ئاڵای کوردستان: ئاڵای نەتەوەییی کوردان

ئاڵای کوردستان (بە کوردیی باکووری: Ala Kurdistanê، یان Ala rengîn، ئاڵا ڕەنگین) ئاڵای فەرمیی ھەرێمی کوردستانە.

لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە دامودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە. ئەم ئاڵایە زۆر جار وەک ئاڵای کوردستانی گەورە دەبیندرێت.

ئاڵای کوردستان
ئاڵای کوردستان: مێژوو, پێناسەی ئاڵای کوردستان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵا
Nameئاڵای کوردستان
ڕێژە٢:٣
بەکارھاتوودەیەی ١٩٢٠ لەلایەن خۆیبوون
١٩٢٧–١٩٣٠ لەلایەن کۆماری ئارارات
١٧ی کانوونی دووەم لەلایەن کۆماری مەھاباد
١٩٩٢ لەلایەن کۆماری کوردیی لاچین
١٩٩٢ لەلایەن ھەرێمی کوردستان
دیزایینسێ ڕەنگی سوور، سپی و سەوز لەگەڵ ڕۆژێکی زەرد بە ٢١ تیشک لە ناوەڕاستی ئاڵاکە (ڕۆژی کوردی)

مێژوو

خۆییبوون

ئاڵای نەتەوەیی کوردی، بۆ یەکەمجار لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆییبوونەوە ھەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەو کوردانەی کە لە دژی دەوڵەتی عوسمانی خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکەن.

گۆڤاری ھاوار

ئاڵای کوردستان: مێژوو, پێناسەی ئاڵای کوردستان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵا 
جەلادەت عالی بەدرخان

ئاڵای کوردی لە ساڵی ١٩٣٢ بە ژمارە ١١ (١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢) لەسەر ھەردوو بەرگی گۆڤاری ھاوار بە ڕەنگی چاپ بڵاوکرایەوە. ڕەنگەکانی ئاڵاکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە سوور، سپی و سەوز بوون و خۆرێکی زێڕین بە ١٨ تیشکەوە لە ناوەڕاستیدا بوو.

کۆماری مەھاباد

کۆماری مەھاباد دووەم دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بوو لەدوای کۆماری ئارارات، کە لە ساڵی ١٩٢٧ ڕاگەیەندرا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٠ لەلایەن سوپای تورکیاوە شکستی پێ ھێندرا. کۆماری کوردیی مەھاباد لە ٢٢ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ و پێنج مانگ دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دامەزرا، وەک دەوڵەتێکی بووکەڵەیی یەکێتیی سۆڤیەت. ئەم کۆمارە کەمتر لە ساڵێک توانی بەرگە بگرێت. بەڵام ئاڵاکەی ھێشتا وەک ھێمایەک بۆ سەربەخۆیی کورد سەیر دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٤٥، کاتێک کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی فاتیمە ئەسەد شاھین، لە شارۆچکەیەکی بچووکی باشووری کوردستان لەگەڵ نەھمان عیسا ھاوسەرگیری دەکات، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەدا، مەلا مستەفا بارزانی بەشداری دەکات. لەو کاتەدا مستەفا بارزانی لە پلانیدا بوو بەشداری شۆڕشیی کوردانی ڕۆژھەڵات بکات و پشتگیری لە قازی محەممەد، سەرکردەی شۆڕشەکە بکات. لە ئاھەنگەکەدا مەلا مستەفا پرسیار لە نەھمان عیسا دەکات کە «ئایا ھاوسەرەکەی دەتوانێت ئاڵایەک دروست بکات؟» فاتیمە بە داواکارییەکە ڕازی دەبێت، و داوا لە مەلا مستەفا دەکات کە شێوە و ڕەنگەکانی پێ بدات.

دەمزانی ئەمە ئاڵایەکە بۆ کوردەکان، بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە گرنگ دەبێت بۆیان. من ئێستا باشتر لەمە تێدەگەم.

— فاتیمە ئەسەد

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦دا کۆماری مەھاباد ڕاگەیەنرا و قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرا.

کاتێک قازی چووە سەربانەکە و وتاری پێشکەش کرد، بینیم ئەو ئاڵایەی کە من دروستم کردبوو بەدەستییەوەیەتی، ھەمووان چەپڵەیان لێدەدا و سروودی نەتەوەیی کوردیان دەوتەوە.

— فاتیمە

ئاڵاکەی فاتیمە جیاواز بوو لەگەڵ ئەو ئاڵایەی کە ئێستا بە ئاڵای کۆماری مەھاباد دادەنرێت، تەنیا ڕۆژێکی کوردی ١٨ تیشکی لە ناوەندیدا بوو، بە پشتبەندێکی سێ ڕەنگیی ئاسۆیی سوور، سپی و سەوز.

ئاڵاکەی فاتیمە ئەسەد (ڕاست) وەشانی دواتری ئاڵای کۆماری مەھاباد (چەپ)

کوردستانی سوور

لە ساڵی ١٩٩٢ کاتێک ھەوڵی دووبارە دامەزراندنەوەی ئیدارەی کوردستانی سوور دەدرا، ئاڵاکەی خۆییبوون دیاریکرا وەک ئاڵای کۆماری کوردیی لاچین.

پێناسەی ئاڵای کوردستان

ئاڵای کوردستان پێک ھاتووە لە سێ ڕەنگی سوور، سپی، سەوز و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەیەکی ئاسۆیی پێکھاتووە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ناوەند ڕەنگی سپییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی.

ھێمای نەتەوەیی

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ تیشکی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ٢١ی ئازار دەگەیەنێت کە نەورۆز و سەرەتای ساڵی ڕۆژژمێری کوردییە.

بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێیەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە تیشکەکانیەوە یەک پێوەرە و بەبێ تیشکەکان نیو پێوەر، ئەم تیشکانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خاڵێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە ناوەندی ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین تیشک تێدەپەڕێت.

ڕەنگەکان، کۆدەکانیان و واتا باوەکانیان

ئاڵای کوردستان: مێژوو, پێناسەی ئاڵای کوردستان, شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵا 
ڕۆژی کوردی (٢١ تیشکی ھەیە)
ڕەنگ واتا
سوور

RGB: (235,35,35)

HEX: #ED2024

خوێنی شەھیدانی ئازادیی نیشتمان
سەوز

RGB: (39,138,65)

HEX: #278E43

ھێمای سروشت و ژینگەی کوردستان
زەرد

RGB: (250,185,20)

HEX: #FEBD11

ئاماژەیە بۆ ڕۆژی کوردی
سپی

RGB: (255,255,255)

HEX: #FFFFFF

ئاشتی و پێکەوەژیان

شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵا

  • ھەڵواسین بە دار (ستوون)؛ پێویستە خۆرەکەی لە ھەردوو ڕووەوە دیار بێت.
  • بەرزکردنەوەی لە باری پانی؛ ڕەنگی سوور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە.
  • بەرزکردنەوەی لە باری درێژی؛ ڕەنگی سوور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای ڕاست.
  • لە یەخەدانی وەک ڕۆزێت لەسەر سینگ؛ لە لای چەپ لەسەر دڵ دەدرێت.
  • دانان لەسەر مێز؛ پێویستە بە لای چەپ بشکێتەوە.

شێوازە ھەڵەکانی بەکارھێنانی ئاڵا

  • نابێت بە ھیچ شێوەیەک ئاڵا لوول بکرێت
  • نابێت بە ھیچ شێوەیاک ئاڵا بە پێچەوانەوە دابندرێت یان بگریرێت
  • ھەر جۆرە سووکایەتییەک بە ئاڵا سزای زیندانە

ڕۆژی ئاڵا

لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ئاڵاکانی کوردستان

ئاڵا کوردییەکان

ئاڵاکانی پەیوەست بە کورد

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئاڵای کوردستان مێژووئاڵای کوردستان پێناسەی ئاڵای کوردستان شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵائاڵای کوردستان ڕۆژی ئاڵائاڵای کوردستان ئاڵاکانی کوردستانئاڵای کوردستان ئەمانەش ببینەئاڵای کوردستان سەرچاوەکانئاڵای کوردستان بەستەرە دەرەکییەکانئاڵای کوردستانحکوومەتی ھەرێمی کوردستانزمانی کوردیی باکووریکوردستانھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیلۆن مەسکمەخموورجلی کوردیشارستانیەتی ئیلامسەگئامێدیپەروەردەیانەی زێرەڤانیشێخ سەعیدمیرنشینی ھەکاریشەتڕەنجپارێزگاکانی کوردستانڕەعد کوردیڕێبازە ئەدەبییەکانزەمبیلفرۆشنێچیرڤان بارزانیقەڵای ھەولێربیابانپیرباڵ مەحموودکۆیەکۆلارە (ئەندازە)جەنگی جیھانیی یەکەمبالیسانسەحیحی بوخاریقەزای مێرگەسۆرکەرنەخۆشی غودەپلاندانانی شاریڕێفراندۆمعەرەبستانی سعوودی.gdئەحمەد کایاشنگالسپی میدیائادەم سمیتحامید بێھدادئەسکەندەری مەزنسۆران (شار)عومەرئاغا عەلییارعەبدولسەلام بارزانیشۆڕشی ئەیلووللۆژیککوردستان (ڕۆژنامە)باڵەکایەتیسالمدیواری بەرلینمایکڵ جاکسنشیعرمۆسیقای ھیپ ھۆپڤایرۆسی کۆمپیوتەرمایکرۆسۆفت ئۆفیسفەلەستینجوگرافیاڕۆمانمافی یاسایی و سروشتیلێبوردەییڤایرۆسی کۆرۆنائیبن سینائەحمەد موفتیزادەشەمێرانئیبراھیم ئەحمەدیەکێتیی ئەورووپاکوردمحەممەدپێڕستی پایتەختەکانژان ژاک ڕوسۆبنەماڵەی بارزانیھۆمیرۆسکوردی (شاعیر)مەککەخۆشەویستیی ڕزگارکەر (فیلم)چاڤی ھێرناندێزچارڵی چاپلنمیدیاویکی🡆 More