ئاڵا تەحسین حەبیب تاڵەبانی یان ئاڵا ئەسەدی (لەدایکبووی ١٩٦٤ لە کەرکووک) کەسایەتی سیاسیی ژنی کورد و سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەژیانی سێ جار بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاڵا تاڵەبانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٦) |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ئاڵا تاڵەبانی |
پیشە | سیاسەتمەدار |
حیزبی سیاسی | یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
خزمەکان | جەلال تاڵەبانی |
ئاڵا لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە زانکۆی سلێمانی خوێندوویەتی و ماستەری لە وێژەی ئینگلیزی لەو زانکۆیە بەدەستھێناوە. ئاڵا یەکێکە لە خزمەکانی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق.
لە ساڵی ١٩٨٦ ئاڵا دەبێتە ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. ئاڵا کاری مامۆستایەتی و ئەندازیاری لەدەستداوە بەھۆی کوردبوون و ڕەتکردنەوەی بەبەعسی بوون. لە ساڵی ١٩٩١، ئاڵا عێراق جێدەھێڵێت بەھۆی ڕێساکانی سەددام حوسەین لە دژی سیاسەتی کوردی. ئالا لە بەریتانیا دبلۆمای لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئوپسالا بەدەستھێنا.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسەین، ئالا لەگەڵ چالاکوانی عێراقی زەینەب سوەیج دەگەڕێنەوە عێراق. ئاڵا گرووپێک دادەمەزرێنێت بەناوی یەکێتیی ژنانی کورد (دواتر وەک ڕێکخراوی ژنان بۆ ئازادی عێراق ناسرا). ھەروەھا بووە یەکێک لە ھاودامەزرێنەرانی ئەنجومەنی باڵای خانمانی عێراقی. ئاڵا لەدژی بڕیاری ١٣٧ی ئەنجومەنی کاتی حوکمڕانی عێراقی وەستایەوە، کەئەگەر ئەو یاسایە دەرچووبایە کێشەی بۆ مافەکانی ژنان لە عێراق دروستدەکرد و ڕۆڵی ژنانیان کەمدەکردەوە.
ئاڵا لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک یەکێک لە ئەندامانی ھاوپەیمانی کوردستانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی کاتی عێراق ھەڵبژێردرا. لەھەمان ساڵدا، لەھەڵبژاردنی ئەنجموونەی نوێنەرانی عیراق جارێکی دیکە ئەندامییەتی بردەوە. لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٠، ئاڵا جارێکی دیکە بوویەوە ئەندام پەرلەمان. دواتریش لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٤ بووە یەکەم ژن لە شاری کەرکووک بتوانێت بەدەنگی خەڵک بچێتە پەرلەمانی عێراق. لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دیاریکرا. دواتر لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەسەر لیستی لیستی ھاوپەیمانی بەغدا خۆی کاندید دەکاتەوە بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە ئەندام پەرلەمانی عێراق. دەنگدانەوەی ئاڵا دوور لەلایەنێکی کوردی دەنگدانەوەی بەخۆیدا ھێنا و لەپەڕەی فەیسبووکەکەی ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو خۆی کاندیدکردووە بە پرسکردن بەماڵی تاڵەبانی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵا تاڵەبانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵا تاڵەبانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.