بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بریتییە لە ھەڵسەنگاندنی ڕاستییەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەسەر بابەتەکان.

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بابەتێکی ئاڵۆزە و چەند پێناسەیەکی ھەیە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەمانە لەخۆدەگرێت: ژیری، ژیربێژی، گومانکاری، ھەڵسەنگاندنی بێلایەنانە یان ھەڵسەنگاندنێکی زانستیی ڕاستەقینە و دروست بەشێوەیەکی بێ لایەنانە. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە خۆ ئاراستەکەر، خۆ ڕێککار، خۆ چاودێریکەر و خۆ ڕاستکەرەوەیە بەو واتایەی کە ھەموو ئەم ھەنگاوانە لەلایەن تاکەکەس خۆیەوە دەست پێشخەری بۆ دەکرێت و پابەندە لەسەر پێوەری توند بۆ نایابێتی و فەرمانی ژیرانە بۆ بەکارھێنانیان. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەسەر گەیشتن بەم ئامانجانە کار دەکات: پەیوەندیی کاریگەر، توانای چارەسەری کێشە و زاڵبوون بەسەر خۆویستیی ڕەسەنی.

مێژوو

یەکەمین و کۆنترین بەڵگەنامەکان لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە وانەکانی سوقراتە، کە لەلایەن پلاتۆوە تۆمارکراوە. سوقرات ھەستا بە دانانی ئەو ڕاستییەی کە ناتوانرێت پشت بە دەسەڵات ببەسترێت دەربارەی زانیاری و دیدگەیەکی پتەو، پیشانی دا کە چەندین کەس ھەن لە دەسەڵات و پلەی بەرز، کەچی زۆر سەرلێشیواو و ناژیرن. پێداگیری دەکرد لەسەر گرنگیی پرسیارکردنی قووڵ کە وا دەکات تێروتەسەڵی بکەوێتە ناو بیرکردنەوە و تێڕامان پێش ئەوەی بڕیار بدەیت بیرۆکەکان پەسەند بکەیت.

سوقرات ھەستا بە دانانی کارنامەیەک بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بەمەبەستی ھێنانەکایەی پرسیارگەلێک دەربارەی باوەڕ و لێکدانەوە باوەکان، بە وریای جیاکردنەوەی باوەڕە ژیر و ژیربێژییەکان لەو باوەڕانەی کە بەڵگەیەکی پێویست و قایلکەریان نییە یاخود خاوەنی بناغەیەکی بەجێ نین (ھەرچەند ئەو باوەڕە نادروستە: گونجاو بێت لەگەڵ خۆویستە ڕەسەنەکانمان، خزمەتی بەرژەوەندییە شاراوەکانمان بکات یان ئاسوودەمان بکات).

ئێتیمۆلۆژی

دەستەواژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، وشەی ڕەخنەگرانە (Critical) لە وشەی (Critic = kritikos = κριτικός) یۆنانییەوە وەرگیراوە و بە توانستی مێشک پێناسە دەکرێت بۆ زانیین و بڕیاردان و ھەبوونی توانای درک پێکردنی بابەتگەلێک. مێژووی وشەکە ھێندەی سەرچاوەی وشەکە خۆی کۆنە و دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سوقراتی فەیلەسووفی یۆنانی کە پێش ٢٥٠٠ ساڵ گەیشتە ئەنجامی ئەوەی کە خەڵکی ناتوانن بە یەقینەوە پاساو و سەلماندن بۆ بیربۆچونەکانیان بھێننەوە دەربارەی ڕێژە و توانستی زانینیان.

پێناسەکان

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بە چەند شێوەیەک پێناسەکراوە:

  • «ڕێکاری وێنا کردن، جێبەجێکردن، شیکردنەوە، پێکەوەڕێکخستن و ھەڵسەنگاندنی زانیاری بە شێوازێکی چالاکانە و بە بەھرەیی بۆ گەیشتن بە وەڵام و دەرەنجامێک.»
  • «بیرکردنەوەیەکی ڕێکوپێک کە ڕوون، ژیرانە و مەودا فراوان بێت کە پشت بەستراو بێت بە بەڵگە.»
  • «ھەبوونی پابەندێتی بە بەکارھێنانی ژیربێژی بۆ شێوەکردنی بیروباوەڕەکانمان.»
  • «ھەبوونی بەھرە و ویست بۆ بەژداریکردن لە چالاکییە گومانکارییەکان.»
  • «خەمڵاندنێکی پشت بەستوو بە ھەڵسەنگاندنێکی تاقیکاریی ورد.»

ھەندێک لە نووسەر و ڕوناکبیرەکانی سەر بە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئەم پێناسە باوانەیان فراوانتر و قوڵتر کردووەتەوە بە زیادکردنی: داھێنەری، خەیاڵ کردن، دۆزینەوە، ڕەنگدانەوە، ھاوسۆزی، بەژداریکردنی زانیاری، بیردۆزی فێمنیستی «مافخوازیی ژنان»، بابەتی بوون و نادیاری. بەڵام لە لایەکی دییەوە ھەندێک پێناسە لەم چەمکانە بەدەرن.

ئەرکەکان

  • بەڵگە بەپێی ڕاستی.
  • بەھرەیی مەودایی: بۆ جیاکردنەوە و دابڕاندنی کێشەکە لە مەودای بابەتەکە.
  • بابەت و پێوەری پەیوەست بۆ بڕیاردانێکی دروست.
  • شێواز و ڕێی کردەیی بۆ شێوەکردنی بڕیارەکان.
  • بیردۆزی کردەیی بۆ تێگەیشتن لە کێشەکە و پرسیارە بەردەستەکە.

سەرەڕای ھەبوونی بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانەی بەھێز، بەڵام تاک دەبێت بتوانێت ڕووبەروی کێشە و بڕیارەکان ببێتەوە بەسوودبینن لەم بەھرە باسکراوانە. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە تەنھا بنیاتنەری ژیربێژی نییە بەڵکو پێوەرێکی فراوانی ڕوناکبیری و ڕۆشنبیری دەھێنێتە کایەوە وەک: ڕوونی، ڕاستگۆی، وردی، قوڵی، فراوانی، گرنگی و دادپەروەری.

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبێتە ھۆی پێگەیاندنی ئەم توانایانە:

  • ناساندنی کێشەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و کردەیی بۆ ڕووبەروبوونەوەی ئەو کێشانە.
  • تێگەیشتن لە گرنگی پێشینەیی و ڕیزبەندی ھەنگاوەکان بۆ چارەسەری کێشەکان.
  • کۆکردنەوە و ڕێک کرنی زانیاری پەیوەست بە کێشەکەوە.
  • دیاریکردنی گریمانە و نرخە نەناسراوەکان.
  • بەکارھێنان و تێگەیشتنی زمان بە وردی و ڕوونی.
  • لێکدانەوەی زانیارییە دراوەکان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەڵگە و مشتومڕەکان.
  • ناساندنی بوون و نەبوونی پەیوەندی ژیربێژیانە لەنێوان پێشنیارکراوەکان دا.
  • شێوەکردنی دەرئەنجام و گشتگیرکردنی دڵنیاکەرەوە.
  • خستنە ژێر تاقیکردنەوەی دەرئەنجام و گشتگیرکردنە بەدەست ھاتووەکان.
  • دروستکردنەوەی شێوە باوەڕێک کە بەندبێت لەسەر ئەزموونێکی فراوانتر.
  • دابینکردنی بڕیاری ورد دەربارەی بابەتی دیاریکراو و جۆرێتی ژیانی ڕۆژانە.

توێژینەوە

ئێدوارد م. گلەیزەر پێشنیاری کرد کە توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە سێ بەش پێکدێت:

  1. توانای بیرکردنەوە بە شێوەیەکی وریایانە دەربارەی ئەو کێشە و بابەتانەی تووشی ئەزموونی یەکێک دەبێت.
  2. زانینی شێوازەکانی ناوەڕۆکی بەدواداچوون و ژیربێژی.
  3. چەند بەھرەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو شێوازانە.

ئامانجی بەرنامە پەروەردەیییەکان گەشەسەندنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەیە لە منداڵان و فێرخوازە پێگەیشتووەکان، چ بە شێوەی تاکەکەسی یان بە شێوەی کۆمەڵە بن بۆ فێربوون دەربارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان، بڕیاردان و بەکارھێنانی ئەو سێ خاڵە سەرەکییەی لەسەرەوە باسکراوە. پرۆژەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە تاقیگەی زانستی مرۆڤایەتی لەندەن بەشدارە لە لێکۆڵینەوەی زانستی بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی سیستەمە پەروەردەیییە گەورەکان کە چۆن ھان و پشتگیری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەکەن لە ناوەندەکانی فێرکردن.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە مێژووبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئێتیمۆلۆژیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە پێناسەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە ئەرکەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە توێژینەوەبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە سەرچاوەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بەستەرە دەرەکییەکانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەژیریگومانکاری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئۆپرا وینفریقوتابینامەی داواکاریپورتوگالتایکواندۆھۆمەر دزەییدڵشاد مەریوانیڤایرۆسی کۆرۆنا١٧ی نیسانبەختیار عەلیمیرنشینە کوردییەکانیەکێتیی سۆڤیەتگەنمقەڵادزێسیکس ناینسەردەشتپۆڕننەوتئەفریقائایزک نیوتندێسی-ڕادیۆی کوردیی بەغدادادپەروەریبیرەقەزای شنگالمارکێتینگمۆسیقاگەدەسوورێژەیەمەنفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیئیبن سیناڕۆژژمێری کۆچیمافەکانی ژنانقەزای پێنجوێنشێوازی وانەگوتنەوەمێژووی عێراقئێل کلاسیکۆپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانحیکمەتدەروونناسیی کۆمەڵایەتییاریزانی تۆپی پێویلیام شێکسپیرمەندۆکئەنجلینا جۆولیئەسپزستانکۆترھیمالایائیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیوەرتێماوریتزیۆ گارزۆنیمێژووئەندەلوسشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریپەیمانی ڤێرسایپێڕستی کەسایەتییە کوردەکانئەکەدیاساناڵەی جوداییقەزای ئاکرێدەستپەڕڤایرۆسی کۆمپیوتەرئینتەرنێتمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریعەلی خامنەییمەم و زینمەسعوود بارزانیمووچەجافتێنسگۆڕۆژی دوایی لە ئیسلامداقەتەرئوسترالیاکەرکووکقەیسیکۆڵەکەکانی ئیسلام🡆 More