سارا جۆ چاموون (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٩٣)، ناسراو بە میا خەلیفە (/miːə kəˈliːfə/؛ بە عەرەبی: مِيَا خَلِيفَة)، کەسیاتییەکی میدیا مۆدێلی وێبکام، و خانمەکتەری پۆرنۆگرافیی پێشووی ئەمریکی بە ڕەگەز لوبنانییە.
لە بەیرووت لەدایکبووە، و لە ٢٠٠١دا چووەتە مێریلەند. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا دەستی بە نواندن لە پۆرنۆگرافیدا کردووە، و دوای دوو مانگ بووەتە پڕبینەرترینی پۆرن ھەب. پیشەکەی ناکۆکی نایەوە لە ڕۆھەڵاتی ناویندا، بەتایبەتیش ئەو ڤیدیۆیانەی کە تێیدا کاری سێکسی بە حیجابەوە دەکرد.
میا خەلیفە | |
---|---|
مِيَا خَلِيفَة | |
لەدایکبوون | بەیرووت، لوبنان | ١٠ی شوباتی ١٩٩٣
ناوەکانی تر | میا کالیستا |
پیشە | کەسایەتی میدیا، مۆدێلی وێبکام، خانمەکتەری پۆرنۆگرافی |
چالاکبوون | ٢٠١٤–٢٠١٥ |
باڵا | ٥ پێ ٢ ئینچ (١٫٥٧ م) |
ھاوسەر | نەزانراو (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ جیابوونەوە ٢٠١٦) ڕۆبێرت ساندبێرگ (ھاوسەرگیری ٢٠٢٠) |
وێبگە | twitter.com/miakhalifa |
میا لە بەیرووت لەدایکبووە و لە ٢٠٠١دا لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەھۆی ھەستانەوەی کۆنفلیکتی باشووری لوبنان. بە کاتۆلیکی گەورە کراوە و ماڵەوەیان بە «زۆر کۆنەخواز» وەسفدەکات، و ئێستا پەیڕەوەی کاتۆلیکی ناکات. لە قوتابخانەیەکی تایبەتی زمانی فەرەنسی لە بەیرووت خوێندوویەتی، و لەوێ فێری زمانی ئینگلیزی بووە. دوای ڕۆیشتن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە مۆنتگۆمری، مێریلەند ژیاوە و یاری لاکرۆسی کردووە لە قوتابخانەی ناوەندی. لە قوتابخانەی دواناوەندی باکووری ڕۆژاوا لە جێرمەنتاون، مێرلەند خوێندوویەتی. قسەی سەبارەت بەوە کردووە کە لە قوتابخانەدا مووبەکراوە بەھۆی ئەوەی «ڕەشپێستترین و سەیرترین کچی ئەوێ» بووە، لە دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر. لە ئەکادیمیای سەربازیی ماسانوتن لە وودستۆک، ڤیرجینیا خوێندوویەتی، و دواتر لە زانکۆی تەکساسی ئێل پاسۆ بە بەکەلۆری لە مێژوودا دەرچووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میا خەلیفە تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە Mia Khalifa تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میا خەلیفە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.