حکوومەت

حکوومەت یان میری (لە عەرەبییەوە: حکومة؛ بە واتای فەرمانڕەوایی دێتەوە) بە ڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێت کە بەھۆیەوە یەکەی ڕامیاری بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێت بەسەر ڕامیاری ڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێت بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.

وشەکانی حکوومەت و دەوڵەت زۆر بە یەکترین نزیکن، بەڵام چەمکی حکوومەت لە حاند دەوڵەتدا بەرھەستتر و بەرچاوترە. لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بەدی ناکرێن، بەڵام دەبینرێت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا حکوومەت جیاوازە و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت.

ئەرکەکانی حکوومەت

بەگشتی، لە حکوومەتەکان چاوەڕوان دەکرێ ئەم ئەرکانە بەجێ بھێنن:

  • دانانی یاسا و پیادەکردنی
  • پاراستنی سامان کۆمەڵگە
  • دابینکردنی ئاسوودەیی و خۆشکردنی باری ژیان بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە.

جۆرەکانی حکوومەت

حکوومەت 
شێوەی حکوومەتەکان لە سەرانسەری جیھاندا کە بە ڕەنگ نیشاندار کراون. بۆ ئەوەی بزانی مەبەست لە ھەر ڕەنگێک چ شێوازێکی فەرمانڕەوایییە، لەسەر ئەم وێنەیە کلیک بکە.
  • بشێوەخوازی یان ئانارکیزم - فەلسەفەیەکی سیاسی کە دەوڵەت بە ناپێویست، پڕزیان، یان لانی کەم بە نەخوازراو دەزانێ و ھۆگری کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەوتە.
  • دەسەڵاتخوازی - حکوومەتگەلی دەسەڵاتخواز جەخت لەسەر دەسەڵاتی دەوڵەت لە کۆمار یان کۆمەڵگە دەکەن. دەسەڵاتخوازی سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا فەرمانڕەواکان بەبێ ھەڵبژاردن دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، بەڵام زیاتر وایە کە ئەو فەرمانڕەوایانە ڕێگە بە ھەندێک لە ئازادییەکانی تاکەکەس دەدەن.
  • کۆمۆنیزم - پێکھاتەیەکی سیاسی-کۆمەڵایەتییە کە ھەوڵ بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی بێدەوڵەت و بێچین دەدا کە ھەموو ئەندامانی ھاوبەش بن لە خاوەنایەتیی ساماندا.
  • پادشایی - تەنیا یەک کەس بە پێی میکانیسمی میراتبەری فەرمانڕەوایی دەکا کە ئەوەشی بە میرات پێ گەیشتووە و چاوەڕوان دەکرێ ئەویش بە میرات بیدا بە میراتبەرانی.
  • دیموکراسی - حکوومەت بە ھەڵبژاردن دەستنیشان دەکرێ، ھەڵبژاردنێک کە زۆرینەی خەڵک بۆیان ھەبێ بەشداریی تێدا بکەن.
  • کۆماری دەستووری - حکوومەتێک کە بە دەنگی لانی کەم چەند بەشێک لە ئاپۆرەوە ھەڵبژێردرابێ و ھێز و تواناشی بەھۆی قانوون یان دەستوورەوە سنوودار کرابێتەوە.
  • دیکتاتۆری - حکوومەتی تاکەکەسێک کە زۆری بەسەر ھەموو وڵاتدا دەشکێ. دیکتاتۆر کە فەرمانی گرت بە دەستەوە، ئیتر بەری نادا و بە زەبر و زۆر لە دەستی خۆیدا ڕای دەگرێ.
  • ئۆلیگارشی - گرۆ یان تاقمێکی بچووک ھەوساری حکوومەتیان بە دەستەوەیە.
  • دینسالاری - پێشەوا ئایینییەکان حکوومەت دەکەن.

وتارە پێوەندیدارەکان

سەرچاوەکان

Tags:

حکوومەت ئەرکەکانی حکوومەت جۆرەکانی حکوومەت وتارە پێوەندیدارەکانحکوومەت سەرچاوەکانحکوومەتدەسەڵاتدەوڵەتسیاسەتڕێژیی گشتیعەرەبیڕامیاریڕێکخراوە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕاپەڕینی ١٩٩١نەخۆشیی ئەلزھایمەربزووتنەوەی گۆڕانکوردیی باشووریژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبیەکێتیی سۆڤیەتمۆمیاعەبدوڵڵا پەشێومزگەوتی سەلیمیەزستاندوورگەی گەنجینەڕەگی دووجاتاریق حەرزیئۆتیزمتیۆریئەفغانستانپیسبوونی ژینگەکەنەداڤایرۆسی کۆمپیوتەرئیمپراتۆریەتیی عوسمانیکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداسیواکمێشکشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)ئەحمەد کوڕی حەنبەلپردی دەلالئایداھۆیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدکانزاھەرزەکاریگوڵنێچیرڤان بارزانیکوردیی ناوەندیفیزیکلێبوردەییکێری مرۆڤلیۆنارد ئۆیلەرشێخ ڕەزای تاڵەبانیھەڵەبجەبارانخاکەلێوەدھۆکمیرنشینی ئومولقیوەینجامی جیھانیی یانەکانی فیفالوڕدایک و باوکدەسەڵاتسۆفییایەتیئەحمەد موفتیزادەھەرێمی کوردستانپارێزگای قەرسڤیتینیاعەلی سادقیفەرموودەئاکیرا توریاماگیرفانفرانتس کافکاشەڕی چاڵدێرانعەرەبستانی سعوودیوێرانکردنی ھێرۆشیمادادپەروەریحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانفەرھاد پیرباڵشافعیھاوڕەگەزخوازیجەنگی ئوحودمێژووی کوردجوگرافیای باشووری کوردستانچیای جودی🡆 More