ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە.

ژن بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

semmoldura
semmoldura
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

زیاتر…
ھەنووکە ١٬٩٥٦ وتار لە دەروازەی ژندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

ژن

توندوتیژی دژی ژنان یان توندوتیژی ڕەگەزیی بریتییە لەو کردە توندوتیژییانەی بە شێوەیەکی سەرەکی دژی ژنان و کچان ئەنجام دەدرێت و ئەم جۆرە توندوتیژییانە بە جۆرێک لە جۆرەکانی تاوانی کینەیی دادەنرێت کاتێک بە تایبەتی ئاراستەی ژنان و کچان دەکرێت لەبەر ئەوەی کە رەگەزی مێن. توندوتیژییەکانی دژی ژن مێژوویەکی دوورودرێژی ھەیە، ڕووداو و ڕادەی توندێتی کردەکان لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر و لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تریش دەگۆردرێت. ئەم کردە توندوتیژییە بە ڕێکار و شێوازێکی چەوساندنەوە و داپلۆسینی ژن دادەنرێت چ لە کۆمەڵگە یان پەیوەندی تاکەکەسی دا بێت و دەکرێت ھۆکارەکەی بگەرێتەوە بۆ ھەستی (خاوەندارێتی، باڵادەستی، سروشتێکی دەروونی توندوتیژانە و کینەیەکی زکماکی) بەرامبەر بە ژن لەلایەن کەسی توندوتیژەوە.

ڕاگەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت "توندوتیژی دژی ژنان بریتییە لە بەرجەستەبوونی پەیوەندییە مێژوویە نایەکسانەکانی نێوان ژن و پیاو وە توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لە رێکار و شێوازە سەرەکییەکان کە ژنان بەزۆر و ناچاری دەخرێنە ئاستێکی نزمتر و کەمتر بە بەراورد بە پیاوان. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆفی ئەنان لە ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئابوونەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان بڵاوکرابۆوە ڕایگەیاند: توندوتیژی دژی ژنان و ژنان کێشیەکی گشتگیرە و لە جیھاندا بەلایەنی کەمەوە ھەموو سێ ژنێک دانەیەکیان ڕووبەڕووی لێدان، سێکسی زۆرەملێ یان دەستدرێژی بۆتەوە لە خاڵێک لە خاڵەکانی ژیانیدا کە زۆرجار کەسی دەستدرێژیکەر کەسێکی ناسراوی ژیانی ژنەکە بووە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ژن
ھیلاری کلینتۆن لەگەڵ براوەکانی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێونەتەوەیی، ٨ی ئازاری ٢٠١٢.

ئایا زانیوتە؟

  • یاساکانی ناپۆلیۆن ڕێگەی نەدەدا بە ژنان ھاوسەرە ناپاکەکانیان بکوژن بەڵام لەھەمان کاتدا ڕێگەی دەدا بە پیاوان ژنە ناپاکەکانیان بکوژن!
  • ژان دارک یان خاتوونی ئۆرلیان بە ھۆی ئەوە کە فەڕانسەی لە دەستی بریتانیا ڕزگار کردووە، لە فەڕانسە وەکوو قارەمانێکی نەتەوەیی دەناسرێت.

ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

ژن

سیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، وەرزشوانی ئەمریکی و یاریزانی پیشەگەری تێنسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

مەلالە فیستیڤاڵی ژنانی جیھان، ساڵی ٢٠١٤.
مەلالە فیستیڤاڵی ژنانی جیھان، ساڵی ٢٠١٤.

مەلالە یووسفزای (بە ئوردوو: ملالہ یوسفزئی؛ بە پەشتۆ: ملاله یوسفزۍ/məˈlaːlə jusəf ˈzəj/؛ لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٩٧)، ناسراو بە مەلالە، کچە چالاکوانێکی بواری خوێندن و پەروەردەی ژنانە. مەلالە بەھۆی چالاکییەکانی لە بواری وەدەستھێنانی مافەکانی ژنان ناسراوە. بەھۆی ئەم چالاکییانەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢دا کەوتە بەر ھێرشی تاڵیبان و بەھۆی تەقەی تفەنگەوە بریندار بوو. ئەمەش لەبەرئەوەی چوونی کچان بۆ قوتابخانە لەلایەن تاڵیبانەوە قەدەغەکرابوو. دواتر ئەم ڕووداوە کەوتە بەرچاوی زۆرێک لە میدیاکانی جیھان و گرینگییەکی زۆر بە چالاکییەکانی مەلالە درا و کەمپینگەلێکی ئاشتیخوازانە بۆ پاراستنی مەلالە و مافەکانی ژنان لە وڵاتانێک وەکوو پاکستان بەڕێکەوت.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

ئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ژن

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

ژن

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

ئینگلیزیسۆسیالیزمنەتەوە یەکگرتووەکانچینڕۆژی دایکڕۆژی ڤالانتاینکووباکۆمۆنیزمیەکێتیی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕەمەزانپێشمەرگەزازاکیئەشکەوتی شانەدەرئێرانجامی جیھانیی یانەکانی فیفایاسین (سوورەت)زمانی ئینگلیزیژمارەی ڕێژەییگوانگیتۆی مەزن٣٠ی تشرینی دووەمشیعرنزار قەبانیبالەگۆردن کۆرمەرقەد (ڕووەک)جامی زامۆراشۆڕشی ئەیلوولئایەتەلکورسینەورۆزگەرمبوونی زەویکۆماری ئاراراتدەروونناسیی پەروەردەییتەکنۆلۆژیاگازی سروشتیشتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)نیلھامبورگسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانئازار (مانگ)مینمامە ڕیشەناڵەی جوداییھونەرپارێزگای سلێمانیشەتڕەنجبارانمەغۆلیاساکانی حامۆرابیپەرەسەندنی بەردەواملوڕ١٣ی شوباتحکوومەتشیعری نوێی کوردیفۆبیاجووجامی جیھانیی فیفامادحەسەن خەیری بەگقەزای بەردەڕەشجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ئھ‌رخھ‌میدسگەزۆمانگدەوڵەتی ئەمەویزەویکۆمەڵگەعەلی خامنەیییاساکانی جووڵەی نیوتنخەواریجفەڕەنساکوردستانپارێزگای قەرسشیعەشەڕی ئێران و عێراقنەخۆشیی ئەلزھایمەرمۆسیقاجینۆسایدیووسف لە ئیسلامداڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتشەرەفنامەئایدز🡆 More