ئاڵای عێراق (بە عەرەبی: علم العراق) سێ ھێڵی ئاسۆیی سوور و سپی و ڕەشی یەکسان لە ئاڵای ئازادی عەرەبی لەخۆدەگرێت و لە ناوەڕاستدا دەستەواژەی «اللە اکبر» (خودا گەورەترینە) بە زمانی عەرەبی بە ڕێنووسی کوفی نووسراوە.
ئاڵای ئێراق | |
---|---|
دامەزران | ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | عێراق |
چەشن | Pan-Arab colors flag، horizontal triband |
ڕێژەی ڕووبەر | 3:2 |
ڕەنگ | سوور، سپی، ڕەش، سەوز |
Depicts | field، تەکبیر |
Inscription | الله أكبر |
ئەم سێ ڕەنگە بنەڕەتییە لە دوای پەسەندکردنییەوە لە ٣١ی تەممووزی ١٩٦٣ بەکارھاتووە، لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری لە ھێما سەوزەکان لە ھێڵە سپییەکانی ناوەڕاستدا؛ نوێترین وەشانی کە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ پەسەند کراوە ھەڵگری تەکبیرە کە بە سەوزی تۆخ ڕەنگ کراوە و سێ ئەستێرە سەوزەکە لابراوە کە لە ساڵی ١٩٦٣ەوە ھەبوون.
ھەرێمی کوردستانیش وەک ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە ناو عێراقدا بە حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆک و سوپای خۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٢ سەری ھەڵدا. ئاڵایەکی جیا بەکاردەھێنێت کە بە ئاڵای کوردستان ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ پەسەندکراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای عێراق تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵای عێراق, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.