کیمبێرلی نۆیڵ کارداشیان (بەئینگلیزی: Kimberly Noel Kardashian) ناسراو بە کیم کارداشیان، لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
کەسایەتی تەلەفزیۆنی، نمایشکار، ئەکتەر وە دیزاینەری جل و بەرگە. سەرەتای دەرکەوتنی لەگەڵ پاریس ھیڵتن بوو کە ھاوڕێی یەکتر بوون. دوای ساڵی ٢٠٠٣ گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کورەکەی بە ناوی ڕەی جەی بڵاوبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. دوای ئەو ساڵە کیم و خێزانەکەی دەستیان بە دەرکەوتن کرد لە تەلەفزیۆنی ڕاستی زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. لە ساڵی ٢٠١٠ کیم بوو بە بەرزترین ئاستی کەسایەتی تەلەفزیۆنی، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٦ میلیۆن دۆلار مەزەندە کرد. وە لە ساڵی ٢٠١٥ دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاستی قازانجی بە ٥٣ میلیۆن دۆلار راگەیاند.
کیم کارداشیان | |
---|---|
لەدایکبوون | کیمبەلی نۆیل کارداشیان ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ |
ناوەکانی تر | کیم کارداشیان وێست |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٧- ئێستا |
باڵا | ١٥٩ cm (٥ پێ ٣ in) |
تەلەڤیزیۆن | Keeping Up with the Kardashians |
ئایین | مەسیحی |
ھاوسەر | Damon Thomas (٢٠٠٠ تا ٢٠٠٤) Kris Humphries (٢٠١١ تا ٢٠١٣) Kanye West (لە ٢٠١٤ەوە تا ۲۰۲۱) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
باوان(ەکان) | کریس جێنەر (دایک) ڕۆبێرت کارداشیان (باوک) |
خزمەکان | کۆرتنەی کارداشیان (خوشک) کڵۆی کارداشیان (خوشک) رۆب کارداشیان (برا) کێندەڵ جێنەر (زڕ خوشک) کایلی جێنەر (زڕ خوشک) |
وێبگە | وێبسایتی تایبەت بە خۆی |
کیم لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٠ لە لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، دایک کریس و باوک ڕۆبێرت، دوو خوشکی ھەیە بە ناوەکانی کۆرتنەی و کڵۆی وەھەروەھا برایەکی لە خۆی بچوکتری ھەیە بە ناوی ڕۆب، دایک و باوکی لە ١٩٩١ لە یەکترجیابوونەوە، لە ھەمان ساڵ دایکی شووی بە برووس جێنەر کرد (کە دواتر برووس ھەم ناو و ھەم ڕەگەزی خۆی گۆڕی ناوی خۆی کرد بە کایتلین). وە دوو زڕخوشکی تری ھەیە بە ناوەکانی کێندەڵ و کەیلی.
وە لە Marymount High Schoolو، Roman Catholic خوێندویەتی.
کیم ساڵی ٢٠٠٠ لە تەمەنی ١٩ ساڵی لەگەڵ بەرھەمھێنەری مۆسیقا دەیمن تۆماس پەیوەندی سۆزداری بەست، وە لە ٢٠٠٣ لە یەکترجیابوونەوە. دوای ئەو جیابوونەوەیە کیم ڕەفتارەکانی بە تەواوی ڕوو لە گۆڕان کرد. لەو ماوەیەدا کیم ھاوڕێیەتی لەگەڵ پاریس ھیڵتن دا ھەبوو، ھەر بە ھۆی ئەو ھاوڕێتییەوە سەرنجی میدیاکانی بە لای خۆی ڕاکێشا. دواتر، بە تەواوی لە یەکترجیانەبووبونەوە لەگەڵ دەیمن تۆماس کە پەیوەندی لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی ڕەی جەی بەست.
لە شوباتی ٢٠٠٧، گرتەی سێکسی کیم و ھاوڕێ کوڕەکەی ڕەی جەی دزەی کرد کە لە ٢٠٠٣ دا تۆمار کرابوو.
لة ٢٠٠٦, کیم چووە ناو جیھانی بازرگانی لەگەڵ ھەر دوو خوشکەکەی وە فرۆشگایەکی کردەوە بە ناوی D-A-S-H لە کالەبۆسەس، کالیفۆرنیا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧، کیم لەگەڵ کریسی دایکی و برووسی زڕباوکی کە ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ کایتلین، وە خوشک و براکانی کۆرتنەی،کڵۆی و ڕۆب; وە زڕخوشکەکانی کێندەڵ و کەیلی، بوون بە ئەستێرەی تەلەفزیۆنی راستی لە زنجیرەی Keeping Up with the Kardashians. زنجیرەکە سەرکەوتوو بوو بۆ تۆڕی !E . لە کانونی یەکەمی ھەمان ساڵ، کیم چەند وێنەیەکی ڕووتی گرت بۆ گۆڤاری پلەی بۆی. لە ٢٠٠٧ کیم لەگەڵ ھەر سێ ھاوکارەکەی برایان لی، ڕۆبێرت شاپیرۆ و ئێم جەی ئێن کۆمپانیای شوودازڵیان دامەزراند.
لە ٢٠٠٨، کیم ڕۆڵی بینی لە فیلمێکی گاڵتەبازی بە ناوی Disaster، کە لە فیلمەکە ڕۆڵی کەسێکی ئەبینی بە ناوی لیزا. ھەر لە ھەمان ساڵدا، بەشداری کرد لە وەرزی حەوتەمی سەما کردن لەگەڵ ئەستێرەکان.
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیم کارداشیان تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیم کارداشیان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.