خانزادی سۆران یان میر خانزاد یەکێک بووە لە فەرمەنڕەوا و میرەکانی میرنشینی سۆران لە ماوەی کۆتایییەکانی سەدەی شازدە و سەرەتاکانی سەدەی حەڤدە.
خانزاد خوشکی میر محەممەدە، کە ئەویش میری سۆران بووە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دەورووبەری ساڵی ١٦٢٠.
خانزاد بووەتە میری میرنشینی سۆران لەدوای ژەھرخواردکردنی براکەی لە بەغدا لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەناوی لەشکری. دوای گرتنە دەسەڵاتیش، خانزاد تۆڵەی براکەی کردووەتەوە بە داواکردنی خوازبێنی بۆ کچێک بۆ لەشکری. دواتر کە کاتێک لەشکری و پیاوەکانی لە شنگالەوە گەیشتوونەوە سۆران، خانزاد ئەوانی کوشتووە.
خانزاد لە قەڵای خانزاد فەرمانڕەوایی سۆرانی کردووە. ئەم قەڵایە ماوەتەوە و ٢٢ کیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خانزادی سۆران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.