سەبری ئەحمەد تەمەر ناسراو بە سەبری بۆتانی لە گوندی لۆدێ لە شاری وانی باکووری کوردستان لە دایکبووە.
لە مزگەوت و خوێندنگە خوێندوویەتی بەڵام وازی لە خوێندن ھێنا و چووە ناو خەباتی کوردایەتی و خزمەتی گەل. لە ساڵی ١٩٤٦ گیرا لە زیندانی موسڵ زیندانی کرا. ھەر لەوێ دەستی بە نووسینی ھەڵبەست کرد. لە شاڵی ١٩٦١ چووە ناو ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول. بەرھەمەکانی لە چوارچێوەی پەخشان و ھۆنراوەدان و دەربارەی خۆشەویستی وڵات و کوردایەتی و مرۆڤایەتی و برایەتی و یەکسانین. ئەوەی کە بەرھەمەکانی بە شێوەیەکی ئاسان نووسیوە وای کردوە کۆمەڵگا بە ئاسانی لێی تیێبگەن. بە درێژایی ژیانی خەباتی کردووە لە پێناو کوردایەتی، بە دەیان چیرۆک و پەخشان و بابەتی فۆلکلۆری لە گۆڤار و رۆژنامەی کوردیدا بڵاوکردووەتەوە.
سەبری بۆتانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱۹۲٥ شاری وان - باکووری کوردستانی یەکگرتوو (کوردستانی باکوور) |
مەرگ | ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹٨ (۷۰-۷۱ ساڵ ژیاوە) ئۆسلۆ - نەرویج |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەدیب، نووسەر، شاعیر |
چالاکبوون | ١٩٦١ تا ١٩٧٥ (شۆڕشی ئەیلوول) |
ئایین | ئیسلام |
عاشقان پەردە دڕاندن چەپ و ڕاست
نامە ل پێ نامێ شاندن چەپ و ڕاست
پەیک و مزگێنی دھاتن پێل و پیل
ب ئاوازەک نوو ستراندن چەپ و راست
جوتیار و ڕێنجبەر و پالان شەڤ و ڕۆژ
ژ دەمێ ھەڤ درەڤانەن چەپ و راست
شلیپان دھاتن مەیدانێ کت و جۆت
وەک بازان شەپەڕ شەقاندن چەپ و راست
خورشید و شێر و شاھینان ڕاھێنانێ
کۆزک و چەپەر شکاندن چەپ و راست
خوەش د خوەندن قەق بوو ھەی قەقە بوو
کافر دخوونێ گەڤزاندن چەپ و راست
ئەڤینداران جان و دل دان دلستانێ
تەڤنا ژینەک نوو ڕاچاندن چەپ و راست
ترس و لەرزا ڤێ خەبات و کێڤە ڕاتێ
بەگ و دوژمن لەرزاندن چەپ و راست
خوە پەرستان ئەڤ سەرو ئەو سەر لەیزتن
خوە ب دۆلارا وەڕماندن چەپ و راست
تۆڤی ڕک و کەرب و کینا ڕەش ڕەشاندن
دوەلاتێ مەدە چاندن چەپ و راست
ئەڤ ھەموو دەرد و خەم و زۆر و ستەم
دوژمنا ل مە باراندن چەپ و راست
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەبری بۆتانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.