میر محەممەد کوڕی مستەفا بەگی کوڕی میر ئوغوز بەگی بچوک کوڕی میر ئەحمەدە (١٧٨٤ز – کانونی دوەمی ١٨٣٧ز ) میری دەوڵەتی سۆران بووە لە ساڵی ١٨١٣ تاکوو کوژرانی لە ساڵی ١٨٣٧دا.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
بە "میری کۆرە" و بە "پاشای گەورە"ش ناسراوە و میری ھەرە ناوداری دەوڵەتی سۆران بووە. ساڵی ۱٨۲٦ میر محمەمەد کرایە میری سۆران.
پاشای گەورە میر محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٧٨٤ |
مەرگ | ١٨٣٧ |
نەتەوە | کورد |
پێش | مستەفا بەگ |
پاش | میرنشینەکە کۆتایی هات |
ئایین | ئیسلام |
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لە سەردەمی حوکمرانییەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و هیتر... لە ھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانابوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو کاریان دەکرد بۆیە لەلایەن خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە مێژووی کورد و میرنشینەکان تۆمار کردووە و سەرکردەیەکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە. لە ساڵی ۱٨٣٦ لە هێرشێکی بەرفراوانی دەوڵەتی عوسمانی پاشای گەورە بەدیل گیرا و لە ساڵی ۱٨۳۷ لە بۆسەیەکدا عوسمانییەکان ژیانیان لێ ستاند.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میر محەممەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.