قەڵای خانزاد یان بانەمان دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و لە سەر رێگای هەولێر-شەقڵاوە و لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە، بەرزیەكەی دەگاتە ٤٠ مەتر لە رووی زەوی.
٢٢ کیلۆمەتر لە شاری ھەولێر دوورە. مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران بە تایبەتی لە ماوەی دەسەڵاتی میر سلێمان بەگ و شازادە خانزاد دروستكراوە. ئەم قەڵایە لە بەرد و قشڵ و لە دوو نھۆم دروستکراوە. چوار بورجی شێوە بازنەیی ھەیە. تاوەكو ئێستا رووە مێژووەكەی خۆی لە دەست نەداوە توانراوە پارێزگاری لێ بكرێت، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ھەولێر نۆژەن کراوەتەوە .
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەڵای خانزاد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.