گوڵ یان کولیلک بەشی زایەندی ڕووەکەکانە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەرکی ژینناسییانەی گوڵ بەرھەم ھینانی نەسڵە داھاتووەکانی ژیانی ڕووەکە. گوڵ جگە لە ئەو ڕۆڵەی کە لە ژینی ڕووەکاندا بوویەتی، لە مێژووی مرۆڤیشدا ڕۆڵیکی گرنگی بووە و ھەموو کات سەرچاوەیەک بۆ دەربڕینی ھەستی جوانیناسی و خۆشەویستیی مرۆڤ بووە.
ڕووەکزانان وایدادەنێن کە گوڵەکان لقی یەکجار تایبەتمەندن. بەشەکانی گوڵ بریتین لە گەڵای تایبەتمەند، کۆتایی سەرەوەی ئەو لقەی کە گوڵ ھەڵدەگرێت ھەڵدەئاوسێت بە تەخت (Receptacle) ناودەبرێت. بەشەکانی گوڵ بەشێوەی چوار بازنەی ھاوچەقن، کاسەکان (Sepals) بازنەی دەرەوە پێکدێنن دوورترین بازنەی گوڵە. کە بەشەکانی دیکەی گۆپکەی گوڵ دەپارێزێت پێش کردنەوەیان، پەڕەکانی گوڵ (Petals)، بازنەی دووەم دەگرێتەوە. زۆربەی ئەو گوڵانەی کە پەڕینیان بەھۆی گیانەوەرانەوە تێدا ڕوودەدات پەڕەی گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و بریقەداریان ھەیە بەڵام ئەو دوو بازنەیەی کە نزیکترن لە ناوەوەی بەشەکانی گوڵ، پێکھاتووی زۆر بوونیان تێدایە. پێکھاتووی نێرینە کە بە نێرەک (Stamens) ناودەبرێت و پێکدێت لە پۆرگ (Anther) و دەزوولە(Filament)، پۆرگ سپۆڕدانی سپۆری نێرینەی تێدایە کە دەگۆڕێت بۆ دەنکە ھەڵاڵە. وە ئەو دەزوولەیەی کە لە قەدۆکە دەچێت و پۆرگ ھەڵدەگرێت. نزیکترین بازنە، لە ڕووی ناوەوە ئەو زۆربوونە پێکھاتە مێیانەی تێدایە کە پێیان دەڵێن کاریلەکان Carpels. یەک کارپل یان چەند کارپلێک پێکەوە یەکدەگرن بۆ پێکھێنانی ئەو پێکھاتەیەی ناودەبرێت بە مێیەک (Pistil). وە بنکە فراوانەکەی مێیەک پێی دەڵێن ھێلکەدان (Ovary). قەڵەم (Style) کە لە قەدۆکە دەچێت، لە ھێلکەدانەوە پەیدا دەبێت و لوتکەی کە بە کۆسپ (Stigma) ناو دەبرێت کە لینج و کوڵکدارە بۆ ئەوەی دەنکە ھەڵاڵەکانی پێوە بنووسێت. زۆربەی جۆرەکانی ڕووەکە گوڵدارەکان گوڵێک ھەڵدەگرن نێرەک و مێیەکی پێکەوە تێدایە بەڵام ھەندێ جۆری دیکە گوڵکانیان تەنھا نێرەکی تێدایە ( گوڵەکانیان نێرەکین ) یان تەنھا مێیەکی تێدایە (گوڵەکانیان مێیەکین).
کتێبی زیندەزانی، پۆلی یانزە، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوڵ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گوڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.