مافی خوێندن

مافی خوێندن وەک مافێکی مرۆڤ دەست نیشان کراوە کە بریتییە لەوە کە مرۆڤ مافی خوێندن و زانینی ھەیە.

مافەکە بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی ناسراوە و چەند ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی ھەن کە وایداناوە ھەموو کەسێک ئازادە لە خوێندن یان ھەبوونی ماف بۆ خوێندندا؛ و پێویستە خوێندن و پەروەردەی سەرەتایی بە خۆرایی بێت بۆ ھەمووان، ھەروەھا بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و بەردەستکردنی بۆ ھەمووان.

بەپێی سەرژمێرییەکی ساڵی ٢٠١٩، ٢٦٠ ملیۆن مناڵ لە جھیان توانای خوێندنیان نییە و نایەکسانیی کۆمەڵایەتی ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم کێشەیە.

کاریگەریی پەروەردە لەسەر تاکەکەس، کۆمەڵگە و وڵات

پەروەردە بە تەواوی شێوازەکانییەوە (فەرمی و نافەرمی) بە لایەنێکی بنچینەیی دادەنرێت لە دڵنیایی کردنەوەی شکۆیی ھەموو مرۆڤەکان. وەک لە (یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ - IHRL)دا ھاتووە ئامانجەکانی پەروەردە بریتیین لە: (دڵنیابوونەوە لە پاراستنی شکۆی مرۆڤایەتی و پەرەپێدانی تەواوەتی کەسایەتی مرۆڤ، قۆستنەوە و بەدەستھێنانی تەواوی پەرەوپێدەرە جەستەیی و درکپێکەرەکان، ڕێگەخۆشکردن بۆ بەدەستھێنانی زانیاری، بەھرە و تواناکان، ھاوکاریی کردنی دۆزینەوەی توانای تەواوەتی کەسەکەکان، باشترکردنی ڕێز تاکەکەس بۆ خۆی و زیادکردنی متمانەبەخۆبوون، ھاندانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، شێوەکردنی ھەست کەسایەتی کەسەکان و بەستنوەیان بەوانی دیکەوە، بەخشینی توانای تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و کارلێکی واتادار لەگەڵ ئەوانی دیکەدا لەگەڵ زیدکردنی ڕێژەی چێژبینین لە مافەکانی دیکەی مرۆڤ.)

ھەروەھا پەروەردە لە وڵات و کۆمەڵگەکان دا بە گوازراوە دادەنرێت. وەک یەکێک لە گرنگترین شێوازەکان دادەنرێت کە دەستە کۆمەڵایەتییەکان (بەتایبەتی دانیشتووانە ڕەسەن و کەمینەکان) لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی دیکە بەردەوامیان دەبێت و دەپارێزرێن ئەمەش لەڕێی گواستنەوەی (زمان، کلتوور، ناسنامە، بەھا، بەرژەوەندیی ئابووری، بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی، بەرژەوەندی سیاسی و بەرژەوەندی کلتووریی)ەکانەوە ڕوودەدات.

ئەرکی سەرەکی پەروەردە لە کۆمەڵگە و وڵات دا بریتییە لەمانەی خوارەوە:

  • ڕێخۆشکردن بۆ گواستنەوەی کلتوور، بەھا، ناسنامە، زمان و دابونەریتەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەی دواتر.
  • ھاندانی گەشەی ئابووری بەردەوام و جێگیر.
  • ھێنانەکایەی کۆمەڵگەی دیموکراتخواز و ئاشتیخواز.
  • ھاندانی بەژداریکردن لە کردەکانی بڕیاردان دا.
  • ھاندانی ژیانێکی دەوڵەمەند بە کلتوور.
  • یارمەتیدان لە دروستکردنی پێناسێکی نەتەوەیی.
  • ھاندانی ئامانجەکانی یەکسانی کۆمەڵایەتی.
  • زاڵبوون و تێپەڕاندنی ئاڵانگارییە سەخت و قوڵەکان.
  • ھاندانی پەرەپێدانێکی بەردەوام و جێگیر.
  • ھاندانی ڕێزگرتن لە ژینگە و ژینگەدۆستی.

جێبەجێکردنی مافی پەروەردە

یاسا نێودەوڵەتییەکان ھەڵناستن بە پاراستن و دابینکردنی مافی خوێندنی پێش سەرەتایی و بەشێوەیەکی گشتی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان سەرچاوە پەیوەستدارەکانی سەر بەو جۆرە خوێندنە دەسڕنە و ھەژماریی بۆ ناکەن. "ڕاگەیاندنی جیھانیی مافەکانی مرۆڤ" ئاماژە دەکات کە "ھەموو کەسێک مافی پەروەردەی ھەیە بۆیە مافەکە بەسەر ھەموو تاکێک دا جێبەجێ دەکرێت و منداڵان بە سوودبەخشی سەرەکیی ئەم مافە دادەنرێن."

مافی پەروەردە بەسەر سێ ئاست دا دابەشبووە:

پەروەردەی سەرەتایی (سەرەکیی یان بنچینەیی): ئەم جۆرە پەروەردە و خوێندنە دەبێت بەشێوازێکی ناچاریی و بێبەرامبەر بێت بۆ ھەموو منداڵان بەبێ گوێدانە نەتەوایەتی، ڕەگەز، شوێنی لەدایکبوون یان ھەر جۆرە جیاکارییەکی تر. لەگەڵ پەسەندکردن و بوون بە ئەندام لە " ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان "دا ئەوا وڵاتی بە ئەندامبوو دەبێت لە ماوەی دوو ساڵ دا ھەستێت بە دابینکردنی پەروەردەی سەرەتایی بێبەرامبەر.

پەروەردەی ناوەندیی (دواناوەندی، کرداریی یان پیشەیی): ئەم جۆرە پەروەردە و خوێندنە دەبێت بە شێوەیەکی گشتی بەردەست و بەدەستگەیشتوو بێت.

بۆ پەروەردە لەسەر ئاست زانکۆ ئەوا ئەم جۆرە پەروەردەیە دەبێت بەپێی توانا و لێھاتووی بەردەست بێت. بە واتای ئەوەی ھەر کەسێک پێوانە پەروەردەیی و زانستییە داواکراوەکانی تێدابێت بتوانێت بچێتە بەر خوێندن.

پێوەرە نێودەوڵەتییەکان

ھەبوونی مافی خوێندن و پەروەردە بەپێی بابەتی ٢٦ی مافنامەی مرۆڤ، دەستنیشانی

ھەمووان مافیان ھەیە بخوێنن، و پێویستە پەروەردە و خوێندن بۆ ھەمووان بە خۆرایی بێت، پەروەردەی تەکنیکی و پرۆفیشنال پێویستە بە شێوەیەکی گشتی بەردەست بێت و خوێندنی باڵا پێویستە بۆ ھەمووان بە شێوەیەکی یەکسان بەردەست بێت بەبێ جیاوازیکردن و کوالێتییەکی باش لە خوێندن، پەروەردە پێویستە بەتەواوی گەشە بە کەسایەتی مرۆڤ بدات ڕێز و ئازادی مرۆڤ گەشەپێ بدات، ھەروەھا پێویستە تێگەیشتن و ھاوڕێیەتی و پێکەوە ژیان لەنێوان گشت نەتەوەکان بخاتە پێش، دوور لە ھەر جیاوازییەکی ڕەگەزی و ئاینی، و پێویستە چالاکی زیاتر بخاتە سەر ھێشتنەوەی ئاشتی و سەلامەتی، باوان مافیان ھەیە لەسەر ئەوەی چ جۆرە سیستەمێکی خوێندن بۆ مناڵەکانیان ھەڵبدەژێرن.

نایەکسانیی کۆمەڵایەتی

لە ساڵی ٢٠١٩ سەرژمێری ٢٦٠ ملیۆن مناڵ توانای نەبوون و نەچونە قوتابخانەیان ھەبووە

مافی خوێندن 
مەلالە یووسفزای، چالاکوان لە مافەکانی ژنان لە خوێندن

کچان لە قوتابخانە

لە سەدەی ٢١، نایەکسانیی جێندەری ھێشتا ڕێگە لە بەدەست گەیشتنی خوێندن و فێربوون، کە یەکێک لەوان کچان بێبەشن لە خوێندن مافیان لە ھەبوونی خوێندن، مەلالە یووسفزای یەکێکە لەو قوربانیانە بۆ نموونە مەلالە باس لە ژیانی خۆی دەکات لە پاکستان و دەیگێریتەوە کە چۆن تاڵیبان چەندین قوتابخانەی وێرانکرد. مەلالە وتویەتی «تاقیکردنەوەی ساڵانەمان لەدوای پشوو دەبێت بەڵام ئەوە تەنھا ئەوکاتە ڕێی تێدەچێت ئەگەر تاڵیبان ڕێگە بە کچەکان بدات بچنە قوتابخانە» باسی کێشە سیاسییەکانی ناوچەکەی دەکات کە چۆن گرووپێک ڕێگر دەبێت لە چوونە قوتابخانەی کچان و قوتابخانەکانیان لێ دادەخات

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

مافی خوێندن کاریگەریی پەروەردە لەسەر تاکەکەس، کۆمەڵگە و وڵاتمافی خوێندن جێبەجێکردنی مافی پەروەردەمافی خوێندن پێوەرە نێودەوڵەتییەکانمافی خوێندن نایەکسانیی کۆمەڵایەتیمافی خوێندن سەرچاوەکانمافی خوێندن بەستەرە دەرەکییەکانمافی خوێندن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەرەبستانی سعوودیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانتووڕەییزمانی فارسیخالید کوڕی وەلیدخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبئارجون ماتوورڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆئایەتەلکورسیڕەپبوونی کێرناوە پلازمە تۆڕخۆردڵدارپەرلەمانی کوردستاندرێژیی شەپۆلھەڵەبجەکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداڕۆژھەڵاتی ناوینمێشکڕێبازە ئەدەبییەکانزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)بنەماڵەی بارزانیڕۆبێرت ڕیدڕێباز (فیقھ)دەرگای گەڕەک (دراما)شێوازی وانەگوتنەوەتوندوتیژی خێزانیمەسعوود بارزانیتاجیکستانجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠کۆلۆمبیاسەعید نوورسیبێخودمۆسیقالیبرالیزمھەڵسەنگاندنئازەربایجانڕۆژاوای کوردستانتارانکۆمۆنیزمکینیاسوقراتمایکرۆسۆفتزاگرۆس٢٠٢١تۆپی دەستمەرزیە فەریقیئیسلامکچی کافرۆشڕەمەزان (مانگ)ئەشق و خەیاڵجۆری یەکەمی شەکرەپارێزگای سلێمانیبیابانمەسیحییەتمەلا کرێکارئوسترالیاعەلی شەریعەتیدراگۆن بۆڵ زێدعەلی خامنەییسەنا بەرزنجیھەرزەکاریڕۆژژمێری ئێرانیڤایرۆسی کۆمپیوتەرچیای جودیبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینانێچیرڤان بارزانیکۆمەڵگای مەدەنیدەستپێکئاوێنەکوردیی ناوەندیکوردماکسھەولێر🡆 More