سەر سنوور ڕێککەوتن. لەبەرامبەردا ئێران لە پشتگیرکردن لە کوردەکانی عێراق کشایەوە. سەددام سەرکردایەتی بەرەی دژ بە ڕێککەوتنی میسر و ئیسرائیل بوو لە ساڵی ١٩٧٩.

لە ھەشتاکان سەددام پڕۆژەی چەکی ناوەکی ڕاگەیاند بە ھاوکاری فەڕەنسا. یەکەم کارتیاکەری ناوکی ناوی ئۆسیراکی لێنرا لەلایەن فەڕەنسییەکانەوە. دواتر لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٨١، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ھێزەکانی ئیسرائیل تێکشکێنرا. ئەم ھێرشەی ئیسرائیل ناونرا ئۆپەراسیۆنی ئۆپێرا یان ئۆپەراسیۆنی بابیلۆن.

ھەر لە بیستەکانی سەددەمی بیستەم، کوردەکانی عێراق ھەوڵی جوداخوازیان لە عێراقدا دەدا، ھەربۆیە حکوومەتەکانی عێراق دەبوو لەگەڵ کوردەکان دانووستاندن بکەن. سەددام لە ساڵی ١٩٧٠، لەگەڵ کورد ڕێککەوت و ڕێککەوتننامەی ١١ی ئازاری واژووکرد کە مافی ئۆتۆنۆمی بە کورد بەخشی، بەڵام دواتر ڕێککەوتناممەکەی ھەڵوەشاندەوە. لە ئەنجامدا پێکدادنی قورس کەوتە نێوان عێراق و کوردەکان. سەددام گوندە کوردییەکانی بۆمباران دەکرد بەوانەی ئێرانیشەوە. ئەمەش وای کرد کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکبچێت، دواتر سەددام لە ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ شای ئێران ڕێککەوت و ئەوانیش لە پشتگیریکردنی کورد وەستان.

شەڕی ئێران و عێراق

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لەکاتی بەخێرھاتنکردنی کارلۆس کاردیۆن، بازرگانی چیلی کە لەکاتی جەنگی ھەشتاکان چەکی بە سەددام دەفرۆشت.

لە دەستپێکی ١٩٧٩، شۆڕشی ئیسلامی بەسەر دەسەڵاتی شا محەممەد ڕەزا پەھلەوی سەرکەوت، لە ئەندامدا ئێران کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خومەینی. دوابەدوای ئەوەش دەنگی شیعەکان لەو وڵاتانەی کە شیعە مەزھەبیان زۆربوو لە ناویاندا عێراق بڵدنتر دەبیسترا. سەددام ترسی لەوە نیشت کە ھزری چەکدار و ڕادیکاڵە شیعەیییەکان دەستبگرێت بەسەر حوکمڕانە سێکولارەکەی خۆی.

لە حەفتاکانیش ناکۆکی ھەبوو لەنێوان سەددام و خومەینی، خومەینی لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئێران دوورخرابوویەوە و لە شاری نەجەف لە عێراق دەژیا، لە عێراق خومەینی کاریگەرێکی زۆری دروست کردبوو لە ناو خەڵکی شیعەی عێراقی و شیعەی وڵاتانی دیکەش بۆ دژایەتیکردنی حکوومەتی ئەوکاتەی ئێران کە ھاوکات سەددام ڕێگای پێدابوو بۆ ئەو کارە؛ بەڵام دواتر بەھۆی ھاندانی شیعەکانی عێراق لە دژی دەسەڵاتی سەددام ھەروەھا دروستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەددام و دەسەڵاتی شاھانەی ئێران ئەوا سەددام لە ساڵی ١٩٧٨، بەوە ڕازی بوو کە خومەینی دووربخاتەوە بۆ فەڕەنسا. ئەم کارە دواتر بە زیان شکایەوە بەوەی خومەینی گرنگیپێدانی زیاتری میدایی وەرگرت و ھەروەھا توانی ڕابەرایەتی ژمارەیەکی زیاتر لە شیعەکانی جیھان بکات.

دوای گرتنە دەسەڵاتی ئێران لەلایەن خومەینی ئەوا ناکۆکی کەوتە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر دەسەڵاتگرتن بەسەر شەتەلعەرەب، کە لەو خاڵەدا سنووری ئێران و عێراق دابەشدەبن. لەوکاتەدا سەددام بۆ ڕای گشتی ڕای گەیاند کە ئەوە عێراقە دەیەوێت ناکۆکی نەکەوێتە نێوان ئەو دوو وڵاتە، و ئاشتی بۆ ھەردوو وڵات گرنگە؛ بەڵام دواتر سەددام کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ سەڵاح عومەر عەلی، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ناوبراو ڕای گەیاند کە سەددام دەیەوێت لە چەند مانگێکدا بەشێکی گەورە لە ئێران داگیربکات.

دواتر عێراق توانی ئێران داگیربکات، یەکەم ھێرشی عێراق بۆ سەر فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتیی مێھرئاباد بوو لە تاران و دواتر توانی بچێتە ناو ناوچەی خووزستان کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت ھەروەھا کەمایەتی عەرەب تێیدا دەژین، سەددام لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ ئەو پارێزگایەکی خستەسەر پارێزگاکانی عێراق. سەددام ئەم جەنگەی بە پاڵپشتییەکی گەورەی وڵاتانی عەرەب، ئەمریکا و ئەورووپا دەستپێکرد، ھەروەھا لەڕووی دارایییەوە وڵاتانی خەلیج پاڵپشتییەکی گەورەیان لە عێراق کرد. سەددام وەک پارێزەری وڵاتانی عەرەب لەدژی شۆڕشی ئێران تەماشا دەکرا. تاکە دژایەتی ئەوا یەکێتیی سۆڤیەت بوون کە ڕەتیانکردەوە پاڵپشتی عێراق بکەن لەو جەنگەدا، سەرکردایەتی سۆڤیەت ھۆکاری ئەوەیان بۆ مامەڵە خراپەکانی سەددام گەڕاندەوە لەگەڵ کۆمۆنیستەکانی عێراق. لەکاتی جەنگەکە، شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ خرا لەسەر سنوور و دەسەڵاتەکان. ھاوکات عێراق لەڕووی ئابووری و سەربازییەوە یارمەتی دەدرا لەلایەن ھاوپەیمانەکانییەوە، کەدواتر بوونە ھۆکارێکیش کە سەددام چەکی کیمیایی لەدژی کورد و ئێرانییەکان بەکاربھێنێت، ھاوکات پاڵپشتی عێراقیش بوون لە دروستکردن و گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمی.

لە ڕۆژانی یەکەمی جەنگەکە، شەڕێکی گەورە لەسەر بەندەرەکان دروست بوو ئەمەش دوای ئەوەی عێراق ھێرشی کردە سەر ناوچەی خووزستان. دوای ئەوەی سەرەتا عێراق توانی چەند ناوچەیەک کۆنتڕۆڵ بکات، بەڵام دواتر تووشی لەدەستدانی چەندەھا سەربازی بوویەوە کاتێک ڕووبەڕووی ھێرشی شەپۆلی بوویەوە لەلایەن ئێرانییەکانەوە. لە ساڵی ١٩٨٢، عێراق تووشی شکست بوویەوە و لەدوای چەند ڕێگایەک دەگەڕا بۆ ئەوەی کۆتایی بەو جەنگە بھێنێت.

لەوکاتەدا، سەددام داوای لە وەزیرەکانی کرد کە بۆچوون و ڕاوێژکارییەکەیان پێشکەش بکەن. وەزیری تەندروستی، دکتۆر ڕیاز ئیبراھیم پێشنیاری بۆ کابینەکەی سەددام کرد کە ئاشتی ڕابگەیەنێت و داوای دانووستاندنێکی ئاشتیانە بکات. لەسەرەتادا وا دەرکەوت کە سەددام ئەو پێشنیارەی قبووڵ کردووە، بەوەی سەددام کابینەکەی خۆی بە دیموکراسی دەزانی. دوای چەند حەفتەیەک، دکتۆر ئیبراھیم لە کارەکەی دوورخرایەوە ئەمەش دوای ئەوەی کە بەرپرسیارێتی خۆی ھەڵگرت لە ڕووداوێکی ھەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی عێراقی کە تێیدا نەخۆشێک مرد بەھۆی پێدانی دەرمانی ھەڵەوە.

دوای چەند ڕۆژێک دکتۆر ئیبراھیم دەستگیرکرا ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە کارەکەی وەک وەزیر دوورخرابوویەوە. بەرلەوەی دەستگیربکرێت ئەوا بۆ ڕای گشتی ڕای گەیاند کە دڵخۆشە بەوەی کە زیندووە. ڕۆژی دوای دەستگیرکردنی ئەوا پارچەیەک لە جەستەی دکتۆر ناردرا بۆ ژنەکەی.

دواتر عێراق خۆی لە جەنگێکی درێژخایەن دۆزییەوە کە لە سەدەی بیستەم وێنەی نەبوو لەڕووی درێژی ماوەکەی. عێراق لەکاتی جەنگەکە چەکی کیمیایی بەکارھێنا لە دژی ئێران ھەروەھا کوردەکانی عێراق کە دەیانویست ھەرێمی خۆیان لە باکووری عێراق بە یارمەتی ئێران دروست بکەن. بەشێکی زۆر لەو چەکانەی عێراق لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوا بەتایبەتیش کۆمپانیاکانی ئەڵمانیای ڕۆژاوا دابیندەکرا. دوای ئەوەی حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان ڕێکارەکانی سنووردارکردنی ھەناردەکردنی ھەڵگرت، ئەوا ئەمریکا ھاریکاری عێراقی کرد لەدابینکردنی وێنەی سەتەلایتی بۆ پشاندانی بنکە سەربازییەکانی ئێران. بۆ ئەوەشی کە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق فراوانتربن، ئەمریکا ناوی عێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەی پشتگیری لە تیرۆر دەکەن لابرد. دواتر یاریدەدەری سکرتێری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، نۆیل کۆچ وتی «ھیچ کەسێک گومانی نییە کە ئەوان [عێراق] لە ھاوکاریکردنی تیرۆریزم بەردەوامن… ھۆکاری ڕاستەقینەی ئەم کارەی ئەمریکا لەوکارە تەنیا بۆ یارمەتیدانی عێراق بووە بۆئەوەی لە جەنگی ئێران سەرکەوتووبێت.» یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و چین بەیەکەوە ڕێژەی ٩٠٪ چەکی عێراقیان دابین دەکرد لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨.

سەددام داوای لە حکوومەت وڵاتانی عەرەبی دەکرد کە بە کاش و پشتگیری سیاسیی لەکاتی جەنگەکە پاڵپشتی بکەن، ئەمەش بەدیاریکراوی دوای ئەوەبوو کە کەرتی نەوتی عێراق تووشی زەرەرێکی گەورە بوویەوە کاتێک کە ھێزی دەریاوانی ئێرانی کۆنتڕۆڵی کەنداوی فارس کردبوو. عێراق لەڕێگای ھەنگاوە دیپلۆماتیکییەکانی توانی سەرچاوە دارایییەکانی بەھێز بکات بەتایبەت لەلایەن چین، یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و ئەمریکا کە ترسیان لە گەشەسەندنی ڕەوتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەبوو کە باڵبکێشێتە تەواوی ناوچەکە. ئێرانییەکان داوایان دەکرد کە عێراق دەبێت باجی زیانەکانی جەنگەکەیان پێبداتەوە، بەڵام ئەو ھەنگاوانە بێسوود بوون بەوەی پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق تا ٢٠ی ئابی ١٩٨٨ بەردەوام بوو.

لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، عێراق بە چەکی کیمیایی ھێرشی کردە سەر ھەڵەبجە، لە ئەنجامدا ٥٠٠٠ ھاووڵاتی سڤیلی بەماوەیەکی کورت کووشت، ئەمەش جگە لەوەی کە کاریگەری گازەکە لەسەر ژیانی دە ھەزار کەس مایەوە. ھێرشکردنە سەر ھەڵەبجە ھاوکات بوو لەگەڵ پڕۆسەی ئەنفال لە کوردستان کە بەمەبەستی لەناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی و پێشمەرگە دەستیپێکردبوو. ئەمریکا ڕای گەیاند کە ھێرشکردنە سەر ھەڵەبجە لەسەر فەرمانی سەددام حوسێن بووە، بەڵام ڕژێمی سەددام ئێرانی بە بەرپرسیاری ھێرشەکە دانا.

جەنگە ھەشت ساڵییە خوێناوییەکە بەکۆتایی ھات. لەئەنجامی ئەو جەنگە ھەردوو وڵات بە سەددان ھەزار سەربازیان لەدەستدا، ھەروەھا بە نزیکەی ملیۆنێک کەس کوژران. ئێران و عێراق ھیچیان بەو دەستکەوتانە نەگەیشتن کە لە سەرەتای جەنگەکە پلانیان بۆی دانابوو، سنووری ھەردوو وڵاتیش بەنزیکی ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات. لە باشوور، ناوچەکانی دەوڵەمەند بە نەوت وەک خووزستان و بەسڕە کە ملمانێی سەرەکی و ئابووری لەسەری دا بوون ئەوا بەتەواوی خاپوور بوون و سنووری ھەردوو وڵاتیش گەڕایەوە بۆ سنووری پێش جەنگەکە واتە ساڵی ١٩٧٩، ھاوکات ئێران چەند ناوچەیەکی کۆنتڕۆڵکرد لە باکووری عێراق (کوردستان)، ھەردوو وڵات ئەو ئابوورییە گەورەی کە پێشتر ھەیان بوو تووشی داڕمان ھات.

لەماوەی ھەشتاکان سەددام دەیان ملیارد دۆلاری لە وڵاتانی عەرەبی وەرگرت، و چەند ملیاردێکی دیکەش لە شوێنی دیکە، ھەموو ئەمانەش بۆ جەنگان بوو لە دژی ئێران لەپێناو ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ڕەوتی تووندڕەوی شیعە لەناوچەکە؛ بەڵام شتەکان بەپێچەوانە ڕوویاندا، خومەینی بەھۆی جەنگەکە بووە پاڵەوان بەھۆی ئەو بەرگرییەی بۆ ئێران کردی لەکاتی جەنگەکە کە لایەنی بەرامبەر پشتگیرییەکی گەورەی جیھانی ھەبوو. خومەینی لەو جەنگە توانی ڕەوتی ڕادیکالیزمی شیعە نەک لە وڵاتانی عەرەبی بەڵکوو لەناو خودی عێراقیش بەرفراوانتر بکات.

ھەڵمەتی ئەنفال

ئەنفال ھەڵمەتێکی کۆمەڵکووژی بوو لە دژی کورد و ئەو کەمایەتییانەی لە کوردستان دەژین لە نێویاندا ئیزدی، تورکمان و ئاشوورییەکان. ئەو ھەڵمەتە بە فەرمانی سەددام حوسێن لەلایەن عەلی حەسەن مەجید جێبەجێکرا. ناوی ئەو ھەڵمەتە لە سوورەتی ئەنفال لە قورئان وەرگیرا، ھەڵمەتەکە لە دژی پێشمەرگە و کوردەکان جێبەجێکرا لەماوەی ساڵانی ١٩٨٦ بۆ ١٩٨٩. لەماوەی ئەو ھەڵمەتەدا ٥٠ ھەزار بۆ ١٠٠ ھەزار کەس کوژران، بەپێی سەرچاوە کوردییەکان ئەوا ژمارەکە زیاترە و نزیکەی ١٨٢ ھەزار کەس دەیخەملێنن.

فشارەکان بۆ سەر کوێت

دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ئێران-عێراق، ئەوا عێراق چاوی کەوتە سەر کوێتی ھاوسنووری. سەددام داوای لە کوێت کرد کە لە قەرزی جەنگەکە خۆشبێت کە دەیکردە نزیکەی ٣٠ ملیارد دۆلار، بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە. سەددام ھەناردەی نەوتی کەمکردەوە بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرزبێتەوە، بەڵام کوێت ڕەتی کردەوە ھەمان کار بکات.

سەددام ھەنداردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتانی دەرەوە کەمکردەوە لەپێناو بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بۆ گەڕاندنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی؛ لەبەرامبەردا کوێت داواکاری سەددامی بۆ کەمکردنەوەی ھەناردەکردن ڕەتکردەوە و نەوتێکی زۆری ھەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە کرد، بەمەش نرخی نەوت بە نزمی مایەوە. سەددام بەردەوامی جەختی لەوە دەکردەوە کە لەڕوانگەی مێژووەوە کوێت بەشێک بووە لە عێراق، و کوێت بووکەڵەیەکی دەستی ئیمپریالیزمی بەریتانییە؛ ئەم بۆچوونەی سەددام ماوەی ٥٠ ساڵ لەناوخۆی عێراقدا دەبیسترایەوە. ھاوردەکردنی زیاتری کوێت وای کرد چاوی زیاتری لەسەربێت. کوێت و عێراق بەیەکەوە ٢٠٪ نەوتی جیھانیان دابین دەکرد بەراورد بە سعودیە کە ٢٥٪ بوو. عێراق ھێشتا کەرەستەی جەنگی لا مابوویەوە، سەددام فەرمانی ئەوەی کرد کە تۆپھاوێژەکان ببەنە سەر سنووری عێراق-کوێت.

لەدوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی عێراق و کوێت، ئەوا سەددام حوسێن پەیامی ئەمریکای پێگەیشت کە ئەمریکا چ وەڵامدانەوەیەکی دەبێت ئەگەر باسەکە ببێتە سەر داگیرکردنی کوێت. لەوکاتەدا ئەمریکا بۆ ماوەی دەیەک (دە ساڵ) پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراقدا ھەبوو، حکوومەتەکەی ڕۆناڵد ڕیگان بڕی ٤ ملیارد دۆلاری بەخشیبووە عێراق لەپێناو بووژاندانەوەی کەرتی کشتووکاڵی وڵاتەکە لەبەرامبەر شکاندنی کەرتی کشتووکاڵی ئێران. عێراق سێیەم سودمەندترین وڵاتی دەست ئەمریکا بوو.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لەکاتی دیدارێکی بەپەلەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، تەممووزی ١٩٩٠.

لە نیسانی ١٩٩٠، لەبەرامبەر کاردانەوە نەرێنییەکان لەدژی ئەودا، سەددام ھەڕەشەی ڕووخاندنی نیوەی ئیسرائیلی کرد بە چەکی ئەتۆمی ئەگەر شتێک لەدژی عێراق بکرێت. لە ئایاری ١٩٩٠، سەددام ڕەخنەی لە پشتگیرییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل گرت، ڕای گەیاند ئەمریکا ناتوانێت بەمشێوەیە پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ عەرەب پەرەپێبدات. لە تەممووزی ١٩٩٠، سەددام ھەڕەشەی سەربازی لەدژی کوێت و ئیمارات ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی ھەندێ وڵاتی عەرەبی لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبردرێت، ئەوان بەھۆی ئەمریکاوە ئامانج و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی دەخەنە ژێر مەترسییەوە. لەکاردانەوەی ئەم ھەڕەشانە، ئەمریکا کەشتی و فڕۆکەی جەنگی بردە کەنداوی فارس.

سەددام بانگێشتی باڵیۆزی ئەمریکای لە عێراق کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر بابەتی کوەیت. دواتر سەددام ڕای گەیاند کە دوایین ھەل بە کوەیت دەدات بۆ دانووستاندن لەگەڵ کوەیتییەکان، ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کە عێراق مردن ھەڵنابژێرێت. دوای ئەوەی دوایین کۆبوونەوەی عێراق-کوەیت بەڕێوەچوو، دانووستاندنی ئەم کۆبوونەوەیە شکستی ھێنا ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی سەددام ھێزەکانی ڕەوانەی کوەیت بکات بۆ داگیرکردنی ئەو وڵاتە. لەوکاتەدا ناکۆکەی لەنێوان سەددام و ئەمریکا پەرەی سەند، ئەمەش بەتایبەت دوای ئەوەی سەددام پەیوەندییەکانی لەگەڵ سۆڤیەت پتەوکرد ھەروەھا میخایل گۆرباچۆڤ ڕای گەیاند کە ئەوان وەک لایەنی ڕاوژێکاری سەربازیی و پێویستییەکانی ئەوا ھاوکاری عێراق دەکەن.

شەڕی کەنداو

لە ٢ی ئابی ١٩٩٠، سەددام کوەیتی داگیرکرد، سەرەتا سەددام وا خۆی دەرخست کە یارمەتی لایەنی شۆڕشگێڕی کوەیتی دەدات. لە ٨ی ئاب، 'حکوومەتی کاتیی کوەیتی ئازاد'ی ڕاگەیاند بەڵام ئەم حکوومەتە بێ پشتگیری و پاڵپشت بوو. دواتر لە ٢٨ی ئاب، بەفەرمی عێراق کوەیتی وەک ١٩ەمین پارێزگای عێراق ناساند. ھەموو ئەوانەش دوای تەنیا دوو ساڵ لە جەنگی ئێران و عێراق ڕوویاند، کە سەددام ئەوکاتە داوای ھاوکاری لەوڵاتانی کەنداو دەکرد تاکوو عێراق ڕێگری بکات لە داگیرکردنیان، بەڵام خۆی ھەمان شتی کردەوە لە داگیرکردنی کوەیت.

دواتر لە سەددامیان پرسی کە بۆچی کوەیتی داگیرکرد، سەددام لە وەڵامدا وتوویەتی کە کوەیت وەک ١٩ەمین پارێزگا مافی عێراق بووە، ھەروەھا ھەرکاتێک شتێک بێتە مێشکمەوە ئەوا دەیکەم. لە شوباتی ١٩٩١، ھاوپەیمانییەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، کوەیتی لە سەربازە عێراقییەکان ڕاماڵی. بەھێزیی ئەوکاتەی عێراق بەھۆی ھاوکاریییە دەیان ملیارد دۆلارییەکانی پێشووی کوەیت و وڵاتانی کەنداو بوو ھەروەھا کڕینی چەک و ئامێری قورس لە یەکێتیی سۆڤیەت، فەڕەنسا و ئەڵمانیا.

بەماوەیەکی کورت پێش داگیرکردنی کوەیت، سەددام ١٠٠ ئوتومبێلی مارسیدێسی نوێی لە زنجیرەی ٢٠٠ گەیاندە میسر و ئەردەن وەک دیارییەک بۆ دیارترین سەرنووسەرەکانی ئەو وڵاتانە. دوو ڕۆژ پێش ھێرشەکەش، ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە سەددام ٥٠ ملیۆن دۆلاری بەکاش بەدیاری داوەتە حوسنی موبارەک، سەرۆکی میسر.

لە سەرەتای حەفتەی یەکەمدا، جۆرج دەبیلیوو بۆش لەدوورەوە قسەی لەسەر جەنگی کەنداو کرد. بۆ ئەمریکا لەلایەک کوەیت دوژمنێکی سەرسەختی ئیسرائیل بوو ھەروەھا لەپەیوەندییەکی باشدا بوون لەگەڵ یەکێتیی سۆڤیەت، لەلایەکی دیکەشەوە ئاسایشی ناوچەکە بۆ ئەمریکییەکان گرنگ بوو لەبەرئەوەی وەبەرھەمھێنانی زۆریان لەو ناوچەیەدا ھەبوو. داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، زەنگی مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی لێدا. بەریتانیا لەوکاتەدا ملیاران دۆلاری لەڕێگای وەبەرھەمھێنان و کەرتی بانقی کوەیت قازانج کردبوو.

لەوکاتەدا ھاریکارییەک لەنێوان ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت دروست بوو بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتی کۆتایی بدەن بە عێراق تاکوو لە کوەیت بکشێتەوە، ھەروەھا ئەگەر سەددام بەر لەو وادەیە نەکشێتەوە ئەوا ڕەزامەندی بەکارھێنانی ھێز دەرکرا. ئەمریکییەکان ترسیان لە سعودیە بوو ھەبوو کە بکەوێتە بەر دژایەتی عێراق، ئەمەش لەبەر ئەوەی سعودیە وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت، لە ساڵانی چلەکانەوە بەردەوام بوو بەیەکێک لە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا ھەروەھا لەبەرئەوەشی کە سعودیە دژی داگیرکاری عێراق بۆ سەر کوەیت ھەڵوێستی دەرکردبوو. ئەمریکا لەگەڵ گرووپێک لە ھاوپەیمانەکانی لە نێویاندا میسڕ، سووریا و چیکۆسلۆڤاکیا، بەیەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەک و ھێزیان گەیاندە سەر سنووری سعودیە بەرامبەر بە سنووری عێراق و کوەیت، ئەمەش بۆ دەورەدانی سوپای عێراقی بوو.

لەماوەی دانووستاندنەکاندا، سەددام دۆزی فەڵەستینی زیندوو کردەوە بە بەڵێندان بەوەی کە ھێزەکانی لە کوەیت دەکشێنێتەوە، بەو مەرجەی ئیسرائیل واز لە کەناری ڕۆژاوا، بەرزایییەکانی جۆلان و کەرتی غەززە بھێنێت. داواکارییەکەی سەددام وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەسەر دۆسیەی فەلەستین دابەشکرد. پاشان، سەددام دواکات و دەرفەتی ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پشتگوێ خست. ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر عێراق لەڕێگای ڕۆکێت و فڕۆکەوە. وێڕای ئەوەی ئیسرائیل لەلایەن عێراقەوە بە ئامانج گیرابوون، بەڵام لەم شەڕەدا بێدەنگیان نواند ئەمەش بۆ ئەوەی وڵاتە عەرەبییەکان لە ھاوپەیمانیکردن لەگەڵ ئەمریکا نەکشێنەوە. لە شوباتی ١٩٩١، ئەمریکا و بەریتانیا توانیان کوەیت تاکوو ڕووباری فورات لە ھێزە عێراقییەکان پاک بکەنەوە.

لە کۆتایی جەنگەکە ھێزە عێراقییەکان نەیانتوانی بەرگەی ھێرشەکانی ئەو ھاوپەیمانییە بگرن کە لەدژیان پێکھاتبوو، لە ئەنجامدا ١٧٥ ھەزار عێراقی دەستگیرکران و ٨٥ ھەزاریش بوونە قوربانی جەنگەکە. دواتر لەکاتی پڕۆسەی ئاگربەستدا، سەددام ڕازی بوو بەوەی کە چەکە بایلۆژییەکانی پارچە بکات ھەروەھا ڕێگەی بەنوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە لێکۆڵینەوە لەو ناوچانە بکەن کە چەکی لێبووە. گەمارۆی بازرگانی لەسەر عێراق وەک خۆی مایەوە، لەدوای تەواوبوونی جەنگەکە، سەددام سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لەو جەنگە لەبەردەمی گەلی عێراق.

دوای شەڕی کەنداو

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام حوسێن لە ساڵی ١٩٩٦.

لەدوای جەنگەکە، ڕێگە بۆ گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق کرایەوە کە لەژێر ئەو کۆت و بەندەی دەسەڵاتی سەددام جووڵە بکەن. کورد و شیعەکانی عێراق بوونە ھەڕەشە لەسەر جێگیریی دەسەڵاتی حکوومەتەکی سەددام حوسێن. ڕاپەڕینی کوردەکان لە باکووری عێراق و شیعەکانیش لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێکرد. ڕاپەڕینەکانی بەھاری ١٩٩١، وای کرد ١٠٠ ھەزار بۆ ١٨٠ ھەزار کەس ببنە قوربانی، کە زۆربەیان کەسانی سڤیل بوون.

وێڕای ئەوەی ئەمریکا ھانی ڕاپەڕینی دژی سەددامی دەکرد، بەڵام ھیچ یارمەتییەکی گرووپە یاخییەکانی نەدەدا. ئێران کە ھاوسۆزی گرووپە یاخیبووە شیعەیییەکان بوو، بەڵام لە ھەمان کاتدا حەزی بە ھەڵگیرساندنی جەنگێکی دیکە نەبوو لەگەڵ عێراق. تورکیا دژایەتی خۆی بۆ ھەر سەربەخۆبوونێکی کورد دەربڕی، سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە شۆڕشێکی دیکەی شیعەکان دەترسان. دواتر سەددام لە سەرکوتکردنی گرووپە یاخییبوەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا، بەڵام نەیتوانی وڵات بگەڕێنێتەوە دۆخی خۆی لە بواری ئابووری و سەربازی لە قۆناغی دوای جەنگی کەنداو. سەددام ئەو سەرکەوتنەی بەبردنەوە دانا لەبەرامبەر ھێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش وای کرد وێنەی سەددام خۆشەویست بێت لەناو جیھانیی عەرەبی، بەتایبەت ئەوانەی نەیاری ئەمریکا بوون.

سەددام لەوکاتەدا وەک کەسێکی ئیسلامیی و دڵسۆزی ئایینیش دەرکەوت. دوابەدوای ئەوە، بەشێک لە یاساکانی شەریعە لەناو وڵاتدا کاریان پێکرا ھەروەھا درووشمی خودا گەورەیە (اللە اکبر)، بە دەستنووسی سەددامەوە خرایە سەر ئاڵای عێراق. سەددام قورئانێکیشی بە خوێنی خۆیەوە دروست کرد، قورئانەکە بە ٢٧ لیتر لە خوێنی سەددام نووسرا، سەددام ئەوکارەی بۆ سوپاسکردنی خودا کرد لە بەرامبەر پاراستنی لە چەند ڕووداو و پلانێکی مەترسیدار.

پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و گەمارۆ لەسەر عێراق

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١، لەکاتی پێشکەشکردنی پەیامێکی تەلەڤیزیۆنی.

لەگەڵ دەستپێکی داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە ئەوا گەمارۆ خرایە سەر عێراق و لەسەری لانەبردرا، ھاوردەکردنی نەوتی عێراق بلۆککرا. لە نەوەدەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان سزا و گەمارۆکانی سووککرد بەبەرچاوگرتنی دۆخی خراپیی ھاووڵاتیانی عێراق. ژمارەیەک لە خەڵکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەھۆی گەمارۆکانەوە بوونە قوربانی و مردن. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦، حکوومەتەکەی سەددام بە پێشنیاریی ١٩٩٢ی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕازی بوون لەسەر پڕۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراک، کە بەپێی ئەم پڕۆگرامە ڕێگا بە عێراق دەدرا لەبەرامبەر ناردنی نەوت خۆراک و پێداویستییە تایبەتیی و پزیشکییەکان وەربگرێت.

پەیوەندی عێراق و ئەمریکا لەدوای جەنگی کەنداو ھەر بە ھەستیاری مایەوە. ئەمریکا لە ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٣، مووشەکێکی ئاراستەی عێراق کرد بۆ بەئامانج گرتنی بنکەی سەرەکی دەزگای ھەواڵگریی عێراق لە بەغدا. ئەمریکا بەردەوام عێراقی تۆمەتباردەکرد بە شکاندنی ئاگربەستەکەی جەنگی کەنداو ئەمەش بەبەردەوامی پێدان بۆ دروستکردنی چەکی گەورەی لەناوبەر و ئەو چەکانەی کە قەدەغەکراون. لە ساڵی ١٩٩٨، بیل کلینتۆن سەرۆککۆماری ئەمریکا فرمانی دا بەبەردەوامیپێدانی گەمارۆ ئابوورییەکان و ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی دژەفڕینی عێراق، ئەم ئۆپەراسیۆنە ناوی نرا ئۆپەراسیۆنی ڕیوی بیابان، ئەمەش بۆئەوەبوو کە لەناوخۆی عێراق لایەنەکان ھەوڵی لەقکردن و ھاتنە شوێنی سەددام بدەن. ئەفسەری پێشووی دەزگای سی ئای ئەی، ڕۆبێرت بایر لە ڕاپۆرتێکی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ھەوڵیداوە بۆ تیرۆرکردنی سەددام حوسێن لە ساڵی ١٩٩٥. ھەروەھا ھەوڵێکی زۆریدا بۆ ئەوەی کودەتای سەربازیی لە عێراق ڕووبدات.

لە ساڵی ٢٠٠٢، دادناسانی نەمسا لێکۆڵینەوەیەکیان دەستپێکرد لەسەر گواستنەوەی پارە لەلایەن حکوومەتی سەددام لەگەڵ ڕودۆلف ئدلینگەر، کەسایەتی سیاسیی ناو حیزبی پارتی سۆسیال دیموکراتی نەمسا لەمەڕ سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی پارە بەڕێگایەکی نایاسایی دژ بە یاساکانی نەمسا. لە ساڵی ٢٠٠٥، ڕۆژنامەنووسێکی نەمسایی ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕودۆلف ئدلینگەر بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلاری لە کۆمپانیاکەی سەددام وەرگرتووە وەکو بەخشیش بۆئەوەی کۆمپانیا نەمسایییەکان وەبەرھەمھێنان بکەن لە عێراق.

لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکێتیی ئەورووپا ڕێگەچارەیەکی پێشنیارکرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یەکێتییەکە ئامادەکرابوو و ئاماژەی بەوەدەکرد کە لە عێراق ھیچ بەرەوپێشچوونێک نییە لە چارەسەرکردنی قەیرانی مافەکانی مرۆڤ. حکوومەتەکەی سەددام تەواوی ڕاپۆرت و چارەسەرییەکەی بەتووندی ڕەتکردەوە کە ئاماژەشی بەوەدەکرد کە دەستدرێژی سێکسی وەک ئامرازێکی توندووتیژی لەکاتی جەنگ لە عێراق بەکارھاتووە.

داگیرکردنی ٢٠٠٣ی عێراق

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
ھێنانە خوارەوەی پەیکەری سەددام لەکاتی کەوتنی بەغدا، ٢٠٠٣.

چەند ئەندامێکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەتایبەت ئەمریکا بەردەوام چاویان لە سەددام بوو وەک ھەڕەشەیەک لەسەر جێگیریی ناوچەکە. لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، جۆرج دەبلیوو بۆش لە وتارێکیدا لە کۆنگرێسی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە میحوەری وڵاتانی شەڕ لە عێراق، ئێران و کۆریای باکوور پێکدێت. زیاتر لەوەش بۆش ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەگەری ھەیە ھێرشی سەربازیی بکەنە سەر عێراق، چونکە حکوومەتی عێراق ھەڕەشە بەوەی خەریکی دروستکردنی چەکی لەناوبەر و کیمایین بۆ زیاتر لە دە ساڵ.

لەدوای تێپەڕاندنی بڕیارنامەی ١٤٤١ی ئەنجومەنی ئاسایش، کە داوای دەکرد عێراق ھاوکاری چالاکانە، بەخێرایی و بێمەرج پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکان بکات کە پشکنینەکانی دەستپێبکات لە بوونی چەکی لەناوبەر لەناوخۆی عێراق، سەددام ڕێگای بە نەتەوە یەکگرتووەکان دا کە پشکنینەکانی بە ڕابەرایەتی پشکنەر ھانز بلیکس ئەنجام بدات. لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی پشکنەرەکان ئاماژەی پێدرا کە ھیچ چەکێک نەدۆزراوەتەوە، لە ڕاپۆرتەکە ئەوەش نووسرا کە عێراق ھاوکارێکی چالاک بوون لە گەڕانەکان بەڵام خێرانەبوون وەک لە بڕیارنامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش داواکرابوو.

لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٣، سەددام چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیووز لەگەڵ پەیامنێر دان ڕاتەر ڕێکخست. چاوپێکەوتنەکە سێ کاتژمێری خایاند، سەددام ڕەتی کردەوە کە خەریکی دروستکردنی ھیچ چەکێکی کۆمەڵکووژ بووبێت دژ بە ڕێنمایییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بووبێت. سەددام ئەوەشی ڕاگەیاند کە حەزی دەکرد دیبەیتێکی تەلەڤیزیۆنیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جۆرج دەبلیوو بۆش ئەنجام بدات، کە پێشتر ئەم دیبەیتە ڕەتکرابوویەوە. ئەم چاوپێکەوتنەی سەددام یەکەم دیداری ناوبراوبوو لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دە ساڵ. دواتر سەددام حوسێن لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک عێراق ڕەنگە باسی دروستکردنی چەکی لەناوبەریان کردبێت تەنیا بۆئەوەی لەبەردەم ئێران بەھێز دەربکەون.

حکوومەتی عێراقی ھەڵوەشایەوە لەگەڵ سێ حەفتە لە سەرەتای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا، کە لە ڕۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٣ دەستیپێکرد. لە سەرەتادا ھێزەکانی ئەمریکا ئەو شوێنانەیان داگیرکرد کە ھێزە عێراقییەکانی حکوومەت لێی لاواز بوون. دواتر نەمانی دەسەڵاتی سەددام بە عێراقەوە دیاربوو، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی سەددام کە وای پشان دەدا کە لە بەغدایەوە و لەگەڵ پشتیوانەکانی دەردەکەوێت. لە ٩ی نیسان، بەغدا کەوتە ژێردەستی ھێزەکانی ئەمریکا، بەدیاریکراویش بە شکاندنی پەیکەری سەددام پشاندرا، لەوکاتە سەددام لە ھیچ شوێنێک نەدەدۆزرایەوە.

گرتن و دادگایی

گرتن و دەستبەسەرکردن

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
ساتەوەختی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی سەددام حوسێن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا.

لە نیسانی ٢٠٠٣، لەحەفتەی کەوتنی بەغدا شوێنی خۆحەشاردانی سەددام ھێشتا لەژێر پرسیاردا مابوویەوە. چەندین شایەتحاڵی بینینی سەددام بڵاوکرایەوە بەڵام ھیچیان جێگای دڵنیایی و ڕاستیی نەبوون. چەندجارێکیش تۆماری دەنگی سەددام بڵاودەکرایەوە کە بانگەشەی دەسەڵات و ھێزی جەماوەری دەکرد.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام، دوای ماوەیەکی کورت لە گیرانی.

ناوی سەددام خرایە سەرەوەی پێرستی داواکراوترین عێراقییەکان لەلایەن ئەمریکاوە. لە تەممووزی ٢٠٠٣، کوڕەکانی عودەی و قوسەی لەگەڵ نەوەکەی مستەفا کووژران لە شەڕە تەقەیەک لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا.

لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣، لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی سوور، سەددام حوسێن لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا گیرا ئەمەش لەدوای دۆزینەوەی لەناو چاڵێکی نزیک کێڵگەیەک بوو لە نزیک تکریت. دوای دەستگیرکردنی، سەددام گواسترایەوە بۆ بنکەی ئەمریکییەکان لە نزیک تکریت، دواتریش برایە بنکەی ئەمریکییەکان لەنزیک بەغدا. بەڵگەنامە و چاوپێکەوتنەکانی سەددام لەکاتی دەستبەسەربوونی لە بنکە ئەمریکییەکان لەلایەن ئەرشیڤی دەزگای ئێف بی ئایەوە بڵاوکرایەوە. لە ڕۆژی ١٤ی کانوونی یەکەم، لەلایەن پۆل برێمەر حاکمی مەدەنی عێراق، دەستگیرکردنی سەددام لە ناو کێڵگەیەکی نزیک تکریت بەفەرمی ڕاگەیەندرا. بریمەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەکاتی دەستبەسەرکردنی سەددام پشاندا. لە ڤیدیۆیەکە، سەددام بە ڕیشێکی زۆرەوە و جیاواز لە دەرکەوتنە دیارەکانی دەرکەوت. لەلایەن ئەمریکاوە ئەوە پشتڕاستکرایەوە کە تەندروستی سەددام باشە. برێمەر ئەوەشی ئاشکراکرد کە نیازیان ھەیە سەددام بخەنە ناو دادگایییەکەوە، بەڵام ھێشتا بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی و وردەکارییەکانی دەرنەچووە. ئەو عێراقی و ئەمریکییانەی کە لەوکاتە قسەیان لەگەڵ سەددام کردبوو، ئەوەیان درکاند کە سەددام ھێشتا متمانەی بەخۆیەوە و خۆی بە سەرکردە دەزانێت.

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
سەددام حوسێن لەکاتی قسەکردن بۆ دادگا.

ڕۆژنامەی تابلۆیدی «دە سەنی» بەریتانی وێنەیەکی سەددامی لەسەر ڕووپەری یەکەمی ڕۆژنامەکەی بڵاوکردەوە کە بە شۆرتێکی سپی دەردەکەوتبوو. لە وێنەکانی دیکەی دیوی ناوەوەی ڕۆژنامەکە، وێنەی سەددام دانرابوو کە خەریکی شووشتنی بێجامە و شوێنی پێخەفەکەی بوو. حکوومەتی ئەمریکا بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی بە سەرپێچی ڕێککەوتننامەی ژنێف دانا، و بڕیاریاندا کە لێکۆڵینەوە لە دەرچوونی ئەو وێنانە بکەن. لەوکاتەدا سەددام لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرا لەلایەن جۆرج پیرۆ، نوێنەری دەزگای ئێف بی ئای.

ئەو زیندانەی کە سەددامی لێ بوو لە جۆری ڤی ئای سی بوو «واتە تاوانباری زۆر گرنگ»، لە زیندانەکە ڕێگە بە سەددام درا کە باخچەیەکی بچووک بۆخۆی بڕووێنێت. سەددام لە دوا ڕۆژەکانی خەریکی نووسینی شیعر بوو، ھەروەھا لە کۆتا ڕۆژەکانی پێش لەسێدارەدانی ئەوا لە بارەی میراتی خۆی و چۆنییەتی نووسینەوەی مێژوو قسەی کردووە.

دادگایی

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٤، سەددام و یانزدە لە گەورە سەرکردەکانی حیزبی بەعس ڕادەستی حکوومەتی عێراق کران بۆ ئامادەبوونیان لە دادگایەک لەبارەی تاوانەکانیان لەدژی مرۆڤایەتی.

دوای چەند حەفتەیەک، سەددام حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو بەھۆی تاوانی کۆمەڵکووژی دوجەیل لە ساڵی ١٩٨٢، ھەروەھا بە تۆمەتی کوشتنی ١٤٨ کەس، لەپاڵ دەستدرێژی و توندوتیژی لەسەر ژنان و منداڵان.

لەکاتی دادگایییەکە، سەددام و پارێزەرەکەی داوایان دەکرد کە ھێشتا سەددام بە سەرۆکی شەرعی عێراق بانگبکەن، بەشێک لە پارێزەرەکانی سەددام ھەوڵی تیرۆرکردنیان درا، چەندجارێک سەرۆکی دادگا گۆڕدرا.

لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، سەددام حوسێن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بەسەردا ساغ بوویەوە، حوکمی لەسێدارەدانی تاکوو مردنی بۆ دەرچوو. ھەریەکە لە بەرزان ئیبراھیم تکریتی و عەواد بەندەر، کە سەرۆکی دادگای شۆڕش بوو لە ساڵی ١٩٨٢، بەھەمان سزا و تۆمەتی سەددامیان بەسەردا جێبەجێکرا. بەرزان و عەواد لە ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لەسێدارەدران.

لەسێدارەدان

سەددام لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ بە پەتێک سێدارە درا، ئەمەش وێڕای ئەوەی ناوبراو داوای کردبوو بە گولە بکوژرێت. سەددام لە کامپی داد لە کازمییە، باکووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا لە سێدارە درا. لە کۆتا ساتەکانی لە سێدارەدانی، سەددام جار و نیوێک شەھادەی موسڵمانەنی خوێندووە، لە جاری دووەمیدا لە نیوەی شەھادەکەی بووە کاتێک لە سێدارە دراوە.

سعودیە ئیدانەی ئەنجامدانی لە سێدارەدانی سەددامی کرد لە ڕۆژێکی پیرۆزدا. ڕۆژ، شێواز و جێبەجێکردنی لە سێدارەدانی سەددام لە جیھانی ئیسلامیدا وەک ڕووداوێکی شۆک و سوپرایز دەرکەوت، بەشێک لە سەرکردەکانی جیھانی ئیسلامی ڕێزیان بۆ سەددام نواند.

گرتەی کاتی لە سێدارە دانی سەددام بە مۆبایلێک گیرا، لە گرتەکە ئەوە بینرا کە ئەو کەسانەی سەددامیان برد بۆ پەتی سێدارە ئەوا سووکایەتیان بەناوبراو کرد. ڤیدیۆیەکە لەماوەیەکی کورتدا لەسەر ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیھان بڵاوبوویەوە و بووە باس و خواسێکی جیھانیی. دواتر باسی ئەوەشکرا کە لەدوای لە سێدارە درانی ئەوا شەش چەقۆ لە لاشەی سەددام دراوە.

سەددام لە ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، لە شوێنی لەدایکبوونی لە تکریت نێژرا، سەددام ٣ کیلۆمەتر دوورتر لە کوڕەکانی نێژرا. لە ئابی ٢٠١٥، لەکاتی شەڕی داعش لە عێراق ئەوا مەزاری سەددام ڕووخێندرا. بە لە ڕووخانی مەزارەکەی، سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ساڵی ٢٠١٤ ئەوەیان ڕاگەیاند کە گۆڕی سەددام بۆ شوێنێکی شاراوە لەلایەن چەند تیرە و عەشیرەتێکی ناوچەکە بۆ شوێنێکی نھێنی گواستراوەتەوە.

ھاوسەرگیری و پەیوەندی خێزانییەکان

سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
وێنەی خێزانی سەددام، ناوەڕاستی ساڵانی ھەشتاکان.
  • سەددام لە ساڵی ١٩٦٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ ساجیدە تەلفاح کرد. ساجیدە کچە خاڵی سەددام، واتە خەیروڵڵا تەلفاحە، کە ھەر خاڵی سەددامی گەورەکرد. ھاوسەرگیرییەکەیان ھەر لەمنداڵییەوە ڕێکخرا، ئەوکاتە سەددام تەمەنی پێنج ساڵان ھەروەھا ساجیدەش حەوت ساڵان بوو. سەددام و ساجیدە لە میسر لەیەکتری مارەبڕان ئەمەش لەوکاتەی لە عێراق دوورخرابوویەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٦٣ کە گەڕانەوە ئەوا ھاوسەرگیرییەکەیان کرد.
    • عودەی حوسێن (١٩٦٤–٢٠٠٣)، کوڕە گەورەی سەددام و ساجیدە بوو، ئەو ھەریەکە لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقی، کۆمەڵەی فیداییانی سەددام حوسێن، لەگەڵ چەند دەزگایەکی میدیایی لە ناویاندا تەلەڤیزیۆنی عێراق و ڕۆژنامەی بابلی بەڕێوەدەبرد. عودەی کوڕە دڵخوازەکەی سەددام بوو، وادانرابوو کە ببێتە شوێنگرەوەی ئەو، بەڵام بەھۆی ڕەفتارەکانییەوە ئەوا ئەو ھەستەی سەددام بۆ عودەی نەما. عودەی بەرپرسیاربوو لە تەقینەوەی چەندین ئوتومبێل و دەستدرێژی سێکسی لە بەغدا، ھەروەھا ئەوەی لە ئاھەنگێکی خانمی یەکەمی میسر سوزان موبارەک، ھەڵسا بە کووشتنی خزمەتکارە نزیککەیەی سەددام و تامکەری خواردن، کەمال حەننا جیجۆ. عودەی لە جیھانی ڕۆژاوا ناوبانگی دەرکرد، کاتێک لە شەڕی کەنداو تاڵانی و دزییەکی گەورەی لە کوەیت ئەنجامدا، لەوێ بەبەھای ملیۆنان دۆلار زێڕ، ئوتومبێل و پێداویستی پزیشکی دزی بۆ خۆی و لایەنگرانی. عودەی بەوەش ناسراوبوو کە دڵڕەقانە ڕەفتاری دەکرد لەگەڵ ئەو کەسانەی بێدڵی ئەویان دەکرد لە ناویشاندا کچە خۆشەویستەکەی، ھاوڕێکانی ئەگەر بێدڵی ئەویان کردبایە، ھەروەھا بەخراپی لەگەڵ وەرزشوانەکان دەجووڵایەوە کاتێک ئەنجامی خراپیان تۆماردەکرد، لەنموونەش دوای دەرکرانی ھەڵبژاردەی عێراق لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ ئەوا سەری یاریزانەکانی سفر کرد. عودەی لەگەڵ کچی عیزەت دووری ھاوسەرگیری کرد بەڵام دوای ماوەیەکی کورت لەیەکتری جیابوونەوە، عودەی ھیچ منداڵێکی نەبوو لەو ژنە.
    • قوسەی حوسێن (١٩٦٦–٢٠٠٣) دووەم کوڕی سەددام بوو، لە دوای ناوەڕاستی نەوەدەکان ئەوا بووە کوڕی دڵخوازی سەددام، بەگوێرەی سەرچاوەکان لەوە نزیکبوو ببێتە شوێنگرەوەی سەددام بەوەی دڵی باوکی بەدەستھێنابوو و ھەڵەی کەمتری دەکرد بەراورد بە برا گەورەکەی. قوسەی گاردی کۆماری عێراقی و ھێزەکانی ئەمن خاسی
      سەددام حوسێن: ژیان, گەیشتن بە دەسەڵات, وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوور 
      ڕۆژی ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣، لە شەڕەتەقەیەک عودەی و قوسەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە کوژران.
      بەڕێوەدەبرد. وابڕوا دەکرێت کە بەفرمانەکانی ئەو ھەزاران کەس لە شیعە یاخیبووەکانی کوشتبێت. قوسەی جارێک ھاوسەرگیری کرد و سێ منداڵیشی ھەبوو.
    • ڕەغد حوسێن (لەدایکبووی ١٩٦٨) کچە گەورەی سەددام حوسێنە، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، عێراقی بەرەو ئەردەن جێھێشت، ئەمەش دوای ئەوەبوو لەلایەن بنەماڵەی شا لە ئەردەن پارێزبەندی بۆ مسۆگەرکرا، ھاوکات چەند جارێک لەلایەن حکوومەتی عێراقی داواکراوە لەبەرامبەر چالاکییەکانی لە حیزبی بەعسی قەدەغەکراو. خێزانی شاھانەی ئەردەن ڕەتیان کردووەتەوە کە ڕەغد ڕادەستی عێراق بکەنەوە.
    • ڕەنا حوسێن (لەدایکبووی ١٩٦٩) دووەم کچی سەددامە، وەک خوشکەکەی ڕەغد لە ئەردەن دەژی. ڕەنا لەگەڵ سەددام کامل ھاوسەرگیری کرد و چوار منداڵی ھەیە.
    • حەلا حوسێن (لەدایکبووی ١٩٧٢) سێیەم و بچووکترین کچی سەددامە. زانیاریی لەبارەی حەلا زۆر کەمە، لە ساڵی ١٩٩٨ ھاوسەرگیری لەگەڵ ژەنەڕال کەمال مستەفا عەبدوڵڵا سوڵتان تکریتی کرد. لەدوای ٢٠٠٣، لەگەڵ منداڵ و خوشکەکانی ڕوویانکردە ئەردەن.
  • سەمیرە شابەندەر (لەدایکبووی ١٩٤٦) دووەم ژنی سەددامە و لە ساڵی ١٩٨٦ ھاوسەرگیریان کرد، بەر لەوەش سەمیرە ژنی بەڕێوبەری ئەوکاتی ھێڵە ئاسمانیەکانی عێراق بوو، بەڵام دواتر بووە ھاوسەری سەددام، ھاوکات سەددام بە زۆر سەمیرە و ھاوسەرەکەی لەیەکتری جیاکردەوە. دوای ساڵی ٢٠٠٣، سەمیرە چووە لوبنان، ھەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوەدەکرد کە شەشەمین منداڵی سەددامی لە سەمیرە بووە، بەڵام دواتر ئەوە لەلایەن ئەندامانی خێزانی سەددام ڕەتکرایەوە.

دەگوترا سەددام لەگەڵ ھەریەکە لە نیزال حەمدانی و ئیمان حویش ھاوسەرگیری کردووە، بەتایبەت ئەوەی دووەمیان لە ساڵی ٢٠٠٢ بەنھێنی بووە.

لە ئابی ١٩٩٥. ڕەغد و ھاوسەرەکەی حوسێن کامل مەجید و ڕەنا و ھاوسەرەکەی، سەددام کامل مەجید لەگەڵ منداڵەکانیان چوونە ئەردەن، ئەمەش بەھۆی چالاکی ھاوسەرەکانیان لەدژی سەددام و یارمەتیدانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، دواتر گەڕانەوە عێراق ئەمەش کاتێک سەددام لێخۆشبوونی بۆ دەکردن، دوای سێ ڕۆژ لە گەڕانەوەیان ئەوا ھاوسەری دوو کچەکەی سەددام بەتۆمەتی خیانەت بە گولە کوژران.

لە ئابی ٢٠٠٣ و دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، ئەردەن مافی پەنابەرێتی و پارێزبەندی بە ڕەغد و ڕەنا بەخشی، تاکوو ئەمڕۆش دوو کچەکەی سەددام لەگەڵ منداڵەکانیان لەوێ دەژین. ھەر لەو مانگەدا، چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن و کەناڵی عەرەبییە ئەنجامدا، ڕەغد لەبارەی باوکییەوە وتی، «ئەو باوکێکی زۆر باشبوو، ئەو دڵێکی گەورەی ھەبوو.» و داوای لێکرا ئەگەر پەیامێکی بۆ باوکی ھەبێت ئەوا بیڵێت، ڕەغد وتی «خۆشم دەوێی و بیرت دەکەم.»

بەر لەوەی لە ٢٠٠٣ ھێرشبکەنە سەر عێراق، بەمەبەستی جیاکردنەوەی سەددام لە لایەنگرانی ئەوا سی ئای ئەی ڤیدیۆیەکی دروستکراوی بڵاوکردەوە کە سەددام سێکس لەگەڵ کوڕی ھەرزەکار دەکات.

پێرستی پۆستە حیزبی و حکوومییەکان

  • سەرۆکی جیھازی موخابەراتی عێراقی (١٩٦٣)
  • جێگری سەرۆکی عێراق (١٩٦٨–١٩٧٩)
  • سەرۆککۆماری عێراق (١٩٧٩–٢٠٠٣)
  • سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق (١٩٧٩–١٩٩١ و ١٩٩٤–٢٠٠٣)
  • فەرماندەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە حیزبی بەعس (١٩٧٩–٢٠٠٣)
  • سکرتێری گشتی حیزبی بەعسی عێراق (١٩٧٩–٢٠٠٦)
  • سکرتێری گشتی فەرماندەی حیزبی بەعس (١٩٨٩–٢٠٠٦)
  • یاریدەدەری سکرتێری گشتی حیزبی بەعسی عێراق (١٩٦٦–١٩٧٩)

ئەمانەش ببینە

تێبینییەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Political offices
پێشوو
ئەحمەد حەسەن بەکر
سەرۆک کۆماری عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگر
جەی گارنەر
وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی بنیادنانەوە و ھاوکاریی مرۆیی عێراق
سەرۆک وەزیرانی عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٢٣ی ئازاری ١٩٩١
جێگر
سەعدوون حەممادی
پێشوو
ئەحمەد حوسێن خوزەیر
سەرۆک وەزیرانی عێراق
٢٩ی ئایاری ١٩٩٤–٩ی نیسانی ٢٠٠٣
جێگر
محەممەد بەحرولعلوم
وەک سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
ئەحمەد حەسەن بەکر
سکرتێری حیزبی بەعسی عێراق
١٦ی تەممووزی ١٩٧٩–٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦
جێگر
عیزەت دووری

Tags:

سەددام حوسێن ژیانسەددام حوسێن گەیشتن بە دەسەڵاتسەددام حوسێن وێنەی سەددام لە سیاسەت و کەلتوورسەددام حوسێن پەیوەندییەکانی دەرەوەسەددام حوسێن شەڕی ئێران و عێراقسەددام حوسێن ھەڵمەتی ئەنفالسەددام حوسێن فشارەکان بۆ سەر کوێتسەددام حوسێن شەڕی کەنداوسەددام حوسێن دوای شەڕی کەنداوسەددام حوسێن داگیرکردنی ٢٠٠٣ی عێراقسەددام حوسێن گرتن و دادگاییسەددام حوسێن لەسێدارەدانسەددام حوسێن ھاوسەرگیری و پەیوەندی خێزانییەکانسەددام حوسێن پێرستی پۆستە حیزبی و حکوومییەکانسەددام حوسێن ئەمانەش ببینەسەددام حوسێن تێبینییەکانسەددام حوسێن سەرچاوەکانسەددام حوسێن بەستەرە دەرەکییەکانسەددام حوسێن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نیکۆلا تێسلاگورچیلەچێ گیڤاراشیعەسیکس ئەکسیسناپۆلیۆن بۆناپارتڕۆژژمێرلوڕیخانەقینزەیتوونمۆسیقادارستانی ئەمازۆنسەگماتماتیکنەبەز گۆرانسیاسەتھیندستانجەنگی جیھانیی یەکەمھەرێمی کوردستانسێ بە چوارئارامیەکانزمانەوانیئەسیریشەرەفخانی بەدلیسیغەزالیڕەمەزانگرەوی بەختی ھەڵاڵەخانزادی سۆرانیوونیسێفبەڕێوەبەریلیبرالیزمئیبراھیم ئەمین باڵدارکەریم خانی زەندمادسیستمی بەکارخەری١٣ی نیسانشنگالزاگرۆسسەید سادقلەیلا قاسمقەندیلیاساکانی داینامیکە گەرمیویکیپیدیای ئینگلیزیسروشتئیسماعیل بێشکچیگوێزمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردقەزای دووبزجوگرافیای باشووری کوردستانناکۆکیی تورکیا و پەکەکەڕەجەب تەییب ئەردۆغانڕەوشتپلازمیدپێنجوێنسێکسی خێراگوڵوزەی خۆریزستانھۆدارێتیڕێبازە ئەدەبییەکانڕۆژنامەشێرزاد حەسەنیاسای ئۆمسی ئێس ئێسھایدرۆجینعەبدوڵڵا گۆرانئیسپانیاشانشینی یەکگرتووئایین لە کوردستانپاراسایکۆلۆژیمیا خەلیفەئەڵمانیادواھەمین ھەناری دونیابارزان🡆 More