4°25′19.24″E / 50.8761556°N 4.4220111°E / 50.8761556; 4.4220111
ناتۆ یان ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (بە ئینگلیزی: North Atlantic Treaty Organisation) لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە ئامانجی بەرگری ھەرێمی لە واشینگتۆن دی سی دامەزرا. ناتۆ سیستەمی بەرگری بەکۆمەڵ پێک دەھێنێت بەھۆیەوەی دەوڵەتانی سەربەخۆی ئەندام ڕێک دەکەوێت دەبن بۆ بەرگری دوولایەنە لە وەڵامیی ھێرش لەلایەن ھەر لایەنی دەرەوەیی.
ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور North Atlantic Treaty Organization | |
---|---|
بنکەی سەرەکی | بروکسێل، بەلجیکا |
زمانەکانی فەرمی | ئینگلیزی و فەڕەنسی |
ژمارەی ئەندامەکان | ۳۰ وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەڵمانیا فەڕەنسا ئالبانیا بولگاریا کەنەدا کرواتیا کۆماری چیک دانمارک ئیستۆنیا یۆنان مەجارستان لاتڤیا لوکسەمبورگ ھۆلەند نەرویژ پۆڵەندا پورتوگال ڕۆمانیا سلۆڤاکیا سلۆڤێنیا ئیسپانیا تورکیا شانشینی یەکگرتوو |
سکرتێری گشتی | ئەندرس فۆگ ڕاسمۆسەن |
دامەزران | ٤ی نیسان ١٩٤٩ |
ماڵپەڕ | nato.int |
ھاوپەیمانێتی ناتۆ ھیچ ئۆپەراسیۆنێکی بەرچاوی نەبوو تا داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ ھەستا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی (پاسەوانی لەنگەر - Anchor Guard) و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ دا ئۆپەراسیۆنی ئەیس گارد Ace Guard) ئەنجامدا بۆ ڕزگارکردنی کوەیت لە ھێرشەکانی عێراق.
ئەم ھاوپەیمانێتییە دابەشکراوە بە چەند بەش و ڕێکخراوێکەوە و ھەموو ڕێکخراوەکانی سەر بە ناتۆ بە شێوەی جیا جیا بەشدارن لە ھەریەک لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و چالاکییە سیڤڵەکان بەڵام گرنگترین ئەرکیان پاراستنی ئاسایشی ھەموو ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەکەیە، و ھەر بەشە تایبەتمەندکراوە بە بەڕێوەبردنی ئەرکێک بەم شێوەیە:
لە ٤ی ئازاری ١٩٤٧ ڕێکەوتننامەی دەنکیرک لەنێوان فەڕەنسا و شانشینە یەکگرتووەکانی بەریتانیا واژوو کرا تا ببێتە ڕێکەوتننامەیەکی ھاوپەیمانی و یارمەتیدانی یەکتر لە سەروبەندی ھەر ھێرشێکی وڵاتی ئەڵمانیا یاخود یەکێتیی سۆڤیەت. لە کاتەکانی دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم، لە ساڵی ١٩٤٨ ھاوپەیمانێتییەکە گەورەتر بوو بە لەخۆگرتنی وڵاتانی بێنێلوکس کە ئەمانیش پێکھاتبوون لە بەلجیکا، ھۆڵەندا، و لوکسەمبۆرگ کە دراوسێی یەکترن، لەشێوەی (وێسترن یونیەن) کە ئەمەش ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ھەرسێ وڵاتی بەلجیکا وھۆڵەندا ولۆکسەمبۆرگ. کە ئەمە بە ڕێکەوتننامەی برۆکسلیش ناو دەبرێت. لەم کاتەدا گفتوگۆکان زیاتر لەسەر زیادکردنی بەشداریکردنی سەربازیی وڵاتانی تر بوو کە ئەمریکا یەکێک بوو لەو وڵاتانە، کە ئەمەش بە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی کۆتایی ھات لە ساڵی ١٩٤٩ بە بەشداری وڵاتانی (وێسترن یونیەن) و ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا، پورتوگال، ئیتالیا، نەرویج، دانیمارک و ئایسلەند.
ڕێکەوتننامەی باکووری ئەتلەسی بەشێوەیەکی گشتی چالاک نەبوو تا ھەلگیرسانی شەڕی کۆریا کە وای لە دامەزراوەی ناتۆ کرد کە دەست بکەن بە جێبەجێ کردنی ھەیکەلییەتی سەبازی ھاوبەش و تێکەڵ کە لە نێوانیاندا دروستکردنی سەرۆکایەتی بنکەی سەرەکی ھێزی ھاوپەیمانی ئەورووپا کەئەمەش بریتی بوو لە بنکەی سەرەکی-فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەورووپا کە دەکەوێتە ناوچەیەک کە ناوی (کاستێو) باکووری شاری (مۆنس) لە بەلجیکا.
لە ساڵی ١٩٥٢ پۆستی سکرتێری گشتی ناتۆ دەستنیشان کرا کە پۆستێک بوو لەلایەن کەسی سیڤیل واتە سەربازی نەبێت بەڕێوە دەبرێت ھەر لەو سالەدا بۆ یەکەم جار مانۆڕ و ڕاھێنانی سەربازی وشکانی و دەریایی وڵاتانی بەشداربووی ناتۆ بەڕێوە چوو و ھەروەھا بوونی تورکیا و یۆنان بە ئەندامی ناتۆ ھار لەو ساڵەدا بوو.
لە دوای مێژوویەکی دوورودرێژ و بەشداریکردنی ھێزەکانی پەیمانی ناتۆ لە دروستکردنی کاریگەری و یەکلا کردنەوەی ئالۆزییەکان لە چەند ناوچەیەکی جیھاندا وەک ئەورووپا و ھەرەوھا وڵاتانی پیکھێنەری یەکێتی سۆڤیەت، لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەلایەن حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتەی عیراق داوا لە پەیمانی ناتۆ کرا کە ڕاھێنان بەو ھێزە عیراقییانە بکەن کە بەسەرپەرشتی ھیزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا کار دەکەن بەمەبەستی بەرەوپێش بردنی توانا ئەمنییەکانی ھیزە عیراقییەکان بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەل داواکاری و پێویستییەکانی ئەو کاتەی گەلی عیراق، ئەمە ئەرکی شەڕکردن نەبوو ئەرکێکی جیاواز بوو بەشێک بوو لە سیاسەتی پەیمانی ناتۆ، ئەم ئەرکە با زۆری خۆی لەوەدا دەبینییەوە کە زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەنجامدانی ڕاھێنان و ھەلسەنگاندنی توانای ھێزە عراقییەکان ئەنجامدانی ئەم ئەرکەش بە ڕێکەوتن بوو لەگەل حکوومەتی کار بەڕێکەری ئەو کاتی عیراق. بیجگە عیراقیش ڕۆلیان لە ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی تریشدا ھەبووە.
سەرجەم ئاژانس و ڕێکخراوەکانی پەیمانی ناتۆ بە گشتی لە دوو جۆر ڕۆلدا کۆدەکرێنەوە یان ئەوەتا بابەتی بەڕێوەبردن و کاری سیڤیل یان کار و ڕۆڵی سەربازی
ویکیپیدیای ئینگلیسی
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ناتۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناتۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.