مەدرید

مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٣٬٢٧٣٬٠٤٩ کەس بووە. کۆمەڵگای مەدرید پڕە لە گووند و شارە دێ و لەدەرەوەی شارەکە، مەدرید لە مێژوودا شارێکی ڕۆمانی بووە واتا ئیمپڕاتۆرێتیی ڕۆمی فەرمانڕەوا بووە لەسەدەی دووەمی زاینی، شاری مەدرید لە ئێستادا بەشارێکی پێشکەوتوو و بازرگانی ناسراوە و چەندین نووسینگەی تایبەتی و کۆمپانیاکان لەشارەکەدا ھەن، شاری مەدرید لەدەستی فرانسیسکۆ فرانکۆ تووشی داڕمانێکی زۆر بوو بەڵام لەدوای فڕانکۆ بەتایبەت ساڵانی ١٩٨٠-١٩٩٠ دوای گەڕانەوەی دیموکراسی بۆ وڵاتەکە مەدرید گەشایەو بە تەلاری بەرز و پیشەسازی، کەش و ھەوای مەدرید لە وەرزی ھاوین و بەھار دەگاتە ٣٠ بۆ ٤٠ پلەی سلیزی دەگۆڕێت کە ئەمەش بۆ شارێکی ئەورووپا پلەیەکی بەرزە، شارەکە کۆمەڵێ مۆزەخانە و ئەنتیکەخانەی مێژوویی لە خۆ گرتووە لەوانە مۆزەخانەی پێدرۆ و مۆزەخانەی سۆفیای شاژن و جگەلەمانەش تەلاری ھونەری و شوێنی کۆنسێرتی ھوونەرمەندان و پاڕکی گەشتیاری، شاری مەدرید سێیەم گەورە شاری نێو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەدوای لەندەن و بەرلین، لەڕووی یاری تۆپی پێشەوە چەندین یانەی بەناوبانگی تێدایە لەوانە ریال مەدرید و خیتافی و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ.

مەدرید
شار
Villa de Madrid
وێنەی چەند شوێنی شاری مەدرید
وێنەی چەند شوێنی شاری مەدرید
دروشمی خانەدانیی مەدرید
وڵاتمەدرید ئیسپانیا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٬٢٢٣٬٣٢٤
 
وێبگەmunimadrid.es

کەش و ھەوا

کەش و ھەوای مەدرید بەتەواوی ئاو و ھەوایەکی وشکی ھەیە، بۆیەش زۆر بەی بارانی مەدرید لە وەرزەکانی پاییز و بەھارن، وە وەرزی زستانیشی ساردە و پلەی گەرمی بەڕادەیەکی زۆر نزم دەبێتەوە کە ھەندێک جار بەفری لێ دەبارێت وە لەوەرزی ھاوینیش زۆر جار پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەڕادەیەک بۆ پلەی ٣٠ سلیزی بەتایبەت لە مانگی تەممووز دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیزی.

چاند

لە مەدرید کۆڵێ لە مۆزەخانەی ھوونەری گرنگ و گەورە بەرچاو دەکەوێت کە گرنگترینیان مۆزەخانەی پڕادۆ و مۆزەخانەی شاژن سۆفیایە، ھەر لە مۆزەخانەی شاژن سۆفیا تابلۆیەکی بەنرخ ھەیە کە لەلایەن وێنەکێشی بەناوبانگی ئیسپانی پابلۆ پیکاسۆ کێشراوە کە تابلۆنەکە ناوی گوێرنیکایە، ئەو تابلۆیە مەبەستی پیکاسۆی نیشانداوە کە چۆن ئەو تووڕە بووە لەوکاتەی کە ئاڵمانیای نازی لەساڵی ١٩٣٧ شاری گوێرنیکای وێرانکردووە.

شوێنەکانی مەدرید

مەدرید 
شاری مەدرید لەساڵی ١٥٦٢

زۆرن شوێنە بەناوبانگەکانی مەدرید لەوێنەی گۆڕەپانی گشتی شارەوانی مەدرید کە گۆڕەپانەکە بۆخۆی بازاڕێکە، وە ھەروەھا ھاندەرانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کە زۆرینەی دانیشتوانی مەدرید پێکدێنن لە یاری تۆپی پێ لە گۆڕەپانی گشتی دی سیبێلێس (Cibeles) وە گۆڕەپانی گشتی دی لا ڤیا تایبەتی کەباخچەوحەوشەی تایبەتی ھەبوو شوێنێکی تری بازاڕ ناودار بوو لە مەدرید، مەدرید ھەندێک پارکی جوانی ھەیە. رێتیرۆ پارک ناودارترینە، گۆڕەپانی گشتی دی تۆرۆس لەلایەن زۆر گەشتیار سەردان دەکرێت، یەکێک لە بەم دوواییەترین شوێنی لە مەدرید کەی ئای ئۆ تاوەر کە ناسراوە بە دەروازەکە بۆ ئەوروپا.

تەلاری کۆشکی شاھانەی ئیسپانیا لە مەدریدە کە یەکێکە لە گەورەترین تەلارەکانی ئەورووپای ڕۆژاوا بەڵام خێزانی پاشا (ئەوانەی ماون) لەو کۆشکە ناژین و ئێستاکە لە کۆشکێکی بچووکتر دەژین، وە ئەو کۆشکە بۆ ڕووداوە گرنگەکان لەلایەن خێزانەکە بەکاردێت!، لەناو کۆشکی شاھانە چەندین تابلۆی جوان و نایاب و گرانبەھا وە گەوھەری بەنرخ بەرچاو دەکەویت.

وەرزش

لە شاری مەدرید، چەند یانەیەکی تۆپی پێی، بەھێز و بەناوبانگ ھەن، کەدیارترینیان ڕیال مەدریدە، کەماناکەی بە زمانی ئیسپانییەوە واتا پاشای مەدرید. وەھاوکات یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ھەر لەم شارەیە، کەبەیانەی چینی ھەژارەکان و چینی مامناوەند، دەناسرێت لەشارەکە. جگەلە تۆپی پێ تۆپی تێنس یەکێکی تری یارییە بەناوبانگەکانی شاری مەدریدە، کە ساڵانە یەکێک لەبەھێزترین پاڵەوانیێتییەکانی ئەوڕوپاو جیھان لەو شارە ئەنجام دەدرێت، کە ئەویش (پاڵەوانیێتی تێنسی مەدریدی کراوە) یە.

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

Tags:

مەدرید کەش و ھەوامەدرید چاندمەدرید شوێنەکانی مەدرید وەرزشمەدرید ئەمانەش ببینەمەدرید پەراوێزەکانمەدرید سەرچاوەکانمەدریدسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جەزائیرترشەبارانئیدریس بارزانیخەتەنەکردنی کچانفۆنیمقەزوانپەندەکانی پیرەمێردکانزاقورئانسپیسبوونی ژینگەگۆڕەپان و مەیدانیاریزانی تۆپی پێقازی محەممەدپانپانۆکێێمێژووی عێراقفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیزەکەریا عەبدوڵڵاسێکسی خێرامافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرقەزای پێنجوێنشێرپەنجەشێری ئاسیاییویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشێلادزێڕوەکئەیووب عەلیفێمینیزمئەشق و تۆڵەڕۆژاوای کوردستانزانیاریقانعبیرەڕۆژژمێرشێرکۆ بێکەستەکنۆلۆژیامووساناپۆلیۆن بۆناپارتخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)شەڕی ئێران و عێراقپەیوەندییە گشتییەکانکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانئەشکەوتی جاسەنەنەخۆشخانەی نانەکەلیڕۆماننایەکسانیی کۆمەڵایەتیزاگرۆسزمانی کوردیئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیکەمالیپۆتاسیۆمشەووالیاریی سێکسیئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیپاوەکریستیانۆ ڕۆناڵدۆقۆپی قەرەداغپەرلەمانی کوردستاندڵشاد مەریوانیبافڵ تاڵەبانیچەنگیزخانشەرەفخانی بەدلیسیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانقەزای شارەزووریەکێتیی نیشتمانیی کوردستانشاسوار جەلال سەعیدپارێزگاکانی کوردستانمافی خوێندنھێمنڕووناکیگەزگەسک🡆 More